به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان (له‌ وه‌ڵامی هه‌ڵوێستێک‌دا)
پێنج شەممە, 09 ئاب 2012 16:49




 هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان!
هاوڕێیانی دێموکڕات!
ده‌فته‌ری سیاسیی هاوڕێیانی پێشوومان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی پلینۆمی چارده‌هه‌می خۆیان‌دا ئاوڕێکی له‌ ناکۆکی‌یه‌کانی نێوان دوو لایه‌نی لێک‌دابڕاوی دێموکڕات داوه‌ته‌وه‌و هه‌ڵوێستێکی تاڕاده‌یه‌ک تازه‌ی له‌پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌کان‌دا گرتۆته‌ پێش. له‌ به‌شێکی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌:
"سه‌ره‌ڕای بێ‌ئاکام‌بوونی هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب به‌ مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌رکردنی یه‌کڕیزی‌و لابردنی به‌ربه‌سته‌کان له‌سه‌ر ڕێگای گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ بۆ جارێکی دیکه‌ش له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی کورد، له ‌ڕێگای کردنه‌وه‌ی ده‌رگای وتووێژی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌ هه‌نگاوێکی دیکه‌ش هه‌ڵگرێ، به‌وهیوایه‌ که‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ فه‌زایه‌کی باشتر بۆ له‌یه‌کترتێگه‌یشتن‌و ده‌ره‌تانێکی له‌بار بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌کان بڕه‌خسێنێ…...."
ئه‌ندامانی حیزبی دێموکڕات‌و هێزه‌ سیاسی‌یه‌کان‌و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئاگادارن که‌ له ‌سه‌ره‌تای له‌تبوونی حیزبی دێموکراته‌وه‌ تا ئێستا هه‌موو کاتێک حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خوازیاری دانیشتن ‌و وتووێژی ڕاسته‌وخۆ بۆ چاره‌سه‌ری ناکۆکی‌یه‌کان ‌و گه‌یشتن به‌ یه‌کڕیزی بووه ‌و له‌ به‌رامبه‌ردا، ئه‌وه‌ ئه‌وان بوون که‌ هه‌میشه‌ نکوولییان له‌ دانیشتن‌ و دیالۆگ کردوه‌.‌ ئێستا که‌ پاش نیزیک به‌ شه‌ش ساڵ ئه‌وان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ تازه‌یه‌یان له‌ خۆیان نیشان داوه، ئێمه‌ به‌ شتێکی باش‌و هه‌نگاوێک له ‌ڕێگای دروستی‌دا ده‌زانین‌و پێمان وایه‌ سه‌ره‌نجام ئومێدێک بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری دروستی کێشه‌کان په‌یدا بووه‌.
به‌ڵام به‌ باوه‌ڕی ئێمه‌ کاتێک دیالۆگ ‌و دانیشتن ده‌توانێ به‌رهه‌مدار بێ که‌ هه‌ردوولایه‌ن ڕێز بۆ که‌سایه‌تیی یه‌کتر دابنێن‌ و ده‌گه‌ڵ ڕاستی‌یه‌کان به‌وجۆره‌ که‌ هه‌ن به‌ره‌وڕوو بنه‌وه‌. بۆیه‌،  ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ ئێمه‌ پێشوازی له‌و ئاڵوگۆڕه‌ ده‌که‌ین ‌و هه‌روه‌ک هه‌میشه‌ ئاماده‌ین هه‌رکاممان به‌پێناسه‌ی واقیعیی خۆیه‌وه‌ له‌ هه‌ر پله‌یه‌کی به‌رپرسایه‌تی‌دا که‌ له‌سه‌ری ڕێک بکه‌وین (کومیته‌ی ناوه‌ندی یان ده‌فته‌ری سیاسی) ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی دیاری بکه‌ین ‌و له‌ زووترین ده‌رفه‌تی گونجاودا بکه‌وینه‌ وتووێژێکی جیددی‌و بنیاتنه‌ره‌وه‌. به‌و ئاواته‌ که‌ له‌ داهاتوویه‌کی نیزیک‌دا بتوانین پێکه‌وه‌ مزگێنیی کرانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له‌پێوه‌ندی‌یه‌کانمان‌دا به‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بده‌ین.
به‌ ئاواتی هاوکاری‌و یه‌کڕیزیی دێموکڕاته‌کان‌و هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ڕۆژهه‌ڵات.

ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
15/5/1391 (05/08/2012)

 
هه‌واڵ
وێنە
ئافره‌تانی میسر هه‌ره‌شه‌ی خۆروتکردنه‌وه‌ ئه‌که‌ن
ئافره‌ته‌ چالاکوانه‌کانی وڵاتی میسر هه‌ره‌شه‌ی خۆروتکردنه‌وه‌ ئه‌که‌ن له‌ ناو...
وێنە
نەیزەکێک لە زەوی نزیک دەبێتەوە
    له‌ 15-2 نه‌یزه‌کێک به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ زه‌وی نزیک...
وێنە
کۆریای باکور ئه‌تۆمی تاقی کرده‌وه‌
کۆریای باکور رایئه‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌مرۆ بۆ جاری سێهه‌م تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی...
وێنە
پاپای ڤاتیکان له‌ ناکاو ده‌ست له‌ کار ده‌کێشێته‌وه‌
پاپای  ڤاتیکان له‌ ناکاودا ده‌ست له‌ کار ئه‌کێشێته‌وه‌ به‌ چاوه‌ڕوان نه‌کراوی...
وێنە
عومه‌ری مه‌کته‌به‌ له‌ ماڵمۆ نه‌بینراوه‌
پاش پەیوەندی کردنی باڵوێزخانەی ئێراق و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئێمەوە لەسەر کەیسی کاک...
وێنە
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین جه‌ژنی ره‌مه‌زانتان پیرۆز ده‌کات
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ییرۆزه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌...
وێنە
بانگه‌وازێکی به‌ په‌له‌ (گیانی که‌بوودوه‌ند له‌ مه‌ترسی دایه‌، ده‌بێ به‌ په‌له‌ فریای بکه‌وین(
بۆ: سکرتیری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، به‌ڕیز بانکی مۆن!  شووڕای مافی مرۆڤی...
وێنە
راپۆرتی وه‌رزانه‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان به‌ هۆی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌
کوژران، برینداربوون و گیران و خرانه‌ به‌ندیخانه‌ی 132 که‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاری ئه‌و...
وێنە
پرسه‌ی هاورێیانمان راده‌گه‌ینین
كۆچتان ناخ هه‌ژێن بوو .. زوو بوو وه‌ك خۆر له‌ ناكاو ئاوابوون ... ئێوه‌ به‌رائه‌تیه‌...
وێنە
په‌یامی نه‌ورۆزیی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌ڕێز خالید عه‌زیزی
هاونیشتمانه‌ خۆشه‌ویسته‌کان! سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!...
وێنە
شه‌قلاوه‌ : زیاتر له‌ 14 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه‌
له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فره‌ی ناوچه‌کانی کوردستانی گرتۆته‌وه‌ شه‌قلاوه‌ش...
وێنە
راگەیەندراو بە بۆنەی كۆتایی هاتنی چوارەمین پلینۆمی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان
3 / 3 / 2012 هاونیشتمانە بەڕێزەكان! خەڵكی مافخوازی كوردستان! تێكۆشەرانی حیزبی دێموكراتی...
وێنە
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی " ده‌ڵێت : مامۆستا ‌کوژراوه ‌که‌ قسه‌ی ناشرینی به‌ خوێندکاره‌کان ووتوه‌
مێره‌ر و ئا :شاخه‌وان ئه‌کره‌م.. shaxawan@live.nl هه‌موومان توشی شۆک بوین که‌ بیستمان خوێندکارێک...
وێنە
نه‌خۆشانی تالاسیمیاو شیَرپه‌نجه‌ له‌ بووجه‌ی زیادی 2012 بره‌ پاره‌یه‌ك وه‌ر ده‌گرن .
دووا به‌دووای پیَشكه‌ش كردنی داواكارییه‌ك به‌ لیژنه‌ی دارای  به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی...
وێنە
له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندێكی بازرگانی كوێت سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن .
 نوێنه‌ری بازرگانی حكومه‌تی كوردستان و قونسوڵی گشتی كوێت له‌ دوبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و له‌...
وێنە
بانگه‌وا‌زبه‌ مه‌به‌ستی رێزگرتن له‌ رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی
وڵاتی ئێران له‌ خه‌ڵکێک به‌ میللییه‌ت وزمانی جۆراوجۆره‌وه‌ پێک هاتوه‌. به‌لام به‌...
وێنە
په‌رله‌مانتار لانه‌ محه‌مه‌د : به‌یانی گفتوگۆده‌کرێت ده‌رباره‌ی پرژه‌یاسای بودجه‌
له‌ دانیشتنی سبه‌ی  رۆژی سىَ شه‌ممه‌، له‌ په‌رله‌مانی عیَراق گفتووگۆده‌كریَت...
وێنە
شاندیَكی بازرگانی لوبنانی به‌م زووانه‌ دیَنه‌ كوردستان
له‌ دریَژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی نویَنه‌رایه‌تی بازرگانی كوردستان له‌ ئیمارات ، شیلان خانه‌قا...
وێنە
ده‌ست کردن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ هۆکاره‌کانی بلاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌
لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی عیَراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌مرۆ له‌...
وێنە
شاندیَكی پزیشكی ئه‌مریكی دیَنه‌ كوردستان و چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن
به‌م زووانه‌ شاندیَكی پزیشكی ئه‌مریكی دیَنه‌ كوردستان و چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه