.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










شه‌و و ڕۆژ بیر له ڕۆژانێکی پڕ له سه‌روه‌ری و،
ڕۆژانێکی پڕ له خۆشه‌ویستی،
پڕ له هه‌ست و سۆز،
پڕ له جوانی و شکۆمه‌ندی ده‌که‌مه‌وه.
ئه‌و ڕۆژانه‌ی خاوه‌نی سه‌روه‌رێ بووین و ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه،
خاوه‌نی ڕۆژگارێ بووین و ئیتر هه‌ڵنایه‌ته‌وه.
شه‌و و ڕۆژ بیر له‌و ساتانه ده‌که‌مه‌وه که شه‌پۆڵی ده‌ریاکان جگه له خۆشه‌ویستی چی‌تریان پێنه‌بوو..
دڵه‌کان خاڵی بوون له کینه و، خۆشه‌ویستی ڕابه‌ر بوو..
رۆحه‌کان میهره‌بان و،
هه‌ناسه‌کان پاک و،
ده‌سته‌کان سپی بوون.
هه‌موو شه‌وێک به خه‌یاڵی ئه‌و ڕۆژانه و، ئه‌و سه‌روه‌ره‌وه سه‌رده‌نێمه‌وه.
ده وه‌ره‌وه ئه‌ی سه‌روه‌ر..
وه‌ره‌وه و ببینه چۆن شته‌کان عه‌کس بوونه‌ته‌وه..
وه‌ره‌وه و ببینه ئێمه له چ ڕۆژگارێک داین..
وتنی حه‌ق ئه‌سته‌مه،
وتنی ڕاستی ئه‌سته‌مه،
میهره‌بان بوون ئه‌سته‌مه.
ئه‌مه حه‌قیقه‌تی ئه‌م ڕۆژگاره‌یه..
نامرۆڤه‌کان به‌سه‌ر رۆحه ناسکه‌کاندا زاڵن..
به‌هێزه‌کان ئه‌وانه‌ن که له چه‌وساندنه‌وه به‌توانان..
گه‌وره‌کان، جگه له درۆ هیچی تریان پێنیه.
ناحه‌ق به‌سه‌ر حه‌ق و،
گه‌وره به‌سه‌ر بچوک و،
به‌هێز به‌سه‌ر بێهێز و،
درۆ به‌سه‌ر ڕاستیدا زاڵه.
ده وه‌ره‌وه ئه‌ی سه‌روه‌ر..
وه‌ره‌وه و ئه‌مجاره‌ش پێشه‌نگمان به..
به‌ره‌و ڕووناکی،
به‌ره‌و خۆشبه‌ختی.
سه‌رله‌نوێ ڕۆژگارێکی پڕ له کامه‌رانیمان بۆ دابڕێژهوه.
ڕابه‌ر خالید
س هاسی نیوز
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش زۆر کاری گه‌ره خواپاداشتی خیرت بداته‌وه ده‌ستی خۆت نوسهرهکهشێ خۆشبیت به‌هیوای به‌رده‌وامیتان 
له‌سه‌ر هێڵ نییه