.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ئەمە وێنەی شاری فوکوشیمایە پێش بومەلەرزەکە
پاش ئەو بوومەلەرزەیە ی لەمانگی سێ ی ئەمساڵ لەشاری فوکوشیمای یابانی ڕویدا بەپلەی 8،9 بەپێوەری ڕێختەر ، بووە هۆی لەناوجونی ئەم شارە جوانە لەسەر ڕوی زەوی،
بەدەیان هەزار قوربانی لێکەوتەوە، کەئەمە خۆی لەخۆیدا کارەساتێکی دڵتەزێنەو کاتێک مرۆف وێنەی وێرانکاریەکانی دەبینێت بۆ هەمیشە ئازارەکانی لەناخیدا ئەمێنێتەوە،
لەدەست دانی کەسوکارو خۆشەویستیان، بنیاتنانی سەد ساڵەی پێشکەوتنیان لەبەر جاویان لەجاو تروکانێکدا لەگەڵ زەوی تەخت بوو، ئەم خەمە وازی لێنەهێنان خەمی گەورەتر
هەناسەی ئەم میلەتەی گرتو هەمویانی خستە ژێر پرسیارەوە، ئەو خەمە گەورەیەش ویستگەی ئەتۆمی فوکوشیما بوو، کەلە بوومەلەرزەکەدا بەهۆی بجڕانی پەمپەکانی .
ئاو هێنەرەوە بۆ ناو کورەکە وبوە هۆی وەستانی کارەبای ناوەکی لەخودی ویستگەکەدا ئەمەش هەڕەشەیەکی گەورە بوو بۆ سەر ژیان لەم شارەدا، بەیەکێک لەگەورەترین ،
ڕوداوەکانی ئەتۆمی دائەنرێت لەمێژودا ڕوی دابێت،

ئەمە وێنەی ویستگەی فوکوشیمایە پێش تەقانەوەی
ئەم ڕوداوە وە نەبێ یەکەم ڕوداوی ئەتۆمی بێ لەئەوروپا و ناوجەکەدا بەڵکو زۆر جاری تر ڕویان داوە:
لەساڵی 1986 لەیەکێتی سۆفیەتی جاران ڕویان داوە لەکورە ئەتۆمیەکانی تشیر نوبی لەیەکەم خولەکیدا 32 قوربانی لێکەوتەوە و هەزارەها بەر بەستیان بۆ کرد بەیارمەتی زۆری،
نێو دەوڵەتی وناوجەکە ، بەهۆی باو ... هەور.. باران ..تیشک و بۆنەکەی دوورترین ڕێگا ببڕن و بگەنە ڕۆژئاوای ئەوروپا ،
لەساڵی 2006 گیرو گرفتی ترسناکی لەویستگەی فۆڕسماکی سویدی ئەتۆمی لەویستگەی کارەبادا کەی دابوە، پاش نەمانی کارەبا لەبەشی ساردکەرەوەی ویستگەکە،
تەنها هیوا بۆیان ئەوەبوو کەڕێگا لەتەقینەوەی بگرن بەسارکردنەوەی کورەکە.
هەروەها کۆماری تشیلی ئاشکرای کردوە لەساڵانی 2000هەتاساڵی 2006 زۆر گرفتی ویستگەی ئەتۆمی هەبووە،
ئەڵمانیا ش کەجەند پێشکەوتوە لەتەکنەلۆجیای سەردەم و لەبواری هونەری و میکانیکیداو بەو هەموو سیستەمی دڵنیاییەوە ، بەڵام بەپێجەوانەوە گرفتی ویستگەی ئەتۆمی هەبووە
لە ساڵی 1977 لەکۆمەڵەی ویستگەی ئەتۆمی بافاریا،
لەساڵی 2001 تەقینەوەیەکی گەورە لەویستگەی ئەتۆمی برونس بوتیل .
لەساڵی2009 لەویستگەی ئەتۆمی شلیسفیخ ،کەئەم ویستگەیە تایبەتە بەدابین کردنی وزەی کارەبا ، پاش جەند ڕوداوێکی ناوخۆی ویستگەکە لەلایەن پارتی نیشتمانی مەسیحیەوە ،
هەڵوێستەی زۆری لەسەر کرا و ڕاوەستێنرا .
ئەم ڕوداوانە دەری دەخەن کەلە ووزەی ئەتۆم دڵنیانین، ووڵاتانی خاوەن ئەتۆمی تر خەمی خۆیان دەرئەبڕن بۆ فوکوشیما ، نازانن پاشەڕۆژ جۆن یەبێت .
ئەڵمانیاش ترس و دڵەراوکێی بومەلەرزەیەکی لەو جۆرەی فوکوشیما بۆ سەر ئەتۆمەکەیان و ڕەنگ دانەوەی خراپی لەسەر ژیانیان لێ بکەوێتەوە، وەزیری ژینگە ی ئەڵمانی ،
لەپارتی دیموکرات مەسیحی پەیوەستە بەوەستانی ووزەی ئەتۆم لەووڵاتەکەی و دووبارەی کردەوە ئەمە نابێت ڕووبدات .
ڕەخنە گرە ئەڵمانەکان لەترسناکی هەڵکردنی ئەتۆم لەنزیکترین کاتدا لەمان گرتن و ووتو وێژن لەگەڵ دەسەڵاتداراندا بۆ دۆزینەوەی ڕێگای تازە بۆ بەدەس هێنانی ووزەی کارەبا،
وەکو جۆن سودیان لەوزەی باو تیشکی ڕۆژ وەرگرتوە 
وێنەی وێستگەیەکی ئەتۆمی ئەڵمانی.

ناڕەزای جاماوەری ئەڵمان بۆ داخستنی ئەتۆم.
هۆکانی تەقینەوەی کورەی ئەتۆم :
--------------------------------------------
ئەگەر سەیرێکی ئەم وێنەیە بکەین. کەکورەیەکە بۆ دابین کردنی ووزەی کارەبا ، دوو بۆری بەڕەنگی شینی کاڵ بەهۆی پەمپێکەوە ئاو دابین دەکەن بۆ سارکردنەوەی کورەکە.
سوڕانێکی ئۆتۆماتیکی کار دەکەن ، خەمە گەورەکە ئالێرەدایە ئەبێ ئەم پەمپە کارەبا لەو کورەیەوە وەرگرێ خۆ ئەگەر سوڕی کارەبا وەستا ئەوە کارەساتەکەیە، پەمپەکان لەکار ،
ئەکەون و پلەی گەرمای ناو کورەکە دەگاتە 1000 دەرەجەو لە ڕادە بەدەر سور ئەبنەوە وەک لەوێنەکەدا دیاری کراوە.ئەبێتە هۆی تەقینەوەی کورەکە .
مەترسیەکان:
------------------
1-تێکەڵ بوونی ئەو مادە ژەهراویانەی ئەتۆم بەئاوی دەریاکان ، کەزۆر نەخۆشی لەدوای یەک و تازەی لێ د ەکەوێتەوە.
2-کە ئاوی دەریاکان پیس بوو ،زۆربەی کارخانەکانی بەرهەمهێنانی خواردن خواردنەوە دەرمان و ژیانی ڕۆژانەی لەکەر ئەکەون.
3-بڵاو بوونەوەی مادە ژەهراویەکان لەهەوادا هەڵمژینی بەهۆی هەناسەوەر گرتنەوە، کاریگەری خراپی لاسەر لەشی مرۆف دەبێت.
4-نیشتنەوەی ئەو مادە ژەهراویانە بەسەر ڕوەکەوەو سەوزای یەوە ،بەئاشکرا نیشانەکانی بەدی ئەکرێت لەشیرو ماست و هەموو جۆرەکانی سەوزەدا .
5-دزە کردنی تیشکە ئەتۆمیەکان لە کورەکانی ئەتۆم ، کاردانەوەی خراپی بۆسەر ئەو ناوجەیە دەبێت .
6-خراپ ترینیان بجڕانی ووزەی کارەبایە ، کەژیان بەتەواوی ئەوەستێنێت.
ئەمەش وێنەیەکی ئەتۆمی فوکوشیمایە دوای تەقاندنەوەی.
کەواتە ئەمڕۆ پیرۆزترین هەوڵ وتەقەڵای مرۆف ئەوەیە کەوا بەرگری لەماڵە گەورەکەی بکات ، ئەویش گۆی زەوی یە ،
لەهێشتنەوەی توانای دابینکردنی ژیان بۆ مرۆف و ...... زیندەوەرو.... ڕوەکەکان .
سەرجاوەکان
---------------------
وەرگرتنی وێنەکان لە Quelle: Deutsches, Atom forum.
Dw -Word, de popups ...popup
تایبەت بەکورد ژین
ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە ئەڵمانیەوە بۆ کوردی Dawin.
کاتتان شاد لەگەڵ ڕێزی Dawin.


لهسهر هێڵ نییه








dastakant xosh kaka dawin gyan , bzhyt , sarkawtw byt

لهسهر هێڵ نییه








دەستەکانت خۆش بۆ ئەو زانیاریانە
ماندوو نەبیت لەش ساغ بیت


لهسهر هێڵ نییه







سوپاستان ئەکەم هاوڕێ ئازیزەکایم،
بەڕێز Suaam و بەڕێز دیا،
هیوادارم کەتوانیبێتم سودێکم بەبەڕێزتان و هەموو ئەندامە بەڕێزەکانی کورد ژین گەیاندبێت.
لهسهر هێڵ نییه










بابهتهکانت ههمووی جێی سودن و سهرنجراکێشن لهگهڵ ئهوهی ماندووبونی بهڕێزتانی پێوه دیاره
دهست و چاوت خۆش بێت ئهزیزم
هیوادارم ههرگیز بێبهشمان نهکهی له بابهته جوانهکانت و زانیاریهکانت
ئاسودهو کامهران بیت


لهسهر هێڵ نییه










کاکه دوین گیان یاخوا برای ئازیزمان ههمیشه لهش ساغ و تهندروست بیت
بهراستی بابهتهکانت زۆر جوان و سهرنج راکێشن بهراستی خزمهتێ جوانهکهیت
یارهب ههمیشه بمێنیت بۆمان و بهردهوامی شتی جوان و جوانترمان پێشکهش بکهیت
هیوا دارم ههمیشه خۆش بهخت بیت و ههر بێنیت بۆ کوردژین

عادهتی ئهم چهرخه وایه ، ئههل دڵ غهمگین ئهکا
شا ههمیشه ماته ، پیاده پهیلی جێی فهرزین ئهکا
لهسهر هێڵ نییه







بەڕێزم فریشتەی جوانی،زۆر خۆش حاڵم کەنووسینەکانم بەدڵی بەڕێزتە، هەموو نووسینێکی بەسود،
داهاتویەکی پرشنگدارتر دەبەخشێتە یانەکەمان و بەرزڕاگرتنی،
سوپاسی پەیامە جوانەکەت ئەکەم، بەڕێزەکەم.
بەڕێزکاکە بڕوا باتاسی، من سوپاسی تۆ ئەکەم کەئەوەندە شەیدای زانست و ئەدەبیت، بەپەرۆشەوەی بۆ خوێندنەوەو
بینینی تازەگەری، دەست خۆشی بۆ .بەڕێزت و بەڕێوەبەر و هەموو ئەندامە بەڕێزەکانی ئەم یانە جوانە.
بەڕێز سۆزی خان سوپاسی گەرمم بۆبەڕێزتان، بابەتەکەت جوانترکرد ، هەتا بتوانم بۆ کورد ژین ئەنوسم
ئاسودەبی.
لهسهر هێڵ نییه