❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هونەرمەند ئیبراهیم خەیات

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2007-07-23 12:23:38

dashte
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2010-09-08
په‌یامه‌كان: 204

هونەرمەند ئیبراهیم خەیات

http://www.imageupload.se/files/070723/50083.jpg

ناوی "ئیبراهیم محه‌مه‌د موسته‌Ù?ا"یه له ساڵی 1931 له خێزانیکی هه‌ژاری شاری سلێمانی له دایکبووه، ته‌مه‌ن یه‌ک ساڵان بووه، Ú©Ù‡ باوکی Ú©Û†Ú†ÛŒ دوای کردووه، له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا ئه‌چێته قوتابخانه، له‌به‌ر هه‌ژاری ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرێت Ùˆ لای وه‌ستا تۆÙ?یقی برای ئه‌بێت به شاگردی خه‌یات. ئیبراهیم خه‌یات له ساڵی 1956 خێزان Ù¾ÛŽÚ© ئه‌هێنی Ùˆ ده‌بێته باوكی چوار Ú©ÙˆÚ•Ùˆ Ù¾ÛŽÙ†Ú† Ú©Ú†.

له‌سه‌رده‌می لاویدا بووه به ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی و چه‌ندین به‌رهه‌می له‌گه‌ڵدا ئاماده‌کردوون، له شۆڕش چوارده‌ی ته‌مموزدا سروودی نیشتمانی ووتووه، هه‌روها گۆرانی بۆ خۆشه‌ویستی و تووه، له ساڵی 1958 بانگهێشت کراوه بۆ ڤیینا، که هه‌موو تیپه لاوه‌کانی جیهان بانگهێشت کرابوون و ئه‌مانیش به‌شداریان کردبوو، که سروودی نیشتمانیان وتووه.

دواتر بووه به ئه‌ندامی تیپی موزیکی سلێمانی Ùˆ هه‌موو تیپه موزیکیه‌کانی به‌تیپی خۆی زانیوه، هه روه ها له ساڵه‌كانی 1960دا له ڕادیۆی به‌غداد چه‌ندین ‌گۆرانی تۆمارکردووه له‌وانه‌ش: "بۆ ڕه‌نجه‌ڕۆت کردم، ئیستعماری گه‌ڕ ØŒ حیلÙ?ÛŒ به‌غداد، تۆ جوانتری له Ú¯ÙˆÚµ Ùˆ خۆشم ئه‌وی ووڵاته‌که Ù…."

ئیبراهیمی خه‌یات‌ ده‌ستی بۆ هه‌ر هه‌ڵبه‌ستێك بردبێ Ùˆ كردبێتی به‌گۆرانی، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ بووه‌ به‌هۆی ناساندنی هه‌ڵبه‌ستوانه‌كه‌، بۆ وێنه‌ كه‌ ده‌چینه‌ Ù†ÛŽÙˆ گوڵزاری گۆرانییه‌كانی، له‌گه‌ڵ "عه‌بدوڵڵا به‌گی گۆران"دا ده‌ستمان ده‌گرێ Ùˆ به‌گشت كوردستاندا ده‌مانگێڕێ، دۆڵاو دۆڵی وڵات، شارو دێ Ùˆ هه‌موو قه‌دپاڵ وجوانییه‌كی نیشتمانمان پیشان ئه‌دات، جارێكی دیكه‌ "ژیان" به‌به‌ر گۆرانیا ده‌كاو ده‌یهێنێته‌وه‌ ئه‌م "جیهان"ه‌ Ùˆ له‌گه‌ڵ كوڕان Ùˆ كیژانی ئه‌م نه‌وه‌یه‌‌و نه‌وه‌‌كانی داهاتوودا ئاشنای ده‌كا، ته‌نیا به‌وه‌ هه‌دا نادا، به‌ڵكو بارگه‌و بنه‌ی سه‌Ù?ه‌ری له‌ "سۆران"ه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی "گۆران" له‌كوڵ ده‌كاو تا ده‌گاته‌ ئه‌وێ، بۆ ساتێكیش ڕاناوه‌ستێ، له‌وێش دوای پشوویه‌كی كورت، لایه‌ك له‌ "ست Ù?اتیمه‌"ÛŒ هه‌ردی ده‌كاته‌وه‌ Ùˆ ده‌یدا به‌گوێی سابڵاخدا، هه‌ر ئه‌و ئاوازه‌ ڕه‌سه‌نه‌ی ئه‌میشه‌ ده‌بێ به‌هۆی ناساندنی "خه‌لیل سدیق"ÛŒ Ùˆ ده‌یباته‌ ڕیزی نه‌مرانه‌وه‌.

به‌ده‌گمه‌ن ده‌ستی بۆ وتنی سروود بردووه‌، به‌ڵام به‌ته‌نیا سروودێك Ùˆ به‌هه‌ڵبه‌ستێكی Ù¾Ú•Ù? له‌هه‌ستی "كاكه‌ی Ù?ه‌للاح" وای لێكردووین، Ù¾Ú•Ù? به‌دڵ بڵێین: "خۆشمان ده‌وێی مامه‌ برایم، چونكه‌ به‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و سرووده‌ جارێكی تر Ù?ێرت كردین كوردستانمان خۆش بوێ Ùˆ كاكه‌ی Ù?ه‌للاح به‌رز بنرخێنین."

خاڵێكی دیكه‌ی جێگای باسی هونه‌ری ئه‌م نه‌مره‌، شێوازی گۆرانی وتنی بووه‌، ئه‌و وه‌ك Ú†Û†Ù† له‌هه‌ڵبژاردنی هۆنراوه‌دا توانیویه‌تی زانایانه‌ هه‌نگاو بنێ، ئاواش له‌ده‌ربڕÙ?ینی ده‌نگدا وه‌ستایانه‌ جوڵاوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ÙƒÛŽØ´ÛŒ هۆنراوه‌دا، ده‌نگ Ùˆ سۆزێكی ئه‌وتۆی داوه‌ به‌گوێی بیسه‌راندا كه‌ ده‌ستبه‌جێ بۆی له‌مل بداو بڵێ: "به‌ڕÙ?استی كاڵا به‌قه‌د باڵایه‌."

گۆرانییه‌كانی ئیبراهیمی خه‌یات‌ ته‌نیا شوێنی له‌سه‌ر خه‌ڵك دانه‌ناوه‌، به‌ڵكو بووه‌ به‌هه‌وێنی خوڵقاندنی گه‌لێك به‌هره‌ی دیكه‌ له‌نێو خێزانه‌كه‌یدا، بۆ وێنه‌ "گۆران ئیبراهیم" هه‌ر كه‌ ڤیۆلینه‌كه‌ی ده‌ست ده‌داتی Ùˆ ئاوازێك ده‌ژه‌نێ، بیسه‌ر ده‌با بۆ جیهانییه‌كی ئه‌Ù?سوناوی.

سه‌یری سه‌كۆی شانۆ ده‌كه‌ی، "ژیان ئیبراهیم" ده‌بینی، كه‌ ئه‌كته‌رێكی به‌توانایه ‌و Ù?ێری كوردایه‌تی Ùˆ به‌رخۆدانت ده‌كا.

له‌گۆرانیدا "جیهان ئیبراهیم" و‌ "كیژان ئیبراهیم" دوو ده‌نگی جیاواز و ده‌گمه‌نی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ هونه‌رییه‌ن.

ئاوڕ له ‌"سۆران" ده‌ده‌یته‌وه‌، قوتابییه‌كی باشی "گۆران ئیبراهیم" ‌و په‌نجه‌یه‌كی شیرینی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌ن، كه‌ مامۆستا ئیبراهیم هه‌م وه‌ك باوك و هه‌م وه‌ك هونه‌رمه‌ند كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی هه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌ره‌تانی داون خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه‌،.

له‌ناوه‌رڕاستی هه‌شتاكاندا كه‌ گۆرانی (ئێمه‌ن گیانێكین)ÛŒ تۆمار كرد له‌ته‌له‌Ù?زیۆنی كه‌ركوكدا بڵاوكرایه‌وه‌، سۆلۆژه‌نی گۆرانییه‌كه‌ گۆرانی كورÙ?یه‌تی.

ئیبراهم خه‌یات زیاتر له 100 گۆرانی پێشكه‌شی گه‌لی كورد كردووه، كه  دواهه‌مین به‌رهه‌م به‌ناوی "سه‌رنج" بوو، ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2000دا پێشکه‌ش به‌ئه‌نجامی گه‌یاند، هه‌روه‌ها دوو مه‌قام Ùˆ گۆرانییه‌کی پێشوویی نوێكرده‌وه، ئه‌وانه‌ش "ست Ù?اتمه Ùˆ دڵم هه‌ر ئه‌و دڵه‌ی جارانه Ùˆ به‌هار."

هونه‌رمه‌ند ئیبراهیمی خه‌یات‌ خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی دڵپاك و كوردێكی خودان هه‌ڵوێستیش بووه‌، كۆچی یه‌كجاری ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ نه‌مره‌ كه‌ به‌بێده‌نگی له‌شه‌وی 3 له‌سه‌ر 4/5/2005 به‌جێیهێشتین.

http://www.imageupload.se/files/070723/21144.jpg






خۆزگە//

Kurdzhin
ویستم چاوم ببه‌خشم پێت به‌ڵام په‌شیمان بوومه‌وه‌
   ØªØ±Ø³Ø§Ù… Ú•Û†Ú˜ÛŽÚ© بیرت بکه‌م  نه‌توانم  تۆ   Ø¨Ø¨ÛŒÙ†Ù…ه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2007-07-24 16:54:34

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

Re: هونەرمەند ئیبراهیم خەیات

ده‌ست خۆش ده‌شتی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ت به‌ڕاستی ئێمه‌ هه‌رچه‌نده‌ بنوسین له‌سه‌ر ژیانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ی کورد هێشتا که‌مه‌ . هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ  ‌ مناڵه‌کانی ئه‌خوازم  به‌هیوام که‌ ئه‌وانیش هه‌مان ڕێچکه‌ی هونه‌رمه‌ند ئیبرراهیم خه‌یات بگرن .
هه‌ربژیت به‌هیوای به‌خته‌وه‌ریت .


کوڤان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن kuvan ranyei (2007-08-03 20:28:54)

Kurdzhin
چرکه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتنی خۆر ، هه‌فته‌یه‌ک یاده‌وه‌ری باران له‌ناو ده‌بات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2007-08-03 15:52:02

dashte
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2010-09-08
په‌یامه‌كان: 204

Re: هونەرمەند ئیبراهیم خەیات

سوپاس كوڤان گیان ، زۆر ڕاستە هەرچەندێ بنوسیین هێشتا كەمە ، بە هیوای ئەوپەڕی كاتێكی خۆش گیانە ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2009-03-19 17:40:58

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673
WindowsXPMSIE

Re: هونەرمەند ئیبراهیم خەیات

dast xosh bet sarkawtu bit bo am babata basudat barezm

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.216.230.107
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net