کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه
په‌رستیاری قه‌زافی:کابرایه‌کی خراپم ئه‌پشکنی و ژیانێکی بێبایه‌خم به‌سه‌ربرد |
چوار شەممە, 27 نیسان 2011 07:53 |
له ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا بووم کاتێک ده‌ستم کرد به کارکردن له‌لای سه‌رۆکی لیبیا معه‌مه‌ر قه‌زافی، به ئه‌سل ئۆکرانیم هه‌ر وه‌کو هه‌موو ئه‌و کچه گه‌نجانه‌ی تر که قه‌زافی کردونی به په‌رستیاری تایبه‌تی خۆی، هیچ ووشه‌یه‌که‌م له زمانی عه‌ره‌بی نه ئه‌زانی ئه‌و کاته ته‌نانه‌ت نه‌مئه‌توانی جیاوازی نێوان لوبنان و لیبیا بکه‌م، به‌ڵام (بابیک که قه‌زافی بوو) که ووشه‌یه‌کی روسیه و به مانای ( باوکی بچوک ) دێت زۆر که‌سێکی به‌ڕێز بوو له‌گه‌ڵماندا. هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به ئاواتم ئه‌خواست هاته دی هه‌ر له: شوقه‌یه‌کی ته‌ئسیس کراو ، شۆفێرێکی تایبه‌ت به‌خۆم که‌ی ئه‌مویست با‌نگم ئه‌کرد، به‌ڵام شوقه‌که‌م پڕ بوو له هۆکاری چاودێری و گوێ گرتن به‌شێوه‌یه‌کی ئیزعاج ببوون وه ژیانی تایبه‌تیم نه‌مابوو.
له ماوه‌ی 3 مانگی یه‌که‌مدا رێگه‌یان نه‌ئه‌دا پێم که بچم بۆ کۆشکی سه‌رۆک ، پاپیک (قه‌زافی) ئه‌ترسا له‌وه‌ی که ژنه‌که‌ی(سه‌فیه) غیره‌م لێ بکات، به‌ڵام دواتر ئه‌چوم و چاودێری باری ته‌ندروستی سه‌رۆکم ئه‌کرد به شێوه‌یه‌کی رێکخراو. ئه‌رکی په‌رستیاره‌کان ئه‌وه‌بوو که ئاگاداری لایه‌نی باشی ته‌ندروستی و چوست‌و چالاکی ئه‌و بین. له راستیدا به‌لێدانی دڵی قه‌زافی و په‌ستانی خوێنه‌که‌یدا وا دیاربوو که ته‌ندروستی کوڕێکی زۆر مناڵتره له ته‌مه‌نی ئه‌م. وه هه‌ر کات بچوایه بۆ ووڵاتی چاد داوامان لێ ئه‌کرد که ده‌ستکێش به‌کاربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی پارێزراو بێ له نه‌خۆشیه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه. وه رۆژانه ئاگادار بوین له‌وه‌ی که له ناو کۆشکه‌که‌یدا پیاسه بکات، وه ده‌رزی و رێنمایی تایبه‌تی هه‌بوو، وه له چه‌ند کاتێکی دیاری کراودا په‌ستانی خوێنه‌که‌یمان ئه‌پشکنی.
رۆژنامه‌کانی ئۆکرانیا ناویان نابووین (ژنه‌کانی قه‌زافی) به‌ڵام ئه‌وه دووره له راستیه‌وه چونکه ئێمه ته‌نها په‌رستیاری ئه‌و بوین وه که‌سمان عه‌شیقی نه‌بووین. ته‌نها که په‌ستانی خوێنیمان ئه‌گرت ده‌ستمان به‌ری ئه‌که‌وت،وه بابیک که‌سێک بوو که هه‌موو نهێنیه‌کی ئه‌پاراست. قه‌زافی ته‌نها ئافره‌ته جوانه‌کانی ئۆکرانیای هه‌لبژاردبوو و هۆکاره‌که‌شی چونکه که‌سانێکی سه‌رنج راکێش بووین ، قه‌زافی ئاره‌زوویه‌تی که له نێوان که‌س و شتی جوان‌دا خۆی ببینێته‌وه.له ناو هه‌موو په‌رستیاره‌کانی تردا منی هه‌ڵبژارد بۆ کار کردن له‌لای وه سه‌ره‌تا بۆ ئه‌م کاره ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ کردم و چاوی بڕیه ناو چاوم، دوایی بۆم ده‌رکه‌وت که که‌سێکه به‌هۆی تێروانین و ته‌وقه کردنه‌وه که‌سی به‌رامبه‌ره‌که‌ی ئه‌خوێنێته‌وه.
بابیک (قه‌زافی) ره‌فتاره‌کانی زۆر غه‌ریب بوو بۆ نمونه هه‌زی ئه‌کرد گوێ له کاسێتی گۆرانیه عه‌ره‌بیه‌کان بگرێت به‌هۆی ته‌سجیله کۆنه‌کانه‌وه.وه له رۆژێکدا چه‌ند جارێک خۆی ئه‌گۆڕی، زۆر گرنگی ئه‌دا به جل و به‌رگی به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌ستم ئه‌کرد ئه‌ستێره‌یه‌کی مۆسیقای رۆکی هه‌شتاکان ئه‌بینم. زۆر کات میوانه‌کان دانیشتبوون ئه‌چووه ئه‌ودیو خۆی ئه‌گۆڕی و ئه‌هاته‌وه.وه قاتێکی سپی هه‌بوو زۆر هه‌زی لێی بوو، که سه‌ردانی ووڵاته ئه‌فریقیه هه‌ژاره‌کانمان ئه‌کرد پاره‌و شیرینی هه‌ڵئه‌دا بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی که دوای سه‌یاره له‌یمۆزینه‌که‌مان ئه‌که‌وتن وه نه‌یئه‌هێشت لێمان نزیک بێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشی ئه‌ترسا. وه قه‌زافی هه‌رگیز له خه‌یمه‌دا نه‌ئه‌خه‌وت ئه‌و قسانه هه‌مووی خه‌رافیات بوو وه خه‌یمه‌ی به‌س له چاوپێکه‌وتنه ره‌سمیه‌کاندا به‌کار ئه‌هێنا. له‌گه‌ڵ بابیک سه‌فه‌رم کردوه بۆ وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها بۆ ئیتالیا و بۆ بورتوغال و ڤانزوێلا. وه ئه‌گه‌ر مه‌زاجی باش بووایه پرسیاری لێ ئه‌کردین ئه‌گه‌ر پێویستیمان به هیچ شتێک بێت و بۆمان دابین بکات و پاره‌ی زیاده‌ی ئه‌دا پێمان بۆ ئه‌وه‌ی برۆین بۆ بازار. وه له نه‌ریتی پاپیک وا بوو که هه‌موو ساڵێک کاتژمێرێکی ئالتونی ئه‌دا به هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌کانی که لای ئیشیان ئه‌کرد وه کاتژمێره‌که وێنه‌یه‌کی خۆی تیادا بوو، به به‌کارهێنانی ئه‌و کاتژمێره هه‌موو ده‌رگاکانمان له لیبیا بۆ ئه‌کرایه‌وه و توشی هیچ کێشه‌یه‌ک نه ئه‌بووین.
هه‌ستێکم هه‌بوو که نیوه‌ی دانیشتوانی لیبیا رقیان له قه‌زافی بوو. وه په‌رستیاره حکومیه‌کان به چاوێکی حه‌سه‌ده‌وه ئه‌یانروانیه ئێمه چونکه موچه‌که‌ی ئێمه 3 ئه‌وه‌نده‌ی موچه‌ی ئه‌وان زیاتر بوو، مانگانه 3000 دۆلارمان وه‌ر ئه‌گرت. زۆر روون و ئاشکرا بوو که پاپیک هه‌موو بڕارێکی ئه‌دا له ووڵاتدا، وه‌کو ستالین وابوو که ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌واوی هه‌بوو هه‌موو شتێک بۆ لای ئه‌و ئه‌گه‌رایه‌وه نه‌ک که‌سی تر. که یه‌که‌م جار وێنه‌ی شۆرشی میسرم له ته‌له‌ڤزیۆن بینی له دڵی خۆمدا ووتم که‌س ناتوانێت لێره له دژی باوکه بچوکمان پاپیک بوه‌ستێت. به‌ڵام دوای تونس و میسر لیبیاشی گرته‌وه هه‌رچه‌نده پاپیک وازی له ده‌سه‌ڵاتی خۆی هێنا بۆ کوڕه‌که‌ی سه‌یف الاسلام به‌ڵام من وام ئه‌زانی که هه‌موو شته‌کان به‌باشی ئه‌رۆن وه به‌خه‌یاڵمدا نه‌ئه‌هات که که‌س بکوژرێت. له ته‌رابلوس هاتمه ده‌رێ له مانگی دووی ئه‌مساڵدا ، که له‌کاتێکی زۆر گونجاو‌دا چومه ده‌رێ، وه دوو هاوڕێم له‌وێ مانه‌وه چونکه نه‌یانئه‌توانی لیبیا جیبهێڵن له‌و کاته‌دا. به‌ڵام من هۆکارێکی تایبه‌تی خۆم هه‌بوو که نه‌متوانی له‌وێ بم، ئه‌ویش چونکه چومه مانگی چواره‌می سک پڕیمه‌وه وه سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانی سک پڕی وه منیش ترسام له‌وه‌ی بابیک پێێ ناخۆش بێت که هاوڕێیه‌کی صربیم هه‌یه. ره‌نگه بابیک قه‌ت لێم خۆش نه‌بێت که جێم هێشتووه ، به‌ڵام زانیم که کارێکی راستم کردوه به جیهێشتنی لیبیا.هه‌موو هاوڕێکانم ئامۆژگاریان کردم که بیر له مناڵه‌که‌م بکه‌مه‌وه و برۆم ، ئه‌وه‌تا ئه‌مرۆ ئه‌وانیش وازیان له بابیک هێنا به‌ڵام بابیک فه‌رمانی کردوه به منداڵه‌کانی و هه‌ردوو هاورێ ئۆکرانیه‌که‌م که له‌گه‌ڵی بمێننه‌وه و له‌گه‌ڵیشی بمرن.
ئه‌م بابه‌ته ئانا نیمستۆفا په‌یامنێری نیوزویک وه‌ریگرتووه له زمانی په‌رستیار ئۆکسانا له ئۆکرانیا وه‌رگێرانی: فریشته‌ی جوانی وێنه‌ی ئۆکسانا
|
سڵاو،،، وەکو ماڵپەڕی کوردژین پێمان باش بوو دیمانەیەک لەگەڵ هونەرمەندی ئازیز ڕەوا جمال عبدول ساز بکەین،...
سڵاوتان لێ‌بیت وەکو ماڵپەڕی یانەی کوردژین بەباشمان زانی دیدارێک لەگەڵ هونەرمەند شوانە ی برابچوکی میکائیل...
له‌ده‌ستی باوه‌ژن رای کرد و ئێستا له شه‌قامه‌کان ده‌خه‌وێت و دین و ئیمانیشی له ده‌ست...
دیمانە تابلۆ حەسەن:. پرۆفیسۆر دکتۆر یەحیا حمید ڕەزا:. لە دایک بوی شاری کەرکوك لە کوردستان هەر لە وێش خوێندنی...
مژدین :یه‌کێک پێ وتم وامه‌بینه دژایه‌تیت ئه‌که‌م ته‌مه‌نات ئه‌که‌م !...
زایه‌ر به‌كر سه‌روَكى لیَژنه‌ى پروَژه‌كان له ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق بوَ سایتى...
سامان هیدایه‌ت په‌یکه‌رسازی به‌توانا له‌ساڵی 1984 له گه‌رمیان له‌دایک بووه،له‌سالی 2003 چۆته...
ئەکرم ساڵح بەرپرسى لقى (22)ى کەرمیانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دیدارێکدا بۆ سایتى کوردژین:- بزوتنەوەى...
له‌م دیداره تایبه‌ته‌ی كوردژین له گه‌ڵ قه‌مبه‌ر ڕه‌شید به‌یاتی سه‌رۆكی عه‌شایه‌ری توركمانی عێراق...
د.ئه‌مین عه‌زیز جواد جیَگرى پاریَزگاى ()سه‌لاَحه‌دین) ده‌رباره‌ى كیَشه‌ى په‌راویَزخستنى كوردودوور...
• ئیسماعیل کێیه و که‌سایه‌تیی چۆنه؟ پێناسه‌ی خۆت بکه؟وه‌ک نوسراوه به " ئیسماعیل زاده" با‌نگم...
شەکر مەجید چالاکوان لە بوارى سیاسەت وڕاگەیاندن ، لە دیدارێکدا بۆ (کوردژین):- بەراستى ژنان و ئافرەتان توێژى...
وه‌ک ماڵپه‌ڕی کوردژین به باشمان زانی گفوگۆیه‌کی ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ شاعیر و ڕوناکبیر ( گه‌شبیر ئه‌حمه‌د)...
کوردژین: حوسێن چۆن خۆی دەناسێنێت؟حوسێن عبدالرحمان: من حوسێن عبدالرحمان حسن لە دایک بووی 1987 ی هەولێرم لە سالی...
هونەرمەند کەسایەتیەکێ بەرنیاسەو خودان جەماوەرەکێ تایبەتە دناف جڤاکیدا ددیتن و بوچونێن هونەریدا وەک ناسنامە...
یه‌وکێک له یاریه وه‌رزشیه‌کان که له ئاستی جیهان ناوبانگێکی باشی هه‌یه و زۆربه‌ی خه‌لک رووی...
بەختیار فەتاح ب رێکا ئەڤینەکا راست ل هەبونا خودگەریتبەختیار فەتاح : حەزدکەم پتر گرنگى ب سترانا رەسەن بهێتە...
له‌نجه نجم کچه بیژه‌ریکى جوان و رۆح سوکه که زۆربه‌مان له ریگه‌ى شاشه‌ى تیفیه‌کانمان ئاشناى خاتوو...
-دیه بابانی کێیه؟من ناوم دیه بابانی ، له‌دایکبووی 4-6-1993 له‌شاری سلێمانی ، خوێندکارم /-که‌ی بوو که...
کوردژین : له ده‌ست پێکدا ده‌مانه‌وێت بزانین کرمانج گه‌ردی کێیه ؟کرمانج گه‌ردی :من کرمانج طاهر گه‌ردی .....