❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیان نامەی ڕیـــــکـــاردۆ کــــاکـــا

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2012-02-19 22:05:46

zakaria c7
خونچەی نوێ
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-02-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-20
په‌یامه‌كان: 42
WindowsSafari

ژیان نامەی ڕیـــــکـــاردۆ کــــاکـــا

کاکا زیندووترین ئەستێرەی بەڕازیلیە لە ئێستادا ،

ژمارەی هەودارانی لە ژماردن نایەت .. کاکا تەنیا لە نێو یاریگادا ئەستێرە و ئەفسانە نیە بەڵکو بەوە ناسراوە کەسێکی زۆر ڕەوشت بەرز و بە ئەمەکە لە ژیانی دەرەوەیدا و پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ چواردەورەکەیی و لەگەڵ خودا هەیە .

کاکا یەکێکە لە وباشترین یاریزانانەی کە تۆپی پێی سلیساو بەرهەمی هێناون و پێشکەشی جیهانی کردوون ڕۆژانێک لە پاڵ ڕۆناڵدۆ و ڕۆبەرتۆ کارلۆس و ڕیڤاڵدۆ یاری کردووە ، لەگەڵ ڕۆناڵدینهۆ و لوسیۆ دواین سێ یاریزانی تیمی خەونەکانی بەڕازیل کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٤ ـەوە بەرەو نەمان چوو .

لە ڕاپرسیەکی یاریگانێت بۆ نوسینی ژیاننامەی یاریزانان بە خواستی خوێنەران ، ڕیکاردۆ کاکا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و ئێمەش لێرەوە وەک بەڵێنمان پێدابوون . ژیاننامەکەیتان پێشکەش دەکەین

پێناس
ناوی تەواو : ڕیکاردۆ ئیزیسۆن دۆس سانتۆس لێیتی

بەرزی باڵا : ١.٨٦ م

کێش : ٧٣ کگم

ژمارەی درێس : ٨ ( ڕیاڵ مەدرید ) ، ١٠ ( بەڕازیل )

شوێنی یاریکردن : هێرشبەری هێڵی ناوەڕاست ، هێرشبەری دووەم .

نازناو : ڕیکی ، ڕیکی کاکا ، کاکا

باری خێزانیی : خێزاندار ، لە ساڵی ٢٠٠٥ ژیانی هاوسەری لەگەڵ کارۆلین سێلیکۆ پێک هێنا.

شوێنی نیشتەجێبوون : مەدرید ، ئیسپانیا

شوێنی لە دایک بوون : بەڕازیلیا ، بەڕازیل

یانەی ئێستا : ڕیاڵ مەدرید ( لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٩ )

هەڵبژاردە : بەڕازیل ( لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٢ )

یانەکانی پێشووی : ساوپاولۆ ( ٢٠٠١-٢٠٠٣ ) ، ئەیسی میلان ( ٢٠٠٣-٢٠٠٩ )

ئەکتەری خوازراو : جولیا ڕۆبەرتز ، تۆم هانکس

کتێبی خوازراو : کتێبی پیرۆزی ئاینی مەسیحی

میوزیکی خوازراو : گۆسپێل

پەڕەی فەرمی لە فەیسبووک :





///////////////////////////////


ژیانی تایبەتی



ناوی تەواوی ڕیکاردۆ ئیزیسۆن دۆس سانتۆس لێیتیە بەڵام لەبەر ئەوەی برا بچوکەکەی ڕۆدریگۆ بە مناڵی نەیدەتوانی بڵێت ” ڕیکاردۆ ” بە ” caca ” بانگی دەکرد . پاشان گۆڕدرا بۆ ” Kaka ” و بەو ناوەوە ناوبانگی دەکرد .




کاکا لە بەرواری ١٩٨١/٤/٢٢ لە بەڕازیلیای پایتەخی وڵاتی بەڕازیل لە دایک بووە . کوڕی بۆسکۆ ئیزیسۆن پیێرێتا لیێتی یە و باوکی ئەندازیاری شارستانیە ، وە دایکی ناوی سیمۆنی دۆس سانتۆسە و مامۆستایە . کاکا لە خێزانێکی دەوڵەمەند چاوی بەدنیا هەڵهێنا جیاواز لە گشت ئەستێرەکانی دیکەی ئەو وڵاتە ، ئەمەش یارمەتی یاریزانەکەی دا بۆ ئەوەی بتوانێت گرنگی بە خوێندنەکەیی و بە تۆپی پێ ش بدات . جگە لە خۆی براکەشی ڕۆدریگۆ کە بە دیگاو ناسراوە لەگەڵ ئامۆزاکەی ئیدواردۆ دیلانی یاریزانی تۆپی پێ ـن.



کاکا لە ساڵی ٢٠٠٥ لە یەکێک لە کڵێساکانی بەڕازیل ژیانی هاوسەری لەگەڵ کارۆلین سێلیکۆ پێکهێنا و تا ئێستاش پێکەوەن . سێلیکۆ و کاکا هەر لە مناڵییەوە پەیوەندیەکی سۆزداری پتەو لە نێوانیاندا هەبوو کە بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بوو تاوەکو بەیەگ گەیشتن .

دوو مناڵیان هەیە . یەکەمیان لە ٢٠٠٨/٦/١٠ بوو کە کوڕێک بوو ناونیان لوکا و لە ساوپاولۆ لە دایک بوو . پاشان لە ساڵی ٢٠١٠ کاکا ڕایگەیاند خێزانەکەی دوو گیانەو لە ٢٠١٠/٤/٢٣ کچێکیان بوو ناویان نا ئیزابێلا.

کاکا لە شوێن کەوتوانی کڵێسای ڕیبێرسی کریستیانییە ، پەیوەندییەکی توندوتۆڵی بە ئایینەکەی خۆیەوە هەیە و بە بەردەوامی سەردانی کڵێسا دەکات . تەنانەت هەمیشە لە نێو یاریگاش سوپاسی خوای گەورە دەکات و لەسەر پێڵاوی یاریکردنەکەشی نوسراوە ” مەسیح پێش هەموو شتێك ”.



….

کاکا گەنجترین باڵێویزی نیازپاکی U.N ـە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ هەڵبژێردرا و خاوەنی چەندین دەزگا و پڕۆژەی خێرخوازییە




//////////////////////////////////////

یانەکان

کاکا لە تەمەنی ٧ ساڵی لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویانکردە شاری ساوپاولۆ ، لەوێ پەیوەندی کرد بە ئەکادیمیای لاوانی ساوپاولۆ کە بە” ئەلفاڤیل ” ناسراوە . ئەو ساڵەی کاکا چووە ئەو ئەکادیمیایە ساڵی دواتر گەیشتنە یاری کۆتایی خولێکی ناوخۆیی و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە تەمەنی ٨ ساڵیدا ساوپاولۆ داوای بکات.





لەگەڵ ساوپاولۆ

کاتێک گەیشتە تەمەنی ١٥ ساڵی و دوای ٧ ساڵ لە ئەکادیمیا ، یانەی دووەمی ساوپاولۆ گرێبەستێکی لەگەڵدا واژۆکرد و بۆ جامی جوڤێنیل بانگهێشتی کرد . کاکا لە ٢٧ یاریدا ١٢ گۆڵی بۆ ساوپاولۆ تۆمارکرد و ئەمەش هەرزوو بووە هۆی ئەوەی بانگهێشتی تیپی یەکەم بکرێت.

یەکەم ناوبانگی کاکا لەوەوە دەنگی دایەوە کە لە یاری کۆتایی جامی تۆرنییۆ دی ساوپاولۆ یانەکەی بە گۆڵێک لەدواوە بوو بەڵام کاکا لە نیوەی دووەم بەشداری پێکرا و لە یەک خولەک دوو گۆڵی تۆمارکرد ویارییەکەیان ٢-١ لە بۆتافۆگۆ بردەوە.

هەر لەو وەرزەدا کاکا ٢٢ یاری تری بۆ ساوپاولۆ ئەنجامدا و ١٠ گۆڵی تۆمارکرد . لە کۆی گشتی یارییەکانی لەگەڵ ساوپاولۆ کاکا ٢٣ گۆڵی لە ٥٨ یاریدا تۆمارکرد . ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ناوبانگی بگاتە ئەوروپا و چەند یانەیەک درکیان بە تواناکانی کرد لە سەروویانەوە ئەیسی میلان.



لەگەڵ ئەیسی میلان




دوای ئەو ناوبانگەی لە ئەوروپا پەیدای کرد ، کاکا بەڕازیلی جێهێشت و لە ئیتاڵیا گیرسایەوە . لە ساڵی ٢٠٠٣ سلڤیۆ بێرلسکۆنی ٨.٥ ملیۆن یۆرۆی دایە ساوپاولۆ بۆ ئەوەی دەستبەرداری کاکا ببن و ئەوانیش ڕەزامەندیان نیشاندا.

هێندەی نەبرد لەو ساڵەدا کاکا یەکەم یاری خۆی لەگەڵ میلان ئەنجامدا کە بەرامبەر ئەنکۆنا بوو لە جامی ئیتاڵیا و یارییەکەیان ٢-٠ بردەوە . لەو وەرزەدا کاکا ١٠ گۆڵی لە ٣٠ یاریدا تۆمارکرد و میلانیش نازناوی سکۆدێتۆ و جامی سوپەری ئەوروپای بەدەست هێنا. لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ میلان سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێنا و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد .



لە دووەم وەرزدا بووە هێرشبەری دووەمی میلان لە پێکهاتەی سەرەکی و لە پشت ئەندریە شێڤچینکۆ یاری دەکرد . لەو ساڵەدا ٣٦ یاری ناوخۆی ئیتاڵیا ٧ گۆڵی تۆمارکرد و پلەی دووەمی خولی ئیتاڵیان بەدەست هێنا . سەرەڕای ئەوەی لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکاندا دۆڕان بە لیڤەرپوول لە یارییە مێژووییەکەی ساڵی ٢٠٠٥ کاکا بە باشترین یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی پاڵەوانیتییەکە دەست نیشانکرا.

لە وەرزی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ کاکا یەکەم هاتریکی خۆی تۆمارکرد بەرامبەر کیێڤۆ کە هەرسێکی لە نیوەی دووەمدا تۆمارکرد . هەر لەو ساڵەدا یەکەم هاتریکیشی لە خولی پاڵەوانەکان تۆمارکرد لەیاری بەرامبەر ئەندەرلەخت .



ڕۆیشتنی ئەندریە شێڤچینکۆ لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆ چێلسی ، ئەرکی کاکای قورستر کردبوو دەبوو ماندووبونێکی زیاتر ببینێت بۆ ئەوەی ببێتە ئەڵقەی پەیوەندی نێوان هێڵی هێرشبەر و هێڵی ناوەڕاست . بەڵام کاکا ئەو ئەرکەشی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد و لەو ساڵەدا بووە گۆڵکاری خولی پاڵەوانەکان بە ١٠ گۆڵ . کاکا ئاستێکی ئەفسانەیی لە خولی پاڵەوانەکان پێشکەش کرد و هاندەرانی ڕۆسۆنێری هەرگیز گۆڵەکەی کاکا بەرامبەر سەڵتیک لەیاد ناکەن کە لە کۆتا خولەکەکاندا لە ناوەڕاستی یاریگاوە تۆپی فڕاند و گۆڵی سەرکەوتنی تۆمارکرد . وە نابێت گۆڵەمێژووییەکەی بەرامبەر مانچستەر یونایتدیش لەبیر کەین کە دوو بەرگریکاری شەیتانە سوورەکانی دا بەیەکدا و یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی تۆمارکرد.



کاکا یەکەم نازناوی خولی پاڵەوانەکانی خستە سەر دەسکەوتە مێژووییەکانی دوای بردنەوە لە لیڤەرپوول لە بەرواری ٢٠٠٧/٥/٢٣ . هەرچەندە لە یاری کۆتایی گۆڵی تۆمارنەکرد بەڵام دوو گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروست کرد.

لەو ساڵەدا کاکا گەیشتە ترۆپکی سەرکەوتن و لە ڕاپرسییەکی یوفا کە ١٠٠ هەزار هاندەر بەشداریان کرد کاکا وەکو باشترین هێرشبەری خولی پاڵەوانەکان و باشترین یاریزانی بەشداربوو لە ئەوروپا هەڵبژێردرا.

لە ٢٠٠٧ کاکا زۆرترین دەستکەوتە تاکەکەسییەکانی جیهانی کۆکردەوە لە نێویاندا تۆپی ئاڵتونی باڵۆن دی ئۆر کە خەونی هەموو یاریزانێکە بە کۆکردنەوەی ٤٤٤ دەنگ و کریستیانۆ رۆنالدۆ پلەی دووەمی بەدەست هێنا . ناوبراو بووە هەشتەم یاریزانی میلان لە مێژوودا ئەو نازناوە بەدەست بهێنێت.

لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕۆژ بە ڕۆژ ئاست و ناوبانگی کاکا لە بەرزبوونەوەدابوو لە مانگی دووی ئەو ساڵەدا میلان گرێبەستەکەی تاوەکو ٢٠١٣ درێژکردەوە .

بەهۆی ئەو کاریگەرە گەورەیەی لە ناوەو و دەرەوەی یاریگادا هەیبوو گۆڤاری تایم ناوی کاکای خستە نێو لیستی ١٠٠ کاریگەترین کەسەکانی جیهان و وە هەروەها نەخشی قاچی لە خانەی یاریزانە مێژووییەکانی یاریگای ماراکانای وڵاتەکەی نەخشێنرا کە تەنیا بۆ ئەو یاریزانایە کە لە پلەی ئەفسانەدان .

لە ساڵی ٢٠٠٩ ڕۆژنامەی بی بی سی بڵاویکردەوە یانەی مانچستەر ستی بڕی ١٠٠ ملیۆن پاوەندی ئامادەکردووە بۆ کڕینی ڕیکاردۆ کاکا . ئەو بڕە پارەیە بەشێوەیەک بەرپرسانی میلانی سەرسامکرد کە ڕاستەوخۆ ڕەزامەندیان نیشاندا و بەڕێوبەری میلان ئومبێرتۆ گاندینی لەوبارەیەوە وتی ئێمە ڕازین ئەگەر یاریزانەکە خۆی ڕەزامەندی نیشان بدات .. بەڵام کاکا کوڕە تێگەیشتووەکە لە وەڵامدا وتی

ئەگەر میلان بیەوێت بمفرۆشێت من ئامادەم بڕۆم ، بەڵام گەر بڕیار لەدەست خۆم بێت بە دڵنیاییەوە دەمەوێت بمێنمەوە.
بەمەش کاکا چانسی بوون بە گرانترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ دا ڕەتکردەوە. دوای ئەوە سێلڤیۆ بێرلسکۆنی ڕایگەیاند گرێبەستەکە بەکۆتادێت و کاکا لە میلان دەمێنێتەوە پێش ئەوەش هاندەرانی میلان لەبەردەم ماڵەکەی کاکا کۆبوبونەوە و تێیدا داوایان لە یاریزانەکە کرد یانەکە جێنەهێڵێت . کاکاش لە باڵکۆنی ماڵەکەیەوە درێسی میلانی بۆ بەرزکردنەوە وەک ئاماژەیەک بۆ مانەوەی لە ڕیزی یانەکەی.

لە وەرزی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ میلان ئاستی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و وە هەروەها کاکاش نەیتوانی هەمان ئاستی وەرزی ڕابردوو پێشکەش بکات کە یەکێک لە هۆکارەکان پێکان بوو .

میلان لەو وەرزەدا پلەی سێهەمی بەدەست هێنا و لە هاوینی ٢٠٠٩ جارێکی دیکە دەنگۆی ڕۆیشتنی کاکا سەری هەڵدایەوە بەڵام ئەمجارەیان بەرەو ئیسپانیا.



لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید



لە ٢٠٠٩/٦/٣ فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشکرایکرد سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ڕیاڵ مەدرید فلۆرەنتینۆ پێرێز گرێبەستێکی بە بڕی ٦٨.٥ ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە ئەیسی میلان کردووە بۆ کاکا . دوای دوو ڕۆژ لەو هەواڵە کاکا گەڕایەوە بۆ بەڕازیل بۆ ئەنجامدانی یارییەکی نێودەوڵەتی . ئادریان گالیانی جێگری سەرۆکی میلان ئەو هەواڵەی فوتبۆڵ ئیتاڵیای ڕەتنەکردەوە و ئاشکرایکرد کە گفتوگۆ لە ئارادایە.

لە ٦/٤ هەر گالیانۆ لاگازیتا دیلۆ سپۆرت وتی لەبەر کێشەی دارایی میلان کاکا دەفرۆشێت بە ڕیاڵ مەدرید و پێویستیان بەو بڕە پارەیەیە کە ڕیاڵ پێشکەشی کردوون . پێش چەند ڕۆژێک کاکا ئەوەی دووپات کردبووەوە کە دەیەوێت لە میلان بمێنێتەوە بەڵام پاش ئەو لێدوانەی گالیانی دڵنیابوو لەوەی یانەکەی ڕەزامەندیان نیشانداوە بە فرۆشتنی .

لە ٦/٨ ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی کڕینی ڕیکاردۆ کاکای ڕاگەیاند بە گرێبەستێک بۆ ماوەی ٦ ساڵ . کاکا لە یەکەم لێدوانیدا جارێکی دیکە ئەوەی دووپاتکردەوە لەبەر کێشەی دارایی و لەبەر پێویستی میلان بە پارە ئەو یانەکەی جێهێشتووە بەڵام خۆشحاڵە کە ڕوویکردۆتە ڕیاڵ مەدرید. کاکا بووە سێیەم یاریزانی خاوەن زۆرترین موچە

کاکا لە ٢٠٠٩/٨/٧ یەکەم یاری نا فەرمی خۆی بۆ ڕیاڵ ئەنجامدا لەو یارییەی ڕیاڵ ٥-١ لە تۆرنتۆی بردەوە . لە خۆ ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ و لە ٢٠٠٩/٨/١٩یەکەم گۆڵی خۆی بۆ ڕیاڵ مەدرید لە یاری بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند تۆمارکرد. دوای ١٠ ڕۆژ کاکا بەشداری لە یەکەم یاری مێرەنگی کرد لە خولی ئیسپانیدا بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکۆرونا و یەکەم گۆڵی خۆی لە ڕێگای لێدانی سزا تۆمارکرد.

لەو وەرزەدا لەلایەک بەهۆی پێکان و لەلایەکیش بەهۆی زۆری ئەستێرەکانی ڕیاڵ کاکا وەک پێویست بەشداری لە یارییەکاندا نەکرد لە ٢٥ یاری خولی ئیسپانی بەشداریکرد و ٨ گۆڵی تۆمارکرد.

پاشان لە سەرەتای وەرزی ٢٠١٠ لە دوای یاری بەرامبەر ڤیاڕیاڵ کاکا ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند کاکا نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوی بۆ ئەنجامدرا و بەمەستی چاکبوونەوەی لە پێکانێکی کۆنی درێژخایەن کەبەدەستیەوە دەناڵێنێت و بەو هۆیەوە بۆ ماوەی ٤ مانگ دادەبڕێت.

ڕیکاردۆ لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١١ گەڕایەوە یاریگاکان و لە خولەکی ٧٧ جێگای کەریم بنزیمەی گرتەوە لە یاری بەرامبەر خیتافی دوای بەشداریکردنی لە چەند یارییەک . کاکا لە مانگی سێ جارێکی تر توشی پێکان هات لەسەر ئاستی ڕانی و بۆ چەند هەفتەیەک دوورکەوتەوە . ئەمەش هاندەرانی ڕیاڵی نیگەران کرد وە هەروەها بەرپرسانی یانەکەش کە بڕە پارەیەکی زۆریان بۆ کڕینی تەرخان کردبو . وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١ بە چەندین پێکان و دوورکەوتنەوە و بە ئاستێکی ناجێگیر و ساڵێکی ناخۆش بۆ کاکا بەکۆتاهات .
س/فيسبووك

Kurdzhin
جوانى هةموو شتيك نببة بؤ مرؤف

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2012-02-22 08:24:19

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-11-16
په‌یامه‌كان: 2950
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: ژیان نامەی ڕیـــــکـــاردۆ کــــاکـــا

دەستت خۆش بێت بەریز زەکەریا بۆ ئەم بابەتە ،
هەر بژیت ئەزیزم ، بابەتێکێکی جوانە و بە سودە ، شارەزابون لەبارەی ژیانی یاریزانان
شتێکی باشە ، دوبارە دەستت خۆش ىێت و سەر کەوتوو بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.119.125.7
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net