❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هـه‌ر بـه‌و خـه‌یـاڵـه‌وه‌ سـه‌رده‌نـێـمـه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-16 12:04:57

bahir
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-19
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 147
WindowsMSIE7

هـه‌ر بـه‌و خـه‌یـاڵـه‌وه‌ سـه‌رده‌نـێـمـه‌وه‌

شه‌و و ڕۆژ بیر له‌ ڕۆژانێکی پڕ له‌ سه‌روه‌ری و،
ڕۆژانێکی پڕ له‌ خۆشه‌ویستی،
پڕ له‌ هه‌ست و سۆز،
پڕ له‌ جوانی و شکۆمه‌ندی ده‌که‌مه‌وه‌.
ئه‌و ڕۆژانه‌ی خاوه‌نی سه‌روه‌رێ بووین و ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه‌،
خاوه‌نی ڕۆژگارێ بووین و ئیتر هه‌ڵنایه‌ته‌وه.
شه‌و و ڕۆژ بیر له‌و ساتانه‌ ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ شه‌پۆڵی ده‌ریاکان جگه‌ له‌ خۆشه‌ویستی چیتریان پێنه‌بوو..
دڵه‌کان خاڵی بوون له‌ کینه‌ و، خۆشه‌ویستی ڕابه‌ر بوو..
رۆحه‌کان میهره‌بان و،
هه‌ناسه‌کان پاک و،
ده‌سته‌کان سپی بوون.
هه‌موو شه‌وێک به‌ خه‌یاڵی ئه‌و ڕۆژانه‌ و، ئه‌و سه‌روه‌ره‌وه‌ سه‌رده‌نێمه‌وه‌.

ده‌ وه‌ره‌وه‌ ئه‌ی سه‌روه‌ر..
وه‌ره‌وه‌ و ببینه‌ چۆن شته‌کان عه‌کس بوونه‌ته‌وه‌..
وه‌ره‌وه‌ و ببینه‌ ئێمه‌ له‌ چ ڕۆژگارێک داین..
وتنی حه‌ق ئه‌سته‌مه‌،
وتنی ڕاستی ئه‌سته‌مه‌،
میهره‌بان بوون ئه‌سته‌مه‌.

ئه‌مه‌ حه‌قیقه‌تی ئه‌م ڕۆژگاره‌یه‌..
نامرۆڤه‌کان به‌سه‌ر رۆحه‌ ناسکه‌کاندا زاڵن..
به‌هێزه‌کان ئه‌وانه‌ن که‌ له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ به‌توانان..
گه‌وره‌کان، جگه‌ له‌ درۆ هیچی تریان پێنیه‌.

ناحه‌ق به‌سه‌ر حه‌ق و،
گه‌وره‌ به‌سه‌ر بچوک و،
به‌هێز به‌سه‌ر بێهێز و،
درۆ به‌سه‌ر ڕاستیدا زاڵه‌.

ده‌ وه‌ره‌وه‌ ئه‌ی سه‌روه‌ر..
وه‌ره‌وه‌ و ئه‌مجاره‌ش پێشه‌نگمان به‌..
به‌ره‌و ڕووناکی،
به‌ره‌و خۆشبه‌ختی.
سه‌رله‌نوێ ڕۆژگارێکی پڕ له‌ کامه‌رانیمان بۆ دابڕێژه‌وه‌.

ڕابه‌ر خالید
س هاسی نیوز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-26 22:08:13

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: هـه‌ر بـه‌و خـه‌یـاڵـه‌وه‌ سـه‌رده‌نـێـمـه‌وه‌

ده‌ست خۆش زۆر کاری گه‌ره‌ خواپاداشتی خیرت بداته‌وه‌ ده‌ستی خۆت نوسه‌ره‌که‌شێ خۆشبیت به‌هیوای به‌رده‌وامیتان 7

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net