❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێویستیم بە راپۆرتی مێژویی هەیە..

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-03-04 15:24:00

betawan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-25
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 21
WindowsMSIE7

پێویستیم بە راپۆرتی مێژویی هەیە..

هاوريان من بيويستيم بة  ئيوة هةية  كةوا بيويستيم  بة رابؤرتيكي ميزووي  هةية  كة كةسيك بتواني  هاوكاريم بكات  سوباسي هةستي مرؤف دؤستي دةكةم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-03-04 18:27:09

Danger~Boy
جوانی کوردژین
شوێن: دەربەندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-02
دواترین سه‌ردان: 2011-08-30
په‌یامه‌كان: 742
WindowsFirefox

Re: پێویستیم بە راپۆرتی مێژویی هەیە..

ڕاپۆرت دەربارەی چی

Kurdzhin


http://www.kurdup.com/uploads/e2729f0949.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2011-03-04 18:46:12

betawan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-25
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 21
WindowsMSIE7

Re: پێویستیم بە راپۆرتی مێژویی هەیە..

هةر جيك بيت  بس كة بكريت لة سةر ميزووي كورد بيت  ياخود ميرنيشينةكان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2011-03-04 22:20:56

HemN_94
جوانی کوردژین
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-06
دواترین سه‌ردان: 2014-11-10
په‌یامه‌كان: 689
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: پێویستیم بە راپۆرتی مێژویی هەیە..

فەرموو بەڕێزەکەم ئە بابەتەم کۆکردەوە بۆت ... بە هیوای سود لێ بینین ؛
ئەم وێنەیەشم بۆ دروست کردی بۆ لاپەڕەی سەرەتا
http://i55.tinypic.com/qppf28.jpg




ئەڵقەی یەكەم

میرنشینی عوسمانی یەكێكە لەو میرنشینانەی كەلە ئەنازۆل لەسەر سنووری دەوڵەتی بێزەنتی سەری هەڵدا لەسەدەی 13ز لەپاڵ چەند میرنشینێكی تر وەكو ( ساروخان , قەرەمان , گەرمیان , مینتەشە , قەرەسین ) كە بە میرنشینەكانی هێڕشبەر ناسراون لە مێژووی دەوڵەتی عوسمانی لەسەر حسابی دەوڵەتی بێزەنتی فراوان دەبوون و كاریان دەكرد لەسەر بڵاوكردنەوەی ئایینی ئیسلام , جوگرافیای میرنشینی عوسمانی یارمەتی دەربوو بۆ بەرفراوان بوونی دەسەڵاتیان چونكە كەوتبووە باكووری رۆژئاوای ئەنازۆل لەسەر سنووری بیزەنتەو لێپرسراوی پاراستنی كەلێنی ئیسلامی هەروەها خەریكبوونی دەوڵەتی بێزەنتی بە ئاژاوەو شەڕی ناوەخۆ چ لە قوستەنتینە یاخود لەناوچەكانی بەڵقان و پێكدادانی بەردەوام لەگەڵ میرنشینە ئیسلامیەكانی تر وەكو میرنشینی قەرەسوو گەرمیان , ئەم بارودۆخە یارمەتی دەربوو بۆ فراوانخوازی عوسمانیەكان كە لەساڵی 1326ز شاری بۆرسایان گرت لەساڵی 1331 نیقیایان گرت لە ساڵی 1337 شاری نیقۆمیدیایان گرت دواتر پایتەختی دەوڵەتی بێزەنتی (قوستەنتینیە)ی گرت لەسەر دەستی سولتان محمد فاتحی دووەم لە 29ی ئایاری ی ساڵی 1453 ز فەتح كرد ئەمەش وەرچەرخانێكی تازەبوو لەدەوڵەتی عوسمانی و كردیانە پایتەختی خۆیان ئەمەش یارمەتی دەربوو بۆ ئەوەی هێرش بكەنەسەر ئەوروپای ناوەڕاست و لەسەردەمی سولتان سەلیمی یەكەم 1512 ز ستراتیژیەتی دەوڵەتی عوسمانی لە هێڕشكردن لەناوچەكانی رۆژئاوای دەوڵەتی عوسمانی گۆڕدرا بۆ ناوچەكانی رۆژهەڵاتی دەوڵەتەكە ئەمەش بەهۆی چەند هۆكارێكەوە بوو گرنگترینیان :
1-دەركەوتن و فراونخوازی دەوڵەتی سەفەوی رچە شیعەی ئیمامی لەسەر دەستی شا اسماعیل سەفەوی 1501- 1524 ز .
2-دەركەوتنی چەند هێزێكی ئیستعماری ئەوروپی تازە لەناوچەكانی كەنداوی فارس .

سەرهەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی:
دەوڵەتی سەفەوی سەرەتا وەكو بزوتنەوەیەكی ئاینی لە بارودۆخێكی پێكدادان لە ناوچەی فارس دەركەوت كە بەرئەنجامی داگیركاری و كاولكاری مەغۆل بوون.
رابەری بزوتنەوەكە شێخ ئیسحاق سەفیەدین لە ساڵی (1334) لە دوای خۆی (خواجە عەلی كوڕی حیدەر) هاتە سەر كارو هاوكاری لەگەڵ تەیمورلەنگ كردوو وەكو پاداشت ئەردەبیلی پێی بەخشی دواتر (شێخ جونەید) دەسەڵاتی میرنشینەكەی گرتە دەست و ژن و ژن خوازی سیاسی لەگەڵ ئیمارەی (ئاق قۆینلۆ) (1467- 1501) رێكخست و بەمەش بزوتنەوەكە گۆڕا لە بزوتنەوەیەكی ئاینی بۆ سیاسی لە دوای ئەو (شێخ ئیسماعیلی سەفەوی) هەوڵی پاوان خوازیدا لە ناوچەكانی ئازربێجاندا لە ساڵی (1500) توانی تەبرێز بگرێت و بیكات بە پایتەختی خۆی ساڵی دواتر تاجی شاهانەی لەسەرخۆی ناو دەوڵەتی سەفەوی راگەیاند لەسەر مەزهەبی (رەچی) شیعی ئێرانی توندرەو تا وای لێهات هەر كەسێك لەژێر دەسەڵاتی ئەو جوێنی بەسێ خەلیفەی راشدینی نەدابا سەری دەبڕاو لەنێودەبرا، بەڵام ئەوەی ئەو كارەی كردبا دەمایەوە، ئەم هەنگاوەی شاش بووە هۆی كڵپەسەندنی ململانێیەكی دوور و درێژ لەنێوان دەوڵەتی سەفەوی و عوسمانی كە بە هۆكاری یەكەمیش دادەنرێت.
هۆكاری دووەم شا لە ساڵی (1508) دەوڵەتی قەرەقۆینلۆی لەناوبردوو بەغدای داگیركرد بەمەش رێگای خۆشكرد (سوڵتان سەلیمی یاوس) فەتوای شەری سەفەوی بەدەست بێنێت.
هۆكاری سێیەم: هاوكاری شا لەگەڵ هەریەك لە مەلیكی جۆرجیا كە مەسیحی بوو، میرنشینی ژی القدر لەناوچەكانی ئەنازۆل (سەرووی شام)، هاوكاری كردنی سەفەوی لەگەڵ مەمالیك لە میسر و شام، بەمەبەستی دابراندنی دەوڵەتی عوسمانی لە هاوسێیەكانی.
هۆكاری چوارەم: دەست بەسەرداگرتنی رێگای بازرگانی (حریر- توابت) كە لەنێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوادا سەرچاوەی سەرەكی ئەو دوو دەوڵەتەبوو بۆ بەدەست هێنانی چەك و زێڕ لە ئەوروپیەكان.

نەخشەی سیاسی كوردستان و بارودۆخی ناوچەكە لە سەرەتای سەدەی (16):
كوردستان لە سەرەتای سەدەی (16) لە كۆمەڵێك میرنشینی ناوچەی پێكهاتبوو كە بەشێوەیەكی پشتاوپشت حوكمی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتیان دەكرد بەپێی قەبارەی دەسەڵاتیان ئەوەتا میرنشینی (بانە) جگە لە شاری بانە هیچ دەسەڵاتێكی تری نەبوو كەچی میرنشینی (ئەردەلان) لەسەر ناوچەكانی شارەزوور تاوەكوو ناوەراستی كوردستانی ئێران دەسەڵاتی هەبوو، هەروەها ئەو میرنشینانە سنووری دەسەڵاتیان جێگیر نەبوو واتە لە تەسك بوونەوە و فراوان بوونەوەدابوو لەبەر ئەم هۆیانە:
1- تواناو دەسەڵاتی میرەكان.
2- بەهێزی و بێهێزی داگیركارە ناوچەیەكان.
3- دەست نەكەوتنی زانیاری پێویست دەربارەی میرنشینەكان.
تاكە سەرچاوە شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی یە كە ناوی (50) میرنشینی كوردی هێناوە.

كوردستان لە رووبەرووبونەوەی هێرشی سەفەویەكان و سیاسەتی ئەوان بەرامبەر بە كورد:
لە ساڵی (1500) شا ئیسماعیلی سەفەوی توانی دەست بەسەر دەوڵەتی ئاق قۆینلۆدا بگرێت و لەناوچەكانی ئازربێجان، تەبرێزی كردە پپایتەختی و زنجیرەیەك سەركەوتنی یەك بەدوای یەكی بەدەست هێنا تەنانەت دەوڵەتی قەرەقۆینلۆ لە ساڵی (1508) كۆتایی پێبێنێت و بەغداش داگیربكات.
كوردستان پێگەیەكی ئابووری گرنگ بوو بۆ دەوڵەتی سەفەوی چوچچنكە كەوتبووە سەر رێگای بازرگانی ئەو دەوڵەتە بۆ ئەوەی حەریری ئێرانی بگەیەنێتە دەریای ناوەراست وەكو باسكرا كوردستان چەند میرنشینێكی ناوچەیی هەبوو، بەڵام هیچ دەسەڵاتێكیان نەبوو بۆیە هەوڵی پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان دەدا بەڵام شا ئیسماعیلی سەفەوی هەوڵی خۆی چڕكردەوە، بەمەبەستی داگیركردنی یەك لەدوای یەكی میرنشینە كوردیەكان بەڵام كوردەكان بەرەنگاریان بوونەوە بۆنمونە (میرنشینی بۆتان "700" لە چەكدارانی سەفەوی كوشت) ئەگەرچی كوردەكان هەوڵی لە یەكگەیشتن و پێكهێاتنیاندا لەگەڵ شا ئیسماعیلی سەفەوی ئەوەتا سەردانی شایان كردوو سۆز و پیرۆزبایی خۆیان پیشاندا رازی بوون بە دەسەڵاتی ئەو بەڵام ئەو وەفدەی كە سەردانی كردبوون خستنیە بەندیخانە لەنێوانیان (شا عەلی بەگ و یانزە كەسی تر هەبوون كە لە سنووری دەسەڵاتیشی نەبوون).

دەتوانین سیاسەتی سەفەویەكان بەرامبەر بە كورد لەم خاڵانەدا دیاری بكەین:
1-پشت بەستن بە میرە قزل باشە توركومانیەكان لە ناوچە كوردیەكان لە شوێنی میرە كوردەكان.
2-ناچاركردنی كوردەكان بە وازهێنان لە مەزهەبی سوونەگەری چوونەسەرمەزهەبی شیعەگەری لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتەی كە ئەوان لە تەواوی ئێران و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان پەیڕەویان دەكرد.
3-بەكارهێنانی ئەوپەڕی پلەی توندوتیژی بەرامبەر هەر بزوتنەوەیەكی بەرگری كە بەرهەڵستكاری دەوڵەتەكەی بكردبا لەنێو ئەو بزوتنەوانەش بزووتنەوە كوردیەكان.
4-بەكارخستنی توانا سەربازی و ئابوریەكانی كورد بۆ مەرامە فراوانخوازی و داگیركاریەكانی.
زۆر لە توێژەران خاڵی دیكەش دەدەنە پاڵ سیاسەتی شا ئیسماعیلی سەفەوی بەرامبەر بە كورد:
أ‌)كورد هەمیشە حەزو خولیای سەربەخۆیی خۆی هەبوو نەی ویستووە بە تەواوی بكەوێتە ژێر دەسەڵاتی هیچ داگیركاریەك.
ب‌)كوردستان ناوچەیەكی سنووری بووە سەبارەت بە دەوڵەتی سەفەوی تازە دروست بوو كە زوو یا درەنگ چاوەروانی ململانێیەكی سەختی دەكرد لەگەڵ دەوڵەتی بەهێزی عوسمانی سوونە مەزهەبی بۆیە كوردستانیش خاڵی لاوازی ئەو بەرەیەبوو، چونكە كوردەكان لەسەر مەزهەبی سوونە بوون وەكو عوسمانیەكان هیچ شتێك ئەوانی بە سەفەویەكان نەدەبەستەوە بۆیە هەوڵی شا ئیسماعیل لەوەدا خۆی دەبینیەوە كە بەرەی رۆژئاوا تەئمین بكات لە هەر مەترسیەكی دەوڵەتی عوسمانی.

شەڕی چاڵدێران:
سەرەتای پەیوەندی ئاشتی و دیبلۆماسی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئەوروپا لەگەڵ هاتنی سوڵتان سەلیمی یەكەم هاتە ئاراوە بەرەی رۆژئاوای تەئمین كردوو كەلوپەلە جەنگیەكانی گواستەوە رۆژهەڵات بۆ یەكلایی كردنەوەی هەڵوێست لەگەڵ دەوڵەتی سەفەوی، سوڵتان شەڕی بەسەر دەوڵەتی سەفەوی راگەیاند پاش دەرچوونی فتوای (شێخ الاسلام) كە فتواكە رێگای داوە بەشەڕ و جیهاد بەرامبەر بە شاو بەكافر و زەندیق ناوی بردووە بەمەش شەڕەكە شێوەیەكی ئاینی وەرگرتو بۆ ئەوەی سوپا تەئمین بكات سوڵتان بڕیاریدا بە سڕینەوەی شیعەكانی رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ دوای دەورلێدانیان چل هەزاری لێكوشتن بەشێوەیەكی نهێنی.
سوڵتانی عوسمانی هەڵمەتە سەربازیەكانی بەردەوام بوو بەرەو رۆژهەڵات بەڕێكەوت لە (24- 4- 1514) رۆیشتنەكەی درێژەی كێشا تا گەیشتە (ئەرزنجان) گەشتەكەی سەختی تێكەوت ژونكە رێگاكەی ناخۆش بوو سوپایەكەی رووبەڕوی برسیەتی و نەبوونی بوەوە بەهۆی ئەو سیاسەتەی سەفەویەكان گرتبویانە بەر لەكاتی كشانەوەیاندا كە بە سیاسەتی (زەوی سووتاندن) ناسراوە واتە سووتاندن و خراپكردنی هەموو ئەو زەویانە و كەلوپەلانەی كە ببێتە هۆی سوود وەرگتنی عوسمانیەكان وەك (محەمەد خان ئستاجلۆ) سەرداری دیاربەكر ئەم كارەی كرد، چووە پاڵ شا ئیسماعیلی سەفەوی، (نوور عەلی خەلیفە رۆملۆ) سەرداری (ئەرزنجان) هەمان كاری دووبارە كردەوە.
هەریەك لەودوو ململانێكەرانە هەوڵی بەدەست خستنی سۆز و لایەگری كوردەكانیان دا بەڵام سەفەویەكان سەركەوتوو نەبوون لەم كارەدا و تەنها چەند كەسێكی كەم یارمەتیان دان لەوان (میر چەمش گزك، حاجی رۆستەم بەگ) چوونە پاڵیان ئەمەش بەهۆی ئەو سیاسەتە ستەمكارانەی بەرامبەر بە كورد پەیڕەویان دەكرد بەڵام عوسمانیەكان توانیان بەشێكی زۆری كوردەكان بەلای خۆیان رابكێشن لەبەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:
1-بەهۆی ئەو بەڵێنە شیرینانەی كە بەمیرە كوردەكانیان دابوو.
2-رێگای دیبلۆماسی (مەلا ئدریسی بتلیسی) چونكە كەسایەتیەكی ئاینی بوو پێگەیەكی بۆ ئەم مەبەستە بەكار هێنا.
3-بێزاربوونی كورد لە سیاسەتی زوڵم و ستەمی سەفەویەكان بۆیە زۆربەی میرە كوردەكان دایانە پاڵ دەوڵەتی عوسمانی وەكو (جەمشید بەگ- میری پاڵو) و (شەرەف بەگ- میری بتلیس) كە ئەویش لە رێگای عوسمانیەكان میرنشینەكەی لە چنگی سەفەویەكان دەربهێنێن.
هەندێك میری كورد خۆیان پاراست لە چوونە پاڵ عوسمانیەكان ، چونكە دوودڵبوون لە سەركەوتنی عوسمانیەكان.
دوای ئەو ئامادەكاریانە پێكدادان لەنێوان ئەو دوو هێزە رویدا لەدەشتی (چاڵدێران) كە دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی دەریاچەی وان لە (23 ئاب 1514) سەرەتا سەفەویەكان لە هەردوو لای راست و چەپ هێرشیانە كردە سەر عوسمانیەكان و سەركەوتنێكی بەراییان بەدەست هێنا سەرەڕای ئەوەی كە هێزەكانیان وەكو یەك بوون لە رووی ژمارەوە، عوسمانیەكان تووشی شۆك و ماندووبوون هاتبوون بەڵام ورەی سەفەویەكان دابەزی و تۆپەكانی عوسمانیەكان رۆڵێكی یەكلاكەرەوەیان هەبوو لە تێكشكاندنی پشتی سوپای سەفەوی جەنگەكە لەبەرژەوەندی عوسمانیەكان كۆتایی پێهات و شا ئیسماعیلی سەفەوی بە برینداری و بە زەحمەت بۆی دەرچو تەنانەت لە تەورێزی پایتەختیش خۆی نەگرتەوە جگە لە توپكانی هۆكارێكی تری عوسمانیەكان لایەنگیری میرە كوردەكان بوو كە (16) میر لەپاڵ عوسمانیەكان شەڕی سەفەویەكانیان دەكرد.
ئەنجامەكانی شەڕی چاڵدێران
1-بەشێوەیەكی كردەوە بۆ یەكەم جار كوردستان دابەشبوو لەنێوان ئەو دوو هێزەدا كە بەشی شێر بەر عوسمانیەكان كەوت، ئەوەی مایەوە كەوتە دەست سەفەویەكان.
2-وێرانی و كاولكاریەكی زۆر بەر ناوچە كوردیەكان كەوت بێ ئەوەی هیچ بەرژەوەندی كوردەكان لەو شەڕەدا هەبێت.
3-ناوچە كوردنشینەكان دەستیان بە راپەرینێكی گەورە و سەرتاسەری كرد لە ناوچەكانی (بتلیس، دیاربەكر، ئازربێجان، تەبرێز) دژی سەفەویەكان.
4-بووە هۆی شكستی دەوڵەتی سەفەوی و لەدەستدانی ناوچەكانی رۆژئاوای چیای زاگرۆس .
5-عوسمانیەكان توانیان پەرژینێكی قایم لە رۆژهەڵاتی دەوڵەتەكەیان درووست بكەن بەرامبەر هەر مەترسیەكی دەوڵەتی سەفەوی .
6-عوسمانیەكان توانیان بەئاسانی دەست بەسەر رێگاكانی گەیاندنیان بەقەفقاس و سوریاو ئێران دابگرن

مێژووی نوێی كورد ئەڵقەی دووەم

فراوانخوازیەكانی عوسمانی بۆ سەر كوردستان
أ- مەلا ئیدریسی بەدلیسی

ناوی ئیدریسی كوری ئوسامە دین كوری علی ناسراوە بەبەدلیسی كە بۆشارەكەی دەگەڕێتەوە لە بنەماڵەیەكی ئایینی و زانستخواز پێگەیشتووەو زانستە شەرعیەكانی لە بەدلیس خوێندوە بۆ تەواوكردنی زانیەریەكانی چوەتە ئێران و زمانەكانی فارسی و توركی و عەرەبی بەباشی زانیوە بەدلیسی كاری نووسەری بۆ سولتان یەعقوب كوری (حسن الگویل) ی ئاق قۆینلۆ 1479-1490 كردووە پاشان پلەی نیشانەچی واتە هەڵگری مۆر پێدراوە لە هەمان دەوڵەت تاساڵی 1501 ز لە تەورێز ماوەتەوە لەگەڵ هاتنی شا ئیسماعیلی سەفەوی هەمان پلەی پێدراوە بەناوی (مهردار) وەئەو دوو وەزیفەیە بەمانای وەزیری ئێستا دێت بەڵام زۆر لەلای ئەوەی دووەم نانمێنێتەوە لەگەڵی هەڵناكات بە هۆی ئەو سیاسەتە جیاكاری و توندوتیژیەی كەشا گرتبوویەبەر بۆیە روودەكاتە دەوڵەتی عوسمانی و لەلایەن سلتان بایەزیدی دووەم بەگەرمی پێشوازی لێكراو لە ساڵی 1481-1512ز فەرمانڕەوایەتی كردووە . ئەركی نووسینی مێژووی عوسمانی پێ سپێردرا كتێبێكی بەناوی(هەشت بهشت) دواتر لەسەردەمی سولتان سەلیمی یەكەم 1512-1520ز پۆستی راوێژكاری پێدرا لەهێڕشەكانی بۆسەر ئێران و مصرو شام هەروەها سەرقاڵ بوو بە پۆستی قازی سەربازی تەنانەت لەهەمووكارە كارگێڕی وسەربازی و سیاسیەكان پرسی پێكردووە هەروەها سوودی لێوەرگرتووە لە قەناعەت پێكردنی میرە كوردەكان بەرازی بوونی دەسەڵاتی عوسمانی چونكە پێگەیەكی ئایینی و ئەدەبی هەبوو لە ساڵی 1520ز پاش مردنی سولتان سەلیم بەكەمێك ئەویش لە استنبۆل دەمرێت و لەگۆڕستانی ئەبو ئەیوبی ئەنصاری نێژرا تا ئێستاش گۆڕەكەی دیارماوە .

جەنگی قۆچ حەصار ساڵی 1516 ز
لە دوای جەنگی چاڵدێران شا ئیسماعیل گەڕایەوە تەورێزو كۆمەڵێك شەڕوململانێ‌ لە نێوان عوسمانی و كوردەكان لەلایەك و سەفەویەكان لەلایەكی ترەوە رویدا كوردستانیش ببوە پێگەی شەڕكەرەكان شا ئیسماعیل توانی دووبارە دەست بەسەر زۆربەی كوردستان دابگرێتەوە قەرەخانی بە حاكم دامەزراند لەسەر كوردستان میروسەردارە قزلباشەكانی گەڕاندەوە سەر شارو ناوچە كوردییەكان لەبەرامبەردا عوسمانیەكان كەوتنە خۆ بەسەركردایەتی بیقلی پاشا هێزیان رەوانەی كوردستان كردوو هاوكاری پاشماوەی هێزی میرنشینە كوردیەكانیان كرد بەسەركردایەتی مەلا ئیدریسی بەدلیسی لەنزیل قۆچ حەصار كەدەكەوێتە نێوان نصیبین و ئۆرفا لەمایسی 1516ز لە جەنگێك توندوتیژی رویدا كەسەفەوییەكان تێكشكان و دوای برینداربوونی قەرەخان بەدیلی دەكوژرێت سەرەكەی بەنامەیەكەوە بۆ سولتان سلیم دەنێردرێت لە نامەكەدا بیقلی پاشا دەنووسێت هاوكاری كردنی میرە كوردیەكان لەگەڵمان سەری خستین بەسەر دوژمن تەنانەت كوردەكانیش قوربانیەكی زۆریان دا لەیەكلایی كردنەوەی جەنگەكە لەبەرژەوەندی عوسمانیەكان جەنگی قۆچ حەصار گرنگیەكەی كەمتر نەبوو لە جەنگی چاڵدێران سەبارەت بە عوسمانیەكان چونكە توانرا دەست بەسەر هەموو ئەو شارو قەڵایانە دابگرن كە تا ئەو رۆژگارە وەكو پاشماوەی سەفەوییەكان مابوونەوە لە كوردستان ئەمە جگە لە گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەی كەدوای جەنگی چاڵدێران دەستیان بەسەردا گرتبوو ئەوەش بەرەنجامی تێكشكانی سەفەوییەكان بوو لەو جەنگەدا .
هۆكارەكانی داگیرنەكردنی راستەوخۆی كوردستان لەلایەن عوسمانیەكان:
1- سەختی دەست بەسەرداگرتن و بەسەڕاگەیشتنی عوسمانیەكان بەسەر كوردستاندا.
2- زەحمەتی هاتوچۆكردنی هێزەكانی عوسمانی بەلەبەرچاوگرتنی گرانی رێگای هاتوچۆكردن.
3- خەڵكی ناوچەكە حەز و ئارەزووی سەربەخۆی خۆیان دەكرد.
4- پێویستی وگرانیەكی زۆری دەخستە سەر دەوڵەتی عوسمانی لە رووی ژمارەی سەربازوو پارەوپوول بۆیە پەنای بردە بەر رێگای دیبلۆماسی و سیاسەت و فروفێل.

هۆكارەكانی رازی بوونی كوردەكانی بە دەسەڵاتی عوسمانی:
1- كوردەكان و عوسمانیەكان لەسەریەك مەزهەب بوون.
2- كوردەكان لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی سەفەوی دەچەوسێندرانەوە.
3- هەوڵ و كۆششەكانی مەلا ئیدریسی بەدلیسی بەهەموو شێوازێك هەوڵی قەناعەت پێكردنی میرو دەرەبەگە كوردەكانی دا بۆچوونە ژێر ركێفی دەوڵەتی عوسمانی.
نابێت لەیادبكرێت كە بەشێك لەمیرە كوردەكان رازی نەبوون بە دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی و هاوكاری دەوڵەتی سەفەویانكرد لەشەڕی چاڵدێران و قۆچ حەصاردا وەك كوردەكانی زازایی كەلەسەر رچی شیعی بوون بەشێكیش ئێزدی بوون.

رێكەوتنی كوردی عوسمانی 1514:
زۆربەی سەرچاوە مێژوویەكان باس لەو رێكەوتنە دەكەن كە لەنێوان سوڵتان سەلیمی یەكەم و میرە كوردیەكان گرێدراوە بەنێوانگیری مەلا ئیدریس بەتلیسی كە نوێنەرایەتی سوڵتان كردووە لە رێكەوتنەكەدا.
گرنگترین بەندەكانی ئەمانەن:
1- پاراستنی سەربەخۆیی میرنشینە كوردیەكان.
2- دان نانی عوسمانیەكان بە مافی فەرمانڕەوایی میرە كوردیەكان، بەسەر میرنشینەكانیان بەشێوەی پشتاوپشت، بەمەرجێك هاتنی هەرمیرێكی تازە پێویستی بە دەرچوونی فەرمانی سوڵتان هەیە.
3- پێویستە لەسەر میرە كوردەكان هاوكاری دەوڵەتی عوسمانی بكەن لە شەڕەكانیان و مافی دەوڵەتی عوسمانیە لەلادانی هەرمیرێكی كوردی بەپێچەوانەی ئەو بڕیارە كاربكات.
4- ناوچە كوردیەكان لەژێر پاراستنی عوسمانیدان بۆیە میرنشینەكانیان دەپارێزرێن لەلایەن عوسمانیەكان لە هەر هێرش و مەترسیەكی دەرەكیدا.
5- پێویستە لەسەر میرنشینە كوردیەكان باج و سەرانە بدەن بەدەوڵەتی عوسمانی , بەڵام هەندێك سەرچاوەی تازە دووخاڵی تریشیان باسكردووە كە لەگەڵ سەرچاوە رەسەنەكان و بەڵگەنامەكانی عوسمانی یەك ناگرنەوە ئەو دووخاڵەش لەلایەن (د. كەنداڵ نەزاڵ و د. عیسمەت شەریف وانلی) لە كتێبی كوردها دەڵێت:
أ‌- میرە كوردەكان پەیمانیان دا كە لە دەوڵەتی عوسمانی هەڵنەگەڕێنەوە ئەگەرچی ئەوبەندە لە ئیتیفاقیەكە نەهاتووە بەڵام لەبەر ئەوەی كوردەكان رازی بووینە بە رێكەوتنەكە خۆیان بە پاشكۆی دەوڵەتی عوسمانی زانیوە بۆیە ناكرێت پاشەكشەبكەن لە بەڵێنەكانیان.
ب‌- میرە كوردەكان بەڵێنیان دا دەسكاری سنووری میرنشینەكانیان نەكەن و هەوڵی فراوانخوازی نەدەن، بێگومان ئەو رێكەوتنە بە شێوەیەكی زارەكی دەرچووە و بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ كاری پێكراوە و تا ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەم كۆمەڵێك میرنشینی بەهێز و دەسەڵات دار ماونەتەوە.
بارودۆخی كارگێڕی كوردستان لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی:
1- فەرمانی سوڵتان سەلیمی یەكەم:
كاتێك كوردەكان بەسەرۆكایەتی مەلا ئدریسی بتڵیسی و محەمەد بیقڵی پاشا، لەپاڵ هێزەكانی دەوڵەتی عوسمانی دژی هێزەكانی سەفەوی جەنگان زۆربەی ناوچە كوردیەكانیان لێسەندنەوە سوڵتان سەلیم لە ساڵی (1515) فرمانێكی بەناوبانگی بۆ (بەتڵیسی) نارد رای سپاردووە بە بەرپرسیاری رێكخستنی كارگێڕی و سیاسی ناوچە كوردیەكان بەشێوەیەكی تازە لەبەر گرنگی فرمانەكە كە دادەنرێت بە گەڵاڵە نامەیەكی عوسمانی گرنگ سەبارەت بە كوردستان دەتوانین چەند شتێكی گرنگی لێ هەڵێنجین .
بەپێی فرمانەكە (محەمەد بیقڵی پاشا) كراوە، بەمیری میران لەسەر ویلایەتی دیاربەكر و چەند سنجق و میرنشینێك لە خۆی دەگرێت، هەروەها دەسەڵاتی داوە بە مەلا ئدریسی بتڵیسی بە بەخشینی پلە و پایە بە میر و دەسەڵاتدارە كوردەكان بەپێی قەبارەی خۆیان كە سۆز و وەلائیان هەبێت بۆ دەوڵەتی عوسمانی فرمانەكە سنووری دەسەڵات و ئاستی پەیوەندیان بە دەوڵەتی عوسمانی و پلەی سەربەخۆییان و پێدانی نازناو بە قەبارەی ئەو دەسەڵاتەی كە پێشتر هەیانبووە، پێویستە مەلائیدریسی بتلیسی هەڵبستێت بەنووسینی هەموو رێكخستنە كارگێڕی و دارایی و سیاسیەكانی هەر میرنشین و سنجقێكی كوردی لە دەفتەرێكی تایبەت لە (دار السلگنە) تاوەكو بەشێوەیەكی رەسمی پەیوەندیەكانی هەردوو لایەن رێكبخرێت و بەپێی نازناوەكانیان مامەڵە و هەڵسوكەتی دەوڵەتی عوسمانیان لەگەڵ بكرێت لەگەڵ فرمانەكە چەند وەرەقەیەكی سپی بۆ بتلیسی نێردرابوو بە مۆری سوڵتان بەناوی (ئیستمالت نامە) تاوەكو بتلیسی لەسەر میرە كوردیەكان دابەشبكات و ئەوەی دەیانەوێت لێی بنووسن و لە سوڵتان داوا بكەن تاوەكوو لە دەفتەرێكی تایبەت بنێردرێت بۆلای سوڵتان لە ئەستەنبۆڵ ئەوەش پێگە و گرنگی بەتلیسی دەردەخات لای سوڵتان هەروەها (17) ئاڵا و (500) دیاری نایاب (خلع السلگانیە)، لە رێگای بەتلیسی نێردراوە بۆ میر و دەسەڵات دارە كوردەكان هەروەها خەڵاتێكی تایبەتی داوە بە بەتلیسی كە (25) هەزار دوقەی زێر (لیرەی عوسمانی) وەكو پاداشتێك بۆ ئەو خزمەتانەی بە دەوڵەتی عوسمانی كردووە.
2- رێكخستنی كارگێڕی و سیاسی لە كوردستان:
بەپێی فرمانی سوڵتان سەلیم داهاتووی ناوچە كوردیەكان دیاری كراو مەلا ئیدریس هەولێدا دەسەڵاتی راستەوخۆی دەوڵەتی عوسمانی دووربخاتەوە لەناوچە كوردیەكان بەپێی توانا تەنانەت ناوی هەندێك میرنشین بە حكومەتی كوردی هاتوون، ئەگەر چی بتلیسی هەوڵیدا شێوەیەكی تایبەتی كارگێڕی بداتە ناوچە كوردیەكان بەڵام بەشێوەیەكی گشتی عوسمانیەكان لە رێگای لێپرساوەكانیان رێكخستنی كارگێڕی خۆیان بەسەر ناوچە كوردیەكان سەپاند.
یەكەمین ناوچە كە رێكخستنی كارگێڕی و سیاسی عوسمانیەكانی گرتەوە شاری دیاربەكر بوو كە ئەوشارە بووە، ناوەندی ویلایەتی عوسمانی لەناوچەكەدا ناوی ئەو ویلایەتە لە تۆماری (926ك- 1520ز) عوسمانی هاتووە كە (نۆ) سنجق و (بیست و هەشت) كیانی كوردی سەر بەو ویلایەتەن، كاتێك مێژوو نووسی توركی (ئیسماعیل حقی ئوزون چارشلی) باسی ویلایەتەكە دەكات پێی وایە كە میر و دەسەڵات دارە كوردەكان سۆز و وەلائیان بۆ دەوڵەتی عوسمانی پیشاندا مافی حوكمی پشتاوپشتیان پێدرا لەلایەن عوسمانیەكان و هەروەها ویلایەتی دیاربەكر لە (17) سنجق پێكهاتبوو كە (شەشیان) گەورەبوون و ئەوانیش وەكوو (جزیرەی بۆتان، بتلیس، سۆران

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن HemN_94 (2011-03-04 22:25:56)

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/RUm8gz1350399533/wazhw.jpg

ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی هێنانه‌دی ئامانجه‌كه‌مه‌ ØŒ به‌یانی  ...... !

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2011-03-05 05:16:42

Danger~Boy
جوانی کوردژین
شوێن: دەربەندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-02
دواترین سه‌ردان: 2011-08-30
په‌یامه‌كان: 742
WindowsFirefox

Re: پێویستیم بە راپۆرتی مێژویی هەیە..

دەستخۆش کاک هێمن ئوە لەکوێ دەرتهێنا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2011-03-06 07:31:47

betawan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-25
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 21
WindowsSafari

Re: پێویستیم بە راپۆرتی مێژویی هەیە..

هيمن  كيان دةستت خؤش بيت بة راستي  شتيكي  جوان Ùˆ  بة كةلكة سوباس بؤ هاوكاي كردنمت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2013-02-15 19:15:26

miran shaqlawa
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-02-10
دواترین سه‌ردان: 2013-02-15
په‌یامه‌كان: 6
WindowsFirefox

Re: پێویستیم بە راپۆرتی مێژویی هەیە..

براكه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌زیه‌ت نه‌بێ نوسینی وێنه‌كه‌ به‌ چ فۆنتێكه‌؟؟

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن miran shaqlawa (2013-02-15 19:22:02)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2013-02-15 20:11:43

sam eng
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-02-12
دواترین سه‌ردان: 2013-05-05
په‌یامه‌كان: 18
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: پێویستیم بە راپۆرتی مێژویی هەیە..

به فؤتؤشؤب كراوه به قوربان

Kurdzhin
http://mzirin.com/up/uploads/gif/88d4338020.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2013-05-07 22:17:08

sewkall
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-02-10
دواترین سه‌ردان: 2014-03-26
په‌یامه‌كان: 3
WindowsSafari

Re: پێویستیم بە راپۆرتی مێژویی هەیە..

dast xosh zor supas freae mn kawte

Kurdzhin
دونیایه کی سه یره !!!

کـه‌سانێـك هه‌ن له‌ژێر خـاکـدان...له خـه‌ودا دێـن سه‌ردانمـان ده‌کـه‌ن و که‌سـانێکیش
هـه‌ن له‌گه‌ڵمـاندا ئه‌ژین و وه‌ڵامـی سه‌لامیـش ناده‌نه‌وه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.128.171.203
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net