شه‌و لاى (مه‌حوى) روانینیَكى ئیستیَتیكیانه‌ به‌شى دووه‌م و كۆتایى
هەینی, 13 نیسان 2012 18:47




هیَمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قلاَوه‌)

گه‌ر فیراق ئاگر هه‌موو رۆژىَ له‌ جه‌رگى به‌رنه‌دا
بۆ هه‌موو شه‌و تیره‌ دلَ، سینه‌ى زوخالَستانه‌ شه‌و
 ئه‌م دیَره‌، شاعیر به‌ زۆر ده‌یه‌وىَ ئیَستیَتیكى به‌به‌ردا ببڕىَ، به‌وه‌ى خویَنه‌ر وا هه‌ست ده‌كا شاعیر له‌ روانینه‌كانى خۆى په‌شیمان ده‌بیَته‌وه‌، كه‌ رۆژى لا باشتر بیَت له‌ شه‌و، به‌لاَم هه‌ر زوو دیَریَكى ترى به‌دوادا ده‌هیَنىَ و بۆ ئه‌وه‌ى خویَنه‌ر به‌ هه‌لَه‌ لیَى تیَنه‌گا، روونتر مه‌به‌سته‌كه‌ى خۆى چڕ ده‌كاته‌وه‌ به‌وه‌ى كه‌:
تیره‌گى وا فه‌زلَى بۆ ناده‌م به‌سه‌ر رووناكییا
مه‌نشه‌ئى ئیزهارى جیلوه‌ى فه‌یزى سبحه‌ینانه‌ شه‌و
 بۆ فه‌زلَى تاریكى نه‌ده‌م به‌سه‌ر رووناكیدا؟ خۆ سه‌رچاوه‌ى ده‌ركه‌وتنى رۆشنایى سبه‌ینان ته‌نیاو ته‌نیا شه‌وه‌، واته‌ شه‌و سه‌رچاوه‌ى به‌رهه‌مهیَنانى رۆژه‌. ئه‌م ئیستیَتیكایه‌ جیَگاى هه‌لَوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ به‌وه‌ى ره‌نگیَكى تاریك و ترسناك ببیَته‌ هۆى به‌رهه‌مهیَنانى رۆشنایى، یان ناشیرینى ببیَته‌ هۆى به‌رهه‌مهیَنانى جوانى، به‌ مانایه‌كى تر روانینى سۆفییانه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ى هه‌ردووكیان له‌یه‌كتره‌وه‌ به‌رهه‌م دیَن. خواجه‌ عبدالله انێارى ده‌لَیَت:
((پاكى و بىَ خه‌وشى بۆ ئه‌و خوایه‌ى كه‌ رووناكى رۆژى له‌ شه‌وى تاریك به‌رهه‌مهیَنا و تاریكى شه‌وانیشى له‌ روناكى رۆژ په‌یدا كرد )).
له‌ شویَنیَكى تردا ئه‌م روانینه‌ى مه‌حوى چڕتر ده‌بیَته‌وه‌ به‌وه‌ى كه‌ رۆژ مه‌ست و سه‌رخۆشه‌ به‌یانیان، سووچى شه‌وه‌، كه‌ پیالَه‌ى شه‌رابى له‌ ده‌ستى پیالَه‌گیَڕیَك وه‌رگرتووه‌:
شه‌و ده‌بىَ باده‌ى له‌ ده‌ستى ساقییه‌ك وه‌رگرتبىَ
ئه‌م سبه‌ینیَیه‌ له‌ مه‌شریق دیَته‌ ده‌ر مه‌ستانه‌ رۆژ..لا 138

شه‌و و ئیَستیَتیكاى خه‌لَوه‌ت و نیاز
ره‌نگه‌ لیَره‌وه‌ له‌و بنه‌مایه‌ نزیك بكه‌وینه‌وه‌ كه‌ ئیَستیَتیك به‌ سوود و چیَژه‌وه‌ گرىَ ده‌دات، چونكه‌ لاى سۆفییه‌كان سوودیَكى ئیمانى و چیَژیَكى رۆحى له‌ شه‌ودا هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ى مه‌نزلَگاو كاتى ده‌رخستنى رازو نیازه‌كانه‌، به‌مه‌ش له‌ رووپامایى و له‌ نه‌ریته‌ باوه‌كه‌ ده‌چیَته‌ ده‌رء سۆفى له‌ حاله‌تیَكدا ده‌یه‌وىَ له‌ بىَ هه‌ست و خوستى دونیاو له‌ تاریكى شه‌وان و له‌و كاته‌ى خه‌لَكى تر له‌ شیرینى خه‌ودایه‌، ئه‌م رازى دلَ بخاته‌ روو و به‌ لیقاى رۆحى دلبه‌ره‌كه‌ى شاد بیَت، كه‌وایه‌ مه‌حوى ده‌یه‌وىَ بلَىَ مه‌گه‌ر هه‌ر له‌ تاریكى شه‌وان و له‌ بیَده‌نگییه‌كه‌ى ریَگا بدرىَ ئه‌هلى رازو نیاز، واته‌ دلَداران دلَیان بۆ یه‌كتر بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كاتانه‌ به‌ شه‌و ناسراوه‌، شه‌ویش خه‌لَوه‌تگاى كه‌سه‌ تایبه‌ته‌كانه‌. لیَره‌دا شه‌و وه‌ك بونیادیَكى زه‌مانى (كاتى) ئه‌ركه‌ فه‌رهه‌نگیه‌كه‌ى ون كردوه‌و بۆته‌ بونیادیَكى شویَنى، وه‌ك ئه‌وه‌ى شه‌و مالَیَك بیَت یان شویَنیَك بیَت بۆ خه‌لَوه‌ت:
هه‌ر له‌ تاریكى شه‌وایه‌ رىَ درىَ ئه‌هلى نیاز
رازى دلَ ئیفشا بكه‌ن، خه‌لَوه‌تگه‌هى خاێانه‌ شه‌و
كه‌واته‌ كات و شویَنه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگه‌، شاعیر نایگۆڕیَته‌وه‌ به‌ رۆژ و به‌ رۆشنایى و به‌ جوانیى رۆژ، چونكه‌ له‌م شویَن و له‌م كاته‌دا (یار) ده‌دۆزریَته‌وه‌ء ئالَء گۆڕى رۆحه‌كان به‌ ئه‌نجام ده‌گات. بۆیه‌ له‌ قه‌سیده‌یه‌كى تر ده‌لَىَ:
ماهه‌كه‌م ئه‌مشه‌و شوكر پرته‌وفشانى خانه‌یه‌
قه‌ت له‌ ده‌رگا ده‌رده‌چم گه‌ر بیَته‌ سه‌ر ئه‌م بانه‌ رۆژ..لا139
كه‌وابوو ئه‌گه‌ر شه‌و تاریكه‌و چاو دونیا نابینىَ، به‌لاَم له‌م كات و شویَنه‌دا یار- ماهـ، رۆشنایى ده‌به‌خشىَ و شۆق و ره‌ونه‌قى له‌ رۆژ ده‌بڕىَ و حه‌وجیَى رۆژ نابیَت و رۆژ بیَته‌ سه‌ربانیش به‌لایدا ناچیَت. لیَره‌دا ئه‌گه‌ر بگه‌ریَینه‌وه‌ بۆ كلتوورى كۆنى مرۆڤایه‌تى، به‌تایبه‌تى ئه‌زموونى مسولَمانان له‌و تیَڕوانینه‌دا، ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌ رۆژ(خۆر) پیرۆزى خۆى هه‌بووه‌ به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر نزیك بكه‌ویَته‌وه‌ له‌ مرۆڤ، ئه‌مه‌ش به‌ شیَوه‌ى خوازه‌یى ده‌بیَت و له‌ قسه‌و گوفتاردا زۆر به‌كارهاتووه‌. پیَغه‌مبه‌ر(د.خ) كه‌ داواى لیَكرا واز له‌ بانگه‌وازه‌كه‌ى بهیَنىَ، بۆخه‌لَكى قوره‌یش ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر رۆژ بخه‌نه‌ ده‌ستى راستم و مانگیش بخه‌نه‌ ده‌ستى چه‌پم واز له‌و په‌یامه‌ ناهیَنم .
یان ئه‌بوبه‌كرى سددیق له‌و خه‌ونه‌یدا كه‌ بووه‌ هۆى مسولَمان بوونى بریتى بوو له‌وه‌ى كه‌ رۆژ هاتء كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وى و ئه‌ویش له‌باوه‌شى كرد.
ئه‌مانه‌ له‌ خه‌وندا بیَت یان له‌ راستیدا، ده‌سه‌لمیَنن خۆشه‌ویستییه‌ك بۆ خۆر هه‌یه‌ له‌ ماناى ژیانه‌وه‌و رۆشنایى به‌خشیندا، به‌لاَم سۆفیه‌كان دونیاى جوانیى باوو روالَه‌تیان نه‌ویستوه‌و ئه‌و شتانه‌ى ناشیرینن لاى خه‌لَك ئه‌وان بۆ مه‌سه‌له‌ى رۆح و چیَژى تایبه‌تى سوودیان لىَ بینیوه‌و بۆیه‌ به‌لایانه‌وه‌ جوانى تیدا به‌رجه‌سته‌ بووه‌. ویَڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌وان هه‌ر ته‌نیا حه‌زیان به‌ شه‌و نه‌كردووه‌، به‌لَكو بوونه‌ته‌ عاشقى شه‌ویش:
تیَبگه‌ بۆ چى به‌ جانن تالَیبى شه‌و عاشقان:
نیوه‌شه‌و بوو، وه‌عده‌گاهى هاتنى جانانه‌ شه‌و
لیَره‌دا ئیَستیَتیكاى چاوه‌ڕوانى به‌رجه‌سته‌ ده‌بیَت، به‌وه‌ى ئه‌م خۆشه‌ویستى و فیداكارییه‌ بۆ شه‌و له‌ شویَن و كاتیَك دا ده‌گاته‌ لوتكه‌ كه‌ له‌ نیوه‌ى شه‌ودایه‌، واته‌ عاشقبوون به‌ شه‌و لیَره‌دا نهیَنییه‌كه‌و جوانییه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌ویَت، كه‌ گفتء به‌لَیَنى هاتنى دلَدارانه‌.

دیسان فه‌زلَى شه‌و به‌سه‌ر رۆژ
مه‌حوى، بۆ پالَپشتى هه‌موو تیَڕوانینه‌كانى، ده‌یه‌وىَ بلَىَ، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ شه‌و گرنگى تایبه‌تى هه‌یه‌ كه‌ رۆژ به‌رهه‌م ده‌هیَنىَ و خه‌لَوه‌تگه‌هى دلَدارانه‌و كاتى هاتنى گفت و به‌لَیَنه‌كان و شویَنى ده‌رخستنى رازو نهیَنییه‌كانه‌....هتد، به‌لَكو نهیَنییه‌كى گه‌وره‌ى تیَدایه‌ كه‌ تا ئیَستا كه‌س نایزانىَ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ده‌بىَ نهیَنییه‌ك هه‌بىَ كه‌ بۆچى میعراج و شه‌وى قه‌درو به‌رات، تایبه‌ت كراون به‌م كاتى شه‌وه‌و نه‌به‌خشراون به‌ رۆژ:
هیَنده‌ ێاحیَب سیڕڕه‌، (میعراج) و شه‌وى (قه‌در) و (به‌رات)
خاێه‌جاتى ئه‌ونء مومتازه‌ به‌م ئه‌سرارانه‌ شه‌و
كه‌واته‌ نه‌ك هه‌ر لاى مرۆڤه‌ تایبه‌ته‌كان، ئه‌وانه‌ى پیَچه‌وانه‌ى باو بیرده‌كه‌نه‌وه‌و جوانى له‌ ناشیرینه‌كانه‌وه‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌كه‌ن، به‌لَكو چونكه‌ گوتارى شه‌و گوتاریَكى تایبه‌ته‌و پڕه‌ له‌ نهیَنى و گوتارى رۆحه‌، واته‌ جه‌وهه‌ریَكه‌ وردبوونه‌وه‌ لیَى و كه‌شفكردنى ئه‌و نهیَنیانه‌ ئه‌زموون و قوربانى دان و فیداكارى ده‌وىَ، یان تیَگه‌یشتن له‌و جوانییه‌ ماندوبونی ده‌وىَ، له‌به‌رهه‌ندیَش خوا به‌رات و میعراج و قه‌درى به‌خشیوه‌ته‌ شه‌و نه‌ك رۆژ.

ئیَستیَتیكى گه‌وهه‌ره‌كانى شه‌و
مه‌حوى ده‌یه‌وىَ بلَىَ، ئه‌و روانینه‌ى كه‌ پیَى وایه‌ شه‌و ترسناكه‌و هه‌ر كه‌س خۆى لىَ بدا رووبه‌رووى مه‌ترسى ده‌بیَته‌وه‌، ئه‌مه‌ راست نییه‌ و شه‌و وه‌ك ده‌ریایه‌ك وایه‌و ئه‌و ده‌ریایه‌ پڕه‌ له‌ دوڕو گه‌وهه‌رى مه‌عریفه‌ت، هه‌ركه‌سیَكیش بیه‌ویَت ئه‌م گه‌وهه‌رانه‌ بدۆزیَته‌وه‌، ده‌بىَ خۆى له‌و ده‌ریایه‌ بدا، به‌لاَم مه‌ترسى خنكانى نییه‌و ناخنكىَ, به‌لَكو جوانى تام و چیَژى رۆحى ده‌بینىَ:
هه‌ركه‌سىَ تالَیب به‌ دوڕڕى مه‌عریفه‌ت كۆكردنه‌
پڕ له‌ دووڕ ده‌ریایه‌كى بىَ مه‌هله‌كه‌ى خنكانه‌ شه‌و
ئه‌وه‌ى داواى شه‌و و دوڕو گه‌وهه‌ره‌كانى بكات، ده‌بىَ بنالیَنىَ بۆ ئه‌وه‌ى رۆژى لىَ به‌دیار بكه‌ویَت، رۆژى به‌رجه‌سته‌ نا، به‌لَكو رۆژى مه‌جازى، واته‌ گه‌یشتن به‌ لیقاى خودا، ئه‌م نالَینه‌ په‌رستنیَكى رۆحى به‌رجه‌سته‌ ده‌كات، پیَچه‌وانه‌ى په‌رستشه‌ روالَه‌تیه‌كانى خه‌لَك، بۆیه‌شه‌ به‌رهه‌م و سه‌ره‌نجامه‌كه‌یشى جیاواز ده‌بیَت، به‌وه‌ى هه‌ر كه‌سیَك به‌م ئه‌زموونه‌ تیَپه‌ڕىَ و بنالَیَنىَ تا سه‌حه‌ر، ئه‌وا وه‌ك خدر ئاوى حه‌یات و نه‌مرى به‌ده‌ست دیَنىَ، نه‌مرى له‌ جوانى و چیَژو جه‌وهه‌رو رۆح، وه‌ك چۆن خدر ئاوى حه‌یاتى له‌ تاریكاییه‌كى قوولَدا دۆزییه‌وه‌، به‌ هه‌مان شیَوه‌ گه‌یشتن به‌ نه‌مرى رۆح و چیَژبینین، ده‌بىَ به‌ تاریكایى شه‌ودا گوزه‌ر بكاو نالَین و ئازارو زه‌حمه‌تیه‌كان ببڕیَت:
وه‌ك (خزڕ) ئاوى حه‌یاتى فه‌یزى حه‌ق عافیَتییه‌
ئه‌و خودا پیَداوه‌ (مه‌حوى)! تا سه‌حه‌ر نالاَنه‌ شه‌و

ئه‌نجام
1-    جوانیى ده‌ق له‌وه‌دایه‌ زیندویَتى ببه‌خشىَ، ئه‌م زیندویَتییه‌ش له‌ ده‌قى كراوه‌ به‌رهه‌م دیَت، به‌و واتایه‌ى ده‌قى تاك واتا، كوشتنى ده‌ق راده‌گه‌یه‌نیَت و ده‌قى فره‌واتاش جوانى و زیندویَتى پیَده‌به‌خشىَ. شه‌ویش لاى مه‌حوى ده‌شىَ زۆرترین خویَندنه‌وه‌ى بۆ بكرىَ و له‌ هه‌موو خویَندنه‌وه‌كان به‌هاو جوانیى لىَ وه‌ده‌ست ده‌هیَنرىَ.
2-     شه‌و لاى مه‌حوى، هه‌ر ته‌نیا جوانییه‌كى ته‌جریدى نییه‌، یان تاكه‌ جوانییه‌ك نییه‌، به‌لَكو جوانیشه‌ بۆ سه‌رچاوه‌كانى ترى وه‌ك رۆژ، به‌مه‌ش سه‌روچاوه‌كه‌ له‌ جوانیى شه‌ودا په‌رش ده‌بیَت بۆ جوانیه‌كانى تر.
3-    شه‌و لاى مه‌حوى ئیستیَتیكاى رۆح و جه‌وهه‌ره‌، واته‌ پیَچه‌وانه‌ى روالَه‌تئامیَزییء ئاڕاسته‌ باوه‌كه‌یه‌.
4-    چیَژى رۆحى و سوودى ئیمانى له‌ شه‌ودا به‌رجه‌سته‌ بووه‌و به‌مه‌ش جوانییه‌كانیان له‌م دوو ته‌وه‌ره‌وه‌ په‌رش و بلاَو ده‌بیَته‌وه‌.
5-     ئیستیَتیكاى ئه‌م ده‌قه‌، له‌ ئه‌زموونى تایبه‌تى شاعیره‌وه‌ هه‌لَقولاَوه‌، به‌و ویَناكردنه‌ تایبه‌تییه‌ى شاعیر بۆ شه‌و هه‌یه‌تى و هه‌موو ئه‌و جولَه‌ رۆحى و ئه‌و روانینه‌ دانسقانه‌ بوونه‌ كه‌ره‌سته‌یه‌كى پته‌و بۆ بیرى جوانى.
6-    هه‌ست وه‌ك بنه‌مایه‌كى ئیَستیَتیكى، له‌م ده‌قه‌دا به‌ روونى دیاره‌، به‌وه‌ى هه‌ستیَكى تایبه‌ت به‌ سرووشتى شه‌و و رۆژ و دونیاى تایبه‌تى شه‌و، خویَنه‌ریش له‌گه‌لَ شاعیر ده‌به‌نه‌ جیهانیَكى پڕ له‌ ئیستیَتیك.
7-    رووخسار(فۆرم) كه‌ به‌لاى هه‌ندىَ تویَژه‌ران ره‌گه‌زیَكى گرنگى هاتنه‌ كایه‌ى جوانییه‌، به‌تایبه‌تى له‌ سیحرو نهیَنى ده‌نگء ئاوازدا، دووباره‌كردنه‌وه‌ى وشه‌ى شه‌و له‌ناودیَره‌كان و كردنى به‌ پاش سه‌روا له‌ كۆى ده‌قه‌كه‌دا چیَژیَكى جوانى ترى به‌ ده‌قه‌كه‌ به‌خشیوه‌.
8-    ناوه‌ڕۆكى خه‌لَوه‌ت و رازده‌رخستن و دۆزینه‌وه‌ى گه‌وهه‌ره‌كانى شه‌و، ناوه‌ڕۆكیَكى به‌هیَزیان به‌خشیوه‌و جوانییه‌كیان به‌به‌ر به‌رگى ناوه‌ڕۆكدا كردوه‌.
9-    له‌ناو سوتان و فیرقه‌تیش دا كه‌ ناخۆشى و ترسناكى بلاَوده‌كاته‌وه‌، بیرى ئیستیَتیكى به‌رجه‌سته‌ ده‌بیَت، به‌تایبه‌تى له‌ قوربانیدان بۆ گه‌یشتن به‌ رۆشنایى و له‌ سوتان و ماندوبوون و بیرى فیداكارانه‌دا، چیَژو به‌هاى رۆح ده‌دۆزریَته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌كان:
به‌ كوردى:
1-    دیوانى مه‌حوى، مه‌لاعبدالكریمى مدرس و محه‌مه‌دى مه‌لاكه‌ریم، چاپى سیَیه‌م، انتشارات كردستان، 1385
2-    ریَبه‌رییه‌ك بۆ ئیستیَتیك، ئاتیمارى گیتمان- زیفه‌رت، وه‌رگیَڕانى كاوه‌ جه‌لال، كتیَبى هه‌نار-چاپ و بلاَوكردنه‌وه‌ى سلیَمانى، 2009
به‌ عه‌ره‌بى:
3-    استگیقا الشعر ، فی الاسس الفلسفیه‌ لعلم جمال الشعر ، عبدالعزیز بومسهولى انترنیتhttp://www.aljabriabed.net/n15_11busamhuli.htm
4-    علم الجمال عند ابى حیان التوحیدى ومسائل فی الفن، د.عفیف بهنسى، بغداد، مگبع پنیان، 1972
5-    فلسفه‌ الجمال، د. أمیره‌ حلمى مگر، دار الشۆون الپقافیه‌ العامه‌ ( ألافاق عربیه‌) بغداد والهیئه‌ المێریه‌ العامه‌ للكتاب، القاهره‌، بدون سنه‌ الگبع.
به‌ فارسى:
6-    فرهنگ اێگلاحات وتعبیراتى عرفانى، سید جعفر سجادى، چاپ چهارم، 1378ه.ش


 
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
وێنە
زانیاری ده‌رباره‌ی ئۆسکاری ئه‌مساڵ
ئه‌مساڵ یادی 85 ساڵه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکاره‌، که‌ خه‌ڵاتێکی جیهانیه‌ و هه‌موو ئه‌ستێره‌کان...
وێنە
ئه‌مشه‌و ئارگۆ خه‌ڵاتکرا
ئارگۆ Argo به‌رده‌وامه‌ له‌ بردنی خه‌ڵاته‌ جیهانیه‌کان، شه‌وی رابردوو به‌رواری 10...
وێنە
هونەرمەندی لاو شاکار ستار لە بەرهەمێکی نوێدا
  شاکار ستار گەنجێکی تازە پشکوتوی ناو باخچەی هونەری کوردیە، و ساڵی ١٩٩١ لەشاری سلێمانی لەدایک بوە، ساڵی...
وێنە
ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟!
  ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟! هێمن عومه‌ر خۆشناو به‌ درێژایی مێژووی ئه‌ده‌بیات و له‌...
وێنە
کورتەیەک لە ژیانی فرانسیس هۆدگس نوسەری باخچە نهێنیەکە
فرانسس هۆدگس بێرنێت لەساڵی 1849 لە مانشستەری ئینگلتەرا لەدایک بوە، لەتەمەنی چوار ساڵیدا باوکی مردوە، لەساڵی...
وێنە
سه‌گ وه‌ڕى و كاروان تیَپه‌ڕى
                                 ...
وێنە
ئەنجلینا جولی سەد هەزاردۆلاربە پەنابەرە سوراییەکان دەبەخشێت
ئەستێرەی هۆلیوود ئەنجلینا جولی بری سەد هەزار دۆلاری وەک یارمەتی بە پەنابەرە سوریاییەکان بەخشی بەپێی...
وێنە
بۆ کوردستان ئامادە نیە باوەش بۆ هونەر بکاتەوە؟!
جێگەی باسە کوردستان وەکو وڵاتێکی سەر بە ئێراق هەرچەندە کە لە بواری سیاسی و بوارەکانی تردا دواکەوتوە، هۆکاری...
وێنە
گەوهەری میوزیک یانی
گەوهەر و داهێنەر و ئاوازدانەر و خاوەن بەناوبانگ ترین گروپی میوزیک یانی لەدایک بوی چواردەی نۆڤێمبەری ١٩٥٤ لە...
وێنە
نوێترین کلیپی هونه‌رمه‌ند " که‌ژال ئاده‌می "
  له‌‌سه‌‌ر لێوی گوڵی ژین بزه‌‌ی سوبحی ئومێده وه‌‌ره ئه‌‌ی موتریبی دڵ...
وێنە
تیشكیَك له‌سه‌رئه‌لبومه‌كه‌ى خالید ڕه‌شیدو قسه‌یه‌كیش له‌باره‌ى ئه‌نفالى هونه‌رى كوردی
گۆران دوكانى جاریَكیتر ده‌نگیَكى خۆش, وه‌ك ده‌نگى پروشه‌ى باران و ده‌گیَكى جوان وه‌ك دیمه‌نى...
وێنە
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی جه‌سته‌ی ئافره‌ت ده‌کاته‌ تابلۆ ..
گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریکی "كريج تريسی " ته‌مه‌ن 44 ساڵ فلچه‌که‌ی هه‌میشه‌ ...
وێنە
ئەنجیلینا جولی غیرە دەکات
رۆژنامەی " كلوزير" لە کۆپیە فەرنسیەکەیدا ئاشکرای کرد کە ئەستێرەی هۆلیود " ئەنجیلینا جولی " هەستی بە...
وێنە
شه‌و لاى (مه‌حوى) روانینیَكى ئیستیَتیكیانه‌ به‌شى یه‌كه‌م
هیَمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قلاَوه‌) سه‌ره‌تا ئیستیَتیك و شیعر له‌ زۆر لاوه‌ سه‌رچاوه‌كانیان...
وێنە
راغب علامه‌ مۆبایله‌که‌ی لێدزرا
دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل براکه‌ی له‌ یه‌کێک له‌ چێشتخانه‌کانی شاری پاریسی پایته‌ختی ولاتی...
وێنە
ئه‌و وێنانه‌ی دنیای هونه‌ری وێنه‌گرتنیان هێنایه‌ پرسیار
وێنه‌گری به‌ناوبانگی جیهانی "مارك ماوسون " که‌ پسپۆره‌ له‌ وێنه‌گرتن له‌ ژێر ده‌ریا...
وێنە
ئه‌لیسا له‌ ریزی به‌هێزترین 100 ئافره‌ته‌کانی عه‌ره‌به‌
گۆرانیبێژی لوبنانی "ئه‌لیسا " دلخۆشه‌ به‌وه‌ی که‌ ناوی له‌و که‌سانه‌دا هه‌یه‌...
وێنە
فضل شاکر له‌ ترسی کوشتن راده‌کات
گۆرانیبێژی لوبنانی "فضل شاکر " ولاتی لوبنان جێده‌هێلێت و رووده‌کاته‌ ولاتی قه‌ته‌ر به‌پێی...
وێنە
نانسی عه‌جه‌رم خه‌ونی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مجاره‌ کوڕی ببێت
گۆرانیبێژی لوبنانی خه‌ون و ئاواتی ئه‌وه‌یه‌ که‌ منالی سێیه‌می کوڕ بێت له‌ لێدوانێکیدا بۆ...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه