❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پارێزگاریی‌ له‌ گه‌نجێتیت بكه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-04 20:57:29

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

پارێزگاریی‌ له‌ گه‌نجێتیت بكه‌

پارێزگاریی‌ له‌ پێستت بكه‌و نیشانه‌ی‌ ماندووبوون له‌ ڕووت لابه‌ره‌، به‌ ڕه‌چاوكردنی‌ ئه‌م ئامۆژگارییانه‌، كه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌ له‌نێوان ئاسانیی‌ جێبه‌جێكردنی‌‌و ئه‌و سو‌وده‌ زۆره‌ی‌ تیایدا به‌ده‌ستی‌ ده‌هێنیت.

1-    ڕوونییه‌كی‌ خێرا:
بۆ ئه‌وه‌ی‌ رووخسارت روون‌و گه‌شاوه‌ بێت‌و هیلاكی‌ پێوه‌ دیار نه‌بێت، ده‌موچاوت به‌ ئاوو سابوون بشۆ، بۆ زیاتر هاتوچۆكردنی‌ سو‌وڕی‌ خوێن و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ڕوونی‌ و جوانی‌ بۆ پێستت.

2-    داپۆشینی‌ ئاڵتو‌ونی‌:
بۆ شاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڕه‌نگه‌ ڕه‌شه‌ی‌ كه‌ زۆرجار نزیكه‌ له‌ ڕه‌نگی‌ شین، كه‌ ده‌وری‌ چاو ده‌گرێت، ئه‌و ڕه‌نگه‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ شاردنه‌وه‌ی‌، ئه‌ویش نزیكه‌ له‌ ڕه‌نگێكی‌ ئاڵتو‌ونی‌ گه‌رم.

3-    پشتییه‌كه‌ت:
هه‌وڵبده‌ كه‌ پشتییه‌كی‌ زیاده‌ به‌كاربێنیت بۆ خۆپاراستن له‌ هه‌ڵئاوسانی‌ چاوت له‌ به‌یانیاندا، چونكه‌ هه‌تا پشتییه‌كه‌ت كه‌ له‌ سه‌ری‌ ده‌نوویت به‌رز بێت یارمه‌تی‌ هاتوچۆكردنی‌ سو‌وڕی‌ خوێن ده‌دات و پێستت گه‌ش ده‌كات.

4-    ترێ‌ میوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروسته‌ بۆ پێست:
هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مه‌ گرانبه‌هانه‌ له‌بیركه‌ كه‌ به‌كارده‌هێنرێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ پێست، هه‌وڵبده‌ ترێ‌ به‌كاربێنه‌، چونكه‌ پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی‌ بێوێنه‌یه‌و بۆ هه‌موو پێستێك به‌كاردێت، به‌م شێوه‌یه‌ش به‌كاریبهێنه‌.

چه‌ند دانه‌ ترێیه‌ك بێنه‌‌و ده‌موچاو‌و ملتی‌ پێ‌ پاكبكه‌ره‌وه‌، چونكه‌ پێستت پاكده‌كاته‌وه‌و یارمه‌تی‌ پێستت ده‌دات، كه‌ زۆرترین ڕاده‌ی‌ ئۆكسجین وه‌ربگرێت و هه‌ناسه‌ بدات، دواتر ده‌موچاوت به‌ ئاوی‌ سارد بشۆ.

خةندان

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net