مژدین : به‌ جلی نیوه‌روتی حه‌ز به ‌سێکس ئه‌که‌م نه‌ک به‌روتی !!
یەک شەممە, 01 کانونی دووەم 2012 13:59

 


 
مژدین :یه‌کێک پێ وتم وامه‌بینه‌ دژایه‌تیت ئه‌که‌م ته‌مه‌نات ئه‌که‌م ! ئه‌وه‌ی
دژایه‌تیت ده‌کات تۆی لا گرنگه‌!!
 
 
 هونه‌رمه‌ندێک هه‌میشه‌ ویستویه‌تی تازه‌گه‌ری بکات و ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت بیکات،
ده‌شڵیت داهێنان ده‌که‌م له‌رێگه‌ی هونه‌ره ‌وه‌ (مژدین سالح)که‌ دانیشتوی وولاتی
هۆلندا یه‌ ئێستا به‌هۆی چه‌ند کلیپێکیه‌وه‌ که‌ به‌روتی ده‌رده‌که‌وێت به‌ر شالاوی
ره‌خنه‌ بۆ ته‌وه‌ له‌لایه‌ن کۆمه‌لگای کوردیه‌وه‌ بۆیه‌ ئێستا پرسیار گه‌لێک لای
دۆستان و جه‌ماوه‌ری دروست بوه‌ ، له‌م دیمانیه‌ دا هه‌ندێک نهێنی ژیانی ئاشکراده‌کات
بۆ ئه‌وه‌ی عاشقانی ده‌نگ و هاولاتیانی کورد له‌ گوزه‌رانی بگه‌ن ، لێمان پرسی : 
بۆ له‌ کلیپێکتدا (توالێت و ده‌ست شۆر) ده‌رده‌خه‌یت ؟ ئه‌ته‌وێت چی بگه‌یه‌نیت؟
مژدین: فه‌لسه‌فه‌ی توالیت"خاوین کردنه‌وه‌ی مێشک له‌بارگاوی بون به‌دین یان ره‌گه‌ز
په‌رسی! مه‌غسه‌له‌که‌ش ته‌نها بۆ خاوین کردنه‌وه‌ی ده‌ست شتنه‌ دوای ته‌والێت که
‌زۆرکه‌س له‌دونیا ئه‌مه‌ ناکه‌ن ،به‌تایبه‌ت منداڵ ،ئه‌بینن له ‌توالێت کلینکسم له
‌بیر کرد  به‌کاری بهێنم چونکه‌ نه‌م ویست لیباس دابکه‌نم ، له‌پێش کامێرا ئه‌مه‌ش
هۆکه‌ی بوو .
 
لای تۆ رووت بونه‌وه‌ داهێنانه‌ ، یان هه‌میشه‌ به ‌روتی خۆت ده‌رده‌خه‌یت؟
مژدین: رووت بو‌نه‌وه‌ داهێنان نیه‌ ، ته‌وقیتی کاره‌که‌م که ‌رووت بومه‌وه‌ به‌وه‌ی
یه‌که‌م هونه‌رمه‌ندم له‌هه‌موو رۆژهه‌ڵات که‌ئه‌م کاره‌بکات ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ کارێکی
مێژوویی و بوێری ، پشت ئه‌م کاره‌ ئه‌چێته‌ خانه‌ی داهێنانه‌وه‌ ئه‌بێت بڵـێم :له
‌ژیانی ئاسایی نه‌ک رووت نیم به‌ڵکو هێنده‌م حه‌ز له ‌جله‌، به ‌نیوه‌روتیش حه‌زبه‌سێکس
ئه‌که‌م نه‌ک به‌روتی !! بۆیه‌ روت بونه‌وه‌ لام وروژێنه‌ر نیه‌ به‌ڵکو نیوه‌روتی
وروژێنه‌ره‌ لای من .
 
له‌دیدارێک له‌گه‌ل (VIN)تیڤی دا ئه‌لێیت سه‌ردانی دکتۆری ده‌رون ناسیم کردوه‌و راپۆرتی
پزیشکی ئه‌لێت باشیت و ئه‌کرێت ده‌رمانت بۆ که‌م بکرێته‌وه‌، ئایا تۆ نه‌خۆشی ده‌رونیت
هه‌یه‌ یان مه‌به‌ستت چییه‌؟
مژدین: نه‌خێر نه‌خۆشی ده‌رونیم نیه‌ به‌ڵکو هه‌ستیاریم هه‌یه‌ که‌پێی ئه‌ڵێن
حه‌ساسیه‌ت واتا ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ توشبم کاتێک له ‌که‌شێکی ره‌خساوبم بۆئه‌م نه‌خۆشییه‌
بۆنمونه‌ له‌کوردستان بژیم بیگومان به‌ بێ یه‌کو دوو نه‌خۆش ئه‌که‌وم ، چونکه‌ به‌رگه‌ی
ئه‌وه‌ناگرم رێگریم لێبکرێت که‌ که ‌سایه‌تی راستی خۆم پیشان بیه‌م ،به‌ڵێ ده‌رمانیش
ئه‌خۆم هه‌تا توش نه‌بم ئه‌مه‌وێت نمونه‌یه‌ک بم بۆ کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی ، که ‌هه‌تا
ئێستا به ‌نه‌خۆشه ‌ده‌رونیه‌کان ئه‌ڵێن (شێت)و پێیان عه‌یبه‌ بچن چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن
ئه‌مه‌ بۆ چونێکی هه‌ڵه‌یه‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر نه‌کردنی هه‌ستیاری ده‌رونی
ئه‌بێته‌ نه‌خۆشی ده‌رونی ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ‌سه‌ره‌تا چاره‌سه‌رت کرد ئه‌م
هه‌ستیاریه‌ نامێنێت و که‌سێکی ئاساییت و نه‌خۆشی ده‌رونیش مه‌رج نییه‌ بگاته‌ شێتی
ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری بکه‌یت .
 
بۆ ووتوته‌: دین بخه‌نه‌ لاوه ؟مه‌به‌ستت چییه‌ ؟ ئایا ئیستا تۆ چ دینێک
په‌یره‌وده‌که‌یت؟
مژدین: به‌ڵێ ئه‌مه‌ ووته‌ی منه‌ و موسلیم بووم به‌ڵام نه‌م بینی که‌س به‌پێی دین
به‌رێوه‌بچێت و هه‌مووی درۆزن بوون ئه‌وانه‌ی موسلیم خۆیان پیشان ئه‌یا به‌س
سه‌رزاره‌کی بوو پیاوان خیانه‌تی ئه‌کرد و ژنان شتیان ئه‌شارده‌وه‌ له‌پیاوی هار له
‌ترسی دین ،‌  بیگومان بریارمدا بێ دین بم و له‌ هه‌موو به‌دیانه‌ته‌کانیش راستگۆ و
ناخم پاکتر بێت چونکه‌ دین توشی ترسی ده‌رونیت ئه‌کات به‌بروای من باوه‌رم به‌زانست
هه‌یه ‌.

بۆ ئه‌لێیت هونه‌رمه‌ندمان هه‌یه‌ کارو کۆنسێرتی بۆده‌که‌ن به‌جله‌وه‌ گۆرانی ده‌ڵێیت
که‌چی شه‌ویش له‌باوه‌شی که‌سێکی سیاسی دا رۆژ ده‌کاته‌وه‌ ؟ئایا تۆش هه‌ر بیستوته‌ یا
زانیاریت لایه‌؟
مژدین: من قسه‌ی بیستراو له‌ که ‌سایه‌تیه‌که‌ خۆی نه‌بێت ناکه‌مه‌ نمونه‌ و به‌ڵگه‌ بۆ
ووته‌که‌م ، به‌ڵێ له ‌هه‌مان که ‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ند بیستومه‌ چی کردوه‌ و ئاشکرای
ناکه‌م به‌لام ئه‌و ئافره‌ته‌ زۆر ناپاکه‌ له‌گه‌ڵ زۆر کوری کورد سێکسی کردوه‌ ئه‌زانێ
زۆربه‌ی پیاوه‌کان حسابی بۆ ناکه‌ن ئه‌ویش ئه‌لیت:"قۆنده‌ره‌ی فارسێک ناده‌م به‌پیاوی
کورد من نامه‌ویت ئه‌م ژنه‌ ناپاکه‌ بناسم .
 
له‌نوێترین نوسینتدا له‌ په‌یجی فه‌یس بوکه‌که‌تدا که‌وێنه‌یه‌کی (ئیغرا)ی
له‌سه‌رداناوه‌و نوسیوته‌، زۆر تامه‌زرۆم له‌شم به‌ر له‌شی لوست بکه‌ویت ، ماچم بکه‌یت
، ده‌ستت بۆببه‌م ،ده‌ستت به‌ر ئه‌ژنۆم بکه‌ویت ،زۆر ده‌میکه‌ دابراوم له‌چێژی تیکه‌ل
بون..هید ، به‌م تێکسته‌ ئه‌ته‌وێت بڵێیت چی؟
مژدین: ئه‌ها زۆر جوانه هاها‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نی ده‌رونی وشه‌کان شیکاری بکه‌یت له‌ ژیانی
ته‌نیاییه‌ وه‌ هاتوه‌ . ئه‌وه‌ی سێکس له ‌ژیانی ‌هه‌بێت ئه‌مه ‌نانوسێت چونه‌که‌ کاتی
له‌گه‌ل هاورێیه‌که‌ی یا هاوسه‌ر‌ه‌که‌ی به‌سه‌ر ده‌بات ، ئه‌وه‌ی من تیایاده‌نوسم ،
ئه‌مه‌وێت گه‌نجانیش بێ به‌ش نه‌بن له‌وه‌ زیاتر به‌سه ‌. گه‌نجمان زۆر بێ جێ‌ و ماڵی
خۆشه‌ویستیه‌ ، بی ماڵی حه‌زه‌کانیه‌تی ناتوانێت هه‌ستێ ده‌رببرێت ئه‌م لایه‌نه‌
ئه‌مه‌ویت زانیاریان پێببه‌خشم و هاوکاریان بم وه‌ک نوسه‌ر له ‌زۆر لایه‌نی ژیان وه‌ک
ده‌رونناسی که‌ 14 ساڵ ئه‌زمونی خویندنه‌وه‌م تیایدا هه‌یه‌ زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ ئه‌نوسم به‌ڵام ئه‌وه‌ش له ‌بیر ناکه‌م کاتێک گوێ له‌ موزیک
ده‌گرم به‌هره‌ی هونه‌ره‌که‌شم ئه‌که‌وێته‌ کار ئاگام له‌ په‌نجه‌کانم نامێنێت ته‌نها
مێشک بیر ئه‌کاته‌وه ‌و کاتێک ئه‌زانم بابه‌ته‌که‌م نوسیوه‌ پر له ‌هه‌ست یان له‌حه‌ز ،
ئه‌مجاره‌یان حه‌زت به‌رچاو که‌وتوه‌ گه‌ر نا زۆربه‌ی بابه‌ته‌کانی تریش ئه‌ده‌بی و
زانستین به‌لآم هۆشیاری سێکسیش ئه‌یه‌م ،چونکه‌ خوێندنه‌وه‌ی زانستیم له ‌و بواره‌دا‌
هه‌یه‌ ، وه ‌زۆر بابه‌تیشم له ‌په‌یمانگا خوێندوه‌ به‌و پێیه‌ی  ‌به‌شی جوانکاریم
ته‌واوکردوه‌ هه‌تا ئاگاداری به‌رامبه‌ربیت نه‌یوروژێنیت به‌لام ئیتر ئه‌و خاڵی
حه‌زانه‌ی تیایه‌ واتا گه‌ر بمه‌ویت هه‌موو دنیات بۆ ئه‌وروژێنم هاها .
 
ئه‌وانه‌ی (لایک) یان کردویت‌ له‌ په‌یجی فه‌یس بوکه‌که‌تدا‌ چۆن ده‌رواننه‌ تۆ له‌به‌ر
ئه‌وه‌ هه‌ندێک جار تیکسته‌کانت وروژێنه‌ره‌ ؟
مژدین: راستی ئه‌ڵێم بێ درۆ ..ئه‌گه‌ر له ‌کاتی کلیپی پاداشت رێگریم له‌
دژایه‌تیه‌کانیان نه‌گرتایه‌ ئێستا 000 100 لایکم له‌په‌یجا هه‌بوو ، به‌ڵام ده‌رم
ئه‌کردن ئێستا بریارم داوه‌ جنێویش بده‌ن ده‌ریان نه‌که‌م ئه‌مه‌ منم وکه‌س ناسرمه‌وه‌
چونکه‌ بابه‌ته‌کان زۆر له‌سه‌ری ئه‌نوسرێت هه‌ر یه‌ک ووشه‌ بڵێم " یان به‌فه‌لسه‌فه‌
لێکی ده‌ده‌نه‌وه‌ یان به ‌سێکس ، کاتێک خه‌یاڵیان بۆلای هونه‌ر ده‌روات که‌ من ڤیدۆیان
بۆدائه‌نیم ئه‌وکاته‌ زۆر نه‌رم ئه‌بن له‌گه‌ڵم ئه‌وکاته‌ رێزی هونه‌ری زیاتره‌
له‌نوسه‌ری چونکه‌ زۆر بوێرم یاخیم له ‌نوسین سنورم هه‌موو تیک شکاندوه‌ خالی سوورم
نه‌هێشتوه ‌و  زۆر له‌که‌سه‌کان راسته‌وخۆ داوای زه‌واج ئه‌که‌ن چونکه‌ هه‌ست به‌دروست
بونی پردێکی هه‌ستی ده‌رونی ئه‌کات له‌نێوان بابه‌ته‌کانم وخۆی وه‌ ئه‌مه‌ش مافێکی
خۆیه‌تی به‌نه‌رمی تێی ئه‌گه‌یه‌نم که‌رازی نیم چونکه‌ من بۆ هه‌مووان ئه‌نوسم  ته‌نها
بۆیه‌ک که‌س نیه‌.
ئێستا نزیکه‌ی21 بیست و یه‌ک هه‌زار جه‌ماوه‌رو لایک لایه‌ ،ئاد که‌م قبوڵ ئه‌که‌م
دووجار له‌ 5000 پینج هه‌زار هاورێ کردمه‌ سه‌دو به‌نجا هاورێی ، ئیستا به‌ زۆر داوا
ئه‌که‌ن هاورێیه‌تی بکه‌م  به‌ڵام رازی نابم زۆر که‌م که‌سێکیشم به‌دڵ نه‌بێت دوای
هاورێبون ئه‌ی سرمه‌وه‌ و بلۆکیشم زۆره‌ هاهاها.
 
هه‌ڵوێستی دایکت به‌رامبه‌رت چۆنه‌ ؟ بۆئه‌و ره‌خنانه‌ی که‌لێت ده‌گیریت ؟
مژدین: په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ماڵه‌وه ‌ناکه‌م  ، تاقه‌تی شیکاریم نیه‌ ، به ‌تێل مێشکم
ماندووئه‌کات  چۆن بیربکه‌نه‌وه‌ سه‌ربه‌ستن منیش ژیانم بێ ‌ئه‌وانه‌ و سه‌ر‌به‌ستم چۆن
بیر ئه‌که‌مه‌وه‌ .

-ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ له‌تاراوگه‌ ده‌ژیت ؟ئایا تائیستا سه‌فه‌ری کوردستانت کردوه‌
؟هه‌ست ده‌که‌یت سه‌یرکردنی دانیشتوانی کوردستان به‌رامبه‌ر مژدین چۆن ده‌بیت ؟
مژدین :ماوه‌ی 15 ساڵه‌ له‌ ئه‌و‌رووپا ده‌ژیم ،دووجار سه‌فه‌رم کردوه‌ دواین
سه‌فه‌ریشم بۆ هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه‌ ،باکم نیه‌ هه‌رچۆنێک بروانن
وسوپاسیان ده‌که‌م ته‌نانه‌ت بۆ دژایه‌تیش چونکه‌ یه‌کێک له‌ جه‌ماوه‌رم پێی وتم وا
مه‌بینه‌ دژایه‌تیت ئه‌که‌م ته‌مه‌نات ئه‌که‌م ئه‌وه‌ی دژایه‌تیشت ئه‌کات زۆر تۆی
لاگرنگه‌. ئه‌مه‌ش راستیه‌کی تاڵه‌.!
 
-ئه‌وشاره‌ی له‌هۆلندا تیایدا ده‌ژیت کوردی تیایه‌ ، هیچ کات بۆته‌ کێشه‌ت له‌گه‌ل
کوردانی شاره‌که‌ت ؟
مژدین :به‌ڵی کوردی زۆر لێیه‌ به‌س له‌شاری ماڵی خاڵم زیاتر که‌ئه‌چوینه‌ بازار
به‌کوردی ته‌علیقیان ئه‌یا وه‌ک کوردستان هاها کورده‌کانی ئه‌م شاره‌ی خۆم زۆربه‌یان
ده‌مێکه‌ ئه‌مناسن وئه‌وانه‌ی نزیک ئه‌یان ناسم رێزو به‌هایه‌کی زۆرم بۆ دائه‌نێن و
هاورێی ماڵی خاڵمن له‌دانهاخ ، هه‌ندێک له‌کورانیش ئه‌چمه ‌ده‌ره‌وه‌ نامناسنه‌وه‌
به‌هۆڵندی ته‌علیق ئه‌ده‌ن زۆر جار هاورییه‌که‌ی پێی ئه‌ڵێت ئه‌وه‌ مژدین خانمه‌ ،هاها
ئاور ئه‌یاته‌وه‌و ئه‌لێت مژدین خانم هاها ، کێشه‌م نیه‌ له‌گه‌ڵ که‌س به‌لآم له‌گه‌ڵ
هه‌مووی پێناکه‌نم چونکه‌ کورد لێره‌ش خۆی ده‌نوێنێت که‌چه‌ند نارۆشنبیره‌ هه‌ندێکیان
نه‌ئه‌خوێنن ونه‌کار ئه‌که‌ن به‌س خه‌ریکی قسه‌ی ته‌قلیدی یه‌کترن ، بخوێنن تکایه‌ یان
بخوێننه‌وه‌ .

-ئه‌گه‌ر که‌سێک بێته‌ هاورێت تۆ خۆت له‌گه‌ڵی ده‌گونجێنیت یا ده‌بێت ئه‌و خۆی له‌گه‌ڵ
تۆ بگونجێنێت؟
مژدین :ئه‌بیت من وه‌ک خۆم قبول بکات پاشان منیش خۆمی له‌گه‌ل رێک ده‌خه‌م و ئه‌گه‌ر
پێکه‌وه‌ ژیانیش بێت هه‌رگیز نامه‌وێت نارۆشنبیربێت رقم له‌ تێنه‌گه‌یشتنه‌ توره‌م
ده‌کات .
 
بۆچی له‌دیداری راگه‌یاندنه‌کاندا وێنه‌ی روتت بلاو ده‌بێته‌وه‌ ئایا ئه‌مه‌ خواستی
خۆته‌؟
مژدین: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌و وێنانه‌بیت که‌له‌ په‌یجی فه‌یس بوکا بلاوبونه‌ته‌وه‌
‌ئه‌وا به‌رپرسم لێی ،ئه‌وانی تر ئاگادار نیم وێنه‌ش دروست کراوه‌و ئه‌ندامی سێکسیم
دیاره‌ ئه‌مه‌ من نیم و کامێراش ئه‌و شوێنانه‌می نه‌بینیوه‌.
 

تا ئێستا ژیانی هاوسه‌ریت پیکه‌وه‌ناوه‌ ؟
مژدین :به‌ڵێ،  ژیانی هاوسه‌رێتیم پیکه‌وه‌ناوه ‌و جیاش بومه‌ته‌وه‌ و کوره‌که‌م 13
ساڵه‌ ،ئیستا لای بابه‌ی ئه‌ژی ئه‌ی بینم و یه‌ک پارچه‌ له‌هه‌ست و سۆزمه‌ بالآو چاو  و
ده‌م و لوتی خۆمی هه‌یه‌ به‌لام به‌هره‌که‌می نیه‌ ، به‌هره‌ی باوکی هه‌یه‌ تێگه‌یشتنی
له‌ ئه‌لیکترۆنیکا هه‌یه‌ ، که‌ئه‌ی بینم یاری میکانۆ ئه‌کات ئه‌ڵێم ئه‌مه‌ موهه‌ندیسه‌
ئه‌مشتانه‌ چۆن دروست ده‌کات من نای زانم دروستی بکه‌م هاها زۆر زیره‌کیشه‌
له‌ژمێریاریدا.
 
-بۆ تۆ مه‌رجت هه‌یه‌ بۆ شه‌ریکی ژیان؟
مژدین :سه‌یره‌لام ئه‌م پرسیاره‌ !! من هونه‌رمه‌ندم و وه‌ک هه‌موو هونه‌رمه‌ندێکی
جیهانی ئه‌بێت مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ بکرێت ئیستا هه‌موو تاكێکی ئاسایی مه‌رجی هه‌یه‌ من بۆ
نه‌م بێت که ‌به ‌هره‌داریشم .

ئه‌و مه‌رجانه‌ چین؟
مژدین :به‌ پله‌ی ‌یه‌که‌م رۆشنبیرو مۆدێرن بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی من وه‌ک خۆم  قبوڵ بکات
نه‌ڵێ ئه‌مه‌ بگۆره‌ و دین و نازانم چی ، ئه‌گه‌ر کرا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا عازف بێت
زۆریشم حه‌ز له ‌گۆرانی بێژ نیه‌ له‌گه‌ڵم بێت ، زۆر به‌یان نارۆشنبیرن  ببورن چونکه‌
زۆربه‌تان له ‌خۆ بایین نازانم به ‌چی هه‌مان به‌هره‌م هه‌یه‌ منیش ئیتر چی !، پاشان با
جوان بێت..کوبانی  هاهاها  زۆرم حه‌ز له‌ جوانیه‌ له‌گه‌ل باڵای به‌رز 1،85 یه‌ک مه‌تر
و هه‌شتاوپێنج سانتیم وه‌ ئه‌سمه‌ر وه‌ قژی جوان ببرێت و نیوه‌درێژبێت تا ده‌ستی تێ
بچیت هاها قیاسیش بڵێم؟؟هاها بۆجاری داهاتوو!!

وه‌ک ده‌زانرێت تۆ پێشتر وه‌ک ئێستا نه‌بویت ئایا کێشێ له‌شت چه‌ند دابه‌زاندوه‌ ؟
 مژدین :پێش قه‌له‌قیه‌که‌ له‌ مۆدیل ئه‌چوم ئه‌مه‌وێت بگه‌مه‌وه‌ ئه‌وکاته ‌به‌ڵام
کێشه‌یه‌کم نیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی ئێستاش 5 کیلۆ که‌م بکه‌م ته‌واو سوپه‌ر ، 15 کیلۆ
دابه‌زیوم ته‌نها گۆشت نیه‌ به‌لکو زۆربه‌شی ئاو له‌گه‌ڵ چه‌ورییه‌ .
 
 
ئه‌و مادانه‌ چین که‌ به‌کاری ده‌‌هێنیت بۆ جوان کاری؟
مژدین :جوانکاری نازانم چی هه‌یه‌ ‌که ‌به‌کاری نه‌هێنم هاها ها تا بنوسم کاتی زۆر
ده‌وێت حه‌زم له ‌ئالتون نیه‌!! زیو و زه‌ردم پێ جوانه‌ به‌گوێره‌ی مۆدێلی جله‌که‌ رێکی
ده‌خه‌م ، هه‌روه‌ها بۆن به‌کار ده‌هێنم ‌ دوو بۆن بۆ ژێر باڵم ، یه‌ک بۆن بۆ رانم ،
یه‌ک بۆنیش بۆ مل و مه‌مه‌کانم ، له‌ باره‌ی جله‌وه‌ هه‌تا له‌گه‌ڵ له ‌شـم رێک بکه‌وێت
حه‌زم لێیه‌ ئه‌گه‌ر نا فرێی ده‌ده‌م بیشی کرم له ‌به‌ری ناکه‌م .
 
دیمانه‌ :شاخه‌وان ئه‌کره‌م _هۆڵندا
          ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

 



 
دیمانه‌
وێنە
دیمانە، دکتۆر ڕەوا جەمال تایبەت بە کوردژین دەدوێت!!
سڵاو،،، وەکو ماڵپەڕی کوردژین پێمان باش بوو دیمانەیەک لەگەڵ هونەرمەندی ئازیز ڕەوا جمال عبدول ساز بکەین،...
وێنە
دیمانه‌ // شوانه‌ برای هونه‌رمه‌ند میکایل تایبه‌ت به‌ کوردژین ده‌دوێت
سڵاوتان لێبیت وەکو ماڵپەڕی یانەی کوردژین بەباشمان زانی دیدارێک لەگەڵ هونەرمەند شوانە ی برابچوکی میکائیل...
وێنە
له‌ده‌ستی باوه‌ژن رای کرد و ئێستا له‌ شه‌قامه‌کان ده‌خه‌وێت و دین و ئیمانیشی له‌ ده‌ست داوه‌!!
له‌ده‌ستی باوه‌ژن رای کرد و ئێستا له‌ شه‌قامه‌کان ده‌خه‌وێت و دین و ئیمانیشی له‌ ده‌ست...
وێنە
پرۆفیسۆر دکتۆر یەحیا حمید رەزا:. دەخوازم هەولێر ببێتە سەنتەرێکی پزیشکی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
دیمانە تابلۆ حەسەن:. پرۆفیسۆر دکتۆر یەحیا حمید ڕەزا:. لە دایک بوی شاری کەرکوك لە کوردستان هەر لە وێش خوێندنی...
وێنە
زایه‌ر به‌كر سه‌روَكى لیَژنه‌ى پروَژه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق بوَ سایتى كوردژین
زایه‌ر به‌كر سه‌روَكى لیَژنه‌ى پروَژه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق بوَ سایتى...
وێنە
په‌رستیاری قه‌زافی:کابرایه‌کی خراپم ئه‌پشکنی و ژیانێکی بێبایه‌خم به‌سه‌ربرد
له‌ ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا بووم کاتێک ده‌ستم کرد به‌ کارکردن له‌لای سه‌رۆکی لیبیا معه‌مه‌ر...
وێنە
سامان هیدایه‌ت تایبه‌ت بۆ کوردژین " سه‌رسامیم بۆ گیڤارا وای لێکردم ڕیش وقژم درێژ بکه‌م
سامان هیدایه‌ت په‌یکه‌رسازی به‌توانا له‌ساڵی 1984 له‌ گه‌رمیان له‌دایک بووه‌،له‌سالی 2003 چۆته‌...
وێنە
ئەکرم ساڵح بەرپرسى لقى (22)ى کەرمیانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دیدارێکدا بۆ سایتى کوردژین
ئەکرم ساڵح بەرپرسى لقى (22)ى کەرمیانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دیدارێکدا بۆ سایتى کوردژین:-   بزوتنەوەى...
وێنە
د.ئه‌مین عه‌زیز جواد:ئه‌وانه‌ى كه‌ دژایه‌تى كورد له‌ شارى خورماتوو ده‌كه‌ن،ده‌یانه‌وێت دیموگرافى شاره‌كه‌ بگوڕن ،
د.ئه‌مین عه‌زیز جواد جیَگرى پاریَزگاى ()سه‌لاَحه‌دین) ده‌رباره‌ى كیَشه‌ى په‌راویَزخستنى كوردودوور...
وێنە
ئیسماعیل زاده :کورسی هی هه‌موو که‌سه‌ و هیچ که‌سیش هی ئه‌و نییه‌. ؟!!تایبه‌ت به‌ کوردژین
•    ئیسماعیل کێیه‌ و که‌سایه‌تیی چۆنه‌؟ پێناسه‌ی خۆت بکه‌؟وه‌ک نوسراوه‌ به‌ " ئیسماعیل زاده" بانگم...
وێنە
شەکر مەجید چالاکوان لە بوارى سیاسەت وڕاگەیاندن ، لە دیدارێکدا بۆ (کوردژین)
شەکر مەجید چالاکوان لە بوارى سیاسەت وڕاگەیاندن ، لە دیدارێکدا بۆ (کوردژین):- بەراستى ژنان و ئافرەتان توێژى...
وێنە
هۆنراوه‌ی من کراسی تاراوگه‌ی له‌به‌رکردووه‌ و... عه‌تری مه‌نفای له‌خۆی داوه‌ و... چه‌تری غه‌ریبی هه‌ڵداوه‌‌
وه‌ک ماڵپه‌ڕی کوردژین به‌ باشمان زانی گفوگۆیه‌کی ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ شاعیر و ڕوناکبیر ( گه‌شبیر ئه‌حمه‌د)...
وێنە
حوسین عبدالرحمان تایبه‌ت به‌ کوردژین ئه‌دوێت
کوردژین: حوسێن چۆن خۆی دەناسێنێت؟حوسێن عبدالرحمان: من حوسێن عبدالرحمان حسن لە دایک بووی 1987 ی هەولێرم لە سالی...
وێنە
نازک نێروەى : هەتا نوکە من خو موحتاجى کەسێ نەکریە...
هونەرمەند کەسایەتیەکێ بەرنیاسەو خودان جەماوەرەکێ تایبەتە دناف جڤاکیدا ددیتن و بوچونێن هونەریدا وەک ناسنامە...
وێنە
( ئه‌حمه‌د مه‌حمود )) ی سه‌رۆکی یه‌کێتی کاراتی هه‌ولێر تایبه‌ت به‌ کوردژین ده‌دوێت
یه‌وکێک له‌ یاریه‌ وه‌رزشیه‌کان که‌ له‌ ئاستی جیهان ناوبانگێکی باشی هه‌یه‌ و زۆربه‌ی خه‌لک رووی...
وێنە
بەختیار فەتاح ب رێکا ئەڤینەکا راست ل هەبونا خودگەریت
بەختیار فەتاح ب رێکا ئەڤینەکا راست ل هەبونا خودگەریتبەختیار فەتاح : حەزدکەم پتر گرنگى ب سترانا رەسەن بهێتە...
وێنە
له‌نجه‌ نه‌جم :حه‌ز ئه‌که‌م هه‌میشه‌ خاوه‌نى زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کى راسته‌قینه‌ بم تايبةت بة کوردژین
له‌نجه‌ نجم کچه‌ بیژه‌ریکى جوان و رۆح سوکه‌ که‌ زۆربه‌مان له‌ ریگه‌ى شاشه‌ى تیفیه‌کانمان ئاشناى خاتوو...
وێنە
دیه‌ بابانی: شاعیر وشه‌یه‌کی گه‌ووره‌یه‌ ،هه‌رکه‌سێ شعر بنوسێ پێی ناوترێ شاعیر ،ناتوانم بزانم شاعیر کێیه‌..
-دیه‌ بابانی کێیه‌؟من ناوم دیه‌ بابانی ، له‌دایکبووی 4-6-1993 له‌شاری سلێمانی ، خوێندکارم /-که‌ی بوو که‌...
وێنە
کرمانج گه‌ردی :تایبه‌ت به‌ کوردژین :: به‌ بروای من شیعر ئه‌و په‌یامه‌ پیرۆزه‌یه‌ که‌ هه‌موو مرۆڤێک ئاشنا و خولیای ده‌بێت
کوردژین : له‌ ده‌ست پێکدا ده‌مانه‌وێت بزانین کرمانج گه‌ردی کێیه‌ ؟کرمانج گه‌ردی :من کرمانج طاهر گه‌ردی .....

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه