با نوێژەکانت پچر پچر نەبن و خۆت لەتوڕەیی خودا بپارێزە
چوار شەممە, 06 تەمموز 2011 09:43



بسم الله الرحمن الرحیم
نوێژ گەورەترین فەرمانى خودایە کۆلەکەى ئاینى پاکى ئیسلامە خاوەن بیرو باوەرى پاک بێزارى دەرنابرێت بەرامبەر بەو نوسینانەى کە باسى نوێژیان گرتۆتە ئەستۆ . نوێژ یەکێکە لە خۆراکە ڕۆحیەکان کە مرۆڤ ئاسوودە ئەکات، پەیوەندی وەندی مرۆڤە لەگەڵ زاتی خوا، لەبەر گرنگی نوێژە کە خوای باڵادەست کردوویەتی بە پایەی هەرە گەورەی ئیسلام، بەلام زۆرمان هەڵە ئەکەین وگوێی پێنادەین و ماوەماوە ئەیکەین، و نوێژەکانمان پچڕ پچر ئەبن، زۆر کەس هەیە هەفتەیێ نوێژ ئەکا تا مانگێک دوومانگ یان زیاتر وازی لێ دەهێنێ، یان ماوە ماوە نوێژەکانی ئەکات و بەردەوام نابێت، ئەمەش کێشە لە ئیمانی دایە، لەوانەیە زۆرکەس بڵێ حەز ناکەم وابم بەس خەتای خۆم نیە و ئاوام لێدێت، وا پشت بەخوا چەند شتێک باس ئەکەین تاکو ئەو کەسانەی بەم شێوەن إن شآءالله بتوانن بەسەر خۆیان زاڵبن و بەردەوام بن لە نوێژەکانیان بۆ هەتا هەتا.

سەرەتا تۆ کەپرێک بهێنە بەرچاوی خۆت، بهێنە بەرچاوت کە تۆ کەپرێکی زۆر گەورەت هەیە هەموو ئەوکەپرەیە لەسەر پێنج کۆڵەکە دات مەزراندووە، دیارە بوونی کەپرێکی گەروە پێویستی بە کۆڵەکەی قاییم هەیە، ئەگەر یەکێک لەو کۆڵەکانە ڕووخا ئەوا کەپرەکەت زەرەرێکی زۆری بەر ئەکەوێ، وە هۆی ڕووخانی ئەو کۆڵەکە بێهێزی کۆڵەکەکە بووە، خۆ ئەگەر بەشێوەیەکی باش دات بمەزراندبایە نە کۆڵەکەکە هیچی لێدەهات نە کەپرەکەشت تێک ئەچوو نە خۆشت زەرەر مەند نەئەبووی، بەهەمان شێووەیە کەپرەکە ئیسلامتە و پێنج کۆڵەکەکەش " شآیەتوومان و نوێژ کردن و زەکات دان و ڕۆژوو گرتن و حەجی ماڵی خودا"نە، ئەو کۆڵەکەیەی کە ڕووخا نوێژەکانتە، ئەوەیشی زەرەر مەند ئەبێت هەرخۆتی، ئاگاداربە گەر کەپرەکەت زوو چاک نەکەیەوە مەترسی ڕووخانی ئەبێت لەسەر کۆڵەکانی تریش.

خواى گەورە دەفەرمێ لە قورئانى پیرۆزدا ( ان الصلاة كانت على المؤمنين كتابا موقوتا ) واتە:"نوێژ لەسەر موسوڵمانان فەرزێکە بەستراوە بەکاتى تایبەتیەوە بە جێهێنانى پێویستیەکى تایبەتى موسوڵمانانە".
وە کۆتا گوفتارى پێغەمبەر (ص) لەگەڵ یاوەرەکانیدا ئەوەبوو فەرمانى پێدان بۆ پاراستنى نوێژ فەرموویەتى الصلاة _الصلاة هەر لەبەر رێزى نوێژ پێشەواى ئیسلام فەرمان ئەدات بەدایک وە باوک وە لێپرسراوانى مناڵ بۆ فێرکردنیان بە نوێژ لەتەمەنى ٧ سالیەوە وە ئەگەر نەیان کرد سەرزەنشتیان بکەن لەدواى ١٠ سالیەوە.

ئینجا ئەوەی لێرەدا یەکێکە لە زۆرگرنگەکان کردنی هەندێ شتە و دوورکەوتنەوەی هەندێ شتە تاکو بەردەوامی تاهەتامان هەبێت لەسەر نوێژەکانمان..
یەکەمیان قورئان: چونکە قورئانی پیرۆز پارێزەرە بۆ موسڵمان ئەمەش بەخششێکی خوایە بۆمان، بۆیە هەردەم هەوڵدە قورئان و گوێگرتن و خوێندنەوەی قورئانت لەیاد نەچێت، چونکە خوای گەورە پارێزگاری زیاترت ئەکات لە شەیطانی دورخراو لە میهری خوا.
دووەمیان هاوڕێ: چونکە بوونی هاوڕیی باش و هاوڕێی خراپ زۆر کاریگەرە لەسەر موسڵمان، نموونەمان زۆرە لەسەر ئەوموسڵمانانەی کە بەهۆی هاوڕێی خراپەوە دوورکەوتوونەتەوە لە حەق و لە نوێژەکانیان و چاکەکاری، وە نموونەشمان زۆرە لەسەر ئەوکەسانەی کە بەهۆی هاوڕێی باشەوە خوا ڕێنموویی کردوون و توانیویەتی پارێزگاری لە ئایینی خۆی بکات، تەنها ئەوەندەت لەیاد بی کەست خۆش نەوێ لەبەر خوانەبێ، وە ڕقیشت لەکەس نەبێتەوە لەبەر خوا نەبێ، گەر وابوویت دڵنیابە کەلێنێکی زۆر زۆر گەورەت لە شەیطان داخستووە تا بێت و بەرەنگارت ببێتەوە.
سێیەم یادی خوا؛ چونکە بەیادی خوا دڵەکان هێمن ئەبن و ئارام ئەگرن، هۆیەکەشی ڕۆحی مرۆڤە کە کاتێک مرۆڤ لەخواوە نزیک ئەبێت دڵی ئاسوودە و بەختەوەر ئەبێت، یەکێکی ترە لە بەهێزبوونی باوەڕی مرۆڤ چونکە هۆیەکی ترە بۆ پەیوەندی پتەو لەگەڵ خوای باڵادەست.
چوارەم کردنی نوێژەکان بەکۆمەڵ: "ئەمە زیاتر بۆ ڕەگەزی نێرە" چونکە چێژیکی تایبەتی تری هەیە کاتێک مرۆڤ نوێژ بەکۆمەڵ ئەکات، ئەمە جگە لەوەی کە پاداشتەکەیشی زیاترە.
پێنجەم واتاکان: هەموو ئەوانەی باسمان کردن مەرجێکی گەورەیان واتای ئەو خاڵانەیە کە باسمان کردن، تێگەشتن لەوشتانە وا ئەکات موسڵمان چێژێکی تایبەت وەرگرێ، هەر ئەوەیشە کە ئەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ تامی شیرینی ئیمان بکات.
شەشەم خوێندنەوەی بابەتی ئایینی: چونکە زانیاری بەدەست هێنان لەسەر ئایین و لەسەر بابەتەکانی پەرستشەکان و مردن و ڕۆژی دوایی و بەهەشت و دۆزەخ، بەهێزکردنی باوەڕ و ئیمانی مرۆڤی لەدواوە ئەبێت، وە لەگەڵ دەستپێکردنی هەموو خاڵەکان کە باسمان کردن، بڵێ "توکلت علی الله و أعوذ بالله من الشیطان الرجیم".

بێگومان نوێژ ئارامکەرى دڵ و دەروونە وە خواى گەورە لە قورئاندا لە سورەتى البقرەدا فەرموویەتى ( واستعينوا بالصبر والصلوة وانها لكبيرة الا على الخشعين ) واتە:" پەنا ببەنە بەر ئارامگرتن وە نوێژ بیگومان ئەرکێکى گەورەو گرانە مەگەر لاى لەخواترسان نەبێت".

وە لەیادت بێت نەکردنی نوێژ تاوانێکی زۆر گەورەیە، هەرکەسێک نوێژەکانی تەواو نەبن تاوانبار ئەبێت بەڕێژەیەکی زۆر، سەیرکە خوای گەورە چی ئەفەرمووێ: "فویل للمصلین. اللذین هم عن صلاتهم ساهون". واتە: جا هاوار و واوەیلا بۆ نوێژ گەرانێک... ئەوانەی گوێ نادەن بە نوێژەکانیان و کارکردی نیە لەسەریان و دڵی نادنێ و لێی غافڵن.
لەم دوو ئایەتە پیرۆزەوە کەسانێک واوەیلایان بۆکراوە لەلای خودای باڵادەستەوە یەکێک لەوا ئەوانەن کە غافڵن لە نوێژەکانیان، واتە ئەیکەن بەس پچر پچر.
جا بۆیە ئەوخاڵانەی سەرەوە کە باسکران پشت بەخوا هەوڵی بۆبدە تاکو لەو کەسانەبیت کە خوای گەورە لە سوڕەتی "المؤمنین"دا باسیانی کردووە و بەسەرفراز و سەرکەوتوو ناویانی بردووە.

بەسە بۆ مرۆڤ خوا خۆشی بوێت، لەهەمان کاتدا شوومە بۆی بکەوێتە بەر توڕەیی خودا.
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته...


نووسینی: موسلیم چۆمانی + ئەستێرە

 
ئاینی
وێنە
تۆ زیندویت ، خۆت مه‌خه‌ ڕیزی مردووانه‌وه‌ !
کاتێ په‌روه‌ردگار ئاده‌م (علیه‌ السلام)ی دروست کرد و له‌به‌هه‌شتدا داینا ، بۆ ماوه‌یه‌ک ...
وێنە
مردن له‌ به‌هه‌شت نییه‌
له‌ئه‌بو سه‌عید و ئه‌بو هوره‌یره‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوایان...
وێنە
ئارام گرتن (الصبر) به‌رامبه‌ر به‌ ژیان
جوانترین ڕه‌وشتی مرۆڤ له‌وه‌دایه‌ که‌ به‌رامبه‌ر ‌هه‌موو ڕووداو و سروشه‌کانی ژیان...
وێنە
18 رێگا بۆ چوونه‌ ناو به‌هه‌شت
1 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك بگات به‌ خودای خۆی و هیچ هاوه‌ڵێكی...
وێنە
ڕۆژێكیان گریام بۆ زۆری گوناهم،كه‌می چاكه‌م،فرمێسك له‌ چاوم به‌ خوڕ هاته‌ خواره‌وه‌....
وتی: چیته‌ ئه‌ی به‌نده‌ی خودا؟ وتم :تۆ كێی؟ وتی:فرمێسكه‌كانتم.. وتم:ئه‌ی بۆ ئاوا به‌ خوڕ...
وێنە
وتارێکی کورت و په‌ندێکی گه‌وره‌!!
ئه‌گێرنه‌وه‌ پیاوێکی دانای ڕیش سپی ، بۆ به‌جێگه‌یاندنی نوێژ به‌ره‌و مزگه‌وت...
وێنە
خـــانـــمـــان ڕووخـــســـاری دره‌وشــــاوه‌ت ئـــه‌وێـــت ؟؟
نوێژ یه‌كیكه‌ له‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌ خالق لێمان داوائه‌كات ،، ڕۆژانه‌ پێنج فه‌رز نوێژ...
وێنە
نـــوێـــژی بــه‌یــانــی وه‌ك گــه‌وره‌تــریــن
‌ تیشكی خۆر له‌ كاتی هه‌ڵهاتنی دا نزیكه‌ له‌ ڕه‌نگی سوره‌وه‌ ،، ئه‌م ڕه‌نگه‌ش چالاكی...
وێنە
ڕه‌وشت به‌رزی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) هۆیه‌کی تره‌ بۆخۆشویستنی..
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان که‌باسی ڕه‌وشت و ئاکاری پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌که‌ین،...
وێنە
قـسـ ـ ـه‌کردنی دۆزه‌خ
دۆزه‌خ یه‌کێکه‌ له‌ دروستکراوه‌کانی خوای په‌روه‌ردگار ، که‌ ده‌بینێت و قسه‌و ئاخاوتن ...
وێنە
ئارامبگره‌، تۆ نزیکیت له‌سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌..
ئارامگرتن جوانیه‌که‌، که‌ جوانیه‌کی دی به‌ مرۆڤ ئه‌به‌خشێت، هۆیه‌کی تره‌ بۆ...
وێنە
قــه‌باره‌ی جــه‌سته‌ی دۆزه‌خیــه‌کان
خه‌ڵکان له‌هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بمرن  خوای گه‌وره‌ هه‌ر له‌ته‌مه‌نی سی و سێ (33) ساڵیدا...
وێنە
ئــه‌و كــاتــانــه‌ی كـه‌ یــادی خــالــق ئــه‌كــه‌یــت ئــاسـتوده‌تــریـنـی ....
عیباده‌ت كردن هه‌میشه‌ ئاسوده‌یی یه‌كی تره‌ بۆ مان ،، ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ سه‌رقاڵی زیكر...
وێنە
پاڕانه‌وه‌
خودایه‌ من که‌ زۆر تاوانبارم، تۆ ئاگاداریت و به‌خشینت زۆر زیاتره‌، لێخۆشبوونت بڕژێنه‌...
وێنە
ئــــــــــایـــــــــا ئه‌زانیت؟
-  ئایا ئه‌زانیت یه‌که‌م که‌س که‌ ئاواتی مردنی خواست  پێخه‌مبه‌ر يوسف ڕه‌زای خوای...
وێنە
چی بۆره‌مه‌زان كراوه‌
هه‌مومان ده‌زانین چه‌ندرۆژێكی كه‌می ماوه‌ كه‌ره‌مه‌زان ببێت به‌میوانێكی خۆشه‌ویستی...
وێنە
بە متمانە و باوەڕ و هیواوە ژیان بەسەر بەرن.
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان ١- Confidence متمانە و دڵنیایی: خەڵکی لادێ بڕیاریان داوە کە بۆ بارینی باران ...
وێنە
گفتوگۆی تۆبەکارێک بۆ شەیطان..
شەیطان لەوەتەی هەم دژم وەستاوی و دژایەتیم ئەکەی، سوپاکانت بۆم ئەنێری تا لەخشتەم بدەی و لاڕێم بکەی، لەوەتەی...
وێنە
له‌ شته‌ سه‌ر سورهینه‌ره‌كانی نیشانی پیَغه‌مبه‌ر درا له‌ شه‌و رۆییدا
1 / دوونیا : پیَغه‌مبه‌ر دوونیاى نیشان درا له‌ سه‌ر شیَوه‌ى پیریَك . 2 / إبلیس : نیشانی...
وێنە
میوانداری
پیره‌ژنێکی پاک و به‌ ئیمان شه‌وێک له‌ خه‌ویا ‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ خودای گه‌وره‌ کرد وتی:...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه