❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوكارى لة ئيوةى بةريز

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-01 18:30:59

shoray8
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-22
دواترین سه‌ردان: 2026-10-27
په‌یامه‌كان: 172
WindowsXPFirefox

هاوكارى لة ئيوةى بةريز

ئةم كاتةتان باش هاورييانم .
من بيويستم بة رابؤرتيكة لةسةر ئةشكةوت كرينك نية هةر ئةشكةوتيك بيت بةلام لة سةر بة كوردستان بيت  هيوا دارم برسيارةكةم  وازع بيت

Kurdzhin
خۆشی دونیا ناتوانێ دڵخۆشم بكات
چونكه‌ لێت دوورم دڵ هه‌مووكات بیرت ده‌كات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-01 19:20:32

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: هاوكارى لة ئيوةى بةريز

ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له‌كوردستان ده‌كه‌وێته‌ قه‌دپاڵی چیای برادۆست، له‌ڕۆژئاوای زێی گه‌وره‌ هه‌یه‌و له‌ڕۆژهه‌ڵاتیشی قه‌زای مێرگه‌سوو، ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ 800 مه‌تر له‌گوندی شانه‌ده‌ری ناوچه‌ی بلێ- وه‌ دووره‌و پانی ده‌رگاكه‌ی 82 پێیه‌و به‌رزییه‌كه‌شی 26 پێیه‌، ناوه‌ڕاستی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ش 175 پێ به‌رزه‌.
ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ شوێنه‌واری مرۆڤی كۆن بووه‌ (مرۆڤی نیانده‌رتاڵ)، چه‌ندین جار پسپۆڕو شاره‌زای شوێنه‌وارناسی و جیۆلۆجی سه‌ردانی ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌یان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنیان به‌توێژینه‌وه‌یه‌كی دروست له‌سه‌ر ژیان و مێژووی ناو ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر.
له‌و توێژینه‌وه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كانه‌ی كه‌ له‌ساڵی 1951 دا ئه‌نجامدران له‌لایه‌ن زانای شوێنه‌وارناسی ئه‌مریكی (رالف) كه‌ماوه‌ی ده‌ساڵی خایاندو به‌ چوار چینی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك  ئه‌نجامدران، به‌ناوه‌كانی چینی a b c d)  )  كه‌ به‌ مادده‌ی كاربۆنی 14  كاره‌كانی تێدا ئه‌نجامدرا، سه‌رئه‌نجام دوای هه‌ڵكه‌ندنی 14 مه‌تر، چه‌ندین ئێسكی و پروسكی گیانه‌وه‌رانی كێوی تێدا دۆزرایه‌وه‌ وه‌ك ئاسك و بزنی كێوی له‌گه‌ڵ چوار په‌یكه‌ری مرۆڤی نیانده‌رتاڵ كه‌ سیانیان مرۆڤی گه‌وره‌بوون له‌گه‌ڵ منداڵێك، دوای ئه‌و توێژینه‌وه‌ مێژووییه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ ئه‌نجامدرا، ده‌ركه‌وت كه‌ ژیان له‌م ئه‌شكه‌وته‌دا  بۆ 45-60 هه‌زار ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ له‌ دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991 و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بۆ سه‌ر زێدی باو و باپیرانیان، كردبوویان به‌شوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واره‌كان بودجه‌یه‌كی كراوه‌ی بۆ داناوه‌ به‌مه‌به‌ستی كردنی به‌شوێنێكی گه‌شتوگوزاری و پاراستنی ئه‌م شوێنه‌واره‌، ئێستاش رۆژانه‌ كاری تێداده‌كرێت و خه‌ڵكیش به‌هۆی ئه‌و رێگایه‌ی بۆ دروستكراوه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌ن.




لێرش چه‌ند وێنه‌یه‌کی ئه‌شکه‌وته‌که‌ هه‌یه‌ ده‌توانیت سودی لێ وه‌ربگریت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-02 20:03:34

shoray8
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-22
دواترین سه‌ردان: 2026-10-27
په‌یامه‌كان: 172
WindowsMSIE7

Re: هاوكارى لة ئيوةى بةريز

zor supas dastt xosh bet hawrem

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net