بانگه‌وا‌زبه‌ مه‌به‌ستی رێزگرتن له‌ رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی
پێنج شەممە, 16 شوبات 2012 11:42





وڵاتی ئێران له‌ خه‌ڵکێک به‌ میللییه‌ت وزمانی جۆراوجۆره‌وه‌ پێک هاتوه‌. به‌لام به‌ داخه‌وه‌ میللییه‌ته‌کان و قه‌ومییه‌ته ‌نافارسه‌کانی ئه‌م ولاته‌ له‌گه‌ڵ سته‌م و هه‌لاواردنی جۆراوجۆری نه‌ته‌وه‌یی و زمانی به‌ره‌وڕوون. مافی خویندن له‌ قوتابخانه‌کانی ئێراندا ته‌نیا به‌ یه‌ک زمان(زمانی فارسی) هه‌یه‌ و به‌ میلیۆن منداڵانی میللییه‌ت و قه‌ومییه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ مافی خویندن به‌ زمانی زگماکیی خۆیان بێبه‌شن و هیچ جۆره‌ ئیمکانێک به‌ مه‌به‌ستی پاراستن و په‌ره‌پیدانی زمانی زگماکی  له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ به‌ ئاخێوه‌رانی ئه‌و زمانانه‌  ره‌وا نه‌بینراوه‌. جگه‌ له‌مه‌ش هه‌وڵ و تێکۆشانی تێکۆشه‌رانی ئه‌و میللییه‌ت و قه‌ومییه‌تانه‌ی ئێران‌ له‌ پێناوی به‌ ره‌سمی ناسرانی مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی، زمانی و کولتوورییه‌کانیان و یه‌ک له‌وان خوێندن به‌ زمانی زگماکی،  له‌ ساڵی 1304ه‌وه‌ تا ئێستا له‌گه‌ڵ وڵامنه‌دانه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ و سه‌رکوتی دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌تی و سه‌رکوتکه‌ره‌کان به‌ڕه‌وڕوو بووه‌.
21ی فێورییه‌(2ی ڕه‌شه‌ممه‌)، رۆژی جیهانیی زمانی زگماکییه‌. ئه‌م رۆژه‌ ده‌توانێ ببێته‌ ده‌رفه‌تێکی گونجاو  بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌باتگێڕان و  ئازادیخوازانی ئێرانی له‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌ و زمانێک، که‌ خوێندن به‌ زمانی زگماکی و بایه‌خدان به‌ زمانه‌کانی میللییه‌ت و قه‌ومییه‌ته‌ جۆراوجۆره‌کانی پێکهێنه‌ری خه‌ڵکی ئێران به‌ مافێکی ره‌وا ده‌زانن، هه‌ڵمه‌تێکی هاوبه‌ش و به‌ کۆمه‌ڵ به‌ داکۆکی له‌ ماف و داخوازه‌ نه‌ته‌وه‌یی و زمانییه‌ زه‌وتکراو و سه‌رکوتکراوه‌کانی هاونیشتمانیان، وه‌ڕێ بخه‌ن.
ئێمه‌ له‌ به‌ره‌به‌ری رۆژی جیهانیی زمانی زگماکیدا،  حیزب و رێکخراوه‌کان، که‌سایه‌تییه‌کان و چالاکانی ئێرانیی لایه‌نگری مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی، زمانی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی میللییه‌ته‌ سته‌ملێکراوه‌کانی ئێران له‌ نیوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ کار و هه‌نگاوی هاوبه‌ش له‌م رۆژه‌دا بانگه‌واز ده‌که‌ین. ئێمه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌رچی  کاریگه‌رتری رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی له‌ ئێران دا پێشنیار ده‌که‌ین:
1.    داوا له‌ راگه‌یه‌نه‌ گشتییه‌ فارسیزمانه‌کان  و راگه‌یه‌نه‌کانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ و قه‌ومیه‌ته‌کانی پێکهێنه‌ری ئێران ده‌که‌ین له‌ رۆژانی پێشتر و به‌ تایبه‌تی له‌ رۆژی 21ی فێوریه‌ دا، به‌رنامه‌ و بابه‌تگه‌لی تایبه‌ت له‌ باره‌ی‌ داکۆکی و گرنگیدان به‌ پاراستن و په‌ره‌پێدانی زمانه‌کانی میللییه‌ته‌کان و قه‌ومییه‌ته‌کانی نێو ئێران، بڵاو بکه‌نه‌وه‌ و پرس و داخوازه‌کانی هاونیشتمانانی خۆیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌ ئاگاداریی بیروڕای گشتی بگه‌یه‌نن.
2.    هاونیشتمانانی بێبه‌ش له‌ خوێندن و نووسین به‌ زمانی زگماکی، له‌ رۆژی دووی ڕه‌شه‌مه‌ دا،   ئه‌وه‌ندی ده‌گونجی به‌ جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی خۆیان بچنه‌  قوتابخانه‌ و شوێنی کاری خۆیان،  و به‌ زمانی زگماکی قسه‌ بکه‌ن.
3.    له‌ به‌ره‌به‌ری رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی و له‌و رۆژه‌ دا، کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی که‌لتووری به‌ مه‌به‌ستی رێز گرتن له‌م رۆژه‌ و ئاشنا کردنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ له‌ گه‌ڵ مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی، زمانی و کولتوورییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ و قه‌ومه‌جیاوازه‌کان و ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ و بڕیارنامه‌ی گونجاو له‌ گه‌ڵ ویست و داخوازه‌کانی پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و زمانییه‌کانی ئێران پێک بێنن.
4.    هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌نگاوێک که‌ رێژیمی کۆماری ئیسلامی ناچار به‌ پاشه‌کشه و پێداچوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌ فه‌رهه‌نگییه‌کانی و هه‌ڵگرتنی کۆسپه‌کانی له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ به‌ ره‌سمی ناسینی مافی خوێندن به‌ زمانه‌کانی نه‌ته‌وه‌ و قه‌ومه‌ جیاوازه‌کانی ئێراندا بکا، به‌ کارێکی باش ده‌زانین.
به‌ هیوای به‌شداریی به‌رین و گشتیی هاونیشتمانانی ئێرانی له‌ ده‌ره‌وه‌ و ژووره‌وه‌ی وڵات له‌و هه‌ره‌وه‌زه‌‌ دا و به‌ ئاواتی سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی خه‌ڵکی ئێران له‌ پێناوی کۆتاییهێنان به‌ سته‌م و هه‌ڵاواردنی دینی، نه‌ته‌وه‌یی، قه‌ومی، زمانی و ره‌گه‌زی دژی خه‌ڵکی  ئێران.

تکایه‌ له‌رێگای ئه‌م ئادره‌سمایله‌ پشتیوانیی خۆتان له‌م بانگه‌وازه‌ رابگه‌یه‌نن ( له‌ کاتی راگه‌یاندنی پشتیوانیدا، میللییه‌ت و زمان، جۆری چالاکیی خۆتان و ئه‌و وڵاته‌ی لێی ده‌ژین، بنووسن):
      ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
لیستی یه‌که‌می پشتیوانانی بانگه‌واز

حیزب ، ریکخراو ، کۆمه‌ڵه‌ ، ئه‌نجومه‌ن و راگه‌یه‌نه‌کان:
حیزبی دیموکراتی کوردستان
به‌ره‌ی یه‌کگرتووی به‌لووچستان
حیزبی خه‌ڵکی به‌لووچستان
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی به‌لووچستان
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
پارتی ئازادیی کوردستان
یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان( ئێران)
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
رێکخراوی خه‌ڵکی کورمانج(کوردانی باکووری خوراسان)
کۆمارخوازانی ئیران له‌ له‌نده‌ن(ئینگیلستان)
جنبش فدرال دموکرات آذربایجان( بزووتنه‌وه‌ی فیدراڵی دیموکراتی ئازه‌ربایجان)
ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیی کۆمه‌ڵه‌ی یارسان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی سایتی ئازه‌ربایجان – بڵاوکراوه‌ی ئه‌نترنیتیی دیموکراته‌کانی ئازه‌ربایجانی ئێران
ماڵپه‌ری "کوردستانوکورد"
رۆژنامه‌ی 'كوردستان"
که‌ناڵی فه‌زایی ئاسۆسات
ته‌له‌ڤیزیۆنی کوردکاناڵ

که‌سایه‌تییه‌کان و چالاکانی سیاسی، کولتووری و...:
عه‌بدوڵلا حه‌سه‌ن زاده‌ - کوردستان
ئیسفه‌ندیار مونفه‌رید زاده‌ - سوئێد
دوکتور گولمراد مرادی-  ئالمان
هاشم که‌ریمی – بریتانیا
عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر- سوید
کازم کردوانی
موحسین سازگارا - ئامریکا
زییا سه‌درولئه‌شرافی – کانادا
د.سیاوه‌ش عه‌بقه‌ری
یوسف عه‌زیزیی به‌نیترۆف
جه‌لال ئازه‌ری چالاکی سیاسی  -  بریتانیا
عیففه‌ت ماهباز  -  ئه‌ڵمان
د.هێمن سه‌یدی  -  بریتانیا
سیامه‌ک فه‌رید  - بلژیک
جه‌مشید ئه‌میری -بریتانیا
جه‌هانگیر حاته‌می چالاکی سیاسی و بواری مافی مرۆڤ - ئه‌ڵمان
د.عه‌بدولسه‌تتار دوشوکی- بریتانیا
عه‌لی نیدئازه‌ر - هوله‌ند
حه‌سه‌ن نایب هاشم - ئوتریش
که‌ریم عه‌بدیان- ئامریکا
ره‌حيم به‌ندوئی- بریتانیا
ناسر بوليده یی- سوئێد
موحه‌ممه‌د که‌دخودايی- بریتانیا
ئه‌فراسیاب شکوفته‌ کوردی خوراسان - بریتانیا
په‌رويز لاشاری 
حامید جه‌هانی چالاکی سیاسی 
کوێستان فتوحی چالاکی بواری ژنان -کوردستان
ئه‌نوه‌ر میر سه‌تتاری- بلژیک
جەعفەر بایەزیدی  - نۆرویژ
سیامەک حەیدەری رۆژنامەوان-   سوئیس
محه‌ممه‌دعه‌لي توفيقي- فرانسه
له‌یلا سه‌مه‌دی
فه‌رروخ نێعمه‌تپوور نووسه‌ر  - نۆروێژ
وشیار ئه‌حمه‌دی رۆژنامه‌نووس و وه‌رگێڕ
مه‌هین شوکروڵلاپوور - فه‌رانسه
په‌یمان مه‌هدیزاده‌ شاعیر نوروێژ
ناسر ئێرانپوور نووسه‌ر و چاوه‌دێری سیاسی - ئاڵمان
د. سیاوه‌س عه‌بقه‌ری - ئامریکا
ئاسۆ سالح رۆژنامه‌ نووس- سوئێد
جه‌مشید به‌هرامی رۆژنامه‌نووس
بێهرووز هه‌مزه‌یی به‌رپرسی ته‌له‌ڤیزیۆنی kbc   - سوید
عه‌بدوڵلا سوهرابی
شه‌هابه‌دین شێخی - ئاڵمان
عه‌لی قلیچزاده‌ له‌ کورده‌کانی خوراسان
عارف نادری رۆژنامه‌نووس  - نوروێژ
سوره‌ییا فه‌للاح- کانادا
سووسه‌ن محه‌ممه‌دخانی غه‌یاسوه‌ند رۆژنامه‌نووس
ناسری سینا، ڕۆژنامه‌وانی به‌شی کوردیی ڕادیۆی سوید
ره‌زا که‌عبی  چالاکی سیاسی
ئه‌نوه‌ر سوڵتانی لێکۆله‌ر - بریتانیا
سيامه‌ک نه‌جه‌فی
کاوه خسروی- سوید
کامران عوسمانپوور چالاکی سیاسی- ئاڵمان
عه‌لی بداغی رۆژنامه‌نووس وچالاکی سیاسی- کوردستان
سه‌حه‌ر دیناروه‌ند
کاکشار ئوره‌مار – ئاڵمان
یوسف په‌ری چالاکی سیاسی- دانمارک

سیروس مددی - روزنامه نگار - آلمان
احد واحدی - شاعر و روزنامه نگار - آلمان
محمد علی حسینی - ادبیاتشناس - آلمان
وهاب انصاری- فعال سیاسی  آلمان
بهزاد کریمی - فعال سیاسی- هلند
باریش جلالزاده - فعال سیاسی – نروژ
دکتر علی قره جه لو
  دکترصدیفه عدالتی
 هدایت سلطان زاده
محمد رضا الاردبیلی
علی رضا قزوینی زاده
حسین انورحقیقی
محمد آزادگر
 شه‌هلا مورته‌زا زادە  خوێندکار و چالاکی مافی ژنان-  کوردستانی عێراق
ژیلوان حه‌سه‌ن‌پوور -  کــورد  -  نۆروێژ  -  خوێندکار

منوچهر آتش پوش  فعال سیاسی- سوئد





 
هه‌واڵ
وێنە
ئافره‌تانی میسر هه‌ره‌شه‌ی خۆروتکردنه‌وه‌ ئه‌که‌ن
ئافره‌ته‌ چالاکوانه‌کانی وڵاتی میسر هه‌ره‌شه‌ی خۆروتکردنه‌وه‌ ئه‌که‌ن له‌ ناو...
وێنە
نەیزەکێک لە زەوی نزیک دەبێتەوە
    له‌ 15-2 نه‌یزه‌کێک به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ زه‌وی نزیک...
وێنە
کۆریای باکور ئه‌تۆمی تاقی کرده‌وه‌
کۆریای باکور رایئه‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌مرۆ بۆ جاری سێهه‌م تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی...
وێنە
پاپای ڤاتیکان له‌ ناکاو ده‌ست له‌ کار ده‌کێشێته‌وه‌
پاپای  ڤاتیکان له‌ ناکاودا ده‌ست له‌ کار ئه‌کێشێته‌وه‌ به‌ چاوه‌ڕوان نه‌کراوی...
وێنە
عومه‌ری مه‌کته‌به‌ له‌ ماڵمۆ نه‌بینراوه‌
پاش پەیوەندی کردنی باڵوێزخانەی ئێراق و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئێمەوە لەسەر کەیسی کاک...
وێنە
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین جه‌ژنی ره‌مه‌زانتان پیرۆز ده‌کات
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ییرۆزه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌...
وێنە
به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان (له‌ وه‌ڵامی هه‌ڵوێستێک‌دا)
 هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! هاوڕێیانی دێموکڕات! ده‌فته‌ری سیاسیی هاوڕێیانی پێشوومان له‌...
وێنە
بانگه‌وازێکی به‌ په‌له‌ (گیانی که‌بوودوه‌ند له‌ مه‌ترسی دایه‌، ده‌بێ به‌ په‌له‌ فریای بکه‌وین(
بۆ: سکرتیری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، به‌ڕیز بانکی مۆن!  شووڕای مافی مرۆڤی...
وێنە
راپۆرتی وه‌رزانه‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان به‌ هۆی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌
کوژران، برینداربوون و گیران و خرانه‌ به‌ندیخانه‌ی 132 که‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاری ئه‌و...
وێنە
پرسه‌ی هاورێیانمان راده‌گه‌ینین
كۆچتان ناخ هه‌ژێن بوو .. زوو بوو وه‌ك خۆر له‌ ناكاو ئاوابوون ... ئێوه‌ به‌رائه‌تیه‌...
وێنە
په‌یامی نه‌ورۆزیی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌ڕێز خالید عه‌زیزی
هاونیشتمانه‌ خۆشه‌ویسته‌کان! سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!...
وێنە
شه‌قلاوه‌ : زیاتر له‌ 14 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه‌
له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فره‌ی ناوچه‌کانی کوردستانی گرتۆته‌وه‌ شه‌قلاوه‌ش...
وێنە
راگەیەندراو بە بۆنەی كۆتایی هاتنی چوارەمین پلینۆمی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان
3 / 3 / 2012 هاونیشتمانە بەڕێزەكان! خەڵكی مافخوازی كوردستان! تێكۆشەرانی حیزبی دێموكراتی...
وێنە
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی " ده‌ڵێت : مامۆستا ‌کوژراوه ‌که‌ قسه‌ی ناشرینی به‌ خوێندکاره‌کان ووتوه‌
مێره‌ر و ئا :شاخه‌وان ئه‌کره‌م.. shaxawan@live.nl هه‌موومان توشی شۆک بوین که‌ بیستمان خوێندکارێک...
وێنە
نه‌خۆشانی تالاسیمیاو شیَرپه‌نجه‌ له‌ بووجه‌ی زیادی 2012 بره‌ پاره‌یه‌ك وه‌ر ده‌گرن .
دووا به‌دووای پیَشكه‌ش كردنی داواكارییه‌ك به‌ لیژنه‌ی دارای  به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی...
وێنە
له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندێكی بازرگانی كوێت سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن .
 نوێنه‌ری بازرگانی حكومه‌تی كوردستان و قونسوڵی گشتی كوێت له‌ دوبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و له‌...
وێنە
په‌رله‌مانتار لانه‌ محه‌مه‌د : به‌یانی گفتوگۆده‌کرێت ده‌رباره‌ی پرژه‌یاسای بودجه‌
له‌ دانیشتنی سبه‌ی  رۆژی سىَ شه‌ممه‌، له‌ په‌رله‌مانی عیَراق گفتووگۆده‌كریَت...
وێنە
شاندیَكی بازرگانی لوبنانی به‌م زووانه‌ دیَنه‌ كوردستان
له‌ دریَژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی نویَنه‌رایه‌تی بازرگانی كوردستان له‌ ئیمارات ، شیلان خانه‌قا...
وێنە
ده‌ست کردن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ هۆکاره‌کانی بلاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌
لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی عیَراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌مرۆ له‌...
وێنە
شاندیَكی پزیشكی ئه‌مریكی دیَنه‌ كوردستان و چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن
به‌م زووانه‌ شاندیَكی پزیشكی ئه‌مریكی دیَنه‌ كوردستان و چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه