.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان زۆر له خانه ساغه ته‌ندروسته‌کان نه‌رمترن
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی پێشوو زاناکان ئاشکرایانكرد، که خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان وه‌ك میوه‌ی پێگه‌یشتوو زۆر له خانه ته‌ندروسته‌کان نه‌رمترن، ئه‌م زانیارییه نوێیه‌ش یاریده‌ده‌رێکی گرنگه بۆ پزیشکان، تا له‌ڕێگایه‌وه بتوانن لوو و خانه وێرانکه‌ره‌کان دیاریبکه‌ن.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران هه‌ڵسان به به‌کارهێنانی که‌ره‌سه‌ی ته‌کنه‌لۆژی زۆر درشت، تا له‌ڕێگایه‌وه کون بکه‌نه خانه ته‌ندروسته‌کان و خانه تووشبووه‌کان به شێرپه‌نجه.
توێژه‌ران ئه‌م لێکۆڵینه‌وه زانستییه ئه‌نجامه‌کانی ناوه‌ڕۆکی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی گۆڤاری "Nature Nanotechnology"دا بڵاوکرده‌وه و تێیدا ده‌نووسن، که خانه شێرپه‌نجه‌ییه به‌كارهاتووه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌یان له‌و که‌سانه‌وه وه‌رگرتووه، ئه‌وانه‌ی دووچاری لووی په‌نکریاس، سنگ و سی هاتوون، و ئه‌و خانانه‌ش له 70% له خانه ساغه‌کان نه‌رمتربوون.
هاوکات بۆ توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌رکه‌وت، که خانه شێرپه‌نجه‌ییه پشکێنراوه‌کانی دیکه هه‌مان ئاستی نه‌رمیان هه‌بووه و ئه‌مه‌ش ڕێگاخۆشکه‌رێکه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی خانه‌ی تووشبوو له خانه‌ی ته‌ندروست.
توێژه‌ران پێیانوایه، که ئه‌م ته‌کنیکه نوێیه ڕێگایه‌کی باشه بۆ دۆزینه‌وه‌ی خانه‌ی شێرپه‌نجه به‌تایبه‌ت له‌ڕێگای شله‌مه‌نی چاڵییه‌کانی له‌ش، دیاریکردنی ئه‌وانه‌ش به ته‌کنیکی ئێستا هێندێك گرانه.
هه‌روه‌ك توێژه‌ران ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، به‌هۆی ڕێگاپشکنینه‌کانی ئێستا ناتوانرێت له 30%ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کانی ناو ئه‌و شله‌مه‌نیانه بدۆزرێنه‌وه.
ڕێگاپشکنینه‌کانی ئێستا هه‌ڵده‌ستێت به فشار خستنه سه‌ر ڕووی خانه‌کان و له‌ڕێگایه‌وه ئاستی نه‌رمی و ڕه‌قی خانه‌کان دیاری ده‌کرێت.
کاتێك خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان له ناوچه ڕاسته‌قینه‌کانه‌وه، وه‌ك په‌نکریاس، بۆ ناوچه‌کانی دیکه‌ی له‌ش بڵاوده‌بێته‌وه، خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان ده‌توانن ببنه هۆکاری کۆکردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی و که‌ڵه‌که‌بوونیان له بۆشاییه‌کانی وه‌ك سنگ و سكدا.
ئه‌گه‌ر پزیشکان توانای پشکنینی ئه‌و شله‌مه‌نیانه‌یان به‌شێوه‌یه‌کی خێرا و ورد هه‌بێت، ئه‌وا ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌کی خێراتر چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ نه‌خۆشان بدۆزنه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
ڕۆیته‌رز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






zanyariakant baswdn sarkautu bi kak dosty
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






swpas azizm bo to
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه