❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ‌ شوێن پێی‌ مشته‌ریه‌كانی‌ خۆی‌ به‌ نهێنی‌ تۆمار ده‌کات و هه‌ڵیده‌گرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » بەشی کۆمپیوته‌ر
  •  » كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ‌ شوێن پێی‌ مشته‌ریه‌كانی‌ خۆی‌ به‌ نهێنی‌ تۆمار ده‌کات و هه‌ڵیده‌گرێت


#1 2011-04-24 14:50:15

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsFirefox

كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ‌ شوێن پێی‌ مشته‌ریه‌كانی‌ خۆی‌ به‌ نهێنی‌ تۆمار ده‌کات و هه‌ڵیده‌گرێت

كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ‌ شوێن پێی‌ مشته‌ریه‌كانی‌ خۆی‌ به‌ نهێنی‌ تۆمار ده‌کات و هه‌ڵیده‌گرێت


Peyamner PNA- پرۆگرامێكی‌ نهێنی‌ له‌ ناو ئایفۆن و ئای‌ پاد دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌موو زانیاریه‌كانی‌ شوێنی‌ جوگرافیی‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌ نهێنی‌ تۆمار ده‌كات



دوو زانای‌ بواری‌ ئای‌تی‌ پرۆگرامێكیان له‌ ناو به‌رهه‌مه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ‌ و له‌وانه‌ له‌ناو مۆبایلی‌ ئایفۆن و تابلێتی‌ ئایپاد دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ شوێنی‌ جوگرافیی‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ له‌ناو فایلێكی‌ شاراوه‌دا تۆمار ده‌كات.



به‌پێی‌ راپۆرتی‌ هه‌واڵنێریی‌ ئه‌ڵمانیا، ئه‌م فایله‌ هه‌موو زانیاریه‌كانی‌ شوێنی‌ جوگرافیی‌ به‌كارهێنه‌ر به‌پێی‌ كات به‌ وردی‌ تۆمار ده‌كات و ئه‌گه‌ر ئایفۆن و ئایپاده‌كه‌ به‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ند بدرێن، فایله‌كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ خۆی‌ له‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ جێ‌ ده‌هێڵێت.



ئه‌وه‌ی‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ زیاتر بووه‌ته‌ جێی‌ نیگه‌رانیی‌ زنایانی‌ بواری‌ نهێنی‌پارێزیی‌ ئای‌تی‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م فایله‌ كۆدی‌ بۆ دانه‌نراوه‌ و هیچ وشه‌ و پاسوۆردێكی‌ به‌سه‌ره‌وه‌ نیه‌.



هه‌تا ئێستا دیار نیه‌ كه‌ ئه‌م فایله‌ دوای‌ كۆپی‌ بوون له‌ ناو كۆمپیوته‌ر یان په‌یوه‌ندیی‌ به‌ ئینته‌رنێت، به‌ره‌و چ شوێنێك ده‌چێت، به‌ڵام وادیاره‌ هه‌تا ئێستا به‌ره‌و كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ‌ نه‌چووه‌.



زانایانی‌ بواری‌ ئای‌تی‌ ده‌ڵێن تۆمار كردنی‌ شوێنی‌ جوگرافیی‌ خاوه‌نی‌ ئایفۆن و ئای‌پاد به‌ رێكه‌وت نیه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ گرینگترین زانیاریه‌ تایبه‌تیه‌كانی‌ هه‌ر تاكێكه‌.



هه‌تا ئێستا كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ هیچ قسه‌یه‌كی‌ نه‌كردووه‌ و له‌مه‌ڕ تۆمار كردنی‌ شوێنی‌ جوگرافیی‌ مشته‌ریه‌كانی‌ بێده‌نگه‌.

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » بەشی کۆمپیوته‌ر
  •  » كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ‌ شوێن پێی‌ مشته‌ریه‌كانی‌ خۆی‌ به‌ نهێنی‌ تۆمار ده‌کات و هه‌ڵیده‌گرێت


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net