گه‌شتێک له‌ئامێزی فرمێسکدا
دووشەممە, 11 شوبات 2013 14:28

 



له‌کاتی .......... فه‌شه‌لدا ..له‌کۆجکردنا ، له‌کاتی هه‌ست به‌ئازار کردنا..له‌کۆتایی هه‌موو شتێکدا....

له‌کاتێکداکه‌ ژیان وه‌ک خۆی نابینی ، کاتێک ژیان عنادیت له‌گه‌ڵ ده‌کات ..کاتێک حه‌زه‌کانمان به‌ئاره‌زومان نابێ ،

له‌کاتی له‌ده‌ستدانی ئه‌و که‌سه‌ی خۆشمان ده‌وێت ...بۆ؟؟هه‌میشه‌ هیوا بڕاو ئه‌بیین !!!

خۆمان ئه‌ده‌ینه‌ ده‌ست خه‌م و دڵته‌نگی ، خه‌ونه‌کانمان له‌بیر ئه‌جێته‌وه‌ و ئه‌بینه‌ هاوده‌می خه‌یاڵه‌کان ..بۆ ؟؟

دوای هه‌موو فرمێسکێک زه‌رده‌خه‌نه‌ نی یه‌ ؟؟.....ئه‌ی دوایی دابڕان یه‌کتر بینینه‌وه‌ نی یه‌ ؟؟

ئائه‌مه‌یه‌  ژیان ..پێویسته‌ خۆشمان بوێت به‌خۆشیه‌کانی و به‌ناخۆشیه‌کانیه‌وه‌ ...به‌سه‌رکه‌وتن و به‌فه‌شه‌لیه‌وه‌ ،

به‌فرمێسک و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌وه‌ ....ئه‌بێ تام و جێژی فرمێسک بجێژیت ، هه‌تا هه‌ست به‌ئاسوده‌یی و ،

سازگاری زه‌رده‌خه‌نه‌ بکه‌ی !!!

ئه‌بێت ماندوو بییت ، هه‌تا نرخی پشویه‌کی هێمن بزانیت ...ئه‌بێت فه‌شه‌ل بناسیت ...هه‌تا فێرت بکات ،

جۆن ئه‌گه‌یته‌ لووتکه‌ی سه‌رکه‌وتن ........

له‌کاتی که‌وتنه‌کانتدا !!! ڕاوه‌سته‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر پێیه‌کانت ...به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر ڕێگاکه‌ت ..ئه‌گه‌ر پڕیش بێت ،

له‌دڕک ، هه‌نگاوه‌کانت خێراتر بکه‌و ... له‌شوێنیان گوڵ بڕوێنه‌ ....به‌رهه‌مه‌که‌ت خۆشه‌ویستی و سه‌رکه‌وتن ،

ئه‌بێت ........گیروگرفته‌کانی ژیان زۆرن ، گریان و ته‌سلیم بوون دادی نادات !!!

ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئازیزت لێڕۆیشت !! یادی بکه‌ره‌وه‌و سڵاوی بۆ بنێره‌ ....

ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویسته‌که‌ت به‌جێیهێشتیت !له‌بیری بکه‌ ، ئاگاداری بکه‌ره‌وه‌ که‌ئه‌و دۆڕاوه‌ ....

ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ڕۆژگار گریانیتی ..فرمێسکی پێڕشتی ، نیشانه‌ی بێهێزیت نی یه‌ !به‌ڵکو تێده‌گه‌یت ،

که‌ ئه‌و فرمێسکانه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ........که‌که‌سێکی خاوه‌ن هه‌ستی !!

شه‌رمه‌زارت نه‌کات ڕۆژێک  فرمێسکه‌کانت ، به‌ڵام بۆکه‌سێک نا که‌شایه‌نی نه‌بێت .....

ئه‌گه‌ر ئێش و ئازار ڕێگه‌یان پێگرتی .... به‌هه‌موو هێزت هاوار بکه‌ !!!

من به‌هێزم .. من به‌هێزم ئه‌ی ژیان !!!!!!ئه‌توانم ڕێگاکه‌م ببڕم ،

له‌کاتی فرمێسک ڕشتنی جاوه‌کانتا ....بازه‌رده‌خه‌نه‌ش میوانی لێوه‌کانت بێت ، جونکه‌ گه‌وره‌ی مرۆف ،

له‌و فرمێسک و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌دایه‌ ،

ژیان ڕێگه‌یه‌که‌ پڕه‌ له‌ هه‌ڵجون و داجون ،پێویسته‌ ڕێگای ڕاست بگریت ، هه‌تا بگه‌یته‌ ئه‌و شوێنه‌ی ...

که‌ئاسوده‌یی و خۆشبه‌ختیت بۆ دابیین ده‌کات .

هیج کات هیوا بڕاو مه‌به‌ !!!...دڵنیابه‌ دوای تاریکی  ڕووناکیه‌ ...ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆت ڕه‌ش بوو !!

به‌هیواوه‌ بڕوانه‌ره‌ به‌یانییت سپی ئه‌بێت ...

ڕێگه‌ به‌هیج که‌س مه‌ده‌ بێهێزت بکه‌ن !!

ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد ئاره‌زوته‌ بگریت بگری !!!ئه‌گه‌ر ویستت هاوار بکه‌یت هاوار بکه‌ !!!

ئه‌گه‌ر تامه‌زرۆی یادگاریه‌کانت بوی .......یادیان بکه‌ ، گوێ به‌وانه‌ مه‌ده‌ که‌ده‌ڵێن ....

گریان بێهێزیه‌ ...هاوارکردن عه‌یبه‌ ...یادگاریه‌کان خه‌یاڵن ...

ئه‌گه‌ر بینیتن هه‌موان دژتن ، ڕه‌نگه‌کان ڕه‌نگی تۆی تیا نیه‌ ، هه‌موو به‌پێجه‌وانه‌ی تۆوه‌ ده‌ڕۆن !!

بڕۆ به‌دوایی دڵتدا ، په‌یوه‌ست به‌ به‌ مه‌بده‌ئه‌کانته‌وه‌ .....هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا مایته‌وه‌ .............

دوو دڵ مه‌به‌ !!! جونکه‌

  (((ته‌نییای باشتره‌ له‌وه‌ی به‌پێجه‌وانه‌ی نه‌فسته‌وه‌ بژیت بۆ ڕازی کردنی خه‌ڵکانی تر )))






نووسینی //// داوین
 
 
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وێنە
بەوێنە: گەڕان لە نێو ئەشکەوتێکی بەستوودا
 ئەشکەوتێکی بەستوو کە دەکەوێتە ژێر چیای "رۆکی"ی بەناوبانگ لە خۆرئاوای ئەمەریکای باشوور لە ناوچەی...
وێنە
بە وێنە : رووباری پێنج رەنگی ببینن
  رووباری " ريو كانو كاستيلس " یاخود بە رووباری " پێنج رەنگ " ناسراوە دەکەوێتە ناوچەی "سيرانيا...
وێنە
مردنی گەورەترین تیمساح لە جیهاندا
  لە ولاتی فلیپین : ئەوە راگەیانرا کە گەورەترین تیمساح لە جیهاندا مرد ، ئەم تیمساحە کە ناسرابوو بە ...
وێنە
جەندە جوانە تیشکی ڕووناکی دوایی تاریکی
دڕکەکانی ژیان بریندارت دەکەن .... بەڵام ناتوانن لەناوت بەرن!! * جەندە جوانە ڕووناکی  لەدوایی تاریکی .. *جەندە...
وێنە
هەموو پێنوسێک بەسوود نی یە ..... هەموو پێنوسێکیش زیان بەخش نی یە .... پێنوسەکان ... دەریان /
پێنوسێک ... مەرەکەبەکەی خوێن بێت ، مرۆف ئەکوژێت بە ووشەکانی ....!!! پێنوسێک ئەنوسێت .. دژ بەمرۆفایەتی .... لەبیری...
وێنە
گه‌وره‌ترین مه‌زادخانه‌ی مه‌ڕ
رۆژنامه‌ی "دیلی مه‌یل " ی به‌ریتانی له‌سه‌ر لاپه‌ره‌کانی خۆی دیمه‌نی گه‌وره‌ترین...
وێنە
دروستکردنی په‌یکه‌ری زێدان و ماتێرازی
یه‌کێک له‌ رووداوه‌کانی نێو یاریگا له‌ یاری کۆتایی مۆندیالی 2006 ئه‌و لێدانه‌ی زێدانی یاریزانی...
وێنە
به‌ ڤیدیۆ له‌دایک بوونی به‌چکه‌ دولڤین ببینن له‌ قولایی ئاودا
له‌ یه‌کێک له‌ دیمه‌نه‌ ڤیدیۆییه‌ جوانه‌کان ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ بوو که‌ له‌...
وێنە
یونسێف داوا ده‌کات به‌ هه‌موو شێوه‌ییه‌ک خه‌ته‌نه‌ی مێینه‌ بوه‌ستێنرێت
به‌پێی هه‌واله‌کانی جیهان له‌ کۆنگره‌یه‌کدا به‌رپرسانی یونسێف به‌ یه‌کجاری رێگری خۆیان...
وێنە
به‌ هۆی فه‌یس بوکه‌وه‌ 15 هاوسه‌ر له‌ یه‌ک جیابوونه‌وه‌ته‌وه‌
ماڵپه‌ری کۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بوک جگه‌ له‌وه‌ی که‌ یه‌کێکه‌ له‌ ماڵپه‌ره‌ پڕ...
وێنە
سه‌گێک توانی نه‌خۆشی خاوه‌نه‌کی ئاشکرا بکات
سه‌یره‌ سه‌گێک ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ نه‌خۆشیه‌کی مه‌ترسیداری خاوه‌نه‌که‌ی...
وێنە
ئافره‌تێکی مالیزی به‌ سکپڕیه‌وه‌ به‌شداری یارییه‌کانی ئۆله‌مپیاد ده‌کات
دوور له‌ هه‌موو ژانێک و هه‌ست کردن به‌ ماندوو بون و بۆ به‌شداری کردن له‌ یارییه‌کانی...
وێنە
نه‌ک ته‌نها له‌ رووخسار به‌لکو له‌ زیره‌کیش وه‌ک یه‌کن
زۆر جار دووانه‌کان ته‌نها له‌ رووخساردا به‌ یه‌ک ناچن به‌لکو له‌ ئاستی زیره‌کیش هه‌مان...
وێنە
دیمه‌نێکی جوانی هه‌نگ
یه‌کێک له‌ وێنه‌ هه‌ره‌ جوانه‌کانی به‌شدار بوو له‌ پێشبرکێی به‌ده‌ستهێنانی خه‌لاتی...
وێنە
دوای 16 رۆژ چاوه‌روانی توانی وێنه‌ی دیمه‌نه‌که‌ بگرێت
دوای چه‌ندین رۆژ توانی سه‌ر بکه‌وێت له‌ وێنه‌ گرتنی ئه‌و دیمه‌نه‌ی که‌...
وێنە
له‌ رۆژێکدا زیاتر له‌ 20 لیتر ئاو ده‌خواته‌وه‌
ئافره‌تێکی به‌ریتانی  که‌ ته‌مه‌نی بیست و شه‌ش ساڵه‌ ئێستاکه‌ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر...
وێنە
به‌ هۆی گرتنی وێنه‌یه‌ک 1 ساڵ زیندانی کران
له‌ دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کیان گرت بۆ یادگاری هه‌ر یه‌کێک له‌وان ده‌ست به‌سه‌رکران و...
وێنە
دروستکردنی تابلۆ له‌ قاوه‌
له‌ یه‌کێک له‌ باخچه‌کانی ولاتی رووسیا تابلۆیه‌کی هونه‌ری سه‌رنج راکێش دانراوه‌ که‌...
وێنە
قومارخانه‌كانی هۆڵه‌ندا گیرفانی هه‌ندێك له‌ گه‌نجانی كوردی هه‌ڵته‌كاندووه‌
راپۆرتی: شاخه‌وان ئه‌كره‌م دوکانی *هێمن: دوو جار چوومه‌ داوای ژن له‌به‌رئه‌وه‌ی فێری...
وێنە
ژیانی Walt Disney
Walter Elias "Walt" Disney لەدایک بوی 5 ی 12 ی 1901 پیاوێکی ئەمەریکی دەرهێنەر، سەرپەرشتیاری فیلم ، نوسەری شانۆ ، ...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه