.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















پارێزگاریی له پێستت بكه‌و نیشانه‌ی ماندووبوون له ڕووت لابه‌ره، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م ئامۆژگارییانه، كه كۆبووه‌ته‌وه له‌نێوان ئاسانیی جێبه‌جێكردنی‌و ئه‌و سووده زۆره‌ی تیایدا به‌ده‌ستی ده‌هێنیت.
1- ڕوونییه‌كی خێرا:
بۆ ئه‌وه‌ی رووخسارت روون‌و گه‌شاوه بێت‌و هیلاكی پێوه دیار نه‌بێت، ده‌موچاوت به ئاو‌و سابوون بشۆ، بۆ زیاتر هاتوچۆكردنی سووڕی خوێن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕوونی و جوانی بۆ پێستت.
2- داپۆشینی ئاڵتوونی:
بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌نگه ڕه‌شه‌ی كه زۆرجار نزیكه له ڕه‌نگی شین، كه ده‌وری چاو ده‌گرێت، ئه‌و ڕه‌نگه هه‌ڵبژێره كه ده‌بێته هۆی شاردنه‌وه‌ی، ئه‌ویش نزیكه له ڕه‌نگێكی ئاڵتوونی گه‌رم.
3- پشتییهكهت:
هه‌وڵبده كه پشتییه‌كی زیاده به‌كاربێنیت بۆ خۆپاراستن له هه‌ڵئاوسانی چاوت له به‌یانیاندا، چونكه هه‌تا پشتییهكهت كه له سه‌ری ده‌نوویت به‌رز بێت یارمه‌تی هاتوچۆكردنی سووڕی خوێن ده‌دات و پێستت گه‌ش ده‌كات.
4- ترێ میوه‌یه‌كی ته‌ندروسته بۆ پێست:
هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مه گرانبههانه له‌بیركه كه به‌كارده‌هێنرێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی پێست، هه‌وڵبده ترێ بهكاربێنه، چونكه پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی بێوێنه‌یه‌و بۆ هه‌موو پێستێك به‌كاردێت، به‌م شێوه‌یه‌ش به‌كاریبهێنه.
چه‌ند دانه ترێیه‌ك بێنه‌و دهموچاوو ملتی پێ پاكبكه‌ره‌وه، چونكه پێستت پاكده‌كاته‌وه‌و یارمه‌تی پێستت ده‌دات، كه زۆرترین ڕاده‌ی ئۆكسجین وه‌ربگرێت و هه‌ناسه بدات، دواتر ده‌موچاوت به ئاوی سارد بشۆ.
خةندان


له‌سه‌ر هێڵ نییه