.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بتیریجیه‌م (pterygium )
بریتیه له دروست بونی په‌رده‌یه‌کی ته‌نکی ڕون له سه‌ر سپێنه‌ی چاو (conjunctiva) که ئه‌کشێت له‌سه‌ر به‌شه سپیه‌که‌ی چاو ( Sclera )، له یه‌کێ له چاوه‌کان یان هه‌ردوکیان.
هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م حاڵه‌ته تا ئێستا نه‌زانراوه، به‌ڵام زۆر بڵاوه له‌و که‌سانه‌دا که زۆر له ده‌ره‌وه‌ی ماڵن و زیاتر به‌ر تیشکی خۆر و ڕه‌شه‌با و ته‌پ و تۆز ئه‌که‌ون واته به زۆری له‌و که‌سانه‌دا که زیاتر له ده‌روه کار ئه‌که‌ن و زیاتر به‌ر تیشکی خۆر و ڕه‌شه‌با و خۆڵ باران ئه‌که‌ون وه‌ك جوتیاره‌کان، ماسیگره‌کان و ئه‌وانه‌ی نزیك هێڵی ئیستیوا ئه‌ژین، ئه‌م حاڵه‌ته له منداڵاندا به ده‌گمه‌ن ڕو ئه‌دات.
نیشانه‌کانی
سه‌ره‌کیترین نیشانه‌ی پتریجیه‌م بریتیه له ده‌رکه‌وتنی به‌رز بونه‌وه‌یه‌کی ته‌نکی سپی بێ ئازار له سه‌ر سپێنه‌ی چاو که مولوله‌ی خوێنی وردی تیایه له به‌شی ناوه‌وه‌ی یان له قه‌راغه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی.
هه‌ندێ جار هه‌و ( التهاب ) ئه‌کات ئه‌و که‌سه هه‌ست به سوتانه‌وی چاوی ئه‌کات یان وا هه‌ست ئه‌کات که شتێکی بێگانه له ناو چاویدایه.
بۆ ده‌ستنیشان کردنی ته‌نها بینینی له لایه‌ن پزیشکی چاوه‌وه به‌سه دوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی پێڵوی چاوی، به‌ڵام ئه‌زمایشی تایبه‌تی پێویست نی‌یه چونکه خۆی زۆر ئاشکرایه.
هه‌ندێ جار ( زۆر به که‌می ) پتیریجئه‌م زیاتر ئه‌کشێت به‌ره‌و به‌شه ڕه‌شه‌که‌ی چاو ( Cornea) یان بۆ سه‌ر بیلبیله‌ی چاو به‌مه‌ش له‌وانه‌یه کێشه بۆ بینین دروست بکات له‌و چاوه دا، به‌ڵام ئه‌مه زۆر ده‌گمه‌نه چونکه زیاد بونی زۆر به هێواشیه و ماوه‌ی ساڵه‌های ئه‌وێت تا که‌مێ زیاد بکات.
پتیریجیه‌م چاره‌سه‌ری ناوێت چونگه هیچ مه‌ترسی نی‌یه بۆ بینین و ته‌نها له‌و جۆره ده‌گمه‌نانه‌دا نه‌بێت که کێشه بۆ بینین دروست ئه‌کات یان نیشانه‌ی تری لێ ده‌ر بکه‌وێت ئه‌و کاته به نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی زۆر سوك و ئاسان لا ئه‌برێت.
له پاش ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه ئه‌و که‌سه چاویلکه‌ی پارێزگاری له تیشکی خۆر و کڵاو له‌سه‌ر ئه‌کات بۆ به‌رگری له دوباره دروست بونی.
به کورتی پتیریجیه‌م نابێته هۆی هیچ کێشه‌یه‌ك و چاره‌سه‌ریشی ناوێت و نه‌شته‌رگه‌ریش کاتێ ئه‌نجام ئه‌درێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده کشا بۆ سه‌ر ڕه‌شێنه‌ی چاو ( که ئه‌مه ده‌گمه‌نه و ساڵه‌های ئه‌وێت ) و به ئاسانی به نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی سوك لا ئه‌برێت و لابردنیشی هیچ کێشه‌ی له دوا نی‌یه بێجگه له‌وه‌ی که له‌وانه‌یه دوباره دروست ببێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه خۆی نه پارێزێت له تیشکی خۆر و ڕه‌شه‌با.
که‌سی توش بوو وا باشه ساڵانه سه‌ردانی پزیشکی چاو بکات بۆ به دوادا چون ( Follow up )، چونکه له‌وانه‌یه پێش کشانی بۆ سه‌ر ڕه‌شێنه‌ی چاو پێویست به لابردنی بکات.
بۆ به‌رگری له دروست بونی ئه‌م حاڵه‌ته وا باشه هه‌موو که‌س چاوه‌کانی بپارێزێت له تیشکی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی ( Ultraviolet Light ) ئه‌ویش به که‌متر چونه به‌ر تێشکی خۆر و به‌کارهێنانی ئه‌و چاویلکانه‌ی که چاو ئه‌پارێزن له‌م جۆره تیشکه و ڕه‌شه‌با.
تایبه‌ت به کوردژین
نوسین و ئاماده‌کردنی باپیره
سود وه‌رگیراوه له کتێبی
Parson`s Textbook Of Ophthalmology
وێنه‌کان به گه‌ڕان له گۆگڵه‌وه وه‌رگیراون
تێبینی هه‌مان بابه‌ت وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ پرسیاری به‌ڕێز کاکه سه‌روه‌ر قه‌ره‌داغی له ( کلینیکی کوردژین ) دا نوسراوه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








بابەتێکی پڕ زانیاری بوو
دەست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






به‌ڕێز aishwarya گیان
ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت ئازیزه‌که‌ی بایره
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت
شادمان بوم که به دڵی به‌ڕێزت بوو
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆت که‌سی باپیره.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه