❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌د بیرۆکه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی کامه‌رانی راسته‌قینه‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-09-23 19:24:46

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

سه‌د بیرۆکه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی کامه‌رانی راسته‌قینه‌

سڵاو ئه‌ندامانی ئازیز له‌م به‌شه‌دا که‌ تایبه‌ته‌ به‌ ده‌رون ناسی ئه‌مه‌وێت بابه‌تێکتان پێشکه‌ش بکه‌م
به‌ڵام بابه‌تێک که‌ ئه‌بێت رۆژانه‌ له‌گه‌ڵیدا بڕۆیت بۆ به‌ده‌ست هێنانی کامه‌رانی ڕاسته‌قینه‌
هیوادارم هه‌موو ئه‌ندامان بتوانن بیخوێنه‌وه‌ هه‌ر ئه‌ندامه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌یناسێب به‌وه‌ی تر بڵێت تا
ئاگای له‌م بابه‌تانه‌ بێت هه‌ڵبه‌ت ته‌نها بۆ سودگه‌یاندن نه‌ک ته‌نها بۆ خوێندنه‌وه‌ باشترین رێگایه‌ بۆ
به‌ده‌ست هێنانی کامه‌رانی راسته‌قینه‌ هیوادارم سودی هه‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ک 


ئه‌م بابه‌ته‌ کتێبێکه‌ به‌ ناوی سه‌د بیرۆکه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی کامه‌رانی راسته‌قینه‌
نوسینی دکتۆر صلاح صالح الراشد
له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌ سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن وه‌ریگێراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی


ئه‌مه‌وێت پێشه‌کی کتێبه‌که‌تان بۆ بنوسم تا تێبگه‌ین له‌ بابه‌ته‌که‌

پێشــــــــــــه‌کــــــــــــــی /

بێگومان هه‌موومان له‌ زۆربه‌ی کاته‌کاندا گۆرانی به‌ باڵای کامه‌رانیدا ئه‌ڵێین . که‌سانێک هه‌ن کامه‌رانن،
کۆمه‌ڵێکیش وه‌ها نین ، ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌کی له‌به‌ر چاوه‌ له‌ ژیانی هه‌ر یه‌که‌ماندا ئێمه‌ خۆشمان هه‌ندێ
جار کامه‌رانین و هه‌ندێ جار نا کامه‌ران و غه‌مگین .

* چی وا له‌ هه‌ندێ که‌س ئه‌کات کامه‌ران بن و که‌سانێکیش غه‌مگین؟؟

*ئه‌و هۆکاره‌ کامه‌یه‌ وا ده‌کات هه‌ندێ کات کامه‌ران بین و کاتانێکیش دۆخێکی ته‌واو جیاوازمان هه‌بێت؟؟

*ئه‌ی چۆن ده‌توانین له‌ ماناو خه‌سڵه‌ته‌کانی کامه‌رانی تێبگه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێک مه‌یلمان کرد به‌ده‌ستی بێنین ؟؟

*خه‌سڵه‌ته‌کانی کامه‌رانی چین ؟؟

*بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی کامه‌رانی چین ؟؟

ئایا بۆ به‌ده‌ست هێنانی کامه‌رانی جێ به‌جێکاری پراکتیکی هه‌یه‌؟؟


ئه‌م کتێبه‌ وه‌ڵامه‌ بۆ ئه‌و پرسیاره‌ گرنگانه‌ و دواتریش له‌ کاتی خوێندنه‌وه‌ی هزره‌کاندا تێبینی وه‌ڵامه‌کان ده‌که‌یت...


چاوه‌ڕێی نوسینی بیرۆکه‌کان بن پشت به‌ خوا رۆژانه‌ چه‌ند بیرۆکه‌یه‌کی کتێبه‌که‌ ئه‌نوسم سه‌د بیرۆکه‌یه‌ رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ بیرۆکه‌کاندا بن

سێ ئیختیار  له‌ بیرۆکه‌کاندا هه‌یه‌ کامه‌یانت قبوڵکرد باشتره‌ لای خۆت بینوسیت
1/ بیرۆکه‌که‌م قبوڵ کرد

2/ دواتر گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌که‌م

3/ بیرۆکه‌که‌م قبوڵ نه‌کرد

***************




































نوسینــــــــــه‌وه‌ی ئــــــه‌م کتێبـه‌ / هـــه‌نـــــــــــــــاســــه‌
تایبه‌ت / بـــــــــه‌ یـــــــــانه‌ی کـــــــــــــــورد ژیـــــــــــــن

کـــــــــــــوردژیــــــــــــــن پێشه‌نــــــــــــگه‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hanasa9 (2011-09-23 19:27:57)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-09-23 19:45:13

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: سه‌د بیرۆکه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی کامه‌رانی راسته‌قینه‌

سڵاو هەناسە خان  دەستەکانت خۆش بێت بۆ هەستان بە ئەنجامدانی ئەم کارە جوانە
بەراستی جێ بەجێ کردنی ئەم کارە لە لایەن بەرێزتانەوە ئەرکێکی پیرۆزە مایەی شانازییە بۆ یانەی کوردژین
هیوام وایە بیرۆکەکانت ببێتە مایەی سود گەیاند بەسەرجەم ئەندامان و میوانان و خوێنەرانی یانەی کوردژین
وەکو دەستەی بەرێوەبەرایەتی کوردژین دەست خۆشی خۆمانت ئاراستە دەکەین
ئاواتە خوازین قەت ماندوو نەبیت لە کارە پر لە ئامۆژگاری و جوانیەکانت
هیوادارین نمونەی ئەندامی هەست بەرزو دڵسۆزی وەکو بەرێزتان
لە نێو یانەکەماندا هەمیشە لە زیاد بوون لە درەوشانەوەدا بێت
دووبارە دەست خۆشیت لێدەکەین بە ئاواتی سەرکەوتینی تۆی ئازیزن لە کارەکانتا لە نێو یانەی کوردژین و لە ژیانتدا...
بەختەوەر بیت..

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2012-01-14 18:52:48

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

Re: سه‌د بیرۆکه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی کامه‌رانی راسته‌قینه‌

دة ست خوش زور جوانة

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.91.106.223
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net