❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خانه‌ی ده‌ستكاریكراو مرۆڤ..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-12-08 08:14:48

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

خانه‌ی ده‌ستكاریكراو مرۆڤ..

خانه‌ی ده‌ستكاریكراو مرۆڤ له نۆبه‌ی دڵ ده‌پارێزێت






هیوایه‌كی نوێ بۆ ئه‌وانه‌ی دووچاری نه‌خۆشی دڵ هاتوون: له‌ئاكامی چاندنی خانه‌ی ماسوولكه‌ی تایبه‌ت له‌ناو دڵی مشكی تاقیگادا توێژه‌ران توانییان تێكچوونی ڕیتمی دڵی ئه‌و مشكانه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجار كه‌مبكه‌نه‌وه. ئه‌و تێكچوونانه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی مردنی پاش نۆبه‌ی دڵن.

له‌ساتی تووشبوونی مرۆڤ به نۆبه‌ی دڵ،‌ ماسولكه‌ی دڵ بۆ ماوه‌ی چه‌ند خووله‌كێك خوێنی پێدا تێپه‌ڕ نابێت. له‌ئاكامی ئه‌و تێپه‌ڕنه‌بوونه‌ش ده‌كرێت تێكچوونی ڕێتمی دڵ ڕووبدات. هه‌ربۆیه ساڵانێكی زۆره پزیشكان به‌دوای چاره‌سه‌رێكی له‌بار و گونجاودا ده‌گه‌ڕێن، تا بتوانن به‌گواستنه‌وه‌ی خانه‌ زیانی شانه‌‌ی ماسولكه چاك بكه‌نه‌وه و ڕێگا له‌زیانه‌كانی داهاتوو بگرن.

ئه‌م ڕێگاچاره‌سه‌ر نوێیه تیمێكی هاوبه‌شی ئه‌ڵمانی - ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر مشك پێیگه‌یشتن: له‌میانه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه زانستییه هاوبه‌شه‌دا توێژه‌ران هه‌ڵسان به گه‌یاندنی خانه‌ی ماسولكه‌ی جین گۆڕاوی‌ بۆ ناو دڵی مشكه‌كان. به‌و شێوه‌یه‌ش مشكه‌كان له‌مه‌ترسییه‌كانی تێكچوونی ڕیتمی پارێزران، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك "Bernd Fleischmann" له زانكۆی "بۆن"ی ئه‌ڵمانی له‌لاپه‌ڕه‌ی 819ی به‌رگی 450ی گۆڤاری "Nature"دا ئاماژه‌ی پێداوه.

ئه‌و خانانه‌ی له كڕۆكی ئێسك یان ڕێشاڵی ماسولكه‌ی سكالێته‌وه وه‌رده‌گیران، توانی په‌یوه‌ندیكردنی نێوان خانه‌كانیان تێدا نه‌بووه. له‌ دڵدا كه‌ناڵی پڕۆتینی تایبه‌ت هه‌ڵده‌ستن به گه‌یاندنی ترپه‌. "Connexin 43" یه‌كێكه له‌و پڕۆتینه گرنگانه‌، ئه‌وه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری پێویسته، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وتووه.

ئه‌گه‌ر خانه‌ی ده‌ستكاریكراو بخرێته دڵه‌وه، ئه‌وا هه‌ڵده‌ستێت به به‌رهه‌مهێنانی پڕۆتینی "Connexin 43"، ئه‌وه‌ش دوای نۆبه‌ی دڵ یاریده‌ده‌رێكی باشه، تا دڵ تواناكانی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌بار بكاته‌وه.

له‌میانه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه هاوبه‌شه‌ی زاناكانی ئه‌ڵمانی - ئه‌مه‌ریكیدا توێژه‌ران توانییان پاش گه‌یاندنی "Connexin 43" ‌ته‌نها له 37%ی تێكچوونی ڕیتمی دڵ به‌دیبكه‌ن - ئه‌وه‌ش هێنده‌ی پێش تووشبوونه به نۆبه‌ی دڵ. به‌بێ جووتبوونی پڕۆتین هه‌موو مشكه‌كان دووچاری تێكچوونی ڕیتمی دڵ ده‌هاتنه‌وه.

ئه‌م ڕێگاچاره‌سه‌ره نوێیه ده‌كرێت بۆ نه‌خۆشانی دڵ هیوایه‌كی گه‌وره بێت، چونكه بۆ گواستنه‌وه‌‌ ته‌نها چه‌ند خانه‌یه‌كی كه‌م پێویسته. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌كرێت خانه‌ی له ماسولكه‌ی قاچه‌وه وه‌ربگیرێت و له‌پاشان له‌گه‌ڵ جینی "Connexin 43" سه‌قامگیر بكرێت، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك "Michael Kotlikoff" له "Cornell University" له "Ithaca" ڕایگه‌یاند.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

Spiegel + BBC

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-12-08 08:56:34

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: خانه‌ی ده‌ستكاریكراو مرۆڤ..

zanyariaki  baswda harbzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-12-09 19:14:35

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: خانه‌ی ده‌ستكاریكراو مرۆڤ..

swpas malakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net