هه‌ڵوێسته‌ی کاکە نەوە هه‌رشێرێك به‌ره‌و هه‌ستانه‌وه ی کورد.. با به ڕۆمان هه‌سته‌وه ئه‌ی شێری بێشه چاوه‌ڕوانی تاکو که‌ی هه‌موو کورد چاوی له تۆیه ئه‌ی تۆ چاوه‌ڕوانی کێ ی ده هه‌سته‌وه گشت شاهیدین له داستانی نه‌به‌ردیت بۆ ڕاونانی تاریکی کورد تۆئه‌ستێره‌ی ئه‌شقی پاکی ئه‌به‌دیت بیخه‌ره ئیش گشت هێزو توانا‌و بیری تیژی ده‌رباز بوون با گه‌لی کورد ڕزگاری ببێت له‌ناو شه‌وه‌زه‌نگ و وون بوون نه‌ماوه قازی و ناوداران تۆ ناوداری ئه‌م سه‌رده‌مه‌یت ته‌نها تۆ تیشکی ئازادی بۆهێنانه دی ئه‌م گه‌له‌یت نه خۆشی ده‌ردی گه‌نده‌ڵی وا خه‌ریکه لێشاو دێنێ هه‌موو کورد خه‌ریکه بمرێ و کیانی لا نامێنێ تۆی دکتۆری نه‌خۆشی کورد ئه‌مرۆ چاره‌سه‌ر لای تۆیه هه‌موو هێزو توانای کوردێك له‌گه‌ڵ هێزو توانای تۆیه ئه‌و کيوه‌ی ده‌ستت داوه‌تێ له‌رزاندوته جێ ی له‌ق بووه قه‌ت جێگه‌ی خۆی ناگرێته‌وه هێزو توانای له ده‌ست جووه ده‌هه‌سته‌وه تۆ ڕووناکیت بۆسه‌رکوچه‌ی گشت کوردستان تۆ په‌یامی هێنانه‌وه‌ی زه‌رده‌خه‌نه و بزه‌ی سه‌ر لێوی مناڵان ئه‌ی خه‌م خۆری گه‌لی هه‌ژار ساڵانێکه ده‌نگت نی یه کورد ئه‌مڕۆ شانازی ده‌کات که که‌سێکی وه‌ك تۆی هه‌یه چوون به‌ره‌و ژیانه‌وه‌ی دڵ کلیلی ژوور له لای تۆیه به‌ره‌و دیوه‌خانی کوردی مه‌شخه‌ڵه‌که‌ی به ده‌ست تۆیه
*************************** ده‌نگی نا ڕه‌زای.شه‌هیدێك. بۆ ئێستا
ژیان وخۆشی نه‌ما له ناو چون وه فا بێزاره له ناخی ده‌رون به ناو ئازادی ئاگر به‌رپا بوو کوا ڕێز‌و حورمه‌ت بۆلێمان جیابوو ژینی برایی پێکه‌وه ژیان یان خۆسه‌ویستی وپێکه‌وه گوزران سیقه‌و متمانه بڕوا به یه‌ك بون هه‌موی به جارێ له‌ده‌ستمان ده‌رچون که‌ی ئه‌بێ گه‌لی کوردم ئاوا بێ برا هیچ ئاگای له برای نه‌بێ جاران وه‌ك مۆمێ بۆ یه‌ك ئه‌سوتاین کاتی ناخۆشی بۆ یه‌کتر ئه‌بڕاین بۆ وڵات سوتام خوێن و ڕۆحم دا منداڵم جێ هێشت خۆمم به کوشت دا خۆ دایك وباوك وخێزانم هه‌بوو جگه‌ر سوتاو بون کوڕیان له ده‌ست چوو هیچ په‌شیمان نیم جێ ی شاناززیمه بۆ گه‌ل وخاك بو ئه‌م گیانبازیمه ته‌نها وه‌سێتی شه‌هیدان بۆ تۆ با له‌وه زیاتر نه‌ڵێین ڕه‌نجه‌ڕۆ ڕێگای خه‌بات وخوێنی شه‌هیدان به فیڕۆ مه‌ده‌ن هه‌رزان وتاڵان قه‌ت قیاس ناکرێ ڕۆح وخوێن وگیان به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ت پاره بۆ گیرفان واسه‌یرکه که‌خۆت شه‌هید کرابیت له ماڵ و منداڵ به‌دور خرابیت ئه‌و کات دواین جار ئه‌م هۆنراوه‌یه جوان بخوێنه‌وه گه‌ر بڕوات هه‌یه هه‌موو ڕاستی یه‌کان ڕوناك ودیارن ته‌نها که‌سانێك زۆر شه‌رمه‌زارن بیریان تاریکه‌و ناگه‌ڕێنه‌وه زۆر به بێ ڕێزی سه‌ر ئه‌نێنه‌وه له بیرتان چووه که ئێوه کێ بون قه‌رزاری خه‌ڵکی گوند‌و لادێ بون هه‌ندێ شت هه‌یه به پول و پاره ناسه‌ندرێته‌وه خوا ئاگاداره چ ڕێز‌و وه‌فا بۆ شه‌هیدانت چ سیقه‌و بڕوا بۆ کوردوستانت ئه‌و پیرۆزیانه له ده‌ست خۆت مه‌ده زوو بگه‌ڕێوه هه‌وڵی خۆت بده دایکی شه‌هیدان با له‌وه زیاتر شه‌رمه‌زار مه‌که‌ن به‌سێتی ئیتر **************************************8 شه‌ڕو نه‌هامه‌تی
ئاخ شه‌ڕو کوشتن نه‌هامه‌تی و دووبه‌ره‌کی تا که‌ی ئه‌بن به‌دارو ده‌سته بۆ یاریده‌ی هێزی ده‌ره‌کی کوا ژینی گه‌نجه‌کانمان کامه‌یه خۆشی و چاره‌نوسی به‌س بێ ئیترتاکه‌ی ئه‌یکه‌ن شه‌ڕه په‌ڕۆو شه‌ڕه کورسی
گه‌ر تۆ پێم ناڵێ ی جوانی شه‌ڕت له کوێ دایه من پێت ده‌ڵێم ئه‌نجامه‌که‌ی له هه‌ره‌س و ڕوخاندایه له‌ناو باوه‌شی گه‌رم و له‌خزمه‌تی دوژمن دایه له که‌ناری مه‌رگه‌سات و له تاریکی و قوژبن دایه شه‌ڕمانای ناخۆشیه‌کان وکوشتن و بڕین و تیا چوون شه‌ڕ مانای به‌دبه‌ختی و ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره بوون شه‌ڕمانای ئه‌وه‌ی که هه‌موخۆشی و ئاواتی گه‌لت برد له‌ناو شه‌وه زه‌نگ و تاریکی دا کۆت وبه‌ندت کرد
که‌ی پێم ده‌ڵێ ی زریکه‌و گریانی کۆرپه‌ی تازه بوو ئه‌و په‌پوولانه خه‌ویان لا تۆرا گوناهیان چی بوو بۆ نایبینن هه‌موو ڕوخساری زه‌ردی مناڵه‌کان شارت خامۆشه بوو به گۆڕستان سه‌رجه‌م ماڵه‌کان
پیره‌کانمان بێ هه‌واسن له ناخی سینه‌دا حه‌په‌سان شین وگریانی دایکان و قریشکه‌ی ده‌نگی کچان به‌رز بوه‌ته‌وه بۆ هه‌موو ئاسمانه‌کانی سه‌ره‌وه گه‌یشت به هه‌مو جیهان بۆ نه‌گه‌یشت به‌گوێ ی ئێوه هه‌تا که‌ی ماڵ و گیرفانتان له پول و پاره پڕ ده‌که‌ن تا که‌ی برینی گه‌لی کورد له سه‌ر دڵیان زیاترده‌که‌ن چه‌نده‌ها ساڵه گه‌لێکی سته‌م دیده و ڕه‌ش و ڕووت تا که‌ی ژینی ئاواره‌یی وده‌ربه‌ده‌ری و ڕوت وقووت
باڵی خامۆشی و ماته‌مین تاکه‌ی ببێته دیاری و خه‌ڵاتم به‌سه ئیتربا زه‌رده‌خه‌نه بگه‌ڕێته‌وه بۆباوه‌شی وڵاتم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێ کۆرپه‌و منداڵانی ئێمه‌ش وه‌ك منداڵانی سه‌رزه‌وی له‌زه‌رده‌خه‌نه نه‌بن بێ به‌ش ته‌ماشای ژینی مناڵانی ئێمه له گه‌ڵ مناڵانی جیهان چه‌ندێك جیاوازی یه‌که‌ی زۆره تاوه‌کوبگه‌ین به‌ئه‌وان نه‌فره‌ت له شه‌ڕو ئه‌وه‌ش که شه‌ڕی بۆ ئێمه هێنا سڵاو له‌ئاشتی خواز‌و ئه‌وه‌ش که ئاشتی دا هێنا
له کۆتای دا داوا له خوای گه‌وره ئه‌که‌م ئاشتی و هێمنی بگه‌ڕێته‌وه بۆ باوه‌شی وڵاته‌که‌م
************************************** دابڕان
دابڕانی گه‌نجێك له خۆشه‌ویستی دایك بۆ ساڵانێکی زۆر درێژ‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌ما تاڵێك ڕه‌شی سه‌رم بوو به به‌فر قه‌ندیل ئاسا ده‌ریای فرمێسك له‌لای من بوو بزه‌و خه‌نده‌م لێ هه‌ڵ گیرا مۆمی چاوه‌ڕوانیم سووتا هیچ خۆڵه‌مێشێکی نه‌بوو ده‌ست و قاچم هێزیان نه‌ما خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌کی ماندوو ده‌ستم دایه گۆچانه‌وه‌و له سه‌ر زه‌وی خۆم ڕاناگرم وه‌ستان له‌سه‌رقاچی له‌رزۆك به دو ده‌ستم گۆچان ئه‌گرم گۆچانم له زه‌وی بڕی خه‌ریك بو بده‌م له‌شه‌قه‌ی باڵ به خۆم زانی کاتێ که‌وتم به زه‌ویم دا وه‌كو منداڵ گوێم لێ بوده‌نگێك هاواری کرد ئاخ دایه گیان کاتێك که‌وتم یه‌کسه‌رکه خه‌ریك بوهه‌ستمه‌وه له جێ ی گۆچان ده‌ستی گرتم پێ ی وتم ها بگره ده‌ستم له‌جێ ی ده‌ست وقاچ وگۆچان که‌وتمه سه‌ر پێ به توانا‌و گوڕ هه‌ر وه‌کو دایکه‌که‌ی جاران که پێ ی وتم ئه‌ی دایه گیان سه‌ری خسته ناو له‌پی ده‌ستم وه‌کو جاران گه‌رایه‌وه هێزو گوڕ‌و توانا‌و هه‌ستم به سینگمه‌وه توند گوشیم و به کوڵ ماچی ڕومه‌تیم کرد تا ئازاری ئه‌و ساڵانه له یاد بکه‌م که لێمیان برد ************************************************** چاوی وڵاتی کوردستانی گه‌وره
له ناو هه‌موو ئه‌ستێره‌کان ته‌نها ئه‌ستێره‌ی من ونه به‌ختی ئه‌شقی ژیانی من له ناو ده‌ریایه‌کی بێ بنه چه‌نده‌ها په‌پوله‌ی ناسك بۆ چاوه‌کانی من سوتان هه‌موو ڕۆحیان کرده فیدا به‌رده‌وام بون له تێکۆشان به‌هاری پڕ گوڵ و جوانی بۆ من نی یه له هیچ لایه‌ك بولبولی هه‌میشه ده‌نگ خۆش ته‌نها بۆ من جوکه‌ی نایه له چاڵ دایه چاره‌نوسم زۆر بێ هێزو بێ توانایه چاوه‌ڕێ ی بینینی ده‌که‌م چی بکه‌م تاوێك بۆلام نایه تیشکی ڕووناکی خۆره‌تاو بۆ من ته‌نها هه‌ر گه‌رمایه شه‌وگاری من زۆر درێژه ته‌نها تاریکه سه‌ڵایه . ئاواته خوازم له ژیان ته‌نها ڕۆژێکم هه‌بێ ڕووناکیم بگه‌ڕێته‌وه شه‌ووڕۆژم وه‌ك خۆی لێ بێ ته‌می ئاسمان بڕه‌وێت و ئه‌ستێره‌م بگه‌ڕێته‌وه که‌ی ده‌بێ ئه‌و کاته بێت و ئه‌م دڵه‌م بحه‌سێته‌وه بینینی چاوه‌کانی من هه‌ر وه‌ك چاوی نابینایه هه‌ست وسۆزی نابینایی ڕێز‌و خۆشه‌ویستی تیایه ئه‌بێ ڕۆژێ هێز له‌خۆم که‌م هه‌ردو چاوم بکه‌مه‌وه هه‌موو خه‌ڵکی تێکۆشه‌رم له‌توێ ی چاوم له‌ئامێزیان بنێمه‌وه ***********************************8 چاوه‌ڕێ نه‌کراو/ بێوه‌فایی
بۆ من پایز بوویت له هه‌مووکاتدا ئێستا به‌هاریت منت فرێدا مانای ژیان و خۆشیت نه‌زانی باخچه‌ی هیوامت به‌جارێ تێکدا *** تۆ زۆر دڵ ڕه‌قی ئێستا له ژیان ڕاست نارۆی له ئاست گوناهو تاوان تۆ بۆ ناته‌وێ ڕاستیه‌کان بڵێیت من ده‌رکه‌ی له ناو ئاهی دڵ سوتان *** گوڵی ئاواتم لای تۆ شکاوه گۆزه‌ی به‌تاڵم به‌بێ گوڵ ماوه گوڵێ که قرتا که‌وته سه‌ر زه‌وی ناوی گوڵێتی له ده‌ست خۆی داوه *** گه‌ر نه‌غمه‌ی بولبول له باخ نه‌مێنێ له فه‌سلی به‌هاربۆی نه‌چریکێنێ ئیتر نه به‌هار گوڵی پێویسته نه ده‌نگی بولبول بۆ گوڵ ده‌خوێنێ *** ئه‌و کاته بولبول له‌گه‌ڵ به هاردا پێکه‌وه ده‌بن له خه‌می ساڵدا چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن ساماڵێکی نوێ ڕوناك کاته‌وه له شه‌وی تاردا ****************************************** تۆمه‌ت
که‌وتمه ناو به‌ندی ئه‌ساره‌ت بێ ناو نیشان و بێ ناو به‌ندی شێتانه‌و تۆمه‌تی بێ ڕومه‌ت و ده‌م و چاو ده‌نگی ترپه‌ی دڵ له ناکاو مه‌لی ئاواتی فڕاندم نه‌مزانی بۆ چی له ناکاو ڕێڕه‌وی ڕێگای شێواندم که هه‌نگاوێکم هه‌ڵ دێنم دووه‌م هه‌نگاو بێ توانایه که پێ یه‌کم بۆ پێش ده‌به‌م پێیه که‌ی ترم له دوام نایه ڕه‌شه‌بای هه‌ناسه‌ی ساردم له ڕاشه‌بای پایز ده‌چێ خه‌می ئه‌م جاره‌م جیاوازه خۆیشم سه‌رم لێ ی ده‌رناچێ مه‌لی ئاواتی هه‌ڵ فڕیو له سه‌ر داری بێ گه‌ڵایه بۆ گه‌ڵای زه‌ردی هه‌ڵوه‌ریو لای من سه‌کۆی دڵ نه‌وایه ئه‌م هه‌موو گه‌ڵایه چی یه ئه‌ڵێ ی بن داری خه‌زانه ئێوه له سه‌ردار بێزارن یاخود لای من دیوه‌خانه ************************************ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
هه‌نگاو به‌ره‌و لوتکه‌ی گۆڕان به‌ره‌و نوێ بونه‌وه‌ی ژیان هه‌موو ده‌نگی چه‌وساوه‌کان بگاته گوێ ی هه‌موو جیهان...
پڕ به هه‌ستم هاوار ئه‌که‌م شۆڕشێ نوێ به‌ر پا ئه‌که‌م بۆ ڕووناکی ووڵاته‌که‌م ئاڵای ئازادی هه‌ڵ ئه‌که‌م...
به تیشکی مۆم و ڕووناکی ئه‌شکێنم سام و تاریکی چاره‌نوس پڕ که‌ین له‌شادی بۆ هه‌موو تاکێکی کوردی...
ئه‌ی مامۆستا ئه‌ی قوتابیان ئه‌ی پیرو گه‌نج ئه‌ی مناڵان ئه‌ی که‌س وکاری شه‌هیدان ئه‌ی گه‌لی کورد ئه‌ی قاره‌مان... په‌یامم بۆتۆ ئه‌ی چینی هه‌ژار ئه‌ی پلیشاوه‌ی ده‌ستی ڕۆژگار بارانی ڕه‌حمه‌ت وادێ به‌ره‌وخوار بۆ ئاوه‌دانی بۆ لادێ و بۆشار... بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕوای شه‌هیدان بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی خه‌می هه‌موومان بۆده‌نگ دانه‌وه‌ی ده‌نگی بێ داران بۆ ژیانه‌وه‌ی ژینی هه‌ژاران... هه‌وڵ ده‌ین به‌ره‌و ڕووناکی ژیان به‌ره‌و ڕوی زه‌نگی تێکۆشان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ست و ویژدان هه‌نگاو به‌ره‌و نه‌خشه‌ی گۆڕان... شاعیر / بابه ڕۆمان .......... به‌ریتانیا
|