راگەیەندراو بە بۆنەی كۆتایی هاتنی چوارەمین پلینۆمی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان
یەک شەممە, 04 ئازار 2012 10:27



3 / 3 / 2012
هاونیشتمانە بەڕێزەكان!
خەڵكی مافخوازی كوردستان!
تێكۆشەرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان!                                                  
 بە خۆشحاڵییەوە رادەگەیەنین كە چوارەمین پلینۆمی كۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی 15ی حیزبی دێموكراتی كوردستان كە سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی سێ شەممە 9ی رەشەمەی 1390ی هەتاوی بەرانبەر به‌ 28ی فێوریەی 2012 زایینی دەستی پێ كردبوو، پاش 2 رۆژ و نیو كاری بەردەوام سەعات 5/12 نیوەڕۆی رۆژی 11ی رەشەمەی 1390ی هەتاوی (1ی مارسی 2012 ) كۆتایی بە كارەكانی هێنا.
پلینۆم بە وەستانی خولەكێك بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێ كرد، پاشان بەرنامەی كاری چوارەمین پلینۆمی كۆمیتەی ناوەندی كەوتە بەر نەزەری هاوڕێیانی بەشدار و  پەسەند كرا.
 یەكەمین بڕگەی كاری پلینۆم تەرخان كرا بۆ لێكدانەوەیەكی گشتیی سیاسی و ئاوردانەوەیەك لە سیاسەت و هەڵوێستەكانی حیزب كە لە لایەن كاك خالید عەزیزی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانەوە پێشكەش كرا. باسەكەی سكرتێری گشتی، لێكدانەوەیەكی سیاسی لە سەر هەلومەرجی ئەمڕۆی دنیا و ئێران و كوردستان بوو و تیشكی خستبووه‌ سەر رووداوەكان و شوێنەواری ئەو رووداوانە لە سەر وەزعی ئێران و كوردستان و كاردانەوەیان لە سەر سیاسەتەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستان.
لەو لێكدانەوەیەدا هەڵوێستی دنیای دەرەوە به‌رامبه‌ر رێژیمی ئێران و فشاری سیاسی و ئابووری بۆ سەر ئه‌و رێژیمه‌ و شوێنەواری ئەو فشارانە لە سەر کۆماری ئیسلامی و خەڵكی ئێران بەگشتی هەڵوێستەیان لە سەر كرابوو و پێش بینی ئه‌وه‌ کرابوو که‌ ئەو فشارانە رۆژ بە رۆژ زیاتر بن و بە تێپەر بوونی زەمان شوێنەواریان لە سەر رێژیم و كۆمەڵگه‌ی ئێران زۆرتر دەركەوێ.
لە راپۆرتی سیاسیی سکرتیری گشتی دا هه‌روه‌ها ئاماژه‌  بەوە كرابوو كە کۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵەتی هەوڵ دەدا تەحریمە ئابوورییەكان ئامانجدار بن، به‌و واتایه‌ که‌  که‌متر گوشار بکه‌ویته‌ سەر خەڵكی وڵات و گوشاره‌کان زۆرتر رێژیمی كۆماری ئیسلامی بگرێته‌وه‌.  مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ریژیمه‌ واز لە هەوڵدان بۆ چەكی ئەتۆمی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە وڵات دا بهێنێ و ده‌ستی لە ده‌خاڵه‌ت  و ئاژاوەگێڕی لە وڵاتاندا کورت بکرێته‌وه‌. بەڵام بە كردەوە دەركەوتوە بە هێندێک هۆ ئەو فشار و تەحریمانە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لە سەر خەڵكیش شوێنەوار دادەنێن. حیزبی دێموكراتی كوردستان لە پیوەندی لەگەڵ گوشاری دنیای دەرەوە بۆ سەر رێژیمی كۆماری ئیسلامیدا، خوازیارە رێگا و رەوشی وا بدۆزێتەوە و رەچاو بكرێ كە كەمترین گوشار بکه‌ویته‌ سەر خەڵكی ئاسایی وڵات و له‌ به‌رامبه‌ردا خەڵكی وەزاڵە هاتووی ئێران یارمه‌تیی سیاسی و ئینسانی بکرێ بۆ ئەوەی خۆیان زەمینە و بەستێنی وه‌لانانی ئەو رێژیمە پێک بێنن.
لەبە شێكی دیكەی لێكدانەوەی هاوڕێ سكرتێری گشتی ، تیشك خرابووه‌ سەر بارودۆخی ئوپۆزیسیۆنی ئێران و ئاماژه‌ به‌وه‌ کرابوو كە به‌داخەوە لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات ئوپۆزیسیۆنی ئێران  زۆر بڵاو و ناهەماهەنگ و بێ بەرنامەیە، كە ئه‌مه‌ به‌ یەكێك لە هۆیەكانی درێژ بوونەوەی تەمەنی ئه‌و رێژیمە ده‌ژمێردرێ. بۆیە پێویستە كار بكرێ بۆ ئەوەی ئوپۆزسیۆنی ئێران بە گشتی، بە لەبه‌ر چاو گرتنی پێویستیی سیاسی و خه‌باتگێڕانه‌ لە ئێراندا و  به‌ سه‌رنجدان به‌ ‌ گوشار و ئاسته‌نگه‌ نێوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کانی به‌رده‌م کۆماری ئیسلامی، لە دەوری پلاتفۆرمێك كە بتوانێ وڵامده‌ری ویسته‌کانی كۆمەڵگای ئێران بێ، کۆببێته‌وه‌. لەو پیوەندیەدا حیزبی دێموكراتی كوردستان بە گوێره‌ی توانای خۆی و به‌ پێی چاوەروانی و خواستی خەڵكی ئێران ، به‌ تایبه‌تی رۆژهه‌لاتی كوردستان كار بۆ ئەو ئەركە نیشتمانی وخەباتكارانەیە ده‌کا.
راپۆرتی سیاسیی سکرتێری گشتی هه‌ڵوێستی وه‌ک یه‌ک و هاوبه‌شی حیزب و رێکخراو و که‌سایه‌تییه‌ سیاسی و خه‌باتگێڕه‌کانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌باره‌ی هەڵبژاردنی نۆهەمین دەورەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانی به‌ هه‌نگاوێکی گرینگ و جێگای دڵخۆشی زانی و له‌ هه‌مان کاتدا بایکۆتی گشتیی ئه‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌ی به‌ خه‌باتێکی سیاسی_ مه‌ده‌نیی دروست وه‌سف کرد که‌ ده‌توانی ده‌سپێکی حه‌ره‌که‌تی هاوبه‌شی دیکه‌ی پێکهاته‌ جۆراوجۆره‌کانی ئێران‌ دژی ئه‌و ریژیمه‌ بێت.
لە سەر وەزعی سیاسیی كوردستان له‌ راپۆرتی سیاسیی سكرتێری گشتی دا هاتبوو  که ‌خەبات و تێكۆشانی گشتیی هێزە سیاسییەكان و وشیاریی خەڵكی كوردستان و بەردەوامیی خەبات له‌م ناوچه‌یه‌، تێگه‌یشتن  وئاماده‌یی  سیاسیی باشی لەو بەشەی كوردستان دا دروست کردوه‌. له‌ مێژه‌ خەڵكی  رۆژهه‌لاتی كوردستان نه‌ک هه‌ر هەست بە بێ مافیی خۆیان دەكەن به‌‌ڵکوو لە رێگای جۆراوجۆرەوە بۆ بە دەستهێنانی مافەكانیان خه‌بات ده‌که‌ن كە ئەمەش بووه‌ به‌هۆی گەشەیەكی سیاسیی باش . هەر بۆیە لە راپۆرتەكەدا ئیشارە بەوە كرابوو که‌ ئەو گەشە سیاسییە لە كوردستان و له‌ مه‌یداندابوونی ئه‌و خه‌ڵکه‌ وای كردوە که‌  پشتگوێ خستنی مافی نەتەوەیی و سیاسی ئەو نەتەوەیە لە هه‌ر هاوکێشه‌یه‌کی  سیاسی لە سەر ئاستی ئێران دا مومکین  نه‌بی و له‌ هەر جێگایەك كە باسی داهاتووی ئێران دێتە بەرباس، حزوور و بوونی هێزە سیاسییەكانی كوردستان بە تایبەت حیزبی دێموكراتی كوردستان وه‌ک هێزێکی شوێندانه‌ر به‌ پێویست ‌بزانرێ. هەر ئەوە كە لە ماوەی نێوان پلینۆمی سێهەم و چوارەم دا حیزبی دێموكراتی کوردستان و نوێنەرەكانی لە كۆر و كۆبوونەوە و سمینار و كۆنفرانسەكان دا بەشدار و دیار بوون، لەو راستیە حاشا هەڵنەگرەوە سەرچاوە دەگرێ.
 له‌ راپۆرته‌که‌ی هاوڕێ خالید عه‌زیزی دا هه‌ر وه‌ها هاتبوو كە به‌داخەوە لەتبوون و پرژ و بڵاویی هێزە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و خۆ ئامادە نەكردنی وەك پێویستیان بۆ حاڵەتە چاوەروانكراوەكان و هەول بۆ دەرخستنی نەخشی ته‌ك حیزبی وای كردوە وەك پێویست لەو دەرفەت و بەستێنانه‌ كەڵكی باش وەرنەگیرێ. بۆیە پێویستە هێزە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەگشتی بە لە بەرچاو گرتنی ئەو راستیانە هەماهەنگی و هاوكاریی باشتریان هەبێ هەتا ئەو دەرفەتانە به‌ تێكڕایی بۆ قازانجی نەتەوەیی بقۆزرێنه‌وه‌. لەو پیوەندییەدا حیزبی دێموكراتی كوردستان هەموو ئامادەییه‌ک لە خۆ نیشان دەدا بۆ ئەوەی لە ده‌رفه‌ت و بەستەرە رەخساوەكان كەڵك وەربگیرێ.
لە بەشێكی دیكەی باسی سیاسیی سكرتێری گشتی دا، پیوەندییه‌ سیاسییه‌کانی حیزبی دێموكراتی كوردستان لەگەڵ هێزە سیاسییە ئێرانی و كوردستانییه‌کان تاوتوێ كران. به‌و ئامانجه‌ که‌ رێگا خۆش بکرێ بۆ پێکهێنانی که‌شوهه‌وایه‌کی سالم و پێوەندییه‌کی باشی سیاسی لەنێوان هێزە سیاسییە دێموكراتەكان دا دروست ببێ، ، تا له‌ ئاکامدا  ئه‌و هیز و گروپ و لایه‌نانه‌ی باوەڕیان بە دێموكراسی و مافی گەلان و مافه‌کانی مرۆڤ هەیە،  بتوانن ئەو رێژیمە بگۆرن و به‌ جێگای ئەو سیستمێکی دێموكراتیكی پلۆراڵ له‌ ئێران دامه‌زرێنن، که‌ وڵامده‌ری ویست و داخوازییه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران بێ.
له‌ درێژه‌ی ئه‌و باسه‌ سیاسییەدا ئه‌گه‌ری پێکهاتنی كۆنگرە یان كۆنفرانسێكی نەتەوەیی له‌ هەرێمی كوردستان لەداهاتوو دا، که‌وتبووه‌ به‌ر سه‌رنج و  بە هەنگاوێكی پێویست و پڕ بایەخ وەسف كرابوو. له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌ به‌ روانگه‌ و بۆچوونی حیزبی دیموکراتی کوردستان  کرابوو که‌ پێی وایه‌ هێزە سیاسییەکانی هەموو بەشەكانی كوردستان  پێویسته‌ له‌م کۆنفرانسه‌ دا به‌شدار بکرێن و له‌ به‌رامبه‌ریش دا پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌ کورده‌کان به‌ نۆره‌ی خۆیان بایه‌خ به‌  بەرژەوەندی نەتەوەیی و گشتی بده‌ن و گوتار و هه‌ڵوێستیان  له‌ باره‌ی پرسه‌ گشتی و هاوبه‌شه‌کان لیک نزیک بکه‌نه‌وه‌.
دوای پێشکه‌شکرانی راپۆرتی سیاسیی سكرتێری گشتی، دەرگای باس وبیروڕا گۆڕینەوە بە ڕووی بەشدارانی پلینۆم دا كراویه‌وە که‌ ئه‌ندامانی رێبه‌ریی حیزب له‌ چه‌ند دانیشتن دا بە تێبینی و تێڕوانینی خۆیان راپۆرتەكەیان دەوڵەمەند كرد. ئه‌و به‌شدارییه‌ چالاکانه‌یه‌ی رێبه‌ریی حیزب له‌ باسه‌کاندا، چەند راسپاردە و بریاری لێكەوتەوە که‌ دەفتەری سیاسی بۆ به‌دواداچوون و  جێبەجێ كردنیان راسپێردرا.
لە بەشی دووهەمی كاری چوارەمین پلینۆمی كۆمیتەی ناوەندی دا، راپۆرتی كۆمیتەی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزب لە دەرەوەی وڵات لە لایەن كاك مستەفا شەلماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی پێشكەش بە به‌شداران كرا. لەو راپۆرتەدا تیشك خرابووە سەر چالاكی و كار و تێكۆشانی حیزب لە دەرەوەی وڵات، لە بوارەكانی دیپڵۆماسی، پێوەندییە سیاسییەكان، تەشكیلات و رێكخراوە مەدەنی و سینفییەكان كە لە زۆربه‌ی بوارەكان دا بەخۆشیەوە پێشڤه‌چوون و تێكۆشانی بەرچاو بە نیسبەت رابردوو بەرچاو ده‌که‌وت. سەرئەنجام ئەو راپۆرتەش بە تێبینی و سەرنجی بەشی زۆری بەشداران دەوڵەمەند كرا و كۆمەڵێك رێنوێنی و راسپاردەی لێ كەوتەوە كە به‌ كۆمیتەی حیزب لە دەرەوەی وڵات سپێردرا لە تێكۆشانی داهاتووی خۆیدا لە بەرچاویان بگرێ.
بڕگەی سێهەمی كاری پلینۆمی چوارەمی كۆمیتەی ناوەندی هەڵبژاردنی به‌شێک له‌ راوێژکارانی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان بوو كە لەو بڕگەیه‌ لە کاری پلینۆم دا حەوت كەس له‌ تێکۆشه‌رانی حیزب بە راوێژکاری  كۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردران. پێویستە بگوترێ پلینۆم وێڕای جێبه‌جێکردنی هەموو بڕگەكانی ده‌ستووری كاری خۆی کۆمه‌ڵێک رێنوێنی و بڕیاری پێویستی له‌ بواره‌کانی ته‌شکیلات، پێوه‌ندییه‌ سیاسییه‌کان، راگه‌یاندن و هتد دا په‌سند کرد و‌ ده‌فته‌ری سیاسی و ئۆرگانه‌ پێوه‌ندیداره‌کانی بۆ جێبه‌جێکردنیان راسپارد.
 بەم جۆرە پاش دوو رۆژ و نیو كاری بەردەوام، چوارەمین پلینۆمی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان کاتژمێر 5/12 ی نیوەڕۆی پێنج شەممە 11ی رەشەممە 1390ی هەتاوی كۆتایی بە كارەكانی هێنا.
ده‌فته‌ری سیاسی
 حیزبی دێموكراتی كوردستان
12/12/1390
1/3/2012


 
هه‌واڵ
وێنە
ئافره‌تانی میسر هه‌ره‌شه‌ی خۆروتکردنه‌وه‌ ئه‌که‌ن
ئافره‌ته‌ چالاکوانه‌کانی وڵاتی میسر هه‌ره‌شه‌ی خۆروتکردنه‌وه‌ ئه‌که‌ن له‌ ناو...
وێنە
نەیزەکێک لە زەوی نزیک دەبێتەوە
    له‌ 15-2 نه‌یزه‌کێک به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ زه‌وی نزیک...
وێنە
کۆریای باکور ئه‌تۆمی تاقی کرده‌وه‌
کۆریای باکور رایئه‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌مرۆ بۆ جاری سێهه‌م تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی...
وێنە
پاپای ڤاتیکان له‌ ناکاو ده‌ست له‌ کار ده‌کێشێته‌وه‌
پاپای  ڤاتیکان له‌ ناکاودا ده‌ست له‌ کار ئه‌کێشێته‌وه‌ به‌ چاوه‌ڕوان نه‌کراوی...
وێنە
عومه‌ری مه‌کته‌به‌ له‌ ماڵمۆ نه‌بینراوه‌
پاش پەیوەندی کردنی باڵوێزخانەی ئێراق و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئێمەوە لەسەر کەیسی کاک...
وێنە
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین جه‌ژنی ره‌مه‌زانتان پیرۆز ده‌کات
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ییرۆزه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌...
وێنە
به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان (له‌ وه‌ڵامی هه‌ڵوێستێک‌دا)
 هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! هاوڕێیانی دێموکڕات! ده‌فته‌ری سیاسیی هاوڕێیانی پێشوومان له‌...
وێنە
بانگه‌وازێکی به‌ په‌له‌ (گیانی که‌بوودوه‌ند له‌ مه‌ترسی دایه‌، ده‌بێ به‌ په‌له‌ فریای بکه‌وین(
بۆ: سکرتیری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، به‌ڕیز بانکی مۆن!  شووڕای مافی مرۆڤی...
وێنە
راپۆرتی وه‌رزانه‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان به‌ هۆی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌
کوژران، برینداربوون و گیران و خرانه‌ به‌ندیخانه‌ی 132 که‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاری ئه‌و...
وێنە
پرسه‌ی هاورێیانمان راده‌گه‌ینین
كۆچتان ناخ هه‌ژێن بوو .. زوو بوو وه‌ك خۆر له‌ ناكاو ئاوابوون ... ئێوه‌ به‌رائه‌تیه‌...
وێنە
په‌یامی نه‌ورۆزیی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌ڕێز خالید عه‌زیزی
هاونیشتمانه‌ خۆشه‌ویسته‌کان! سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!...
وێنە
شه‌قلاوه‌ : زیاتر له‌ 14 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه‌
له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فره‌ی ناوچه‌کانی کوردستانی گرتۆته‌وه‌ شه‌قلاوه‌ش...
وێنە
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی " ده‌ڵێت : مامۆستا ‌کوژراوه ‌که‌ قسه‌ی ناشرینی به‌ خوێندکاره‌کان ووتوه‌
مێره‌ر و ئا :شاخه‌وان ئه‌کره‌م.. shaxawan@live.nl هه‌موومان توشی شۆک بوین که‌ بیستمان خوێندکارێک...
وێنە
نه‌خۆشانی تالاسیمیاو شیَرپه‌نجه‌ له‌ بووجه‌ی زیادی 2012 بره‌ پاره‌یه‌ك وه‌ر ده‌گرن .
دووا به‌دووای پیَشكه‌ش كردنی داواكارییه‌ك به‌ لیژنه‌ی دارای  به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی...
وێنە
له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندێكی بازرگانی كوێت سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن .
 نوێنه‌ری بازرگانی حكومه‌تی كوردستان و قونسوڵی گشتی كوێت له‌ دوبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و له‌...
وێنە
بانگه‌وا‌زبه‌ مه‌به‌ستی رێزگرتن له‌ رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی
وڵاتی ئێران له‌ خه‌ڵکێک به‌ میللییه‌ت وزمانی جۆراوجۆره‌وه‌ پێک هاتوه‌. به‌لام به‌...
وێنە
په‌رله‌مانتار لانه‌ محه‌مه‌د : به‌یانی گفتوگۆده‌کرێت ده‌رباره‌ی پرژه‌یاسای بودجه‌
له‌ دانیشتنی سبه‌ی  رۆژی سىَ شه‌ممه‌، له‌ په‌رله‌مانی عیَراق گفتووگۆده‌كریَت...
وێنە
شاندیَكی بازرگانی لوبنانی به‌م زووانه‌ دیَنه‌ كوردستان
له‌ دریَژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی نویَنه‌رایه‌تی بازرگانی كوردستان له‌ ئیمارات ، شیلان خانه‌قا...
وێنە
ده‌ست کردن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ هۆکاره‌کانی بلاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌
لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی عیَراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌مرۆ له‌...
وێنە
شاندیَكی پزیشكی ئه‌مریكی دیَنه‌ كوردستان و چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن
به‌م زووانه‌ شاندیَكی پزیشكی ئه‌مریكی دیَنه‌ كوردستان و چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه