.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











حه‌زره‌تی سه‌فیانی سه‌وری ( رضی الله عنه ) ده‌فه‌رمووێ : کاتێ ملك الموت ده‌ماری لێدانی دڵی ئینسان ده‌گرێ چاوی به مۆله‌ق ده‌وه‌ستن و زمانی ڵال ده‌بێ و دنیا فه‌رامۆش ده‌کا و ئه‌گه‌ر له سه‌رخۆشی گیان کێشان نه‌بووایه له تاوی ده‌ردی خۆی په‌لاماری ده‌وروبه‌ری ده‌دا
ده‌لێن کاتێ مرۆڤ له‌کای گیان کێشان ئاخر هه‌ناسه هه‌ڵده‌کێشێ شه‌یتان زۆر هه‌وڵده‌دا له رێگای راست لای بدا ، به‌لام ئه‌گه‌ر نوێژ که‌ر بوو ئه‌وا مه‌لائیکه ده‌ری ده‌که‌ن
حه‌زره‌تی موجاهید (رضی الله عنه ) ده‌فه‌رمووێ: له‌کاتی مردن مرۆڤ ڕه‌نگی هاورێکانی دنیایی لێ ده‌نیشێ ئه‌گه‌ر له دونیا له‌گه‌ل پیاو چاکان بوو ڕه‌نگی پیاو چاکنی لی ده‌نیشێ
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل پیاو خراپان بوو ره‌نگی پیاو خراپان نیشان ده‌دا
کاتێ بیلالی حه‌به‌شی ( رضی الله عنه ) خه‌ریکی گیاندان بوو به خێزانه‌که‌ی ده‌ی گوت : حه‌یف لێم دوور ده‌که‌ویه‌وه ، بیلال له‌وه‌ڵامدا وتی : چه‌ند خۆشحاڵم که به‌یانی به خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر و ئه‌سحاب و دۆست و براده‌رانم ده‌گه‌م ، ده‌ی گوت : ئای ئه‌و بیرکردنه‌وه چه‌ند خۆشه.
مه‌عازی کوری جه‌به‌ڵ ( ضی الله عنه ) له کاتی سه‌ره‌مه‌رگیدا فه‌رمووی : ئه‌ی خوایه ! ده‌زانی که من پێم خۆشه زۆر له دونیا بمێنم ، به‌لام بۆ ئه‌وه‌نا که دنیام خۆش بوێ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نا که سه‌رچاو و باغات به ده‌ست بێنم ، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا له هاویندا له‌ززه‌ت له نینویهتی رۆژوو به‌رم و کاتی خۆم له زه‌حمه‌تی دینداری ببمهسهر بچمه مه‌جلیس و کۆری زکری تۆ
کاتێ سه‌لمانی فارسی ( رضی الله عنه ) خه‌ریکی گیاندان بوو ده‌ستی کرد به گریان یه‌کێ عه‌رزی کرد که‌ی جێگایی گریانه که له پاش مه‌رگ به خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه سلم ) ده‌گه‌ی؟
خۆ پێغه‌مبه‌ریش ( صل الله علیه وسلم ) زۆرت لێ رازی بوو ، فه‌رمووی خۆ من له ترسی مه‌رگ ناگریم و بۆ دونیاش ناگریم به‌ڵکو بۆ ئه‌وه ده‌گریم که کاتی خۆی وه‌عدمان به حهزرهتدابوو ( صل الله علیه وسلم ) که هه‌ریه‌که‌مان به ئه‌ندازه‌ی رێبوارێک ئیستفاده له دونیا بکه‌ین و نه‌متوانی ئه‌و وه‌عده ببمه سه‌ر کاتێ وه‌فاتی کرد ماڵه‌که‌یان خه‌مڵاند بایی شتێك له 10 درهه‌م زیاتر بوو ، ئه‌وه‌نده بوو سه‌روه‌تی و سامانی که له‌به‌ر زۆری ده‌گریا ، له پاشان داوایی له خێزانه‌که‌ی کرد و گوتی تۆزێک میسکی بۆن خۆش بێنه و به جێگاکه‌می داکه چونکه ئه‌وانه‌ی ئێستا دێن بۆ لام مرۆڤ و جن نین فریشته‌ن
س. کتێبی دیمه‌نی مه‌رگ

له‌سه‌ر هێڵ نییه





zor sopas bo m babete re7met la Dayk u Bawkit


له‌سه‌ر هێڵ نییه