.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









هاورييان بيويستم بةم بابةتانةية بؤ ئاماددةكردنى (نةشرة)يةك بؤ بابةتى (وةرزش)بةزمانى كوردى تكاية هاوكاريم بكةن؟
1- ئايادةزانى؟
2- برسيارووةلام؟
3- زانيارى لةسةر ئةو(جامةى كةدةريَت بة تيبيك )لةجامى جيهانيةكان ؟
4- زيانى ياريزان (زينةدين زيدان)ياريزانى فةرةنسى؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه








هاورێی به‌رێزم فه‌رموو ئه‌مه بۆ برگه‌ی ئایا ئه‌زانیت
ئایا ئه‌زانی که : هه‌ستی چه‌شتنی جۆرێک په‌پوله‌ی گه‌وره 13000 جار به‌هێزتره له هه‌ستی مرۆڤ ؟
ئایا ئه‌زانی که : دڵی جوجکه 100 جار له 1 ده‌قیقه لێده‌دات ؟
ئایا ئه‌زانی که : فیل ته‌نها ئاژه‌ڵێکه ده‌توانێت وه‌ستان له‌سه‌ر مل و سه‌ر فێر ببێت ؟
ئایا ئه‌زانی که : مریشک بۆ هێلکه کردن پێویستی به که‌ڵه‌شیر نیه ، که‌ڵه‌شێر ته‌نها بۆ کاتی بونی جوجکه پێویسته ؟
ئایا ئه‌زانی که : کرمی ئاوریشه‌م له ماوه‌ی 56 رۆژدا 86 هه‌رزار هێنده‌ی خۆی خواردن ده‌خوات ؟
ئایا ئه‌زانی که : باڵنده‌ی دارکونکه‌ره له ماوه‌ی 1 چرکه‌دا 20 جار ده‌نوک به داردا بکێشێت ؟
ئایا ئه‌زانی که : %90 ه زه‌هری مار له پرۆتین پێک دێت ؟
ئایا ئه‌زانی که : وڵاتی صین زۆرترین دراوێی هه‌یه چونکه سنوری له‌گه‌ڵ 13 وڵات هه‌یه ؟
ئایا ئه‌زانی که : مێژوی تاتۆ ( خاڵ کوتان ) بۆ زیاتر له 5000 ساڵ پێش ده‌گه‌رێته‌وه ؟
ئایا ئه‌زانی که : درێژترین گیاندار جۆره کرمێکه له ناو زه‌ویدا که درێژیه‌که‌ی ده‌گاته 55 مه‌تر ؟
ئایا ئه‌زانی که : یه‌که‌مین که‌نیسه‌ی دروستکراو که‌نیسه‌ی پطرسه له شاری ئه‌نتاکیه‌ی تورکیا؟
ئایا ئه‌زانی که : زۆربونی ئۆتۆمبیل له جیهاندا سێ ئه‌وه‌نده‌ی زۆربونی مرۆڤه ؟
ئایا ئه‌زانی که : زۆرترین ڕێژه‌ی جیابونه‌وه ( طلاق)له جیهاندا له وڵاتی ئێران ه ؟
ئایا ئه‌زانی که : زۆرترین سه‌رئێشه‌کانی مرۆڤ به‌هۆی که‌م خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌وه‌یه ؟
ئایا ئه‌زانی که : خواردنی کاهوو ڕێگره له هه‌ڵوه‌رین و سپی بونی قژ ؟
ئایا ئه‌زانی که : خێراترین شه‌مه‌نده‌فه‌ر له جیهاندا خێرایه‌که‌ی 581 کم له کاتژمێرێکدا که ئه‌مه‌ش ته‌نها له یابان هه‌یه ؟
ئایا ئه‌زانی که : تۆماس ئه‌دیسۆن له تاریکی ده‌ترسا ؟
ئایا ئه‌زانی که : چاوی نه‌عامه له مێشکی گه‌وره‌تره ؟
ئایا ئه‌زانی که : مێروله‌کان ناخه‌ون ؟
ئایا ئه‌زانی که : به‌رزی بورجی ئیڤڵ له سه‌رماو گه‌رمادا به هۆی کشانی ئاسنه‌وه 16 سم ده‌گۆرێت؟
ئایا ئه‌زانی که : دووپشک ده‌توانێت 3 ساڵ بێ خواردن بژی ؟
\\\\------////------\\\\------////------\\\\------////------\\\\------////
ئایا ئه‌زانی زاناکان ده‌ریانخستوه که گوڵی سور پیکهاتوه له بۆنی 40 جۆر گوڵی جیاواز ؟
ئایا ئه‌زانی ئه‌گه‌ر ئه‌ستوری تاڵی جاڵجاڵۆکه هێنده‌ی قه‌ڵه‌مێک بێت ده‌توانی فرۆکه‌یه‌کی گه‌وره‌ی پێ رابکێشرێت ؟
ئایا ئه‌زانی له کاتی ئێستادا 6 ملێۆن داهێنان هه‌یه که ئه‌دیسۆن به 1094 داهێنان له پێشه‌نگدایه ؟
ئایا ئه‌زانی فراوانی مانگ هێنده‌ی قاره‌ی ئوسترالیایه ؟
ئایا ئه‌زانی هه‌ر چاوێکی مێشوله له 10 هه‌زار عدسه پێک هاتوه ؟
ئایا ئه‌زانی سیسرک به‌تواناترین دروستکراون که ده‌توانن به‌رگه‌ی برسیه‌تی و تینویه‌تی بگرن که ئه‌توانن 1 مانگ بێ خواردن و 2 مانگ بێ ئاو ژیان به‌سه‌ر به‌رن ؟
ئایا ئه‌زانی جنینی مرۆڤ دوای 17 حه‌فته ئه‌توانێت خه‌و ببینێت ؟
ئایا ئه‌زانی پشیله‌و سه‌گ 5 جۆر پله‌ی خوێنیان هه‌یه له کاتێکدا مرۆڤ 4 جۆری هه‌یه ؟
ئایا ئه‌زانی له شیلی بیابانێک هه‌یه که هه‌زاران ساڵه بارانی لێ نه‌باریوه ؟
ئایا ئه‌زانی که‌روێشک و طوطی ته‌نها گیاندارێکن به بێ گه‌رانه‌وه بۆ دواوه پشته سه‌ری خۆیان ئه‌بینن ؟
ئایا ئه‌زانی باڵای هه‌ر مرۆڤێکی ئاسایی 8 بستی ده‌ستی خۆی ده‌بێت ؟
ئایا ئه‌زانی شه‌به‌که‌ی چاوی مرۆڤ 135 ملێون ملوله‌ی تیدایه که به‌رپرسی جیا کردنه‌وه‌ی ره‌نگه‌کانیان له ئه‌ستۆیه ؟
ئایا ئه‌زانی ته‌نها دروستکراوێک که ده‌توانێت له‌سه‌ر پشت بخه‌وێت مرۆڤه ؟
ئایا ئه‌زانی چاوی مرۆڤی ساغ ده‌توانێت 10 ملیۆن ره‌نگ ببینێ و جیایان بکاته‌وه له یه‌ک؟
ئایا ئه‌زانی هێزی راكێشانی مانگ ده‌توانێت ببێته هۆی بومه‌له‌رزه؟
ئایا ئه‌زانی داڵهکهر خۆره ده‌توانێت له دوری 4 کیلۆ مه‌تره‌وه مشک ببینێ ؟
ئایا ئه‌زانی خه‌ڵکی فلیپین به زیاتر له 1000 زمان قسه ئه‌که‌ن ؟
ئایا ئه‌زانی ورچ له‌گه‌ڵ هه‌موو قورسایهکهیدا ده‌توانێت به خێرایی 50 کیلۆمه‌تر له سه‌عاتێکدا ده‌روات ؟
ئایا ئه‌زانی چکلێت بۆ عهصاب و دڵی سه‌گ خراپه و کاریگه‌ری هه‌یه ، ده‌توانیت به که‌مێک چکلێت سه‌گێک بکوژی ؟
ئایا ئه‌زانی درێژی مه‌چه‌ک تا ئانیشکی مرۆڤ هێنده‌ی درێژی پێی مرۆڤه ؟
ئایا ئه‌زانی ئه‌ستوری شاره‌گی ملی مرۆڤ 6 ملم ده‌بێت ؟
ئایا ئه‌زانی سکانه‌ر 48ساڵ پێش ئێستا داهێنراوه ؟
ئایا ئه‌زانی ساڵانه 5000 کرێکاری چینی له کارگه‌و شوێنی ئیشه‌کانیان گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن ؟
ئایا ئه‌زانی چاوی ڕێوی هه‌موو شت به خۆڵه‌مێشی ده‌بینێت ؟
ئایا ئه‌زانی 1 گرام زه‌هری ماری کوبرا ده‌توانێت 150 که‌س بکوژێت ؟
ئاماده‌کردن و وه‌رگێرانی : خــــMAـــــهمـــــXAــــــه
تایبه‌ت به کــــــــــــــZHINــKURDــــــــوردژیـــن
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن xama (2011-03-04 08:42:52)

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه



هاوريان سوباس بؤ ناردنى ئةم بابةتانة بةس من دةمةويت لةسةر (وةرزش)بيت ئةم ئايادةزانييانة
له‌سه‌ر هێڵ نییه








[color=blue]ئه‌م لینکه‌ش خاتوو شازاده شه‌نێ پرسیار و وه‌لامی زۆر جوانی تێدا ئاماده کردوه فه‌رموو 
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن xama (2011-03-04 08:51:00)
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سلاو به‌رێز فه‌رموو هیوادارم ئه‌مه سوودی هه‌بێت بۆت
ئایا ده‌زانی…به‌ڵی خۆشه‌ویستان له‌م به‌شه چه‌ندین زانیاری گرنگ ده‌رباره‌ی جامی جیهانی…..
ئایا ده‌زانی ژماره‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی كه به‌شداریان له جامی جیهانی كردووه له ساڵی 1930 تــا 2006 بریتین له 73 هه‌ڵبژارده
ئایا ده‌زانی كه جامی جیهانی بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ وه‌ستا به هۆی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له نێوان ساڵانی 1938 تــا 1950.
ئایا ده‌زانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی عه‌ره‌بی به‌شداری له جامی جیهانی كردبێت هه‌ڵبژارده‌ی میسری بوو له ساڵی 1934.
ئایا ده‌زانی یه‌كه‌م هه‌لبژارده‌ی ئاسیاوی كه به‌شداری له جامی جیهانی كردبێت هه‌لبژارده‌ی ئیندۆنیسیا بوو له ساڵی 1938.
ئایا ده‌زانی كه‌وا ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌وروپا كه به‌شداریان له جامی جیهانی كردووه 32 هه‌ڵبژارده‌ن.
ئایا ده‌زانی كه‌وا ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌مریكای باكوور و باشوور كه به‌شداریان له جامی جیهانی كردووه 18 هه‌ڵبژارده‌ن.
ئایا ده‌زانی كه‌وا ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی ئاسیاوی كه به‌شداریان له جامی جیهانی كردووه 12 هه‌لبژارده‌ن.
ئایا ده‌زانی كه‌وا ژماره‌ی هه‌لبژارده‌كانی ئه‌فریقی كه به‌شداریان له جامی جیهانی كردووه 10 هه‌ڵبژارده‌ن.
ئایا ده‌زانی كه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانی زیاترین ڕێژه‌ی به‌شداری بوونی هه‌یه له جامی جیهانی له ئه‌وروپا به 17 جار.
ئایا ده‌زانی كه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی تاكه هه‌لبژارده‌یه كه‌وا به‌شداری له گشت پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی جامی جیهانی كردووه 18 جار
ئایا ده‌زانی كه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور زیاتری ڕێژه‌ی به‌شداری كردنی هه‌یه له جامی جیهانی له ئاسیا به 6 جار.
ئایا ده‌زانی كه‌وا له ساڵی 1986 بۆ یه‌كه‌م جار زیاتر له یه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی عه‌ره‌بی به‌شداریان له جامی جیهانی كرد ئه‌ویش به به‌شداری كردنی هه‌رسێ هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر و عێراق و مه‌غریب.
ئایا ده‌زانی كه‌وا یاریزان عادل ڕه‌حمان فه‌وزی یه‌كه‌م یاریزانی عه‌ره‌به كه‌وا گۆڵ له جامی جیهانی تۆمار بكات كه یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی میسری ده‌كرد.
ئایا ده‌زانی كه‌وا ته‌نها حه‌وت هه‌ڵبژارده نازناوی جامی جیهانیان به‌ده‌ست هێناوه ئه‌وانیش (به‌ڕازیل و ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌ڕجه‌نتین و ئۆڕۆگوایی و فه‌ڕه‌نسا و ئینگلته‌را)ـن.
باش‌ترين ياريزان لةتينسى سةر زةوى لةجيهاندا لة بؤلينى جيهاني دا كئ ية؟ و:ياريزانى مغريبي_يونس العنياي_٠
لةيارى تؤبى بيدا ياريزانةكان لةجةند كةمتر بن ناوبزيوان يارةكة رةت دةكاتةوة؟ و:لة_٧_ياريزان كةمتربيت يارى ناروات
ناوى تةواوى ياريزانى ئةرجةنتينى_باتيستؤتا_جيةوب ةرةجةلةك خةلكى كوئ ية؟ و:ناوى_جبرائيل عمر باتيستوتا_يةوبةرةجةلةك خةلكى_كوبنان_ه
جامى جيهانى تؤبى بئ كيشةكةى جةندة؟ و:كيشى_٥٠_كغم وعةياريش١٨ية
يةكةم بالةوانى جامى جيهانى تؤبى بئ لةسالى جةند بوو وةكئ بووة بالةوانيةتى ئةم جامةجيهانية وةلةكوئ ئةنجام درا؟ و: لةسالى_١٩٣٠_لةئؤركواى-ئةنجامدراوةهةر ئؤركواى بوة بالةوانى ئةم جامه
لةمؤنديالى سالى جةند جامى جيهانى دزرا؟ و:لةمؤنديالى سالى_١٩٦٦_دزراكةبةهؤى سةكيكةوة دؤزرايةوة٠
ج ياريزانيك ياريزان وراهينةرى_ليفةربول_بووةلةي ةك كاتدا؟ و:_كينى دالكيش_بوولةسالى ١٩٨٠
ج ولاتيك ٢جارميواندارى مؤنديالى كردوة؟ و:ولاتى_مةكسيك_٠
سةرهةلدانى يارى ماراسؤن بؤ ج ولاتيك دةكةريتةوة؟ و:بؤوولاتى_يؤنان_دةكةريتةو� �٠
كئ يارى تؤبى دةستى داهيناو لةج ساليكدابوو؟ و:ياريزانى ئةمةريكى_مؤريان_بوو وةلةسالى_١٩١٤_دايهينا٠
ياريزانى ئةرجةنتينى_مارةدؤنا_بةدةست كؤلى لةج هةلبزاردةيةك تؤمار كرد؟ و:لةهةلبزاردةى_ئينكلتةرا٠ى كرد
ج ياريزانيك زؤرترين كؤلى لةميزوى مؤنديال تؤماركردوةناوى جية؟ و:ياريزان_كيردمؤلر_كةبةدوو� �ؤنديال_١٤_كؤلى كرد-لةسالى_١٩٧٠_١٠كؤل ولةسالى ١٩٧٤_٤كؤلى كردوة٠
يةكةم خولى يارةكانى ئاسيا سالي جةند ئةنجام درا؟ و:لةسالى_١٩٥_٠
لةج ساليكدا بؤ يةكةم جار ياريةكانى جامى جيهانى لةريكاى تةلةفزيؤنةوة كواسترايةوة؟و: لةسالى_١٩٥٤_٠
چه‌ند زانياريهک و مێژووي ليگا
________________________________________
لاليگا کورتکراوهي ئه‌و خولهيهکه پێي ده‌ورێت پله يه‌کي خولي تۆپي پێي پيشهگهرهکان ... بيرۆکه‌ي دامه‌زراندني خولێکي نه‌ته‌وه‌يي ئيسپاني له ئهپريلي 1927 له لايه‌ن خۆزێ ماريا ئاکا سه‌ريهه‌ڵدا که خاوه‌ني يانه‌ي ئاريناس گيتبۆ بوو ، پاشان يه‌کێتي تۆپي پێي ئيسپانيا له ساڵي 1928 ره‌زامه‌ندي نيشاندا بۆ کردنه‌وه‌ي خولي پله يه‌ک بهبهشداري 10 يانه که پێکهاتبوون له ريال مه‌دريد ، به‌رشلۆنه ، ئهتلهتيک بلباو ، ئاريناس گيتبۆ ، ريال سۆسيداد ، ريال يۆنيهن ، ئه‌تله‌تيکۆ مه‌دريد ، ئيسپانيۆل ، يۆرۆپا ، ڕاسينگ سانتاندێربوون .
يانه‌ي به‌رشلۆنه پاڵه‌واني يه‌ک خولي ئيسپاني بوو له وه‌رزي 1928/1929 .. پاشانيش خولهکاني پله دوو و پله سێ کرانه‌وه و هه‌ريه‌که له يانه‌کاني ريال مه‌دريد و به‌رشلۆنه و ئهتلهتيک بلباو تاکه يانهن که تا ئێستا دانهبهزيون بۆ خولي پله دوو . سيسته‌مي خوله‌که له 20 يانه پێکهاتووه و سێ يانه‌ي خاوه‌ن که‌مترين خاڵ داده‌به‌زن بۆ پله‌دوو ، وه سێ يانه‌ي خاوه‌ن زۆرترين خاڵ له پله دوو جێگاي سێ يانهکهي پله يه‌ک ده‌گرنه‌وه ..
خوله‌که جگه له دوو يانه سه‌ره‌کيه‌که چه‌ندين پاڵه‌واني به‌خۆيه‌وه ديوه وه‌ک : ئه‌تله‌تيکۆ مه‌دريد ، ئهتلهتيک بلباو ، ڤالهنسيا ، سيڤيليا ، ديپۆرتيڤۆ لاکۆرۆنا ، ريال سۆسيداد ريال بيتيس و ئه‌تله‌تيکۆ ئهڤياسون ،، له سهدهي ڕابردوو لاليگا خاوه‌ن ئه‌ستێره‌ي که‌م وێنه‌يه که تا ئێستاش ڕۆژانه ناويان له‌سه‌ر زماني زۆربه‌ي وڵاتاني ئه‌وروپيه وه‌ک دي ستيڤانۆ و پوشکاش و کوباڵا و سواريز هه‌روه‌ها چه‌ندين گۆڵکار وه‌ک تيلمۆ زارا ، هۆگۆ سانشێز ، دي ستيڤانۆ ، ڕاول گۆنزاليس ...
ئه‌و ياريزانانهي که له خولي ئيسپانيهوه وه‌ک باش‌ترين ياريزان دهستنيشانکراوهن له لايه‌ن يه‌کێتي تۆپي پێي ئه‌وروپا ئه‌مانه‌ن : 1- ريال مه‌دريد : دي ستيڤانۆ (1957،1959) ، رايمۆند کۆبا (1958) ، لويس فيگۆ (2000) ، داليما ڕۆناڵدۆ (2002) . فابيۆ کاناڤارۆ (2006)
به‌رشلۆنه : لويس سوارێز (1960) ، يۆهان کرۆيڤ ( 1973 ،1974) ، هريستۆ ستۆيجکۆڤ (1994) ، ڕۆناڵدينهۆ (2005)
وه ئه‌و ياريزانانهي له‌لايه‌ن يه‌کێتي تۆپي پێي جيهان (فيفا) دانراون ئه‌مانه‌ن :
ڕۆماريۆ (1994) ، ڕۆناڵدۆ (1996 ،2002) ، ڕيڤاڵدۆ (1999) ، لويس فيگۆ (2001) ، زينه‌دين زيدان (2003 ) ، ڕۆناڵدينهۆ ( 2004 ، 2006) ، کاناڤارۆ (2006)
پرۆفايلي لاليگا :
وڵات : ئيسپانيا
سه‌ر به : يه‌کێتي تۆپي پێي ئه‌وروپا ( ويفا) يه
ساڵي دامه‌زراندن : 1929
ژماره‌ي يانهکان : 20 يانه
جامي ناوخۆ : کۆپا دێل ڕه‌ي
جامه نێوده‌وڵه‌تيه‌کان : خولي يانه پاڵه‌وانه‌کان - خولي ئه‌وروپا
دواين پاڵه‌وان : به‌رشلۆنه
يانه‌ي خاوه‌ن زۆرترين نازناو : ريال مه‌دريد (31) جار
ئه‌مه‌ش ژیانی زینهدزیدانه به عه‌ره‌بی گه‌ر نه‌تزانی به‌شێكی هه‌لبژێره به‌پێی کات ئیشالله بۆت ئه‌که‌م به‌کوردی به‌هیوای سوود بینین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن rastyakan (2011-03-04 10:11:14)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
یارییه ئۆڵۆمپییه‌كان
یارییه ئۆڵۆمپییه‌كان، یان ئۆڵۆمپیاد ، ڕووداوێكى وه‌رزشی جیهانییه، یاریزانانى جۆره‌ها وه‌رزش به‌شدارى تیادا ئه‌كه‌ن ، هه‌موو چوار ساڵ جارێك سازئه‌درێ . كاتى خۆى له یۆنان سازئهكرا ، به‌ڵام دواتر خانه‌دانێكى فه‌ڕه‌نسى كه‌ناوى (پیێر فریدى بارون دى كۆبهرتان)، له‌كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مى زایینى زیندووى كرده‌وه. بۆیه له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1896ز، تا ئیستا هه‌موو چوار ساڵ جارێك سازكراوه ، ته‌نها له‌ماوه‌ى هه‌ردوو جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م و دووه‌مدا نه‌بێ . له‌ساڵى 1924ز، شدا یارى ئۆڵۆمپى زستانه‌ش دامه‌زرا. به‌ڵام له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1994ز ئه‌م یارییانه ناوه‌ناوه له‌ساڵى جیاج
یا سازئهكرێن به‌هۆى ڕێكهوتنى یارییه ئۆڵۆمپییه هاوینییه‌كان.
ئۆڵۆمپییه كۆنه‌كان :
یارییه ئۆلۆمپییهكان به‌ناسراوترین خولى وه‌رزشى دائه‌نرێن له مێژووى كۆندا. بۆیه‌یش به‌م ناوه‌وه ناونراوه چونكه ناوى شارێكى یۆنانیه ، كه پێشتر په‌رستگا بوو. له‌ساڵى 776پ.ز سه‌رى هه‌ڵداوه ، هه‌رچوار ساڵ جارێك له‌سه‌ر شه‌ڕه‌فى (زۆس) ى خواوه‌ندى گه‌وره‌ى یۆنانیه‌كان و خێزانه‌كه‌ى (هیرا) سازئهكرا، و حه‌وت ڕۆژى ئه‌خایاند. یارییه ئۆڵۆمپییه‌كان ته‌نها وه‌رزشێك نیه ، به‌ڵكو مانا و سیمایێكى ئایینى و نیشتیمانى هه‌یه.
مه‌زه‌نده ئه‌كرێ كه هه‌رقه‌ل شه‌ش وه‌رزشى داهێنابێ . له‌سه‌ده‌ى پێنجه‌مى پێش زایین ، ژماره‌ى یارى و پێشبركێكان گه‌یشته 13 یارى، 10 یارى بۆ پیاوان ، ئه‌وانى تریش بۆ منداڵان ، ده یاریه‌كه‌ش ئه‌مانه بوون : چوار پێشبڕكێى جۆراوجۆر له ڕووى دوژمن ، زۆرانبازى ئازاد ، بۆكسێن ، زۆرانبازى یۆنانى ، پێشبڕكێى ئه‌سپ سوارى ، پێشبڕكێى گالیسكه ، پێنج گۆشهكى.
یاریه‌كانى منداڵانیش بریتى بوون له‌مانه : دوژمن ، زۆرانبازى ، بۆكسێن ، تۆپى پێ ، تۆپى ده‌ست ، تۆپى باله ، كه هه‌موویان یارى ئۆلۆمپى بوون.
وه‌رگێڕانى له عه‌ره‌بیه‌وه بۆ كوردى ئه‌میر عه‌بدولسه‌تار
----------------------------
كاراتێ
كاراتێ وشه‌یه‌كى ژاپۆنییه به‌ماناى ده‌ستى به‌تاڵ دێت ، هه‌روه‌ها پێى ئه‌وترێت كاراتێ دۆ و واته : ڕێ و شوێنى ده‌ستى به‌تاڵ . به جۆرێكه له جۆره‌كانى هونه‌رى شه‌ڕ كردن ، ده‌ست و پێ و ئه‌نیشك و ئه‌ژنۆى تێدا به‌كار دێت وه‌ك چه‌ك.
سه‌رهه‌ڵدانى:
مه‌زنده ئه‌كرێ كه سه‌رهه‌ڵدانى هونه‌رى شه‌ڕ كردنى ژاپۆنى بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سۆفى و كهشیشانهى كه له چینه‌وه هاتوون وه له ژاپۆن جێگیر بوون ، بۆ فێركردنى ئاینه‌كه‌یان ، هه‌روه‌كو زۆربه‌ى هونه‌ره‌كانى تر‌ى شه‌ڕ كردن ، وه مه‌زنده ده‌كرێ كه كاراتێ له هونه‌رى شهر كردنى (كیمبۆ) وه وه‌رگیرابێ . هه‌روه‌كو چۆن داگیر كردنى (ئۆكیناوا) له‌لایه‌ن ژاپۆنیه‌كانه‌وه ڕۆڵێكىگهورهى هه‌بوو له بڵاوبوونه‌وه‌ى كاراتێ چونكه قه‌ده‌غه‌ی كردبوو كهدانیشتوان چه‌ك هه‌ڵبگرن، ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه په‌ره به كاراتێ بده‌ن بۆ پارێزگارى كردنى خۆیان له هێزى ساموڕاى ، به‌به‌كارهێنانى كه‌ل و په‌لى ڕۆژانه‌ى خۆیان وه‌ك چه‌كێك له دژیان ، به‌ڵام ئه‌مه دادى نه‌دان له به‌رامبه‌ر مه‌شق كردنه به‌هێزه‌كه‌ى هێزى ساموڕاى.
زۆر جۆرى كاراتێ هه‌یه ، كه هه‌ر یه‌كێكیان بۆ مامۆستایانى قوتابخانه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه . وه له هه‌موویان ناودارتروو بڵاو تر (شۆتۆكان)ــه ، كه ئه‌توانرێ بوترێ سه‌ر به‌مامۆستاى (Sensei)فۆناكۆشیه ، هه‌وروه‌ها قوتابخانه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوى (كیۆكۆشینكاى)، كه تاراده‌یه‌ك ڕه‌ق و توند و تیژن ، ئه‌مه جگه له قوتابخانه‌ى (گۆرجۆریۆ) كه گرنگترین نوینه‌ریان مامۆستا (سانساى شۆجۆن میاجى) یه.
كاراتێ به لێدانى توند و تێك شكێنهر جیائهكرێتهوه، به‌ڵام زۆرانبازى به‌لێدان و تێهه‌ڵدانه سه‌ر زه‌وى و سوڕاندنى جومگه و فریشك جیائهكرێتهوه.
مه‌شق كردنهكهشى دابه‌ش ئه‌بێ بۆ سێ بوار : كهیهۆن و كاتا و كۆمیتى. ( كهیهۆن : مه‌شق كردنى جوڵه سه‌ركییه‌كانى كاراتێ یه، كاتا : زنجیرێك جوڵه‌یه ، كۆمێتى: به‌ماناى شه‌ڕ كردن دێت).
كاراتێ به بڵاوترین هونه‌رى شه‌ركردن ئه‌ژمێردرێت له جیهاندا ، ئه‌میش به‌هۆى گه‌شت كردنى قوتابیه لێزانه ژاپۆنیهكانى (مسته‌ر فونا كۆشى جیچین فونا كۆشی) به‌مه‌به‌ستى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م هونه‌ره له هه‌موو جیهاندا ، بۆ نموونه ته‌نها له میسر (460000) یاریزانى كاراتێ هه‌یه.
----------------------
رِۆناڵدۆ
زانیارى كه‌سیه‌تى :
ناوى ته‌واو : رِۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دى لیما
به‌روارى له‌دایك بوون : 22 ى سێپتێمبه‌رى ساڵى 1976ز
شوێنى له‌دایك بوون : بینیتۆ رِیبیریۆ ، رِیۆ دى جانیرۆ، به‌رازیل
درێژى : 1،80 سم
پله : یاریزانى هێرش به‌ر
زانیارى یانه‌كان :
یانه‌ى ئێستاى : ئه‌ى سى میلان
ژماره : 99
یانه‌كانى پێشووترى :
ساڵه‌كان : یانه : ده‌ركه‌وتنه‌كان (گۆڵهكان)
1993 ز – 1994 ز كرِۆزوێرِو 14 (12)
1994 ز – 1996 ز بى ئێس ڤى ئایندهۆڤن 46 ( 42)
1996 ز – 1997 ز بهرِشلۆنه 37 ( 34)
1997 ز – 2002 ز ئینته‌ر میلانۆ 68 ( 49)
2002 ز – تائێستا رِیال مه‌درید 120 ( 82)
رِۆنالدۆ یاریزانى تۆپى پآ ى به‌رازیلییه، لهمارسى ساڵى 2004ز (بیلیآ) وه‌ك یه‌كێك له باشترین 125 یاریزانى زیندووى جیهانى هه‌ڵیبژارد ، تائێستا سآ جار خه‌ڵاتى باشترین یلریزانى له جیهاندا وه‌رگرتووه له‌ساڵانى (1996ز ، 1997ز ، 2002ز) . دوو جاریش به‌هۆیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پآ ى به‌رازیلى جامى جیهانى به‌ده‌ست هێناوه له ساڵانى 1994ز ، 2002ز دا.
ژیانى خێزانى :
رِۆنالدۆ له‌نه‌خۆشخانه‌ى (سان فرِانسوا كسافیێ) له ناوچه‌ى (ئیتاگواى) له هه‌رێمى رِیۆ دى جانیرِۆ، له‌دوورى 30 كیلۆمه‌تر له شارى (ریۆ) له‌دایك بووه، به‌ناوى ئه‌و دكتۆره‌وه ناونراوه كه یارمه‌تى له‌دایك بوونى داوه وناوى (رِۆناڵدۆ ڤالانتى) بووه. منداڵى سێیه‌مینى باوك و دایكى (نیلۆ) و (سۆنیا) بووه ، له‌دواى خوشكى (یۆن) وبراكه‌ى (نیلیۆ جۆنیوه‌ر) هاتۆته دونیا. نیلۆ كه باوكى رِۆنالدۆیه كورِه گه‌وره‌ى خێزانێك بووه كه له حه‌وت برا پێك هاتبوون ، به‌هۆی كه‌م ده‌رامه‌تیه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستى شتومه‌كى فرۆشتووه ونهیتوانیووه بچێ بۆ قوتابخانه ، دواتر چۆته كۆمپانیایێكى ته‌له‌فۆن له رِیۆ ، له‌وێش (سۆنیا دۆس سانتۆس براتا) ى دایكى رِۆناڵدۆى ناسیووه و له ساڵى 1971ز دا هێناویه‌تى ، وه له گهرِهكى بینیتۆ ریبیریۆ نیشته‌جێ بوون ، رِۆنالدۆ له‌م گهرِهكهدا هاورِیكى زۆرى هه‌یه ، له دواى جامى جیهانى ساڵى 2002ز دا، فهرشێكیان بۆ چنى بوو وێنه‌ى ژماره نۆى له‌سه‌ر بوو ، هه‌روه‌ها ناوى شه‌قامى گهرِهكهكهشیان له‌و ساوه بۆناوى ئه‌وه‌وه گۆرِیوه.
پێشتر رِۆناڵدو تا ته‌مه‌نى شانزه ساڵى هه‌ر به (دادادو) به‌م ناوه‌ى كه‌پێشتر برا بچووكه‌كه‌ى بانگى ئه‌كرد بانگ ئه‌كرا ، هه‌روه‌ها هاورِێكانى ناویان نابوو (مۆنیكا) كه‌ناوى پاڵه‌وانێكى فیلمى كارتۆنى منداڵانه و ددانه‌كانى به‌ده‌ره‌وه‌ن هه‌روه‌ك رِۆناڵدۆ ددانى له‌ده‌ره‌وه ، ئه‌میش ئه‌م ناوه‌ى زۆر لا ناخۆش بوو و پێى په‌ست ئه‌بوو.
كاتێك كه ته‌مه‌نى گه‌یشته یانزه سالڕ ، دایك وباوكى لێك جیابوونه‌وه ، به‌ڵام ئه‌مه هیچ كارێكى نه‌كرده سه‌ر رِۆناڵدۆ، چونكه باوكى رِا هاتبوو له سه‌ر خواردنه‌وه‌ى مه‌ى، ئه‌گه‌رچى هانى رِۆناڵدۆشى ئه‌دا بۆ تۆپى پآ ، به پێچه‌وانه‌ى دایكى ، هه‌ربۆیه‌ش رِۆناڵدۆ به‌م دواییه نهۆمێكى به‌ته‌واوى له باڵه‌خانه‌كانى(كوباكابانا)، هه‌روه‌ها چێشتخانهیێكى پیتزاى كرده دیارى بۆ باوكى ، خانوێكى به‌خشى به خوشك و براكه‌ى.
رِۆناڵدۆ له ژیانیدا زۆر به ئافره‌ت سه‌رقاڵه ، هه‌رده‌م به‌ستراوه‌ته‌وه به هاوریهێك یان دهستگیرانێك یان ژنێك ، ، كه ئه‌مانه‌ن:
• سوزانا فیرنه‌ر : دهسگیرانى یه‌كه‌مى.
• میلینى دۆمینیگس : هاوسه‌رى یه‌كه‌مى.
• دانیێلا سیكاریللى : بۆ سآ مانگ دهسگیرانى بووه.
كاروانى یاركردنى:
له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوى ژیانى یاریزنیدا ، رِۆناڵدۆ له‌گه‌لڕ یانه‌ى كروزێرۆى به‌رازیلى له وه‌رزى( 1993/1994)ز دا یارى كرد، له‌وآ ئه‌وكات سه‌رنجى رِاهێنهرى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیلى (كارلۆس ئه‌لبێرتۆ كاریرا) ى رِاكێشا، بۆیه هێنایه نێو هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیلى له جامى جیهانیدا ، پاشان له ساڵى 1994ز دا چووه نێو یانه‌ى بى ئێس ڤى ئایندهۆڤنى هۆڵه‌ندى ، بۆماوه‌ى دوو وه‌رز له‌گه‌لڕ یانه‌كه یارى كرد ، له‌ژێر چاودێرى رِاهێنهرى ئینگلیزى (سێر بۆبى رِۆبنسون)، جا كاتێك كه سێر بۆبى رِۆیشت بۆ مه‌شقدانى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى ، رِۆناڵدۆیشى له‌گه‌لڕ خۆى برد بۆ یانه‌ى كاتالۆنى، له وه‌رزى 1996/1997ز یشدا له‌گه‌لڕ به‌رشلۆنه یارى كرد.
له وه‌رزى 1997/1998ز ، چووه نێو یانه‌ى ئینته‌ر میلانى ئیتاڵى، له ساڵى 1998ز دا به‌شدارى جامى جیهانى تۆپى پێى كرد، هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ست هێنا ، ئه‌مه‌یش دواى دۆرِانى به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ى فهرِهنسا له‌خولى كۆتایى یاریه‌كان( 3 – 0)، دواتر له وه‌رزى 1998/1998ز ، به‌هۆى پێكانێك كه به‌ر چۆكى رِۆناڵدۆ كه‌وت، بۆماوه‌ى چه‌ند مانگێك له یانه‌كه دابرِا ، پاشان له ساڵى 2000ز دا جارێكى تر هاته‌وه نێو یارى ، كه یارییه‌كه له‌نێوان ئینته‌ر میلان و لاتسیۆ بوو، به‌ڵام هه‌ر دواى حه‌وت خولهك جارێكى تر چۆكى توشى پێكان بووه‌وه، خه‌ریك بوو به‌هۆیه‌وه به‌جارآ له‌یارى كردن داببرِى، به‌ڵام دواتر پاش بیست مانگ له چاره‌سه‌ر كردن ، جارێكى تر گهرِایهوه نێو یارى، به‌ڵكو به‌شدارى له‌جامى جیهانى تۆپى پآ ى 2002ز دا كرد، له خولى كۆتایى یارییه‌كانیش دواى ئه‌وه‌ى كه هه‌لبژارده‌كه كه‌وته به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانى ، توانى دوو گۆلڕ تۆمار بكات ، بههۆئهوهش بوو به پاڵه‌وانى جیهانى و گۆڵكارى جامى جیهانى به‌كۆى هه‌شت گۆلڕ ، هه‌روه‌ها توانى ببآ به یه‌كه‌م یاریزان كه‌ژماره‌ى پێوانه‌یى بشكێنى و له شه‌ش گۆلڕ زیاترتۆماربكات ، كه له‌جامى جیهانى ساڵى 1974ز دا تۆماركرابوو.
پاشان له هاوینى ساڵى 2002ز دا رِۆناڵدۆ چووه نێو یانه‌ى رِیال مه‌دریدى ئیسپانى ، له سه‌ره‌تاى وهرزهكهشدا توانى هاوكارى تیپه‌كه بكات بۆ وه‌ده‌ست هێنانى نازناوى خولى ئیسپانى ، له جامى جیهانى تۆپى پێى ساڵى 2006ز ی‌دا، توانى پێوانه‌ى ژماره‌ى گۆله‌كانى یاریزانى ئه‌ڵمانى (گێرد مۆله‌ر) بشكێنى به تۆماركردنى پانزه گۆلڕ له تۆرِى هه‌ڵبژارده‌ى (گانا)، له‌به‌روارى 27 ى یۆنیۆى 2006 ز دا.
دواى هاتنى (لۆكسمبۆركۆ) و پاشان (لیلیآ كابیلۆ) كه‌له‌گه‌لڕ یانه‌ى رِیاڵدا پێشتر سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هینا بوو له خولى ئیسپانى، بۆ دوور خستنه‌وه‌ى رِۆناڵدۆ له تیپه‌كه به‌یه‌كجارى، خه‌ریك بوو كێشه دروست ئه‌بوو له‌نێوانیان، بۆیه ئه‌میش له‌گه‌لڕ كاكا دا چوو بۆ میلان.
ده‌سكه‌وته‌كانى :
كرِۆزێرِۆ
جامى به‌رازیل له‌ساڵى 1993ز
بى ئێس ڤى ئایند هۆڤن
جامى هۆڵه‌ندا له‌ساڵى 1996ز
به‌رشلۆنه
جامى سوپهرِى ئیسپانى له‌ساڵى 1996ز
جامى جامه‌كانى ئهورِوپى له‌ساڵى 1997ز
خولى ئیسپانى له‌ساڵى 1997ز.
ئینته‌ر میلان
جامى یه‌كێتى ئهورِوپى لهساڵآ .1998ز.
رِیال مه‌درید
جامى جیهانى یانه‌كان له‌ساڵى 2002ز.
جامى سوپهرِى ئهورِوپى له‌ساڵى 2002ز.
خولى ئیسپانى له‌ساڵى 2002ز.
جامى سوپهرِى ئیسپانى له‌ساڵى 2003ز.
هه‌ڵبژارده
جامى جیهانى تۆپى پآ ى ساڵانى 1994ز و 2002ز.
جامى تۆپى پآ ى كیشوه‌ره‌كان له‌ساڵى 1997ز.
جامى كوبا ئه‌مریكا له‌ساڵانى 1997ز و 1999ز.
ده‌سكه‌وتى كه‌سیه‌تى :
باشترین یاریزان له‌جیهاندا ، له‌ساڵانى 1996ز و 1997ز و 2002ز.
باشترین یاریزان له ئهورِوپا له‌ساڵانى 1997ز و 2002ز.
باشترین گۆڵكار له مێژووى جامى جیهانیدا (15 گۆلڕ له 19 یاریدا)
گۆڵكارى جامى جیهانى تۆپى پآ ى ساڵى 2002ز به هه‌شت گۆلڕ.
بوو به شایى گۆڵكاران له‌جامى جیهانیدا ، دواى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر (گێرد مۆله‌ر) دا.
---------------------------
مه‌له‌وانى
مه‌له‌وانى جوڵه و بزوانى بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كانه له نێو ئاودا , نه‌ك ڕۆیشتن به پا له ژێر ئاودا , مه‌له‌وانى به چالاكیه‌ك دائه‌نرێ كه زیاتر بۆ خۆشى و چێژوه‌رگرتنه , هه‌روه‌ها وه‌ك وه‌رزشێكى جیهانى ئۆڵۆمپى ئه‌نجام ده‌درێ . گه‌لێك سوودى وه‌رزشى هه‌یه , هه‌رچه‌نده ئه‌بێته هۆى مه‌ترسیش ئه‌و كاته‌ى كه مه‌له‌وان ئاگادارى خۆى نه‌بێ.
مێژووه‌كه‌ى:-
له كۆنه‌وه مه‌له‌وانى ناسراوه , ئه‌وه‌تا له وێنه‌كانى چاخى به‌ردین دۆزراوه‌ته‌وه , له ئه‌شكه‌وته‌كانى باشوورى ڕۆژئاواى میسرى كۆن . هه‌روه‌ها باسى مه‌له‌وانى كراوه له (2000) ساڵ پ.ز , وه له داستانى گلگامێش و ئیلیاژه و ئۆدێسا و كتێبى پیرۆز(ئینجیل) . له ساڵى 1538ز پرۆفیسۆرى ئه‌ڵمانى (نیكۆلاس فینمان) , یه‌كه‌م كتێبى نووسی له‌سه‌ر مه‌له‌وانى , له كیشوه‌رى ئه‌وروپا بۆ یه‌كه‌م جار له نزیكه‌ى ساڵى 1800 , مه‌له‌وانى وه‌ك یاریێك ئه‌نجامدرا , كه ئه‌و كات شێوازى (سینگه مه‌له) باو بوو , هه‌روه‌ها به یه‌كێك له یارییه ئۆڵهمپییهكان دانراوه , له‌وه‌ته‌ى یه‌كه‌م خولى ساڵى 1896ز كه له ئه‌سیناى پایته‌ختى یۆنان به ڕێوه چوو. له ساڵى 1908ز یه‌كێتى مه‌له‌وانى جیهانى (FINA)دامه‌زرا . له ساڵى 1952ز (مه‌له‌وانى په‌پوله‌یی) بوو به شێوازێكى سه‌ربه‌خۆ.
جۆره‌كان مه‌له‌وانى: 1. سینگه مه‌له. 2. مه‌له‌وانى په‌پوله‌یی. 3. پشته مه‌له 4. مه‌له‌وانى ئازاد (سه‌ربه‌ست)
چۆنیه‌تى مه‌له كردن: سینگه مه‌له: له سینگه مه‌له‌دا, مه‌له‌وان جه‌سته‌ى ئه‌خاته سه‌ر سینگى , وه هه‌ردوو شانى له‌یه‌ك ئاستدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕووى ئاوه‌كه , وه‌هه‌وره‌ها ده‌بێت هێندێك سه‌رى ده‌ربخات , هه‌رچه‌نده ئه‌توانێ وانه‌كات , درێژى پێشبڕكێكانى سینگه مه‌له ئه‌مانه‌ن : 100م , و 200م , و 50 م.
پشته مه‌له: له پشته مه‌له‌دا, به‌په‌له ده‌رئه‌چێ له سه‌رتاى مهلهوانهگه تا كۆتایی , هه‌ر له‌سه‌ر پشت مه‌له ئه‌كا ,درێژى پێشبڕكێكانى پشته مه‌له ئه‌مانه‌ن : 100م , و 200م , و 50م .
مه‌له‌وانى په‌پوله‌یی: له مه‌له‌وانى په‌پوله‌ییدا , مه‌له‌وان هه‌ردوو قۆڵى ئهجولێنێ بۆ پێش و پاش به‌به‌رده‌وامى , لهسهرهوى ئاوه‌كه, درێژى پێشبڕكێكانى مه‌له‌وانى په‌پوله‌یی ئه‌مانه‌ن: 100م , و 200م , و 50م .
مه‌له‌وانى ئازاد: لهمهلهوانى ئازاد , مه‌له‌وان هه‌ر جۆره شێوازێكى بووێ ئه‌ى كات , به‌ڵام له پێشبڕكێیه یه‌ك له دواى یه‌ك و تاكه كه‌سی یه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان , ئه‌بێ مه‌له‌وان هێندێك شێوازى تر جگه له شێوازى سینگه مه‌له , و پشته مه‌له , و په‌پوله‌یی به‌كاربهێنێ.
پێشبڕكێیه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان:
¨ یه‌ك له دواى یه‌كى هه‌مه چه‌شن: له پێشبڕكێی یه‌ك له دواى یه‌كه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان , چوار تاقم و ده‌سته پێشبڕكێ ئه‌كه‌ن , كه له چوار یاریزان پێك هاتوون, هه‌ر یه‌كێكیان بۆ ماوه‌ى 100م مه‌له ئه‌كات.
¨ تاكه كه‌سى هه‌مه‌چه‌شن: له پێشبڕكێی تاكه كه‌سیه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان , مه‌له‌وان بۆ 200م یان 400 م مه‌له ئه‌كات , جا له پێشبڕكێی (200)مه‌تریه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان , مه‌له‌وان بۆ هه‌ر 50 مه‌تر شێوازێك به‌كاردێنێت (په‌پوله‌یی, پشته مه‌له, سینگه مه‌له, مه‌له‌ى ئازاد) , به‌ڵام له پێشبڕكێی (400)مه‌تریه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان مه‌له‌وان له‌هه‌ر 100 مه‌ترێك شێوازى ئه‌گۆڕێ.
مه‌له‌وانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى: درێژى مه‌له‌وانگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى 50م ئه‌بێ , پانیه‌كه‌ى 21م , و قوڵیهكهشى 1.80م , هه‌شت خانه‌ى هه‌یه, كه پانی هه‌ر یه‌كێكیان ( 2.5م)ه نێوان خانه‌كانیش په‌تێكى درێژه به درێژایی مه‌له‌وانگه‌كه , سه‌باره‌ت به‌ته‌خته و شوێنى خۆ بازدان, به‌رزیه‌كه‌ى ئه‌گاته نیو یان سێ چاره‌گه مه‌تر له‌سه‌ر ڕووى ئاوه‌كه.
-----------------------------------------
لە رەنگار ە وە هێناومە


له‌سه‌ر هێڵ نییه