❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / Ú†Û†Ù† هه‌ڵبکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه‌ Ù¾Ú• جه‌نجاڵییه‌دا؟

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2012-05-23 11:21:01

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-11-16
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsFirefox

چۆن هه‌ڵبکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه‌ پڕ جه‌نجاڵییه‌دا؟

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-262c1cfc95.jpg

چۆن هه‌ڵبکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه‌ پڕ جه‌نجاڵییه‌دا؟
ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی



سەختی ژیان و ڕاكەڕاك بەدوای دابین كردنی بژێوی ژیان و زۆربوونی كاڵا و بەرهەمە تەكنۆلۆژیەكان لە بازاڕەكاندا و بەخراپ بەكارهێنان و سوود وەرگرتن لەو بەرهەمانە و گرانی نرخ و كەمی داهات و كێبەركێی بێبنەما بۆ كۆكردنەوەی زیاتری سەرمایە، ‌ لەلایەك، ئامادەنەبوونی دادپەروەری كۆمەڵایەتی وەك پێویست و تێكچوونی شیرازەی دابونەریتە باوەكان و خێرایی گۆڕانكارییەكان لەسەر هەموو ئاستەكاندا لەلایەكی تر، تێكڕا جەنجاڵیەكی گەورە و فشارێكی دەروونی وەهای خوڵقاندووە بۆ مرۆڤەكان كە بێ باجدان هیچ كەسێك لێیان دەرباز نابێت، باجدانێك كە لە جۆر و پلەدا جیاوازی دەبێت لەلایەن كەسەكانەوە، وەڵامدانەوەی مرۆڤەكان بۆ ئەم جەنجاڵی و فشارانە بەندە لەسەر چەند فاكتەرێك لەوانە: ئاستی ڕۆشنبیری تاك، بارە كۆمەڵایەتی و ئابووریەكەی، ئەزموونەكانی پێشووتری ژیانی تاك، ڕەگەز، تەمەن، پەروەردەی خێزانی، بیروباوەڕ، بۆماوە… هتد. ئەگەر مرۆڤ نەتوانێت بەباشی مامەڵە لەگەڵ سەرچاوە فشارهێنانەكاندا بكات و توانای خۆگونجاندنی نەبێت بێگومان ئەو كاتە خۆی لەبەردەم چەندین ئەگەری نەرێنیدا دەبینێتەوە، وەك: تووشبوون بە نەخۆشی دەروونی و ژیری و سایكۆسۆماتی و جەستەیی، خۆكوشتن، لێكترازانی خێزانی، پەنابردن بۆ مادە هۆشبەرەكان، توندوتیژی، تاوان و لادان، گەندەڵی، كۆچ … هتد. هەرچەندە مرۆڤ خاوەن هاوسەنگی دەروونی و میكانیزمی گونجاو بێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم فشارانە هێندە قەوارەی ئەم باجدانە كەمتر دەبێت لەسەری.
بۆ ئەوەی توانای بەرگەگرتن و هەڵكردنمان هەبێت لەگەڵ جەنجاڵییەكانی ئەم ڕۆژگارەدا و هێزی فشارەكان لەسەر خۆمان كەم بكەینەوە، پێویستە پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكەین كە بێگومان شێواز و ڕێگەی تریش هەیە:
1- زۆر خۆت بە ڕووداوەكانی ڕابردووەوە سەرقاڵ مەكە، بەتایبەتی ئەوانەی لەدەستت چوون. هێندە ئاوڕ لە ڕابردوو بدەرەوە كە خزمەت بە ئێستا و ئاییندەت بكات.
2- خۆت لەو كەسانە بەدوور بگرە كە ئەزموونەكانت لە گەڵیاندا بۆیان سەلماندوویت كە جگە لە گرفت و سەرئێشە، زیاتر هیچت لێیان چنگ ناكەوێت.
3- كاتێك كێشەیەكت بۆ پێش دێت هێمن بە و گشت لایەنەكانی‌ هەڵسەنگێنە، بزانە ئەو كێشەیەی تۆ كردووتە بە دێوێكی زل لە خۆت ئەوە دەهێنێت تۆ خۆتت پێوە جەنجاڵ و هەراسان كردووە؟، ئەوجا پلان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داڕێژە و بڕیار بدە.
4- پەیداكرنی كەسێك كە خەمەكانی خۆتی بۆ هەڵبڕێژیت، چونكە هەروەك مەنجەڵی هەڵمی (مەنجەڵی بوخار) كاتێك گەرمی (ئاگر) فشاری زۆری لەسەر دروست دەكات، ئەگەر دەرچەیەك نەبێت كە هەڵمی پەنگ خواردووی ناو مەنجەڵەكە دەربچێت ئەوا بەرگە ناگرێت و دەتەقێتەوە، بەهەمان شێوە مرۆڤ بۆ بەتاڵكردنەوەی خەم و پەژارەكان و هێور كردنەوەی ئازارەكانی پێویستی بە كەسێك (لانیكەم) هەیە كە گوێی لێبگرێت و خەمە پەنگ خواردووەكانی بۆ هەڵبڕێژێت، یان بەهەر شێوەیەكی گونجاوی تر ژانكۆكان دەرببڕدرێت.
5- لەكاتی هاتنە پێشی گرفت و ئاڵۆزییەكاندا ڕاوێژ بە كەسانی دڵسۆز و خەمخۆری خۆت بكە، چونكە مرۆڤ لەم كاتانەدا هاوسەنگی لەدەست دەدات و ناتوانێت بڕیاری گونجاو بدات، لە ئاكامدا كێشە و گرفتەكان لە خۆی ئاڵۆز تر دەكات. هەرگیز ئەزموونەكانی ژیانت و بڕوانامە و دنیادیدەیی و زۆری تەمەن وات لێنەكەن خۆت بە ڕاوێژكار بزانیت و تەنها پشت بە لێهاتوویی خۆت ببەستیت، چونكە ڕەنگە پلان و چارەسەری گونجاو بۆ گرفتێكی تۆ كە زۆر لات قورس و بێ چارەیە، لای كەسێكی تر ڕێگە چارەی ئاسانتر و خێرا تر هەبێت.
6- بێ ئومێد مەبە لە شكست خواردنت لە بوارێكدا یان لە بارێكدا، هەوڵی تر بدەرەوە بە پلانی نوێ و هەنگاوی تر هەڵبنێ. دەبێت ئەوە بزانیت كە مەزنی مرۆڤ لە هەستانەوەی دوای شكستدایە.
7- ڕێز لە كات بگرە لەهەموو كاروبارێكتدا، هەوڵ بدە هەموو شتێك لە وادە و كاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت. ئەگەر نەخۆشی جەستەییت بۆ تووش بوو زوو بەدەمیەوە بچۆ و خۆت چارەسەر بكە، ئەگە‌ر گرفتت تووش بوو زوو چارەسەری بۆ بدۆزەرەوە.
8- گرنگی بە تەندروستی خۆت بدە، باش بنوو، سیستمێكی خواردنی گونجاو بۆ خۆت دابنێ.
9- چەند جار دەتوانیت لە ڕۆژێكدا بە ‌لوت هەناسەی قووڵ هەڵمژە و چەند چركەیەك بیوەستێنە و پاشان لەسەرخۆ بە دەم هەناسە بدەرەوە.
10- ئەو ئامانجانەی لە پێش خۆتیان دادەنێیت بۆ بەدیهێنانیان با ئامانجێك بن كە تۆ دەسەڵاتت بەسەریاندا هەبێت و لەگەڵ توانستەكانی تۆدا یەك بێنەوە و بتوانیت بەدییان بهێنیت، نەك ئامانجێك بن بەدیهێنانیان مەحاڵ بێت بۆ تۆ، هەر بۆیە دەروونناسی مەزن (ئەلفرید ئادلەر) لەم بوارەدا دەڵێت مرۆڤی ئاسایی ئەو مرۆڤەیە كە ئامانجێك لە پێش خۆی دادەنێت كە پێی بگات، بەڵام ئەوانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە ئامانجێك لە پێش خۆیاندا دادەنێن كە پێی ناگەن.
11- بەپێی كات و توانای خۆت وەرزش بكە (هەر جۆرێك بێت).
12- بەپێی توانای خۆت ناو بەناو سەفەر یان گەشتێك بكە، مەرج نیە تۆ گەشت كردن تەنها بۆ وڵاتێك یان بۆ كیشوەرێكی دیاریكراو بزانیت، بۆ گوندێكی كوردستانیش بێت هەر گەشتە و سوودێكی باشی لەڕووی دەروونییەوە لێدەبینێت.
13- خۆت بناسە و واقیعی بە.
14- بەپێی توانا و كارامەیی خۆت بەشداری بكە لە كاروباری خێرخوازی و خزمەتی نەتەوە و هاوڵاتیەكانت (بەخۆبەخشانە بێت یان تۆ هاوكاری مادی یان مەعنەوی پێشكەش بكەیت) چونكە ئەم جۆرە چالاكیانە ئاسوودەیی بە دەروون دەبەخشن.
15- گرنگی به‌ لایه‌نی ڕۆحی خۆت بده‌.
16- له‌یه‌ک کاتدا ده‌ست مه‌ده‌ره‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ک چونکه‌ وه‌ک پێویست فریای ڕاپه‌ڕاندنی هیچیان ناکه‌ویت و به‌رده‌وام نائارام ده‌بیت، هه‌وڵ بده‌ بایه‌خپێدان و پرۆژه‌کانت ڕیزبه‌ند بکه‌، له‌ گرنگترینه‌وه‌ بۆ گرنگتر و گرنگ تاکو ئه‌وانه‌ی که‌متر گرنگیان هه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ی وزه‌کانت په‌رت و بڵاو نه‌بن.
17- ئه‌و شتانه‌ زۆر دووباره‌ بکه‌ره‌وه‌ که‌ شادت ده‌که‌ن و ئارامیت لێیانه‌وه‌ ده‌ستده‌که‌وێت، له‌و شتانه‌ خۆت به‌دوور بگره‌ که‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی دڵته‌نگی و بێزاری بۆت.
18- مه‌به‌ هاوڕێی هه‌میشه‌یی ئامێره‌ ته‌کۆنۆلۆژییه‌کان (ئینته‌رنێت و مۆبایل و تیڤی و سه‌ته‌لایت و …تد) زۆر مامه‌ڵه‌ کردن له‌گه‌ڵ ئامێرانه‌ تووشی گۆشه‌گیری و بێزاری و خه‌مۆکیت ده‌که‌ن، سستمی خه‌وت تێکده‌ده‌ن، به‌پێی پێویست و پلان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌.


ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2012-05-24 15:55:31

دلان88
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: هةوليرةكةم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-19
دواترین سه‌ردان: 2013-12-25
په‌یامه‌كان: 1249
WindowsFirefox

Re: چۆن هه‌ڵبکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه‌ پڕ جه‌نجاڵییه‌دا؟

ريز لةكات بكرة لةهةموو كارووباريكدا

دةست خؤش بةريزم زؤؤؤؤر بةسوودة

Kurdzhin



زؤر سةيرة مرؤف فرياى رق لى بوونةوة بكةوى
كةجى هةموو تةمةن بةشى خؤشةويستى ناكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2012-05-24 18:01:02

KURE_KOYE
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-27
دواترین سه‌ردان: 2014-11-16
په‌یامه‌كان: 1243
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چۆن هه‌ڵبکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه‌ پڕ جه‌نجاڵییه‌دا؟

dastkant xosh bet hawre braez har bzhet

Kurdzhin
به عاله م بيزن ته نياو بيكه سه
مه يلى توم ته نيا له عاله م به سه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2012-05-24 20:46:03

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-11-16
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsFirefox

Re: چۆن هه‌ڵبکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه‌ پڕ جه‌نجاڵییه‌دا؟

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان دڵان خان ، كوڕی كۆیی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2012-05-26 12:18:15

MirDin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-24
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 951
WindowsMSIE7

Re: چۆن هه‌ڵبکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه‌ پڕ جه‌نجاڵییه‌دا؟

دةس خؤش كاك دلان زؤر بةسودبوون

Kurdzhin
[b]
كات و زەردەخەنه دوو شتى گرنگن له ژيان
هەندێك جار كات وامان لى دەكات خەنده له بيربكه ين
هەنديك جاريش خەندەى كەسێك كاتمان له بيردباتوه.....[/b]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2012-05-26 13:01:23

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: چۆن هه‌ڵبکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه‌ پڕ جه‌نجاڵییه‌دا؟

دةس خؤش  زؤر بةسودبوون

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2012-05-26 21:31:03

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-11-16
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsFirefox

Re: چۆن هه‌ڵبکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه‌ پڕ جه‌نجاڵییه‌دا؟

supas bp paymkntan Xatw marden w daiki hano ,, sarkawtw bn

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن D I L M A N (2012-05-27 08:46:33)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2012-05-27 07:07:37

MirDin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-24
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 951
WindowsMSIE7

Re: چۆن هه‌ڵبکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه‌ پڕ جه‌نجاڵییه‌دا؟

تيبينىةكى بجوك: ببورة كاك دلان   Ø¨Ø©Ù„ام من كجم نةك كور

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2012-05-27 08:48:06

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-11-16
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsFirefox

Re: چۆن هه‌ڵبکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه‌ پڕ جه‌نجاڵییه‌دا؟

ماردين نةوزاد نووسی:

تيبينىةكى بجوك: ببورة كاك دلان   Ø¨Ø©Ù„ام من كجم نةك كور

ببوره‌ وامزانیت كوڕیت ،
به‌ڵام منیش دڵان نیم ، دیلمان ــم :)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.225.95.248
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net