نه‌خۆشی شیزۆفرینیا یان جنۆكه‌ چوونه‌ له‌ش........
چوار شەممە, 22 شوبات 2012 18:34



پسپۆری ده‌رونی: ته‌نیا به‌دره‌دین


هه‌موومان ئه‌وه‌ ده‌زانین توش بوون به‌نه‌خۆشی
ده‌رونی تارداه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری ئالۆزه‌  به‌لَام
ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نیَت كه‌ نه‌خۆشی ده‌رونی چاره‌سه‌رناكریت وه‌ ده‌بیَت دان به‌وه‌ش دابنیَین
كه‌چۆن جه‌سته‌ ی مرۆڤ توشی نه‌خۆشی ده‌بیَت به‌هه‌مان شیَوه‌ ده‌رونی مرۆڤیش توشی تیَك
چوون ونه‌خۆشی ده‌بیَت ئه‌وه‌ی من  مه‌به‌ستمه‌
باسی بكه‌م توش بوون به‌ نه‌خۆشی شیزۆفرینیایه‌ كه‌ له‌كۆمه‌لگای ئیَمه‌ به‌شیَوه‌یه‌كی ناته‌دروست
لیَكدانه‌وه‌ی بۆده‌كریَت پی ده‌گۆتریت(شیت) زۆرجار بۆچاره‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌ هه‌ندیَك له‌
تاكه‌كانی
كۆمه‌لگا په‌ناده‌به‌نه‌ به‌رهه‌ندیَك له‌ بازرگانه‌كان كه‌مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی بازارگانی
به‌ئایین و ئایه‌ته‌كانی خودا ده‌كه‌ن له‌ پیَناو په‌یداكردنی پژیَوی ژیانیان بیَگومان
ئه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ هه‌موو ئاینه‌ ئاسمانیه‌كان ئه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ مرۆڤ ببیَته‌ گالَته‌
جاڕی ده‌ستی جنۆكه‌ و یاری به‌ عه‌قلی بكات، به‌لَام باوه‌ربوون به‌جنۆكه‌ جوونه‌ ناو له‌ش
له‌ ناو هه‌ندیَك له‌ كۆمه‌لگاكان وه‌كو كه‌لتوری لی هاتووه‌ زۆرجار هه‌ندیَك له‌به‌ناو
پیاوانی ئاینی په‌نای بۆ ده‌به‌ن له‌ریَگه‌ی لیَدان و ئازاردان و سزادانی جه‌سته‌ی و
ده‌رونی و سوكایه‌تی پی كردنو تف كردنو به‌نه‌فره‌ت كردنو  كۆمه‌لیَك سلوكی تری نا به‌جیَ.
ئه‌وه‌ی جیَگه‌ی
سه‌ره‌نجه‌ زۆربه‌ی جاركه‌سانی توش بوو به‌نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌ كان ده‌بنه‌ قوربانی ده‌ستی  ئه‌و
بازرگانانه‌ . ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ روونی
بكه‌مه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی ماموستایانی ئاینی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ جنۆكه‌ ناچیَته‌ ناو له‌شی
مرۆڤ  به‌ پیَی به‌لَگه‌ ئایینه‌یه‌كان . ئه‌وه‌ی
من مه‌به‌ستمه‌ لیَره‌دا روونی بكه‌مه‌وه‌ نه‌خۆشی شیزۆفرینایه‌ كه‌ به‌ نه‌خۆشی جنۆكه‌ له‌ ناو
كۆمه‌لگای ئیَمه‌ بلاو بۆته‌وه‌ نه‌خۆشی شیزۆفرینیا یه‌كیَكه‌  له‌ نه‌خۆشیه‌ عه‌قلیه‌كان كه‌ توشی
مرۆڤ ده‌بیَت
شیزۆفرینیا به‌مانای دابه‌ش بوونی ژیری دیَت  توشی دوو جۆره‌ باوه‌ری دژ به‌یه‌ك ده‌بیَت
كۆمه‌لیَك
وه‌هم و خه‌یالاتی ناواقیعی بۆدروست ده‌بیَت كه‌ جیَگه‌ی باوه‌ركردن نیه‌ له‌لای
ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی یه‌كیَك له‌ نیشانه‌سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و
نه‌خۆشه‌ هه‌ستی پیَ ده‌كات خه‌لَكی تر هه‌ستی پی ناكات نمونه‌ هه‌ست كردن به‌ ده‌نگی مۆسیقا
كه‌ ته‌نها ئه‌و گویَی لیَ ده‌بیَت كه‌سانی تری ده‌وروبه‌ری ئه‌و ده‌نگانه‌یه‌یان گویَ لیَ
نابیَت  زۆرجا واهه‌ست ده‌كات كه‌  كه‌خیَزانی پیَك هیَناوه‌ و مندالی هه‌یه‌ له‌ واقیعش
دا خیَزانی نیه‌  یاخوت به‌ خه‌یال په‌یوه‌ندی
له‌ گه‌لَ كۆمه‌لیَك كه‌س دا هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ ووجودیان نیه‌ قسه‌كانی زیاتر ناواقیعین
نا مه‌نتقین یاخوت واهه‌ست ده‌كات كه‌ خه‌لَكانیك هه‌ن دژیاتی ئه‌و ده‌كه‌نو به‌ نیازن
بیكوژن و ئازاری بده‌ن هتد.. ئه‌مه‌ش  ده‌بیَته‌هۆی
ئه‌وه‌ی كه‌سی نه‌خۆش نه‌توانیَت به‌كارو چالاكیه‌كانی هه‌لَبستیَت توانای به‌دی هیَنانی
جۆله‌كانی نه‌بیَت . شیزۆفریناش چه‌ند جۆریَكی هه‌یه‌.له‌وانه‌

هیبیفرینیا: گه‌رانه‌وه‌یه‌ بۆته‌مه‌نی مندالی
ئه‌وانه‌ی توشی ئه‌و جۆره‌ ده‌بن زیاتر سلوكی مندالانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن هه‌ست به‌ گه‌وره‌بوونی
خۆیان ناكه‌ن وه‌كو مندال ره‌فتارده‌كه‌نو سلوكه‌كانیان دژی كۆمه‌لگایه‌. به‌نمونه‌
خۆرووتكردنه‌وه‌. وه‌هه‌روه‌ها توشی تیك چوونی سۆز ده‌بن و نزیكترین كه‌سیان ده‌مریت
له‌لایان ئاساییه‌وكاریگه‌ری له‌سه‌ری دروست ناكات .

كه‌تاتۆنیا:ئه‌مانه‌ له‌شوینی خۆیان بۆماوه‌یك
ره‌ق ده‌بن وه‌كو ته‌خته‌ و هیچ هه‌لَسو كه‌وتیَك ناكه‌ن.

سیمپلَ: ئه‌مانه‌ توشی بیركلۆلی ده‌بن و هیَدی
هیَدی ئاگاداری ژیان نابن و تاوم و چیژ له‌ ژیان وه‌رناگرن

ده‌رونی عه‌ێابی: ئه‌مانه‌ زیاتر كه‌سانی
شه‌رانگیزو توندو توره‌ و هه‌لَچوون كه‌ پیشتر له‌ ئه‌نجامی ئه‌و كیشه‌و گرفتانه‌ی هه‌یان
بووه‌ توشی بوونه‌,

 
ئه‌م نه‌خۆشیه‌ زۆرجا به‌شیوه‌یه‌كی كتو پر ده‌رده‌كه‌ویَت بۆیه‌ زۆرجا له‌ناو كۆمه‌لگا
ئیَمه‌ پیَ ی ده‌لیَن جنۆكه‌ نۆكه‌ ده‌ستی لیَ وه‌شاندوه‌، به‌لَام له‌راستی دا په‌یوه‌ندی
به‌جنۆكه‌وه‌
نیه‌ به‌لَكو كۆمه‌لَیَك هۆكارن كه‌بونه‌ته‌ هۆی توش بوون به‌نه‌خۆشی شیزۆفرینیا  له‌وانه‌ :

*بۆماوه‌: كاریگه‌ری هه‌یه‌ به‌لَام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌
ناگه‌ینیَ ئه‌گه‌ر یه‌كیَك له‌ ئه‌ندامه‌كانی خیَزانی توشی نه‌خۆشی شیزۆ فرینابیَت نمونه‌
دایك یاخوت باوكی ئه‌وه‌ مندالَه‌كه‌ش توشی نه‌خۆشیه‌ كه‌ده‌بیَت به‌لَكو ئه‌مه‌ هۆكاریَكی
لاوه‌كیه‌.

*كمیاوی میشك: كاتیَك گویزه‌ره‌ ده‌ماریه‌كان
توشی تیَك چوون ده‌بیَت یان كه‌موكورتیان تیَداده‌كه‌ویت تاك توشی بیرو بۆجوونی هه‌لَه‌
ده‌بیَت و ناتوانیَت به‌سه‌ر خۆی زال بیَت و كۆنترۆلی خۆی بكات  له‌مه‌ر ئه‌و بیرو بۆچوونه‌
هه‌لَانه‌ی كه‌ له‌ میَشكیدا
ده‌خولَیَته‌وه‌ بۆیه‌ توشی وه‌هم ده‌بیَت . یه‌كیَك له‌ گرینگترین گویزه‌ره‌ ده‌ماریه‌كان
(دۆپامین)
ه‌ وه‌ هه‌روه‌ها پیَكهاته‌ی ماده‌ی (سیۆرتین) به‌یه‌كیَك له‌هۆكاره‌كان داده‌نریت بۆتوش
بوون  به‌نه‌خۆشی شیزۆفرینیا وه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش
زۆرجار كه‌موكرتی له‌ میَشك و له‌ناوجوونی خانه‌كانی میَشك مرۆڤ توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌
ده‌كه‌ن بیَگومان له‌ناوجوونی خانه‌كانی میَشكیش كه‌ ده‌بیته‌هۆی دروست بوونی كه‌مو كورتی
له‌ مبَشك زیاتر له‌ریگه‌ی به‌كارهینانی مادده‌ بیَ هۆش كه‌ره‌مانه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌یش
هۆكاریكه‌ بۆ توش بوون به‌نه‌خۆشی شیزۆفرینیا.

 

* وه‌ هۆكاریكی تر گرینكی نه‌دانی مرۆڤه‌به‌
به‌خودی خۆی و خۆ فه‌رمۆش كردنه‌ كه‌ زۆرجا مرۆڤ توشی گرفتیَكی ده‌رونی ده‌بیَت كه‌ ره‌نگه‌
هۆكاره‌كه‌ی كۆمه‌لایه‌تی بیَت یاخوت داری یا سیاسی بیَت كه‌ هه‌ولَی چاره‌سه‌ركردنی
هۆكاره‌كه‌ نادات به‌ هه‌لپه‌سیَردراوی ده‌یهیَلیَته‌وه‌ ئه‌و هه‌موو كیشه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ كه‌لَه‌كه‌
ده‌بیَت و له‌ كۆتای دا ناتوانریت كرنترول بكریت له‌ ئه‌نجامدا مرۆڤ توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌
ده‌كات. به‌لَام ئه‌وه‌ له‌بیر ناكه‌ین مرۆڤ به‌یه‌ك كیَشه‌ توشی تیَك چوون نابیَت به‌لَكو
كۆمه‌لَیك
كیَشه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ كه‌له‌كه‌بووه‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌ كه‌ میَشك توانای خۆی له‌ ده‌ست ده‌دات توشی
كه‌موكورتی ده‌بیَت سه‌ره‌نجام تاك توشی نه‌خۆشی ده‌رونی ده‌بیَت. ده‌توانین بلین هۆكاری
گرفته‌ ده‌رونیه‌كان ده‌وری سه‌ره‌كی ده‌بینین له‌ توش بوون  به‌و نه‌خۆشیه‌ بۆیه‌ زۆرگرینگه‌ كاتیك
توشی گرفتیكی
ده‌رونی یان قه‌یرانكی ده‌رونی ده‌بیَت به‌زووترین كات هه‌ولَی چاره‌سه‌ركردنی بده‌ین له‌ریَگه‌ی
كه‌سانی پسپۆری ده‌رونی وه‌ په‌نا نه‌به‌ینه‌ به‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌یانه‌ویت له‌ سه‌رحیسابی
ده‌رونی ئیَمه‌وه‌ پاره‌ په‌یدابكه‌نو یاری به‌ چاره‌نوسمان بكه‌ن له‌ژیر دروشمی بیَ ماناو
پروپوچ. چونكه‌ ئه‌مه‌ت له‌بیر نه‌چیَت ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان وایه‌ كه‌ جنۆكه‌ ده‌چیَته‌ له‌شی
مرۆڤه‌وه‌ ئه‌وانه‌ خۆیان توشی نه‌خۆشی ده‌رونی بوونه‌ ئیتر ناكریَت ئیَمه‌ نه‌خۆشیه‌كانمان
به‌ كه‌سانی نه‌خۆش چاره‌سه‌ربكه‌ین.

 
ده‌رونناسی
وێنە
خۆشبه‌ختی‌ و به‌دبه‌ختی‌
خۆشبه‌ختی‌ ئاسووده‌ی‌ و ئارامی‌ دڵ و ده‌روونی‌ مرۆڤه‌كانه‌كانه‌ وه‌...
وێنە
فۆبیابوون لە مندا
بەدەر لە سروشتەكانی ژیان، هەمیشە سروشتێكیتر خۆی حەشارداوە، سروشتێك كە لای ئێمە سروشت نییە، بەڵام لە ئەنجامی...
وێنە
ژیانی به‌ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی خه‌مۆکی
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌...
وێنە
چۆن بزانین ته‌ندروستی ده‌رونیمان باش نیه‌ ......
پسپۆری ده‌رونی:  ته‌نیا به‌دره‌دین گرفتی تاكه‌كانی كۆمه‌لگا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناتوانین...
وێنە
نهێنیەکانی زمانی جەستە
بۆ جەستە زمانێکی تایبەتی هەیە ، کەدەربڕی بیرو ڕاو نیازو حەزەکانی زۆر جار کەسایەتی کەسەکانە ، مرۆف ئەتوانێت...
وێنە
توندو تیژی به‌رامبه‌ر به‌ منال و کارگه‌ری خراپ
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ده‌روونی له‌ ولاتی سویسرا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ...
وێنە
کەنایزمەی ئایین و کاریگەری دەرونی لەسەر تاک
مرۆڤ کائێکی بایلۆجی کۆملایەتیە هەموو ئەوشتانەی لەدەوروبەری هەیە کاریگەری لەسەر دروست دەکەنو ئاراستەی دەکەن...
وێنە
ڕاهێنان له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانی قووڵ بکه‌
باوه‌ڕ به‌خۆبوونت تاڕاده‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌هه‌ستی تۆوه‌...
وێنە
به‌یوه‌ندی ده‌روناسی كۆمه‌لایه‌تی به‌ زانسه‌ته‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی تره‌وه‌
•     زانستە ڕەفتارییەكان: ( ڕالف لینتۆن) دەڵێت: ( هەتا ئێستا عادەتمان ئەوە بووە كە ( كولتور ) بە...
وێنە
دەروونناسی كۆمەڵایەتی جية؟
دەكرێ بڵێین كە دەروونناسی كۆمەڵایەتی بریتی یە لە تێكەڵكێش كردنی دوو زانستی ( دەروونناسی+ كۆمەڵناسی )...
وێنە
زوو له‌ خه‌و هه‌ڵسان له‌ بیانیان یارمه‌تی حاله‌تی ده‌روونی مرۆڤ ئه‌کات
کومه‌لێک له‌ پسپۆران له‌ زانکۆی رۆماهتونی بریتانی گیشتنه‌ ئه‌وه‌ی که‌ زوو له‌ خه‌و...
وێنە
بیر له‌باوه‌ڕ به‌خۆبون بکه‌ره‌وه‌
وتم که‌ بیرکردنه‌وه‌ هۆی ڕاکێشان و سازاندی. له‌بنه‌ڕه‌تدا بیری تۆ تایبه‌ت مه‌ندی...
وێنە
ئه‌نجامدانی یاری کۆمپیوته‌ری به‌ شه‌وان مرۆڤ توشی خه‌مۆکی ده‌کات
توێژینه‌وه‌یه‌کی ده‌رووناسی  ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ئه‌نجامدانی یاری به‌...
وێنە
ڕێڕه‌وی سه‌رکه‌وتن بۆ کارکردن له‌وانی تر
ـ ئامانجت له‌ژیاندا بوردی دیاریبکه‌ دواتر کاربکه‌ بۆ به‌دیهێنانی . ـ تواناو به‌هره‌...
وێنە
كۆمەڵناسی لادێیی
كۆمەڵناسی لادێیی: لقێكە لە لقەكانی كۆمەڵناسی گشتی كە باس لە دیاردە كۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی یەكانی ...
وێنە
بۆ بەختەوەر بوونت پێنج شت بکوژە!
یەکەم: بێ کاری و تەنهایی کاتێک مرۆڤ تەنها و بێ کار ئەبێت هزر و بیری ئاڵۆز دەبێ و کارەکانی لێ تێکەڵ دەبن و...
وێنە
شه‌قام منداڵ په‌روه‌رده‌بكات یاخوت خۆمان په‌روه‌رده‌ی بكه‌ین
په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ئه‌ركێكی قورسه‌ ئه‌گه‌ر بێت و به‌ووردی بروانینه‌سایكولوژیای...
وێنە
خوێندنەوەی پەرتوک مرۆڤ دووردەخاتەوە لە خەمۆکی و دوودڵی
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمەریکی ئەوەی دەرخست کە خوێندنەوەی پەرتوک کاریگەری باشی دەبێت بۆ دوورخستنەوەی مرۆڤ لە...
وێنە
رووبەرووبوونەوە لەگەل ترس
کاتێ کونترولکردنی ترس کێشە بۆ مرۆڤ پەیدا دەکات پێویستە مرۆڤ سێ رێکا بە کار بھێنێت بۆ خو دوور خستنەوە لە ترس...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه