.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













[imgl][/imgl][img]http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-de2554054e.jpg[/im
لەوانەیە،،
لەخوار ڕووبارەکەوە، کۆترێک ئاو بخواتەوە،
یان لەبێشەلانێکی دووردا،
رەنگالەیەک ، پەڕی بشوات،
یان
لەگوندا، گۆزەیەک پڕ بکرێت لەئاو،
رەنگە
ئەم ئاوە ڕەوانە بڕواتە ،ژێر دار جنارێکەوە
بۆ ئەوەی خەمی دڵێک لابەرێت
ئەشێ
دەستی هەژارێک نانێکی ووشکی بەئاوەکەداکردبێت،
ژنێکی جوان،،
هاتۆتە کەنار ڕووبارەکە،جوانیەکەی دوو قات بۆ تەوە،
بائێمەش ئاوەکە ڵێڵ نەکەین،
لەوانەیە لەکەناریا،
کوڕێکی عاشق ، قۆزو گیرفان خاڵی
جێ ی ژووانی گرتبێت،
تەماشای ئاوەکە بکات و ، بێ منەت بێت لە ئاوێنە،
یان
مانگ تریفەی تێ بڕژێنێت،
بۆ ووڵاتی تاریکستانی بنێرێت،
کێ لەنهێنی ئاو دەگات،
ڕەنگە بۆ جاو خەڵەتاندنی دوژمن
جەندان گۆرانی خو ڕەو،
سروودی ووردی شەپۆلی،
لەڕوونیەکەیدا حەشار دابێت،
یان
دڵنەوایی غە ریبێک، لانەوازێکی پێبکات،
کەهێشتا دڵداری لەگەڵ سادەییدا دەکەن،
ئاو ڵێڵ نەکەین...
دەشێت ئەم ڕووبارە بەلای،
زیندانێکی تاریکدا تێ پەڕێت
لەدرزێک... دەلاقەیەک... ڕۆجنەیەکەوە،
ببێت بەدڵداری هەمیشەی زیندانیەک،
هۆگری ووردە شەپۆلەکانی بێت
یان
شاعیرو مۆسیقارێک، لەکەناریا دانیشتبن ،
ئاهەنگی خەم گۆڕینەوە بگێڕن،
ئاو ڵێڵ نەکەین
ڕەنگە دار هەناری سەروی شار
ڕەنگی گوڵێکی سووری خۆی
فڕێ دابێتە ئاوەکەوە، بەدیاری
بۆقژی بوکێکی غە مگینی بنێرێت
دەشێت ئەم ڕووبارە.....
وەرزە ڕووناکەکانی تە مەنی
دەشت و جیای لەبەر بێت
کە ڵێڵ کرا
یادەوەری و خۆیشی بمرن.
یان پەیامی باکانی کوێستان، بەرەو ،
بیابانەکانی خۆرئاوا بەرێت
تک تک ساردی بڕژێنێتە ناو گۆری ئەنفالکراوەکانەوە،
پێیان بڵێت
شەو باش هاوڕێیانی نووستو
تە نیا بەفر و ئاو لەیادی نەکردوون
هاژەی ئەو دڵانەیش کەشەو نخوونی
بەدیار بێ دەنگیتانەوە دەکێشن،
ئاو ڵێڵ نەکەین
ڕەنگە پەرەسێلکەیەک بێت و بڕواو بزریوێنێ
لەروونترین شوێنی ئاوەکەدا خۆی بشوات
باڵی سەوزی سەوز تربێت
یان
گوڵە هێرۆ یەک بەجلکێوکە پەمەییەکەی ،
جاوی پەڕەکانی خۆی بکات بەڕەنگی مرواری
دەشێت..
لەو خوارەوە ڕۆحێکی ئاڵۆز ، خنکاوی بێ هودەی بێت
ئەم ئاوە ڕوون و زوڵاڵە،،
گۆرانی ڕێگای سەخت و بێ کۆتایی بۆ بڵێت
ماندوو نەبوونی لێبکاو ، پێڵو ی تەڕ کات،
بەبۆنی عەشق
ئەوسا ئەویش گریانی خۆی بداتە دەست.
کاتتان شاد
لەگەڵ ڕێزی Dawin تێبینی
----------- بۆ نووسینی ئەم پەخشانە سوودم لە سەرجاوە ئاڵتوونیەکەی
مامۆستای بەڕێزم ڕووف بێگەرد وەرگرتووە.


لهسهر هێڵ نییه