❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایا ووزەی ئەتۆم جێ ی دڵنیای یە??

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-03 14:53:44

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

ئایا ووزەی ئەتۆم جێ ی دڵنیای یە??

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018343652.jpg

                                                                                       ئەمە وێنەی شاری فوکوشیمایە  پێش بومەلەرزەکە


   پاش ئەو بوومەلەرزەیە ی لەمانگی سێ ی ئەمساڵ لەشاری فوکوشیمای یابانی ڕویدا بەپلەی 8،9 بەپێوەری ڕێختەر ، بووە هۆی لەناوجونی ئەم شارە جوانە لەسەر ڕوی زەوی،

بەدەیان هەزار قوربانی لێکەوتەوە، کەئەمە خۆی لەخۆیدا کارەساتێکی دڵتەزێنەو کاتێک مرۆف وێنەی وێرانکاریەکانی دەبینێت بۆ هەمیشە ئازارەکانی لەناخیدا ئەمێنێتەوە،

لەدەست دانی کەسوکارو خۆشەویستیان، بنیاتنانی سەد ساڵەی پێشکەوتنیان لەبەر جاویان لەجاو تروکانێکدا لەگەڵ زەوی تەخت بوو، ئەم خەمە وازی لێنەهێنان خەمی گەورەتر

هەناسەی ئەم میلەتەی گرتو هەمویانی خستە ژێر پرسیارەوە، ئەو خەمە گەورەیەش ویستگەی ئەتۆمی فوکوشیما بوو، کەلە بوومەلەرزەکەدا بەهۆی بجڕانی پەمپەکانی .

ئاو هێنەرەوە بۆ ناو کورەکە وبوە  هۆی وەستانی کارەبای ناوەکی لەخودی  ویستگەکەدا ئەمەش هەڕەشەیەکی گەورە بوو بۆ سەر ژیان لەم شارەدا، بەیەکێک لەگەورەترین ،

ڕوداوەکانی ئەتۆمی دائەنرێت لەمێژودا ڕوی دابێت،

                                                                                         http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018359552.jpg

                                                                                        ئەمە وێنەی ویستگەی فوکوشیمایە پێش تەقانەوەی




ئەم ڕوداوە وە نەبێ یەکەم ڕوداوی ئەتۆمی بێ لەئەوروپا و ناوجەکەدا بەڵکو زۆر جاری تر ڕویان داوە:

لەساڵی 1986 لەیەکێتی سۆفیەتی جاران ڕویان داوە لەکورە ئەتۆمیەکانی تشیر نوبی لەیەکەم خولەکیدا  32 قوربانی لێکەوتەوە و هەزارەها بەر بەستیان بۆ کرد بەیارمەتی زۆری،

نێو دەوڵەتی وناوجەکە ، بەهۆی باو ... هەور.. باران ..تیشک و بۆنەکەی دوورترین ڕێگا ببڕن و بگەنە ڕۆژئاوای ئەوروپا ،

لەساڵی 2006 گیرو گرفتی ترسناکی لەویستگەی  فۆڕسماکی سویدی ئەتۆمی لەویستگەی کارەبادا کەی دابوە، پاش نەمانی کارەبا لەبەشی ساردکەرەوەی ویستگەکە،

تەنها هیوا بۆیان ئەوەبوو کەڕێگا لەتەقینەوەی بگرن بەسارکردنەوەی کورەکە.

هەروەها کۆماری  تشیلی  ئاشکرای کردوە لەساڵانی 2000هەتاساڵی 2006 زۆر گرفتی ویستگەی ئەتۆمی هەبووە،

ئەڵمانیا ش کەجەند پێشکەوتوە لەتەکنەلۆجیای سەردەم و لەبواری هونەری و میکانیکیداو بەو هەموو  سیستەمی دڵنیاییەوە ، بەڵام بەپێجەوانەوە گرفتی ویستگەی ئەتۆمی هەبووە

لە ساڵی 1977 لەکۆمەڵەی ویستگەی ئەتۆمی بافاریا،

لەساڵی 2001 تەقینەوەیەکی گەورە لەویستگەی ئەتۆمی  برونس بوتیل  .

لەساڵی2009 لەویستگەی ئەتۆمی شلیسفیخ ،کەئەم ویستگەیە تایبەتە بەدابین کردنی وزەی کارەبا ، پاش جەند ڕوداوێکی ناوخۆی ویستگەکە لەلایەن پارتی نیشتمانی مەسیحیەوە ،

هەڵوێستەی زۆری لەسەر کرا و ڕاوەستێنرا .

ئەم ڕوداوانە دەری دەخەن کەلە ووزەی ئەتۆم  دڵنیانین، ووڵاتانی خاوەن ئەتۆمی تر خەمی خۆیان دەرئەبڕن بۆ فوکوشیما  ، نازانن پاشەڕۆژ جۆن یەبێت .

ئەڵمانیاش ترس و دڵەراوکێی بومەلەرزەیەکی لەو جۆرەی فوکوشیما  بۆ سەر ئەتۆمەکەیان و ڕەنگ دانەوەی خراپی لەسەر ژیانیان لێ بکەوێتەوە، وەزیری ژینگە ی ئەڵمانی ،

لەپارتی دیموکرات مەسیحی پەیوەستە بەوەستانی ووزەی ئەتۆم لەووڵاتەکەی  و دووبارەی کردەوە ئەمە نابێت ڕووبدات .

ڕەخنە گرە ئەڵمانەکان لەترسناکی هەڵکردنی ئەتۆم لەنزیکترین کاتدا  لەمان گرتن و ووتو وێژن لەگەڵ دەسەڵاتداراندا بۆ دۆزینەوەی ڕێگای تازە بۆ بەدەس هێنانی ووزەی کارەبا،

وەکو جۆن سودیان لەوزەی باو  تیشکی ڕۆژ وەرگرتوە                                                           


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018389822.jpg

وێنەی وێستگەیەکی  ئەتۆمی ئەڵمانی.

                                                                                                                                                                                                                                                                       
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018391432.jpg

ناڕەزای جاماوەری ئەڵمان بۆ داخستنی ئەتۆم.

                                             هۆکانی تەقینەوەی کورەی ئەتۆم :
                                            --------------------------------------------


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018393242.jpg


ئەگەر سەیرێکی ئەم وێنەیە بکەین. کەکورەیەکە بۆ دابین کردنی ووزەی کارەبا ، دوو بۆری بەڕەنگی شینی کاڵ بەهۆی پەمپێکەوە ئاو دابین دەکەن بۆ سارکردنەوەی کورەکە.

سوڕانێکی ئۆتۆماتیکی کار دەکەن ، خەمە گەورەکە ئالێرەدایە ئەبێ ئەم پەمپە کارەبا لەو کورەیەوە وەرگرێ  خۆ ئەگەر  سوڕی کارەبا وەستا ئەوە کارەساتەکەیە، پەمپەکان لەکار ،

ئەکەون و پلەی گەرمای ناو کورەکە دەگاتە  1000 دەرەجەو لە ڕادە بەدەر سور ئەبنەوە  وەک لەوێنەکەدا دیاری کراوە.ئەبێتە هۆی تەقینەوەی کورەکە .

مەترسیەکان:
------------------

1-تێکەڵ بوونی ئەو مادە ژەهراویانەی ئەتۆم  بەئاوی دەریاکان ، کەزۆر نەخۆشی لەدوای یەک و تازەی لێ د ەکەوێتەوە.

2-کە ئاوی دەریاکان پیس بوو ،زۆربەی کارخانەکانی بەرهەمهێنانی خواردن خواردنەوە  دەرمان و ژیانی ڕۆژانەی  لەکەر ئەکەون.

3-بڵاو بوونەوەی مادە ژەهراویەکان لەهەوادا هەڵمژینی بەهۆی هەناسەوەر گرتنەوە، کاریگەری خراپی لاسەر لەشی مرۆف دەبێت.

4-نیشتنەوەی ئەو مادە ژەهراویانە بەسەر ڕوەکەوەو  سەوزای یەوە ،بەئاشکرا نیشانەکانی بەدی ئەکرێت لەشیرو  ماست و هەموو جۆرەکانی سەوزەدا .

5-دزە کردنی تیشکە ئەتۆمیەکان لە کورەکانی ئەتۆم ، کاردانەوەی خراپی بۆسەر ئەو ناوجەیە دەبێت .

6-خراپ ترینیان بجڕانی ووزەی کارەبایە  ، کەژیان بەتەواوی ئەوەستێنێت.


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018415072.jpg

ئەمەش وێنەیەکی ئەتۆمی فوکوشیمایە دوای تەقاندنەوەی.

کەواتە ئەمڕۆ پیرۆزترین هەوڵ وتەقەڵای مرۆف ئەوەیە کەوا بەرگری لەماڵە گەورەکەی بکات ، ئەویش گۆی زەوی یە ،

لەهێشتنەوەی توانای دابینکردنی ژیان بۆ مرۆف و ......   زیندەوەرو.... ڕوەکەکان .



سەرجاوەکان
---------------------

وەرگرتنی وێنەکان لە Quelle: Deutsches, Atom forum.

Dw -Word, de popups ...popup


تایبەت بەکورد ژین

ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە ئەڵمانیەوە بۆ کوردی Dawin.

کاتتان شاد لەگەڵ ڕێزی Dawin.

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-698ba5fd48.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-03 15:18:54

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

Re: ئایا ووزەی ئەتۆم جێ ی دڵنیای یە??

dastakant xosh kaka dawin gyan , bzhyt , sarkawtw byt

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-03 15:31:12

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsFirefox

Re: ئایا ووزەی ئەتۆم جێ ی دڵنیای یە??

دەستەکانت خۆش بۆ ئەو زانیاریانە
ماندوو نەبیت لەش ساغ بیت 

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-04-10 15:51:27

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: ئایا ووزەی ئەتۆم جێ ی دڵنیای یە??

سوپاستان ئەکەم هاوڕێ ئازیزەکایم،

بەڕێز  Suaam و بەڕێز دیا،

هیوادارم کەتوانیبێتم سودێکم بەبەڕێزتان و هەموو ئەندامە بەڕێزەکانی کورد ژین گەیاندبێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-04-10 16:12:03

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

Re: ئایا ووزەی ئەتۆم جێ ی دڵنیای یە??

بابه‌ته‌کانت هه‌مووی جێی سودن و سه‌رنجراکێشن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماندووبونی به‌ڕێزتانی پێوه‌ دیاره‌
ده‌ست و چاوت خۆش بێت ئه‌زیزم
هیوادارم هه‌رگیز بێبه‌شمان نه‌که‌ی له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت و زانیاریه‌کانت

ئاسوده‌و کامه‌ران بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-04-10 17:28:43

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ئایا ووزەی ئەتۆم جێ ی دڵنیای یە??

کاکه‌ دوین گیان یاخوا برای ئازیزمان هه‌میشه‌ له‌ش ساغ و ته‌ندروست بیت
به‌راستی بابه‌ته‌کانت زۆر جوان و سه‌رنج راکێشن به‌راستی خزمه‌تێ جوانه‌که‌یت
یاره‌ب هه‌میشه‌ بمێنیت بۆمان و به‌رده‌وامی شتی جوان و جوانترمان پێشکه‌ش بکه‌یت
هیوا دارم هه‌میشه‌ خۆش به‌خت بیت و هه‌ر بێنیت بۆ کوردژین

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-04-10 18:27:43

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: ئایا ووزەی ئەتۆم جێ ی دڵنیای یە??

ده‌سته‌كانت خۆش بێت داوین گیان بابه‌تێكی پڕ له‌زانیاریه‌
هیوای سه‌ركه‌وتنت یۆ ده‌خوازم..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-04-11 10:55:32

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: ئایا ووزەی ئەتۆم جێ ی دڵنیای یە??

بەڕێزم فریشتەی جوانی،زۆر خۆش حاڵم کەنووسینەکانم بەدڵی بەڕێزتە، هەموو نووسینێکی بەسود،

داهاتویەکی پرشنگدارتر دەبەخشێتە یانەکەمان و بەرزڕاگرتنی،

سوپاسی پەیامە جوانەکەت ئەکەم، بەڕێزەکەم.


بەڕێزکاکە بڕوا باتاسی، من سوپاسی تۆ ئەکەم کەئەوەندە شەیدای زانست و ئەدەبیت، بەپەرۆشەوەی بۆ خوێندنەوەو

بینینی تازەگەری، دەست خۆشی بۆ .بەڕێزت و بەڕێوەبەر و هەموو ئەندامە بەڕێزەکانی ئەم یانە جوانە.


بەڕێز سۆزی خان سوپاسی گەرمم بۆبەڕێزتان، بابەتەکەت جوانترکرد ، هەتا بتوانم بۆ کورد ژین ئەنوسم

                                            ئاسودەبی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net