❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 6/1 له‌ روانگه‌ی دنیای مناڵ..بابه‌تێک بۆ رۆژی منداڵان..

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-05-31 12:45:14

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2015-04-05
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

6/1 له‌ روانگه‌ی دنیای مناڵ..بابه‌تێک بۆ رۆژی منداڵان..

مناڵ سامان و داهاتووی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ ..
http://i47.tinypic.com/30rl4ax.jpg
دنیای مناڵ دنیایه‌کی پاک و بێگه‌رده‌ ،پێویسته‌ هه‌ریه‌کێک له‌ ئێمه‌ گرنگیه‌کی زۆر تایبه‌ت بده‌ین به‌ دنیای مناڵ
دنیای مناڵ دنیایه‌که‌ که‌ هه‌موو که‌سێک پێیدا تێپه‌ر ئه‌بێت ، هه‌موومان دنیای منالیمان بینیوه‌ ناخۆش بیت و خۆش بوبێت ، پێویسته‌ ئێمه‌ کارێکی وه‌ها بکه‌ین که‌ نه‌وه‌کانمان نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروست و خۆشبه‌خت به‌رهه‌م بێت ، وا له‌ مناڵه‌کانمان بکه‌ین ژیانیان لا خۆش بێت و رۆژی 1/6 به‌ رۆژی خۆیان بزانن و دلیان خۆش بێت به‌م رۆژه‌.


پێناسه‌یه‌ک بۆ منداڵ؛ جوانترین دیاری خواوه‌نده‌ که‌ ئه‌ی به‌خشێته‌وه‌ مرۆڤه‌کان له‌ ژیاندا بونی مناڵ له‌ نێوان هاوسه‌ره‌کاندا مانای به‌خشینی ژیانێکی نوێه‌ و ده‌ستپێکی خۆشه‌ویستیه‌کی تازه‌یه‌ له‌ نێوانیاندا ،،
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7f4fbc0e1a.jpg

رۆژی جیهانی منداڵان::
رۆژی منداڵان ئه‌و رۆژه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌رتا سه‌ری جیهان بۆ منداڵان رێک ده‌خرێت که‌ ده‌کاته‌ به‌راواری 1/6 هه‌موو ساڵێک .هه‌ر له‌م رۆژه‌دا سه‌رجه‌م رێکخره‌وه‌کانی تایبه‌ت به‌ مافه‌کانی مندالان هه‌ڵده‌ستن به‌ ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵێک  پرۆژه‌ی جوان تایبه‌ت به‌ منداڵان .ئه‌وه‌ی زیاتر وڵاتان له‌م رۆژه‌دا مه‌به‌ستیانه‌ به‌ ئه‌نجامی به‌گه‌ینن ئه‌وه‌یه‌ بتوانن باشترین هه‌لی ژیان بۆ سه‌رجه‌م منداڵان هه‌یه‌ دابینی بکه‌ن و وه‌ به‌ دوای سه‌رجه‌م که‌م و کورییه‌کانی منداڵان دا ده‌گه‌رێن تاکو چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه‌ ، وه‌ هه‌ر له‌م رۆژه‌دا ئامانجێکی تر وڵاتان هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ بانگی پێکه‌وه‌ ژیانی برایانه‌ بکه‌ن له‌ رێگه‌ی منداله‌وه‌ بێ گوێدانه‌ جیاوازی ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌ و ئاین.

چه‌ند خاڵێک له‌ مافه‌کانی مناڵان:
یه‌که‌م: پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو منداڵێکی سود مه‌ند بێت و له‌سه‌رجه‌م مافه‌کانی خۆی بێ جیاوزی کردن له‌ نێوان ره‌گه‌ز و ره‌نگ و ئاین و نه‌ته‌وه‌..
http://i47.tinypic.com/11hgp60.jpg

دووه‌م: پێویسه‌ته‌ منداڵ یارمه‌تی بدرێت و پارێزگاری لێ بکرێت و وه‌ هه‌موو ئاسانکاریه‌کی بۆ بکرێت له‌ گه‌شه‌ی هه‌یکه‌ل و عه‌قڵ و رۆحی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌موو جۆره‌ ئازادیه‌کی بۆ فه‌راهه‌م بکرێت ،،،
http://i45.tinypic.com/dopix4.jpg

سێ یه‌م؛ بۆ هه‌موو منداڵێك هه‌ر له‌ کاتی له‌ دایک بونیه‌وه‌ مافی خۆیه‌تی که‌ ناوی لێ بنێرێت و نه‌ته‌وه‌و و ئاینی بۆ دیاری بکرێت ،http://i49.tinypic.com/5xoef8.jpg

چواره‌م؛ پێویسته‌ منداڵی که‌م ئه‌ندام ئه‌گه‌ر هه‌یکه‌لی بێت یاخود عه‌قڵی بێت ، چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بکرێت و وه‌ له‌ رووی په‌روه‌رده‌ییشه‌وه‌ هاریکاری بکرێن بێ گوێدانه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئایا ئه‌م منداڵه‌ له‌ رووی عه‌قڵ یاخود هه‌یکه‌له‌وه‌ که‌م کوری هه‌یه‌.
http://i49.tinypic.com/1yvcqo.jpg


پێنجه‌م؛ نابێت منداڵ توندو تیژی به‌رامبه‌ر بکرێت و نابێت ئازاری جه‌سته‌یی و معنوی بدرێت ..
http://i45.tinypic.com/4lpp4x.jpg

زانیارییه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر منداڵان ،
ساڵانه‌ له‌ 25/5 له‌ یه‌کێک له‌ باخچه‌کانی ئه‌وروپا که‌ تایبه‌ت به‌ منداڵان ناوی (Linnaeushof ) ئه‌و رۆژه‌ تایبه‌ت ئه‌کرێت به‌ مناڵانی ونبوو که‌ ساڵانه‌ رێژه‌یه‌کی زۆر له‌ منالن ون ئه‌بن جا به‌ هۆی دزینیانه‌وه‌ بێت یاخود به‌ هۆی هه‌ر هۆکارێکه‌وه‌ بێت له‌ دایک و باوکیان دا ئه‌برێن ،به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ئازاری دایک و باوکان کۆاتیی نایه‌ت کاتێک له‌ رۆله‌که‌ی دا ئه‌برێت !!!له‌م رۆژه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌ ونبوه‌کان له‌ یاد نه‌کرێن په‌یامی خۆشه‌ویستیان ئاراسته‌ ده‌کرێت له‌ هه‌موو جیهنادا،،هه‌ر له‌م رۆژه‌دا چه‌ندین کار ئه‌نجامده‌درێن که‌ باس له‌ ونبونی مناڵان ده‌کات .
چه‌ند دیمه‌نێک له‌و باخچه‌یه‌

http://i48.tinypic.com/oqx8ow.jpg
http://i46.tinypic.com/2e0l5l2.jpg

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ندێ پرسیارمان ئاراسته‌ی چه‌ند به‌رێزێک کرد ئه‌وانیش به‌ خۆشحالیه‌وه‌ وه‌ڵامیان داینه‌وه‌.

پرسیاره‌کانمان بریتی بون له‌م سێ پرسیاره‌:
1.له‌ رۆژی 1/6 دا چ وته‌یه‌کت هه‌یه‌ بۆ منالان؟
2.رۆژی 1/6 چی ده‌گه‌یه‌نێت لای تۆ؟
3.چ پرۆژه‌یه‌کت پێ جوانه‌ بۆ مناڵان بکرێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویان گه‌ش بێت؟


به‌رێز راژان فه‌تاح :توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ خۆشحالیه‌وه‌ وه‌لامی داینه‌وه‌:

1. له‌ رۆژی 1/6 دا چ وته‌یه‌کت هه‌یه‌ بۆ منالان؟
منداڵ ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ جوانه‌یه‌ که‌ خۆشی و به‌خته‌وه‌رییه‌کی تایبه‌ت ده‌خاته‌ نێو دڵی گه‌وره‌کانه‌وه‌ وا ماڵ پڕ ده‌کات له‌ به‌خته‌وه‌ری و هیوا و خۆشه‌ویستی ،منداڵ وه‌ک هه‌ڵگری خۆشه‌ویستی خێزان ده‌بێته‌ پاڵنه‌ر بۆ به‌دیهێنانی هه‌موو خه‌ون و هیواکان ،هه‌ر بۆیه‌ نه‌ک 1/6 بگره‌ هه‌موو رۆژه‌کانی ساڵ به‌س بێت بۆ منداڵ.

2. رۆژی 1/6 چی ده‌گه‌یه‌نێت لای تۆ؟
ته‌مه‌نی منداڵی بۆ خۆی دونیایه‌کی تایبه‌ته‌ که‌ تیایدا مرۆڤ زۆرترین سه‌رکێشییه‌کانی ژیانی ئه‌نجام ده‌دات،منیش وه‌ک هه‌ر مرۆڤێک که‌به‌و قۆناغه‌دا تێپه‌ریوم،به‌رای من مرۆڤ له‌م قۆناغه‌دا به‌شێک له‌ جوانترین ساته‌کانی ژیانی به‌سه‌رده‌بات به‌ راده‌یه‌ک که‌ کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو ژیانی ، ئه‌مه‌ش به‌و ره‌فتاره‌ پێکه‌نین ئامێزانه‌ی که‌ له‌ دڵ و ئه‌قڵێکی پاک وساده‌ ده‌یانکات.

3. چ پرۆژه‌یه‌کت پێ جوانه‌ بۆ مناڵان بکرێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویان گه‌ش بێت؟
سه‌رده‌می منداڵی وه‌ک دووه‌مین قۆناغی ته‌مه‌نی (قۆناغی یه‌که‌م بریتییه‌ له‌ قۆناغی شیره‌خۆری)کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌یه‌ له‌ رووی په‌روه‌رده‌ کردن و دابینکردنی پێداویستییه‌کانی منداڵ و گه‌شه‌پێدانی تواناکانی منداڵ.
بۆ به‌دیهێنانی هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ که‌ ئاماژه‌یان پێدرا پێویسته‌ له‌سه‌ر گه‌وره‌کان یاخود دایکان وباوکان که‌ هه‌موو هه‌وڵ و تواناکانی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ر ،ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ی گرنگیدانی به‌ لایه‌نی ته‌ندروستی و ره‌وه‌شتی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ،وه‌ گرنگی دان به‌ به‌هره‌و تواناکانیان و به‌دیهێنانی ئاره‌زووه‌کانیان به‌ پێی پێوێست ،هه‌روه‌ها پێشێلنه‌کردنی مافه‌کانیان.



به‌رێز کاک هۆشیار(هێمن زانکۆ) به‌رێوبه‌ری یانه‌ی کوردژین به‌م جۆره‌ وه‌ڵامی داینه‌وه‌:

1. له‌ رۆژی 1/6 دا چ وته‌یه‌کت هه‌یه‌ بۆ منالان؟
هیوادارم مناڵانی کورد ببنه‌ نموونه‌ی جیهانێکی تازه‌ی کورد که‌ دووربێت له‌ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی چه‌وسانه‌وه‌و بێ
بێ نازی جیهانی مناڵان ، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستیانه‌ی سه‌رده‌م په‌روه‌رده‌ بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن جیهانێکی نوێ بۆ گه‌له‌که‌یان دابین بکه‌ن .


2. رۆژی 1/6 چی ده‌گه‌یه‌نێت لای تۆ؟
ڕۆژی 1/6 ڕۆژی ڕوح پاکی و بێ به‌ریی ( به‌رائه‌ت ) ه‌ ، ڕۆژی له‌دایک بوونی هیوایه‌کی تازه‌ و دواڕۆژێکی پڕشنگداره‌ بۆ گه‌لی کورد به‌ تایبه‌تی و بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی جیهان به‌ گشتی .

3. چ پرۆژه‌یه‌کت پێ جوانه‌ بۆ مناڵان بکرێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویان گه‌ش بێت؟
هیوادارم حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به‌ بواری مناڵان بیر له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ که‌ پڕۆژه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ مناڵان دروست بکه‌ن بۆ په‌روه‌رده‌کردنی مناڵان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌ هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و زانستیه‌کاندا و هه‌ر له‌ مناڵیه‌وه‌ ئاشنایان بکه‌ن به‌ زانسته‌کانی سه‌رده‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کاروانی پێشکه‌وتن دوانه‌که‌ون و شان به‌شانی مناڵانی جیهان هه‌نگاو بنێن .

به‌رێز مه‌ریوان باوه‌نوری ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی یانه‌ی کوردژین به‌م شێوه‌یه‌ وه‌لامی دایه‌وه‌.

1.له‌ رۆژی 1/6 دا چ وته‌یه‌کت هه‌یه‌ بۆ منالان؟
منداڵان ئاوێنه‌ی ژیانن و ڕابردووه‌كانی خۆمانیان تێدا ده‌بینین..پێوسته‌ ‌ پارێزگاری ئه‌و ئاوێنه‌یه‌ بكه‌ین و به‌دره‌وشاوه‌یی ڕایگرین.
2.رۆژی 1/6 چی ده‌گه‌یه‌نێت لای تۆ؟
ڕۆژی زیندوو بونه‌وه‌ی ڕۆحه‌كانه‌، ئاشنابوونه‌ به‌ په‌پووله‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كانی جیهانه،هیوابوونه‌ به‌ نوێ بوونه‌وه‌ی ژیان ,باوه‌شكردنه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌موو خۆشییه‌كانی منداڵه‌ چاوگه‌شه‌كان و خه‌موو ئازا‌ره‌كانیان.

3-چ پرۆژه‌یه‌کت پێ جوانه‌ بۆ مناڵان بکرێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویان گه‌ش بێت؟
بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ دروست بكه‌ین ده‌بێ ئه‌مڕۆ ده‌ست پێ بكه‌ین جاله‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵان ئاینده‌ی هه‌موو ژیانێكن ده‌بێت هه‌میشه‌ ئاوڕیان لێ بدرێته‌وه‌ من پێم وایه‌(ئه‌گه‌ر بكرێت و بتوانرێت هه‌وڵبدرێت ئاستی زانیاری مندالان به‌ره‌و پێش ببرێت له‌ڕووی زانست و زانیاری و به‌تایبه‌ت كردنه‌وه‌ی كتێب خانه‌ی تایبه‌ت به‌ مندالان له‌سه‌رجه‌م جێگاكاندا و هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدرێت ڕابهێنرێن له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌،خوێندنه‌وه‌،خوێندنه‌وه‌) چونكه‌ خوێندنه‌وه‌ گه‌شتنه‌ به‌ لوتكه‌ی هه‌موو شته‌كان.

به‌رێز سۆزی خان سه‌رپه‌رشتیاری گشتی کوردژین به‌م جۆره‌ وه‌لامی داینه‌وه‌:

1.له‌ رۆژی 1/6 دا چ وته‌یه‌کت هه‌یه‌ بۆ منالان؟
مناڵان هیواو ئاواتی دوارۆژی گه‌لن،،هه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ن که‌له‌ دوارۆژدا دێنە نێو مەیدانی ژیان و پەیوەستبوونی كۆمەڵایەتی، بۆیە بەپێی پەروەردەكردن و تێڕوانینی خۆی بۆ مامەڵەكردنی لەگەڵ دەوروبەرەكەی شێوازی تایبەتی خۆی وەردەگرێت و رەفتار دەكات.

2.رۆژی 1/6 چی ده‌گه‌یه‌نێت لای تۆ؟
دونیایه‌کی پاک و بێگه‌ردو سه‌ره‌تای هه‌ست کردن به‌ که‌سایه‌تی.

3.چ پرۆژه‌یه‌کت پێ جوانه‌ بۆ مناڵان بکرێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویان گه‌ش بێت؟
ئاوڕێکی ته‌واو له‌ منداڵان بدرێته‌وه‌،، دامه‌زراندنی بنکه‌ و دانانانی یاسا و رێسای پته‌و بۆ پارێزگاری کردن له‌ مافی منداڵ ،،سوودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموون و لێكۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌كانی بواری منداڵان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆ رزگارکردنی باری ناله‌باری مناڵ و  گه‌نج له‌ کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا، که‌ ئۆباڵی هه‌میشه‌ له‌ ئه‌ستۆماندایه‌.

به‌رێز سیروان شه‌قڵاوه‌یی به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ری کوردژین به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایینه‌وه‌:

له‌ رۆژی 1/6 دا چ وته‌یه‌کت هه‌یه‌ بۆ منالان؟
ئه‌م رۆژه‌ی جیهان خۆی تیا ده‌بینێت و کۆمه‌لگه‌ خۆی تیا دروست ده‌کات ، ئه‌و رۆژه‌ی که‌ بایه‌خێکی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌ رووی بوونی ئادگاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی منال ، ئه‌و رۆژه‌ ئه‌کرێ ناوی بنێین رۆژی دارێژه‌ری کۆمه‌لگه‌ چونکه‌ منال بناغه‌ی دارێژه‌رو دروستکه‌ری کۆمه‌لگه‌یه‌ ، رۆژی خۆشه‌ویستی و سه‌رفرازی مناله‌کانمان بێت ، ئه‌وه‌ی گومانی تێدا نیه‌ که‌ قۆناغی منال له‌ ژیانی مرۆڤدا گرنگترین قۆناغی ژیانه‌ چونکه‌ هه‌ر خه‌سله‌ت و داب و نه‌ریتێکی کۆمه‌لایه‌تی که‌ له‌ ده‌روونی منالدا ده‌روێت زۆر به‌ گران له‌ قۆناگه‌کانی تری ژیانی ده‌روێت به‌ پێچه‌وانه‌ش هه‌ر خه‌سله‌تێکی پاک یان خراپ که‌ منال له‌م قۆناغه‌دا فێری نه‌بوو له‌ دوارۆژدا زۆر به‌ زه‌حمه‌ت فێری ده‌بێت پێوسیتی به‌ ماندوو بونێکی زۆری هه‌یه‌ به‌ تایه‌بتی له‌ پێنج سالی یه‌که‌می ژیانی مرۆڤ که‌ به‌ ماوه‌ی ناسکی ناسراوه‌ واتا بوون و نه‌بوونی هه‌ر شتێک له‌م ته‌مه‌نه‌دا کاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤدا هه‌یه‌ و ئه‌و کاریگه‌ریه‌ش جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ل هه‌موو گیان له‌به‌رانی تر جونکه‌ ماوه‌ی منالی له‌ مرۆڤ درێژترین ماوه‌ی به‌ خیوکردنه‌ منال له‌م قۆناغه‌دا متمانه‌ییه‌کی ته‌واوی له‌سه‌ر دایک و باوک و ئه‌ندامانی ماله‌وه‌ی ده‌کات و به‌ بێ به‌خێو کردن و چاودێری ئه‌ندامی خێزان ژیانی مسۆگه‌ر نابێت چونکه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا منال له‌ لایه‌نی مێشک و جه‌سته‌ و ده‌رونی دا پێنه‌گه‌یشتووه‌و ده‌وروبه‌رو ژینگه‌ کاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ژیانی دا هه‌یه‌ واتا له‌ قۆناغی منالی دا نه‌خشه‌ی ژیانی دوارۆژی مرۆڤ ده‌کێشرێت به‌ شیوه‌ییه‌ک کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو قۆناغه‌کانی تری ژیانی ده‌مێنێ بۆیه‌ ئه‌م قۆناگه‌ له‌لایه‌ن دایک و باوک و مامۆستاو به‌خێوکه‌ر و پسپۆران پێویستی به‌ بایه‌خ دان هه‌یه‌ په‌روه‌رده‌ی منالیش له‌م قۆناغه‌دا داوا له‌ به‌خێوکه‌رانی ده‌کا که‌ زانیارییه‌کی باشیان هه‌بێت ده‌رباره‌ی شێوازه‌کانی دروستی ده‌رونی و جه‌سته‌ی و په‌روه‌رده‌ی و کۆمه‌لایه‌تی وه‌ک باخچه‌ی ساوایان پێشکه‌شی به‌ منال ده‌که‌ن ، بۆیه‌ هه‌رگیز با رێگر نه‌بین له‌به‌رده‌م مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانی منالانمان با بیانکه‌ین به‌ پێگه‌ییه‌کی سه‌رکه‌توو بناغه‌ی کۆه‌لگه‌یان پێ دابرێژین و له‌سه‌ر ئه‌ساسێکی ته‌ندروست کۆمه‌لگه‌ به‌رهه‌م بهێنین ، با له‌م رۆژه‌دا جیهان بکه‌ینه‌  ملوانکه‌یه‌کی زێرین و له‌ ملی مناله‌ چاوگه‌شه‌کانمان بکه‌ین ، با له‌م رۆژه‌دا ده‌ستی مناله‌ چاوگه‌شه‌کانمان بگرین و دووریان نه‌گرین له‌ نازی خۆشه‌ویستی و گه‌مه‌ عه‌شقیاکانی ولات با مافه‌کانیان ده‌سه‌به‌ر بکه‌ین ،

رۆژی 1/6 چی ده‌گه‌یه‌نێت لای تۆ؟
ئه‌و رۆژه‌ی هه‌رگیز باڵنده‌کانیش نه‌یان توانی پیای گوزه‌ر بکه‌ن و نه‌یان توانی له‌و نێو لانه‌ خنجیلانه‌کانیان باوه‌ش بۆ خۆیان بگرن ، ئه‌و رۆژه‌ی که‌ مناله‌ چاوگه‌شه‌کانمان به‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستیه‌وه‌ سه‌ما به‌ ته‌مه‌نه‌ په‌پوله‌یه‌کانیان ده‌که‌ن ، ئه‌و رۆژه‌ی هه‌رگیز  له‌ یادناکرێت و ناتوانین له‌ نێو ئادگاره‌کان بیسرینه‌وه‌  ئه‌و رۆژه‌ی که‌ بناغه‌ی کۆمه‌لگه‌ی پێ بنیات ده‌نرێت و هه‌لبه‌سته‌ جوانه‌کانی ژیانی تیا ده‌خوێنرێته‌وه‌ و چیرۆکه‌ هه‌گیزنه‌گوتراوه‌کانی تیا سه‌ما ده‌که‌ن ئه‌و رۆژه‌ ی که‌ له‌ هه‌ندێک لایه‌نه‌وه‌ سێداره‌ بۆ عه‌شقه‌ جوانه‌کانی منال هه‌لده‌به‌سترێت و له‌لایه‌کی تر به‌ ده‌نگی ناسکی قاسپه‌ی که‌و و عود و که‌مان سه‌ما به‌ پالی په‌پوه‌یه‌ گولره‌نگیه‌کان ده‌کرێت رۆژی 6/1 ه‌

له‌ کۆتایدا ئه‌م پارچه‌ هۆنراوه‌ییه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی کورد عه‌بدولا په‌شێو ئه‌که‌مه‌ دیاری بۆ چاوی مناله‌ چاوگه‌شه‌کانی کورد له‌ هه‌ر کوێیه‌ک بن :
منداڵه‌کان ئه‌ی بێ لانه‌ ژین تاڵه‌کان
ئێوه‌ زه‌لکاو ده‌شله‌قێنن
ئێوه‌ ئه‌و بوومه‌ له‌رزه‌ن
سبه‌ی کانی ده‌ته‌قێنن
ئێوه‌ سبه‌ی سنوری ده‌ستکرد ده‌شکێنن


3.چ پرۆژه‌یه‌کت پێ جوانه‌ بۆ مناڵان بکرێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویان گه‌ش بێت؟
گه‌لێک پرۆژه‌ هه‌ن که‌ ده‌بنه‌ سه‌رماییه‌کی به‌ نرخ منال و کۆمه‌لگه‌ زۆر بریارو یاسا هه‌ن ئه‌گه‌ر بکرێت لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پێیهه‌لسن بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌بێته‌ مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی منال له‌ کۆمه‌لگه‌دا ،، ئه‌وانیش گرنگی دان و بایه‌خ دان به‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی منال  پێداچووه‌وه‌ی ته‌واو به‌ یاساو بنه‌ماکان و ئه‌و خالانه‌ی که‌ دانراون بۆ پاراستنی که‌سایه‌تی منال و رێگه‌گرتن له‌و دیارده‌ نه‌شازه‌ی که‌ رۆژانه‌ سه‌دان بگره‌ هه‌زاران منال له‌م کوردستانه‌ ده‌بینین که‌ کارده‌که‌ن له‌ پێناو به‌ ده‌ست هێنانی بژێوی ژیانیان ، بایه‌خ دان به‌ بنه‌مای که‌سایه‌تی منال ئه‌ویش رێکخستنه‌وه‌ی باخچه‌ی ساوایانه‌ له‌سه‌ر رێسا و خالی تایبه‌ت به‌م بواره‌ سود بینین له‌ کۆمه‌لگه‌ پێش که‌وتووه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م باخچه‌ییه‌ ببێته‌ هاندانێک بۆ سه‌رخستنی تواناو هێزی شارازوه‌ی منال ، دامه‌زراندنی کۆمه‌لگه‌ نمونه‌یه‌کانی تایبه‌ت به‌ منال و رێکخراوی زیاتر بۆ گه‌شه‌ پێدان به‌ توانای عه‌قلی و جه‌سته‌ی منال ، دانانی چه‌ند پرۆژه‌ییه‌ک بۆ قه‌ده‌غه‌کردن و نه‌هشتنی نه‌خوێنده‌واری و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ منال ، زیاتر گرنگی دان و بایه‌خ دان به‌ قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان و دانانی رێسا و بنه‌ما که‌ بگونجێت له‌گه‌ل کۆمه‌لگه‌ی  کوردی نه‌ک ولاتانی تر چونکه‌ هه‌موو کۆمه‌لگه‌یه‌ک له‌ رووی که‌لتورو رۆشه‌نبیری و کۆمه‌لایه‌تیه‌وه‌ له‌یه‌ک جیاوازه‌ ،، ئه‌مه‌و چه‌ند پرۆژه‌ییه‌کی تر ئه‌گه‌ر جێ به‌جێ بکرێت

رای چه‌ند منداڵێک له‌سه‌ر رۆژی 1/6
ئارام مناڵێکی ته‌مه‌ن 12 ساڵان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا له‌ نزیک ترافیک لایتی ئۆتۆمبێل دا خه‌ریکی فرۆشتنی کلینس فرۆشتن بوو وتی ماوه‌ی دووساله‌ خه‌ریکی ئه‌م جۆره‌ کاسبیه‌م و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ پۆلی 4 سه‌ره‌تای ده‌خوێنم رۆژانه‌ دوای ده‌وامی خوێندنگا ده‌ست ده‌که‌م به‌م جۆره‌ کاسبیه‌ وه‌ له‌ هاوینانیشدا هه‌ر خه‌ریکی ئه‌م کاره‌م ، ئارام وتی منیش ئه‌گه‌ر باری ژیانم خۆش بوایه‌ حه‌زم ئه‌کرد بچم بۆ هه‌موو جیاگایه‌کی خۆس بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم که‌مێک خۆشگوزه‌ران بم به‌ڵام خراپی گوزه‌رانمان رێگه‌م پێنادات به‌ ئاره‌زووی خۆم بگه‌رێم سه‌ردانی باخجه‌کانی مناڵان بکه‌م سه‌باره‌ت به‌ رۆژی جهیانی مناڵان پرسیارمان لێکرد وتی من هیچ له‌و باره‌یه‌وه‌ نازانم ته‌نها ئه‌ڵێن ئه‌و رۆژه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مناڵان به‌ڵام لای من هه‌ر وه‌کو رۆژه‌کانی تر ئاساییه‌ به‌لامه‌وه‌ !

رێباز؛ ئه‌و منداڵه‌ ته‌مه‌ن13 ساڵه‌ له‌ ناو بازاردا خه‌ریکی پێڵاو بۆیاخ کردن بوو زۆر هه‌وڵم له‌گه‌لدا تاکو که‌مێک وه‌کو منداڵێک قسه‌مان بۆ بکات به‌ڵام ئه‌و هه‌ر وتی رۆژانه‌ من ژیان لێره‌ به‌رێ ده‌که‌م هه‌موو ژیانی من دووباره‌یه‌ ئه‌گه‌ر رۆژێک ئه‌م کاره‌ نه‌که‌م ئه‌و رۆژه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ وه‌زعمان باش نابێت هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م کاسبیه‌ش خێره‌که‌ی زۆر نیه‌ به‌ڵام ئه‌بێت بڵێن له‌ هیچ باشتره‌ سه‌باره‌ت به‌ رۆژی منالانیش وتی راسته‌ ئه‌و رۆژه‌ بۆ سه‌رجه‌م مناڵانه‌ به‌ڵام من وه‌کو مناڵه‌ هه‌ژارێک ده‌ڵێم ئه‌و رۆژه‌ هی مناڵی هه‌ژار نیه‌!

سۆران :ئه‌و مناڵه‌ له‌ته‌مه‌ن ئیجگار بچوکه‌ له‌ناو بازاردا چه‌نده‌ ده‌سته‌یک عه‌لاگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو هاواری ده‌کرد دوو عه‌لاگه‌ به‌ 250 دینار هه‌ر به‌ بینینی هه‌ستت ده‌کرد خۆشی ژیان لای ئه‌م منداله‌ بونی نیه‌ و ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌زانێت رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ باوکی بێته‌ ناو بازارو ده‌ست بکات به‌ کارو کاسبی خۆی تاکو بتوانێت به‌م جۆره‌ کاره‌ که‌مێک ئه‌رکی سه‌رشانی باوکی ئاسان بکات له‌ دابین کردنی بژیوی ژیانی خێزانه‌که‌یان بۆیه‌ نه‌مان توانی زۆر بیدوێنین ته‌نها وتی به‌ یانیان له‌گه‌ڵ باوکم دێم بۆ ئێره‌ هه‌ندێکجار هه‌تاکو ئێواره‌ ده‌مێنینه‌وه‌ وه‌ هه‌ندێک رۆژیش لای نیواه‌روان ده‌رۆینه‌وه‌ بۆ ماڵ بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک پشو بده‌ین له‌ باره‌ی رۆژی مناڵانیشه‌وه‌ هیچی نه‌ ئه‌زانی.

ژیانی مافی هه‌موو مرۆڤێکه‌ بۆیه‌ له‌هه‌ر شوێنک یاخود له‌ هه‌ر جێگایه‌ک بیت هه‌وڵی خۆسکردنی ژیانی خۆت و دهو‌روبه‌رت بده‌ بێ گوێدانه‌ ره‌گه‌ز ، ئاین ،ره‌نگ، نه‌ته‌وه‌ ،هتد،چونکه‌ یه‌کێک له‌ بنه‌ما ئه‌ساسیه‌کانی ژیان خۆشگوزه‌رانی مرۆڤه‌کانه‌ بێ جیاوازی کردن له‌ نێوان ته‌مه‌نه‌کاندا خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێکه‌،
http://i49.tinypic.com/2dj5rg0.jpg

له‌ کۆتایدا جوانه‌ له‌ ژیاندا بژیت و خۆشه‌ویستی بکه‌یت به‌ دڵیکی منداڵانه‌ چونکه‌ دڵی منداڵ پرێتی له‌ جوانی و پاکی و بێ گه‌ردی هه‌میشه‌ جوانی ژیان له‌ دڵی منداڵانه‌وه‌ به‌ دی ده‌کرێت!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-062e002e53.gif
ئامــاده‌کردنی:یـــادگـــار &  هــــاونــــاز
تــایبه‌ت بـه‌ یانه‌ی کـوردژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-05-31 13:18:51

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: 6/1 له‌ روانگه‌ی دنیای مناڵ..بابه‌تێک بۆ رۆژی منداڵان..


سۆران :ئه‌و مناڵه‌ له‌ته‌مه‌ن ئیجگار بچوکه‌ له‌ناو بازاردا چه‌نده‌ ده‌سته‌یک عه‌لاگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو هاواری ده‌کرد دوو عه‌لاگه‌ به‌ 250 دینار هه‌ر به‌ بینینی هه‌ستت ده‌کرد خۆشی ژیان لای ئه‌م منداله‌ بونی نیه‌ و ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌زانێت رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ باوکی بێته‌ ناو بازارو ده‌ست بکات به‌ کارو کاسبی خۆی تاکو بتوانێت به‌م جۆره‌ کاره‌ که‌مێک ئه‌رکی سه‌رشانی باوکی ئاسان بکات له‌ دابین کردنی بژیوی ژیانی خێزانه‌که‌یان بۆیه‌ نه‌مان توانی زۆر بیدوێنین ته‌نها وتی به‌ یانیان له‌گه‌ڵ باوکم دێم بۆ ئێره‌ هه‌ندێکجار هه‌تاکو ئێواره‌ ده‌مێنینه‌وه‌ وه‌ هه‌ندێک رۆژیش لای نیواه‌روان ده‌رۆینه‌وه‌ بۆ ماڵ بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک پشو بده‌ین له‌ باره‌ی رۆژی مناڵانیشه‌وه‌ هیچی نه‌ ئه‌زانی.


ئه‌م چه‌ند دێره‌ زۆر کاری تێکردم زۆۆۆر کاریگه‌ر بوو
ده‌سته‌کانتان خۆسبێت کاکه‌ یادگار و هاوناز خان
بابه‌تێکی زۆر جوان و رازاوه‌ بوو وشه‌کانی زۆر جوان و
پڕ ماناو کاریگه‌ر بوو به‌ هیوای هه‌میسه‌ بابه‌تی جوان و به‌سود

ئه‌م ڕۆژه‌ جوان و پڕ له‌ پاکی و ساده‌ییه‌ له‌ هه‌مو مناڵانی جیهان و
مناڵانی کورودستان به‌ تایبه‌ت پیرۆزبێت
به‌و هیوای گشت منالانی کورودستانیش وه‌ک هه‌وم منالانی جیهان
له‌ مافه‌کانی خۆیان بێبه‌ش نه‌بن و له‌ چێژوه‌رگرتن له‌و ته‌مه‌نه‌ جوانه‌
بێبه‌ش نه‌بن له‌ خۆشیه‌کانی مناڵیان له‌کردنی مناڵیان

به‌سه‌ربردنی مناڵی به‌ ژیانێکی پر له‌ نه‌هامه‌تی ناخۆشه‌
به‌لام زۆۆۆۆۆر ناخۆشتر له‌ویش ئه‌و کاته‌یه‌ که‌ گه‌وره‌ بیت و سه‌یری ڕابردو که‌یت
که‌ مناڵیت به‌ڕێکردوه‌ به‌ڵام مناڵیت نه‌کردوه‌

به‌ هیوای ژیانێکی خۆش و ئاسوده‌ بۆ هه‌مو مناڵێک به‌ تایبه‌ت مناڵی کوردوستان

دوباره‌ ده‌سته‌کانتان خۆشبیت هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وتوبن

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-05-31 14:12:53

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: 6/1 له‌ روانگه‌ی دنیای مناڵ..بابه‌تێک بۆ رۆژی منداڵان..


جوانی پاکی فێربوون داهێنان خۆشی پێناسه‌ی ناسکی مناڵه‌
پیرۆز بێ جه‌ژنی مناڵانی کوردستان ئه‌خوازم بێبه‌ش نه‌بن له‌ خۆشیه‌کانی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ وه‌کو هه‌موو مناڵانی جیهان
ده‌ست خۆشی بۆ به‌ریزتان بابته‌که‌ زۆر رازاوه‌و جوانه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6b8f76c616.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7d0213984a.bmp
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-bfe212259f.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c0ec481aca.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-17a5153329.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d4571e32cb.bmp

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2010-05-31 16:18:45

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: 6/1 له‌ روانگه‌ی دنیای مناڵ..بابه‌تێک بۆ رۆژی منداڵان..

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاوناز خان و کاک یادگار،،
به‌راستی بابه‌تێکی زۆر زۆر جوانتان ئاماده‌ کردووه‌ و ماندوو بونی زۆری پێوه‌ دیاره‌...
هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم ،،ئومێدی سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له‌ کاره‌ جوانه‌کانتان...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2010-05-31 16:44:37

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2020-01-10
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: 6/1 له‌ روانگه‌ی دنیای مناڵ..بابه‌تێک بۆ رۆژی منداڵان..

دةستةكانتان خوش 
هاوناز  و كاك يادكار 
بابةتيكى زور زور جوانة ... سةركةوتوبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2010-05-31 18:02:58

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: 6/1 له‌ روانگه‌ی دنیای مناڵ..بابه‌تێک بۆ رۆژی منداڵان..

ماندوو نه‌بن و ده‌سته‌كانتان هه‌ر نه‌ئێشێت بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ڕاستی منداڵان شایسته‌ی هه‌موو جوانیه‌ك و هه‌موو وشه‌یه‌كی جوانن

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2010-05-31 18:07:45

Glenakam
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2014-02-13
په‌یامه‌كان: 567
WindowsXPMSIE7

Re: 6/1 له‌ روانگه‌ی دنیای مناڵ..بابه‌تێک بۆ رۆژی منداڵان..

ده‌ستان خۆش کاک یادگار و هاوناز خان
به‌ راستی بابه‌تێکی به‌ سود بوو ماندوو بونی پێوه‌ دیاره‌
هه‌ر بژین ......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2010-06-01 08:48:41

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
Norway
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2019-11-26
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: 6/1 له‌ روانگه‌ی دنیای مناڵ..بابه‌تێک بۆ رۆژی منداڵان..

dastakantan xosh bet hawnaz geyan w kake yadgar bo am babete jwana
hiwaxwazm ewaw hamo mnalani kurd temendrej w serkawtu bn

Kurdzhin
چی لێهات خەندەو وەفای جارانت؟
کوا ئەو بەلێنەی ناو دێری نامەکانت؟


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce9477a55a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2010-06-01 09:26:15

laya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥slemany♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-05
دواترین سه‌ردان: 2010-07-24
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE7

Re: 6/1 له‌ روانگه‌ی دنیای مناڵ..بابه‌تێک بۆ رۆژی منداڵان..

dastakantan xo6 bet babateke zor zor juana
mne6 banaue xomaua perozbaee la sarjam mnalane dnya akam*****

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2d3e390e98.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2010-06-01 10:21:23

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: 6/1 له‌ روانگه‌ی دنیای مناڵ..بابه‌تێک بۆ رۆژی منداڵان..

ده‌ستتان خۆش بێت کاکه‌ یادگار و هاوناز خان بۆ  ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ له‌ رۆژێکی وا پیرۆز به‌راستی شتێکی زۆر جوانتان هه‌لبژاردووه‌
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ چه‌ند وته‌یه‌ک له‌م رۆژه‌دا به‌شداری بکه‌ن و ئه‌ندامانیش تیایدا به‌شدار بن
ماندوو بوونی زۆر ی پێوه‌ دیاره‌ هیوادارم که‌ به‌خته‌وه‌رو سه‌رکه‌وتوو بن له‌ کاره‌کانتان

لێره‌وه‌ پیرۆزباییه‌کی گه‌رم ئاراسته‌ی مناله‌ چاوگه‌شه‌ بێ نازه‌کانی ولات ده‌که‌م
چه‌پکه‌ گولی رازاوه‌یان ئه‌که‌مه‌ دیاری بۆ ده‌سته‌ بێ گوله‌کانیان
چاوه‌ گه‌شه‌کانیان ماچ ده‌که‌م که‌ هه‌رگیز بێ به‌ش بوونه‌ له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیان

دووباره‌ ده‌ستتان خۆش و به‌خته‌وه‌ر بن

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2010-06-02 11:09:12

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2020-01-24
په‌یامه‌كان: 2357
WindowsXPOpera

Re: 6/1 له‌ روانگه‌ی دنیای مناڵ..بابه‌تێک بۆ رۆژی منداڵان..

ده‌سته‌کانتان خۆش کاک یادگار و نواخان ، هه‌ر بمێنن بۆ کوردژین ، هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2010-06-02 13:26:12

Rebeen S.M
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: Sulaymanyiah
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2018-09-03
په‌یامه‌كان: 2219
WindowsXPMSIE7

Re: 6/1 له‌ روانگه‌ی دنیای مناڵ..بابه‌تێک بۆ رۆژی منداڵان..

ده‌سته‌کانت خۆش نوا خان و کاک یادگار بابه‌تێکی جوان بوو بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌ که‌تایبه‌ته‌ به‌ منداڵان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2010-06-02 21:14:26

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2015-06-16
په‌یامه‌كان: 3662
WindowsXPMSIE

Re: 6/1 له‌ روانگه‌ی دنیای مناڵ..بابه‌تێک بۆ رۆژی منداڵان..

yaxwa aw dastatn xosh bet  kak yadgar  gyan  u  honaz gyan bo am babta jwana  u ba swda u  begwman  piroz  bae sarjm  mnalany jehan  aken u  ba tebaty mnalany kurdstan ba bwny yade jehanany manaln

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2010-06-03 12:57:50

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2015-04-05
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: 6/1 له‌ روانگه‌ی دنیای مناڵ..بابه‌تێک بۆ رۆژی منداڵان..

سه‌ره‌تا ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ یادگار  گیان بۆ ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌که له‌گه‌ڵمدا ‌ ئه‌زیزم خۆم به‌خۆشحاڵ ده‌زانم که‌ له‌گه‌ڵ که‌سێکی وه‌کو به‌رێزتان به‌شداریم کردووه‌ ..




خوشکی ئازیزمان تینا گیان ده‌ستت خۆش بۆ نوسینی ئه‌و وتته‌ جوانانه‌ ..له‌ راستیدا هه‌رچیه‌ک بۆ منالان بکه‌ین هه‌ر هێشتا که‌مه‌،سه‌رکه‌وتو بیت و ته‌مه‌ن درێژ بیت تینا گیان ..


فریشته‌ گیان سوپاس بۆ په‌یامه‌ رازاوه‌که‌ت . ده‌ستت خۆش بۆ دانانی وێنه‌کان به‌ساقه‌ ..بابه‌ته‌که‌ت رازاوه‌تر کرد،،سه‌رکه‌وتو بیت.


داده‌ سۆزی گول ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت بۆ نوسینی ئه‌و په‌یامه‌ جوانه‌ت به‌ساقه‌،هیوادارین به‌ دڵت بوبێت ، زۆر خۆشحال بوین به‌ په‌یامه‌که‌ت سۆزی گیان ،ئومێدی سه‌رکه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژی بۆ تۆی گوڵ.


دنا گیان ده‌ستته‌کانی به‌رێزیشت خۆش بێت بۆ په‌یامه‌که‌ت گیان، زۆر خۆشحاڵ بووم که‌ بابه‌ته‌که‌مان ‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی تۆی به‌رێزه‌..


کاکه‌ مه‌ریوان بژیت ئازیزم ، زۆر سوپاسی په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت ئه‌که‌ین ،به‌لێ منالان شایه‌نی له‌وه‌ زیاترن،، ده‌ستت خۆش بێت و ته‌مه‌ن درێژ بیت..


سات-دل گیان ده‌سته‌کانی تۆی گولیش خۆش بێت و هیوادارین جێی ره‌زامه‌ندی تۆی به‌رێز بوبێت ،، سه‌رکه‌وتو و سه‌رفراز بیت ..


کوێستان خانی ئازیز هه‌ربژیت .. سوپاس بۆ په‌یامه‌ رازاوه‌که‌ت گیان،، سه‌رکه‌وتووبیت و ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌رێزم..


لایه‌ گیان سوپاس ئازیزم.،، به‌هیواین کارێکمان کردبێت به‌ دڵی ئێوه‌ بێت،، سه‌رفراز بیت.


کاکه‌ سیروان ده‌ستت خۆش بێت بۆ په‌یامه‌ رازاوه‌که‌ت ئازیزم، زۆر خۆشحال بوین به‌ به‌شداری به‌ڕێزتان له‌ بابه‌ته‌کاماندا ،، هه‌رچییه‌ک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی منالدا بێت ئێمه‌ هیلاک نابین ، سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتو بیت.



کاکه‌ هێمن گیان ،، ده‌ستته‌کانی تۆش خۆش بێت بۆ په‌یامه‌که‌ت ، ته‌مه‌ن دڕێژ و خۆشبه‌خت بیت .هیوادارین به‌ دلت بوبێت.


کاک رێبین سوپاس به‌ریزم پۆ په‌یامه‌که‌ت . هه‌رسه‌رفراز بیت..



سه‌راب گیان ده‌ستتی به‌رێزیشتان خۆش بێت . سه‌رکه‌وتو بیت و هه‌ربژیت ئازیزم.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2010-06-04 14:58:56

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: 6/1 له‌ روانگه‌ی دنیای مناڵ..بابه‌تێک بۆ رۆژی منداڵان..

سه‌ره‌تا زۆر سوپاس بۆ ( کــاکــه‌ هــێـمـن و کـاکــه‌ ســیــروان و کــاکــه‌ مـــه‌ریـــوان و راژان خــــان و ســــۆزی خــــان ) که‌ ئه‌وانیش به‌ وته‌ جوانه‌کانیان به‌شداریان کردووه‌ له‌م بابه‌ته‌دا ده‌ستی ماندوو بونی ده‌گوشین و هیوای ته‌مه‌ن درێژیان بۆ ده‌خوازین له‌ ژیاندا ...

ده‌ست خۆش بۆ هه‌موو ئه‌و هاورێێانه‌ی که‌ به‌شداریان له‌م بابه‌ته‌دا کردوه‌ به‌ ده‌ست خۆشیه‌ جوانه‌کانیان بابه‌ته‌که‌یان هێنده‌ی تر رازاوه‌تر کردوه‌ ، زۆر خۆشحاڵین که‌ ده‌بینم بابه‌ته‌که‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئێوه‌ی ئازیز بوه‌ هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ ئێوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویست له‌ ژیاندا ، هه‌رده‌م له‌ خۆشی و شادیدا بن هاورێێان ،
ئێمه‌ش به‌ هیوای ئه‌وه‌ین سه‌رجه‌م مناڵانی جیهان و به‌ تایبه‌تی مناڵانی کوردستانی خۆمان هه‌موو کات له‌ خۆشیدا بژین و سه‌رجه‌م مافه‌کانی خۆیان بۆ به‌دی بێت له‌ ژیانی مناڵیان ،


له‌ کۆتایشدا ده‌ست خۆشی بۆ هـــاونــــاز خان به‌راستی ئه‌و زۆر ماندوو بوو به‌ ئاماده‌ کردنی بابه‌ته‌که‌وه‌ هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ ده‌خوازم له‌ ژیاندا ، هیوادارم هه‌رده‌م بیر و فکر رۆشن بێت بۆ کاری ئاوا جوان له‌ ژیانیدا ،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2013-06-01 09:12:41

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2017-03-07
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: 6/1 له‌ روانگه‌ی دنیای مناڵ..بابه‌تێک بۆ رۆژی منداڵان..

Dastan Xosh bet Hawreyaaan Lam Rozhada Pem Xosh bwww Am Nwe Bkamawaaa

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.83.32.171
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net