په‌یامی نه‌ورۆزیی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌ڕێز خالید عه‌زیزی
سێ شەممە, 20 ئازار 2012 10:35


هاونیشتمانه‌ خۆشه‌ویسته‌کان!

سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!

بنه‌ماڵه‌ و که‌س و کاری شه‌هیدان! وه‌ هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی!

به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز جه‌ژنی کۆنی کورده‌واری پڕ به‌ دڵ پیرۆزباییتان لێده‌که‌م.
هیوادارم ساڵی تازه‌ ساڵێک بێ بۆ هه‌موو لایه‌کمان خێر و خۆشی تێدا بێ. له‌
ساڵی رابردوودا ئێمه‌ به‌گشتی هه‌موو لایه‌کمان له‌ مه‌یدانی جۆراوجۆر
هه‌وڵمان داوه‌ چ له‌ ئاستی ژیانی رۆژانه‌ چ له‌ ئاستی جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکه‌
سیاسییه‌کانمان دا بچینه‌ پێشێ. دڵنیام له‌ ساڵی تازه‌دا هه‌موو لایه‌کی ئێمه‌
به‌ هیوا و ئومێدێکی زۆره‌وه‌ ساڵی تازه‌ ده‌ست پێده‌که‌ین. هیوادارم به‌
له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌زموونه‌کانی ساڵی رابردوو بتوانین ساڵی تازه‌ و داهاتووی
خۆمان بۆ خۆمان به‌گشتی و بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندتر
بکه‌ین. له‌ ساڵی رابردوودا کۆمه‌ڵێک ئاڵوگۆڕ له‌ ناوچه‌که‌دا هاته‌ پێشێ.
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌ وڵاتانی جۆراوجۆر دژی ئیستبداد و دیکتاتۆری راپه‌ڕین.
هه‌روه‌ها له‌ ساڵی رابردوودا مه‌سه‌له‌ی کورد به‌گشتی چ له‌ عێراق، چ له‌
سووریه‌، چ له‌ تورکیه‌ و تا راده‌یه‌کی به‌رچاویش له‌ ئێران بۆته‌ مه‌وزووعێک
که‌ له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی نه‌ته‌نیا ئینکار ناکرێ به‌ڵکوو وه‌ک
فاکتۆڕێک هاتۆته‌ نێو مه‌وزووعه‌کان و کێشه‌کان.

له‌ ساڵی رابردوودا ئێمه‌ شاهیدی خه‌بات و چالاکیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ ئێران
به‌گشتی دژی کۆماری ئیسلامی بووین و له‌و پێوه‌ندییه‌دا فه‌عالییه‌ت و چالاکی
و جموجۆڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دژی کۆماری ئیسلامی به‌
شێوازی جۆراوجۆر چۆته‌ پێشێ و به‌خۆشییه‌وه‌ ئێستا پێ ده‌نێینه‌ ساڵێک که‌
له‌و ساڵه‌دا کۆماری ئیسلامی له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا پتر ته‌ریک
که‌وتۆته‌وه‌، له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌را و کێشه‌یه‌ی که‌ له‌ رابیته‌
له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ی دا دروستی کردوه‌، کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
متمانه‌ی پێ ناکا، فشار له‌سه‌ر ئێران له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤ دا رۆژ
به‌ رۆژ په‌ره‌ ده‌ستێنێ. هه‌روه‌ها له‌ نێوخۆی وڵات کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک رۆژ به‌
رۆژ پتر له‌و حکوومه‌ته‌ ناڕازی ده‌بن. بۆ ته‌واوی ئه‌وانه‌ی که‌ فکر له‌
داهاتووی ئێران و چه‌ند و چۆنی ئیداره‌ی ئێران ده‌که‌نه‌وه‌، مه‌سه‌له‌ی
ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کگرتووییه‌کی ئێرانی له‌ دژی کۆماری ئیسلامی رۆژ به‌ رۆژ له‌
کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان دا زیاتر ده‌بێ به‌ مه‌وزووع. هه‌روه‌ها له‌و
په‌یوه‌ندییه‌دا حیزبه‌ سیاسییه‌کانی کوردستانیش به‌ خۆشییه‌وه‌ به‌ به‌راورد
له‌گه‌ڵ رابردوو هه‌نگاو ده‌نێنه‌وه‌ بۆ وه‌ی که‌ زبانی لێک حاڵیبوون په‌ره‌
بستێنێ و ورده‌ ورده‌ له‌ وه‌حده‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز نزیک بینه‌وه‌.

هیوادارم له‌ ساڵی داهاتوودا تاک تاکی ئێمه‌ وه‌ک ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان به‌ ژن و به‌ پیاو، به‌ هه‌موو ئایینێك که‌ له‌ نێو خۆماندا هه‌مانه‌
و به‌ هه‌موو زاراوه‌کان به‌ نیسبه‌ت ئه‌رکه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆمان هه‌نگاو
بنێینه‌وه‌ و تێبکۆشین ئه‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به‌ قوه‌ت
بکه‌ین و ساڵی تازه‌ بکه‌ین به‌ ساڵی دانانی ئه‌رک بۆخۆمان.

دڵنیام پرۆسه‌ی رزگاری ئێمه‌،ڕۆسه‌ی گه‌یشتن به‌ مافه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تی
خۆمان، پڕۆسه‌ی سه‌قامگیر کردنی دێموکراسی، کار و تێكۆشانی هه‌موو لایه‌کی
پێویسته‌. ته‌جروبه‌ نیشانی داوه‌ هه‌ر کار بکا و هه‌وڵ بدا و تێبکۆشێ،
حه‌تمه‌ن سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ. ئێمه‌ له‌ دنیادا که‌ ئاوڕێک له‌ رابردوو و
خه‌باتی میلله‌تان ده‌ده‌ینه‌وه‌ ده‌قیقه‌ن ئه‌وه‌مان بینیوه‌ و هه‌موو
ته‌جروبه‌کانیش ئه‌وه‌یان نیشان داوه‌ و ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌ و ئاڵوگۆڕه‌کانی
داهاتووی ئێران و ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندی به‌ قه‌زیه‌ی کورد به‌گشتییه‌وه‌
هه‌یه‌ هه‌مووی ئه‌وانه‌ خۆشبین (کننده‌)یه‌. بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌موو ده‌لیلێکی
ناوچه‌یی، نێوخۆیی، نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌روه‌ها شعووری سیاسی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
له‌ ئێران و به‌تایبه‌ت شعووری نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ کوردستانی ئێرانمان
هه‌یه‌ که‌ به‌رانبه‌ر به‌ داهاتوو گه‌شبین بین و له‌سه‌ر ئه‌ساسی باوه‌ڕ به‌و
گه‌شبینییه‌ که‌ ئه‌و میلله‌ته‌ رزگار ده‌بێ و به‌ مافه‌کانی خۆی ده‌گا، ساڵی
تازه‌ ده‌ست پێ بکه‌ین.

هیوادارم له‌ ساڵی تازه‌دا هه‌موو لایه‌کمان به‌ یه‌که‌وه‌ به‌ رووحی وه‌حده‌ت
و یه‌کگرتوویی له‌گه‌ڵ کێشه‌کان رووبه‌ڕوو بینه‌وه‌ و رێگا چاره‌ی هاوبه‌شیان
بۆ ببینینه‌وه‌. ئه‌وه‌ش ئه‌رک له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌کمان داده‌نێ. دڵنیام
ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌کمان هه‌رکه‌س و هه‌ر لایه‌نێک له‌ حه‌ددی توانای خۆیدا
ئه‌رکه‌کانی خۆی جێبه‌جێ بکا، له‌ کۆتایی ئه‌وساڵدا دڵنیام به‌رهه‌م و
ده‌ستکه‌وته‌کانی ئێمه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشوو زیاتر و زیاتر ده‌بێ.

بۆ جارێکی دیکه‌ش نه‌ورۆزی هه‌موو لایه‌کتان پیرۆز بێ و هیوادارم به‌هار و
هاوین و پاییز و زستانێکی خۆشمان له‌پێش دابێ. هیوادارم ساڵی داهاتوو بکه‌ین
به‌ ساڵی لێک نزیکبوونه‌وه‌ و وه‌حده‌تی میللی، به‌ ساڵی په‌ره‌پێدانی کار و
تێكۆشانی هه‌موو لایه‌ک.

دیسان به‌هارێکی خۆش و پڕ ره‌نگتان هه‌بێ و هیوادارم نه‌ورۆز و رۆژه‌کانی دوای
نه‌ورۆز به‌ خێر و خۆشی و شایی و هه‌ڵپه‌ڕین و هه‌روه‌ها به‌ وه‌لانانی رق و
کینه‌ی رابردوو به‌ عومده‌ کردنه‌وه‌ی رووح و ئیحساس ئاشتی و لێک
نزیکبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتر ئیدامه‌ بده‌ین و سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ به‌و
رووحه‌ دامه‌زرێنن. هه‌موو لایه‌کمان به‌ یه‌که‌وه‌ ساغ و سڵامه‌ت و هه‌موو
لایه‌کمان به‌ یه‌که‌وه‌ سه‌رکه‌وتوو بین.

نه‌ورۆزی هه‌موو لایه‌کتان پیرۆز.

 
هه‌واڵ
وێنە
ئافره‌تانی میسر هه‌ره‌شه‌ی خۆروتکردنه‌وه‌ ئه‌که‌ن
ئافره‌ته‌ چالاکوانه‌کانی وڵاتی میسر هه‌ره‌شه‌ی خۆروتکردنه‌وه‌ ئه‌که‌ن له‌ ناو...
وێنە
نەیزەکێک لە زەوی نزیک دەبێتەوە
    له‌ 15-2 نه‌یزه‌کێک به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ زه‌وی نزیک...
وێنە
کۆریای باکور ئه‌تۆمی تاقی کرده‌وه‌
کۆریای باکور رایئه‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌مرۆ بۆ جاری سێهه‌م تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی...
وێنە
پاپای ڤاتیکان له‌ ناکاو ده‌ست له‌ کار ده‌کێشێته‌وه‌
پاپای  ڤاتیکان له‌ ناکاودا ده‌ست له‌ کار ئه‌کێشێته‌وه‌ به‌ چاوه‌ڕوان نه‌کراوی...
وێنە
عومه‌ری مه‌کته‌به‌ له‌ ماڵمۆ نه‌بینراوه‌
پاش پەیوەندی کردنی باڵوێزخانەی ئێراق و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئێمەوە لەسەر کەیسی کاک...
وێنە
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین جه‌ژنی ره‌مه‌زانتان پیرۆز ده‌کات
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ییرۆزه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌...
وێنە
به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان (له‌ وه‌ڵامی هه‌ڵوێستێک‌دا)
 هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! هاوڕێیانی دێموکڕات! ده‌فته‌ری سیاسیی هاوڕێیانی پێشوومان له‌...
وێنە
بانگه‌وازێکی به‌ په‌له‌ (گیانی که‌بوودوه‌ند له‌ مه‌ترسی دایه‌، ده‌بێ به‌ په‌له‌ فریای بکه‌وین(
بۆ: سکرتیری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، به‌ڕیز بانکی مۆن!  شووڕای مافی مرۆڤی...
وێنە
راپۆرتی وه‌رزانه‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان به‌ هۆی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌
کوژران، برینداربوون و گیران و خرانه‌ به‌ندیخانه‌ی 132 که‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاری ئه‌و...
وێنە
پرسه‌ی هاورێیانمان راده‌گه‌ینین
كۆچتان ناخ هه‌ژێن بوو .. زوو بوو وه‌ك خۆر له‌ ناكاو ئاوابوون ... ئێوه‌ به‌رائه‌تیه‌...
وێنە
شه‌قلاوه‌ : زیاتر له‌ 14 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه‌
له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فره‌ی ناوچه‌کانی کوردستانی گرتۆته‌وه‌ شه‌قلاوه‌ش...
وێنە
راگەیەندراو بە بۆنەی كۆتایی هاتنی چوارەمین پلینۆمی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان
3 / 3 / 2012 هاونیشتمانە بەڕێزەكان! خەڵكی مافخوازی كوردستان! تێكۆشەرانی حیزبی دێموكراتی...
وێنە
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی " ده‌ڵێت : مامۆستا ‌کوژراوه ‌که‌ قسه‌ی ناشرینی به‌ خوێندکاره‌کان ووتوه‌
مێره‌ر و ئا :شاخه‌وان ئه‌کره‌م.. shaxawan@live.nl هه‌موومان توشی شۆک بوین که‌ بیستمان خوێندکارێک...
وێنە
نه‌خۆشانی تالاسیمیاو شیَرپه‌نجه‌ له‌ بووجه‌ی زیادی 2012 بره‌ پاره‌یه‌ك وه‌ر ده‌گرن .
دووا به‌دووای پیَشكه‌ش كردنی داواكارییه‌ك به‌ لیژنه‌ی دارای  به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی...
وێنە
له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندێكی بازرگانی كوێت سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن .
 نوێنه‌ری بازرگانی حكومه‌تی كوردستان و قونسوڵی گشتی كوێت له‌ دوبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و له‌...
وێنە
بانگه‌وا‌زبه‌ مه‌به‌ستی رێزگرتن له‌ رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی
وڵاتی ئێران له‌ خه‌ڵکێک به‌ میللییه‌ت وزمانی جۆراوجۆره‌وه‌ پێک هاتوه‌. به‌لام به‌...
وێنە
په‌رله‌مانتار لانه‌ محه‌مه‌د : به‌یانی گفتوگۆده‌کرێت ده‌رباره‌ی پرژه‌یاسای بودجه‌
له‌ دانیشتنی سبه‌ی  رۆژی سىَ شه‌ممه‌، له‌ په‌رله‌مانی عیَراق گفتووگۆده‌كریَت...
وێنە
شاندیَكی بازرگانی لوبنانی به‌م زووانه‌ دیَنه‌ كوردستان
له‌ دریَژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی نویَنه‌رایه‌تی بازرگانی كوردستان له‌ ئیمارات ، شیلان خانه‌قا...
وێنە
ده‌ست کردن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ هۆکاره‌کانی بلاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌
لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی عیَراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌مرۆ له‌...
وێنە
شاندیَكی پزیشكی ئه‌مریكی دیَنه‌ كوردستان و چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن
به‌م زووانه‌ شاندیَكی پزیشكی ئه‌مریكی دیَنه‌ كوردستان و چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه