.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ئةم كاتةتان باش هاورييانم .
من بيويستم بة رابؤرتيكة لةسةر ئةشكةوت كرينك نية هةر ئةشكةوتيك بيت بةلام لة سةر بة كوردستان بيت هيوا دارم برسيارةكةم وازع بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له‌كوردستان ده‌كه‌وێته قه‌دپاڵی چیای برادۆست، له‌ڕۆژئاوای زێی گه‌وره هه‌یه‌و لهڕۆژههڵاتیشی قه‌زای مێرگهسوو، ئه‌م ئه‌شكه‌وته 800 مه‌تر له‌گوندی شانه‌ده‌ری ناوچه‌ی بلێ- وه دووره‌و پانی ده‌رگاكه‌ی 82 پێیه‌و به‌رزییه‌كه‌شی 26 پێیه، ناوه‌ڕاستی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ش 175 پێ به‌رزه.
ئه‌م ئه‌شكه‌وته شوێنه‌واری مرۆڤی كۆن بووه (مرۆڤی نیانده‌رتاڵ)، چه‌ندین جار پسپۆڕ‌و شاره‌زای شوێنه‌وارناسی و جیۆلۆجی سه‌ردانی ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌یان كردووه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنیان به‌توێژینه‌وه‌یه‌كی دروست له‌سه‌ر ژیان و مێژووی ناو ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر.
له‌و توێژینه‌وه یه‌ك له دوای یه‌كانه‌ی كه له‌ساڵی 1951 دا ئه‌نجامدران له‌لایه‌ن زانای شوێنه‌وارناسی ئه‌مریكی (رالف) كه‌ماوه‌ی ده‌ساڵی خایاند‌و به چوار چینی یه‌ك له دوای یه‌ك ئه‌نجامدران، به‌ناوه‌كانی چینی a b c d) ) كه به مادده‌ی كاربۆنی 14 كاره‌كانی تێدا ئه‌نجامدرا، سه‌رئه‌نجام دوای هه‌ڵكه‌ندنی 14 مه‌تر، چه‌ندین ئێسكی و پروسكی گیانه‌وه‌رانی كێوی تێدا دۆزرایه‌وه وه‌ك ئاسك و بزنی كێوی له‌گه‌ڵ چوار په‌یكه‌ری مرۆڤی نیانده‌رتاڵ كه سیانیان مرۆڤی گه‌وره‌بوون له‌گه‌ڵ منداڵێك، دوای ئه‌و توێژینه‌وه مێژووییه‌ی كه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ ئه‌نجامدرا، ده‌ركه‌وت كه ژیان له‌م ئه‌شكه‌وته‌دا بۆ 45-60 هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م ئه‌شكه‌وته له دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991 و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ سه‌ر زێدی باو و باپیرانیان، كردبوویان به‌شوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واره‌كان بودجه‌یه‌كی كراوه‌ی بۆ داناوه به‌مه‌به‌ستی كردنی به‌شوێنێكی گه‌شتوگوزاری و پاراستنی ئه‌م شوێنه‌واره، ئێستاش رۆژانه كاری تێداده‌كرێت و خه‌ڵكیش به‌هۆی ئه‌و رێگایه‌ی بۆ دروستكراوه سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
لێرش چه‌ند وێنه‌یه‌کی ئه‌شکه‌وته‌که هه‌یه ده‌توانیت سودی لێ وه‌ربگریت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه





zor supas dastt xosh bet hawrem
له‌سه‌ر هێڵ نییه