.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








كۆمپانیای ئه‌پڵ شوێن پێی مشته‌ریه‌كانی خۆی به نهێنی تۆمار ده‌کات و هه‌ڵیده‌گرێت
Peyamner PNA- پرۆگرامێكی نهێنی له ناو ئایفۆن و ئای پاد دۆزراوه‌ته‌وه كه هه‌موو زانیاریه‌كانی شوێنی جوگرافیی خاوه‌نه‌كه‌ی به نهێنی تۆمار ده‌كات
دوو زانای بواری ئایتی پرۆگرامێكیان له ناو به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و له‌وانه له‌ناو مۆبایلی ئایفۆن و تابلێتی ئایپاد دۆزیوه‌ته‌وه كه شوێنی جوگرافیی خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ناو فایلێكی شاراوه‌دا تۆمار ده‌كات.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێریی ئه‌ڵمانیا، ئه‌م فایله هه‌موو زانیاریه‌كانی شوێنی جوگرافیی به‌كارهێنه‌ر به‌پێی كات به وردی تۆمار ده‌كات و ئه‌گه‌ر ئایفۆن و ئایپاده‌كه به كۆمپیوته‌ره‌وه په‌یوه‌ند بدرێن، فایله‌كه وێنه‌یه‌كی خۆی له‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كه جێ ده‌هێڵێت.
ئه‌وه‌ی له‌مباره‌یه‌وه زیاتر بووه‌ته جێی نیگه‌رانیی زنایانی بواری نهێنیپارێزیی ئایتی، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م فایله كۆدی بۆ دانه‌نراوه و هیچ وشه و پاسوۆردێكی به‌سه‌ره‌وه نیه.
هه‌تا ئێستا دیار نیه كه ئه‌م فایله دوای كۆپی بوون له ناو كۆمپیوته‌ر یان په‌یوه‌ندیی به ئینته‌رنێت، به‌ره‌و چ شوێنێك ده‌چێت، به‌ڵام وادیاره هه‌تا ئێستا به‌ره‌و كۆمپانیای ئه‌پڵ نه‌چووه.
زانایانی بواری ئایتی ده‌ڵێن تۆمار كردنی شوێنی جوگرافیی خاوه‌نی ئایفۆن و ئایپاد به رێكه‌وت نیه، چونكه ئه‌وه له گرینگ‌ترین زانیاریه تایبه‌تیه‌كانی هه‌ر تاكێكه.
هه‌تا ئێستا كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌مباره‌یه‌وه هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه و له‌مه‌ڕ تۆمار كردنی شوێنی جوگرافیی مشته‌ریه‌كانی بێده‌نگه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
