.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له‌وانه‌یه زۆرێك له ئێمه‌ی به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیوته‌ر ناوی به‌رنامه‌ی پۆرتهبڵمان بیستبێ و کارمان له‌سه‌ر کردبێت، پۆرته‌بڵ به‌و به‌رنامه‌یه ده‌وترێت که پێویست به دابه‌زاندن ناکات، به‌ڵکو راسته‌وخۆ ده‌توانیت کاری له‌سه‌ر بکه‌یت و بۆ هه‌رشوێنێك بته‌وێت بیگوازیته‌وه، ئه‌مه‌ش سوودێکی زۆری هه‌یه بۆ به‌کارهێنه‌ر، له‌وانه‌یه زۆر کات بیرمان له‌وه کردبێته‌وه ئاخۆ چۆن چۆنی ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌م شێوه راسته‌وخۆیه کارده‌کات، ئایا کاتێك کۆمپانیا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی به‌رهه‌مهێناوه به‌م شێوه‌یه درووستی کردووه؟ یاخود دواتر له‌لایه‌ن که‌سانی تره‌وه ئه‌م کاره ئه‌نجامدراوه؟ له‌م بابه‌ته‌دا ئێوه‌ی خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئاشنا ده‌که‌م به به‌رنامه‌یه‌ك، که تایبه‌ته به پۆرته‌بڵ کردنی به‌رنامه‌کان، واتا له‌رێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه ده‌توانیت سه‌رجه‌م به‌رنامه‌کانت له ماوه‌یه‌کی که‌مدا بکه‌یت به پۆرته‌بڵ و دواتر ته‌واوی به‌رنامه سێته‌پ کراوه‌کان بسریته‌وه و کار له‌سه‌ر به‌رنامه پۆرته‌بڵه‌که بکه‌یت.
من خۆم ئه‌م کاره‌م له‌سه‌ر چه‌ندین به‌رنامه تاقی کردۆته‌وه و سه‌رکه‌وتووش بووم، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌ش پرۆگرامی (Thinstall Virtualization Suite) به‌کار ده‌هێنین، به‌رنامه زۆره له‌م بواره‌دا، به‌ڵام بێ گومان به‌رنامه‌ی ناوبراو پێشه‌نگه له‌و بواره‌دا، چونکه به‌کارهێنانی زۆر ئاسانه و کاره‌که به شێوه‌یه‌کی ته‌واو کۆتایی پێ ده‌هێنێت و به‌رنامه‌یه‌کی ته‌واومان بۆ درووستده‌کات، به‌ڵام به‌ر له ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره پێویسته ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بکرێت:
* پێویسته په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێتدا بپچریت و ته‌واوی به‌رنامه کراوه‌کان که کاریان له‌سه‌ر ده‌که‌یت دابخه‌یت.
* وا باشتره ئه‌و به‌رنامه‌ی که ده‌ته‌وێت بیکه‌یت به پۆرته‌بڵ، پێشتر له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت داتنهبهزاندبێت، پێش ئه‌وه‌ی هۆکارهکهشت پێ بڵێم، پێویسته ئه‌وه بزانی که ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ده‌ته‌وێت ئه‌و کاره‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌یت ده‌بێت له‌مه‌ودوا دایبه‌زێنیت، واتا کاتێك به‌رنامه‌که له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر سێته‌پ کرابێت نا‌توانیت ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌یت، به‌ڵکو ده‌بێت له‌کاتی کارپێکردنی به‌رنامه‌ی (Thinstall Virtualization Suite) ــــدا به‌رنامه‌که دابه‌زێنیت، که دواتر به جوانی روونی ده‌که‌ینه‌وه.
که‌واته کارپێکردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر سێ قۆناغدا:
1) به‌رنامه‌که هه‌ڵده‌ستێت به پشکنینی کۆمپیوته‌ره‌که پێش دابه‌زاندنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که ده‌ته‌وێت بیکه‌یت به پۆرته‌بڵ.
2) دابه‌زاندنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که ده‌ته‌وێت بیکه‌یت به پۆرته‌بڵ له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌کانی وه‌ك (سریه‌ڵ نه‌مبه‌ر، کراك، پاتش) ئه‌گه‌ر هه‌بوو، واتا کاتێك به‌رنامه‌که‌ت دابه‌زاند ئه‌گه‌ر کراك یان سریه‌ڵ نه‌مبه‌ری هه‌بوو پێویسته ئه‌و کاره‌ش ئه‌نجام بدرێت.
3) دووباره به‌رنامه‌که کاری پشکنین و وێنه‌گرتن ئه‌نجام ده‌دات بۆ کۆمپیوته‌ره‌که به مه‌به‌ستی خه‌زنکردنی ئه‌و گۆرانکارییانه‌ی له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که‌دا روویانداوه.
که‌واته له‌م چه‌ند خاله‌وه بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ی ده‌مانه‌وه‌ێت بیکه‌ین به پۆرته‌بڵ پێشتر له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که دابه‌زێندرابوو پێویسته بیسرینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی کێشه‌یه ئه‌وه‌یه که زۆرێك له به‌رنامه‌کان به ته‌واوی ناسردرێنهوه، سه‌ره‌رای به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت له‌و بواره‌دا وه‌ك به‌رنامه (Your Uninstaller)، بۆیه هه‌ندێك له فایله‌کانی وه‌ك (سریه‌ڵ نه‌مبه‌ر، کراك .......هتد) له ریگیستریدا ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌مان به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو کار نه‌کات کاتێك بۆ کۆمپیوته‌رێکی تر ده‌یگوازینه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری پرۆگرامی (Thinstall Virtualization Suite) پێمان ده‌ڵێت که ئه‌م به‌رنامه‌یه پێویسته له‌سه‌ر کۆمپیوته‌رێك کاری له‌سه‌ر بکرێت، که تازه فۆرمات کرابێت و به‌رنامه‌ی زۆری له‌سه‌ر دانهبهزێندرابێت، بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که زووتر ته‌واو بێت، ئێستاش فه‌رموون له‌گه‌ڵمانبن بۆ ته‌واو کردنی کاره‌که‌مان که دابه‌شمانکردووه به‌سه‌ر سێ قۆناغدا:
قۆناغی یه‌که‌م: ده‌ستده‌که‌ین به دابه‌زاندنی پرۆگرامی (Thinstall Virtualization Suite).
قۆناغی دووه‌م: هه‌لده‌ستین به دابه‌زاندنی ئه‌و پرۆگرامه‌ی که ده‌مانه‌وێت بیکه‌ین به پۆرته‌بڵ.
قۆناغی سێیه‌م: چۆنیه‌تی کارکردنی به‌رنامه‌ی (Thinstall Virtualization Suite) شی ده‌که‌ینه‌وه.
سه‌ره‌تا کلیك له‌سه‌ر ئایکۆنی دامه‌زراندنی به‌رنامه‌که ده‌که‌ین و به‌رنامه‌که داده‌به‌زێنین وه‌ك هه‌ر پرۆگرامێکی ئاسایی تر، پاش ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌مان دابه‌زاند ده‌چین به‌رنامه‌که ده‌که‌ینه‌وه له‌م شوێنه:
Start >> all programs >> Thinstall Virtualization Suite >> Setup capture
کاتێك کلیکمان له‌سه‌ر به‌رنامه‌که کرد، ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه که سێ قۆناغی له‌خۆ گرتووه و نه‌خشه‌ی کارکردنی به‌رنامه‌که‌مان پێ راده‌گه‌یه‌نێت. وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه
قۆناغی یه‌که‌م: (Pre-Scan) واتا کۆمپیوته‌ره‌که هه‌لده‌ستێت به پشکنینی کۆمپیوته‌ره‌که وه‌ك له سه‌ره‌تادا ئامه‌ژه‌مان پێدا.
قۆناغی دووه‌م: (install) له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و به‌رنامه‌یه داده‌به‌زێنین که ده‌مانه‌وێت بیکه‌ین به پۆرته‌بڵ.
قۆناغی سێیه‌م: (Post-Scan) له‌م قۆناغه‌دا به‌رنامه‌که جارێکی تر هه‌لده‌ستێت به پشکنینی کۆمپیوته‌ره‌که بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی گۆرانکارییه‌کان بزانێت، به‌ڵام ئێستا هیچ کارێك ئه‌نجام ناده‌ین، چونکه ئه‌مه ئاشنا بوونێکه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌که، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کان ده‌رۆین، دوای ئه‌وه‌ی بیرۆکهیهكمان وه‌رگرت له‌سه‌ر به‌رنامه‌که، کلیك له‌سه‌ر فرمانی (Start) ده‌که‌ین و ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه
له‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ته‌نها درایڤی © دیاری ده‌که‌ین و نیشانه‌ی راست له‌و دوو شوێنه ده‌ده‌ین که دیاریمان کردووه، پاشان کلیك له‌سه‌ر فه‌رمانی (Pre-Install Scan) ده‌که‌ین و ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه
له‌م کاته‌دا چاوه‌رێ ده‌که‌ین تا به‌رنامه‌که له پشکنین ته‌واو ده‌بێت و دواتر ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌مان بۆ ده‌بێته‌وه و کلیك له‌سه‌ر فه‌رمانی (Continue) ده‌که‌ین وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی کلیكمان له‌و شوێنه کرد که دیاریمان کردووه، ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه، که لێره‌وه قۆناغی یه‌که‌می به‌رنامه‌که کۆتایی پێ دێت
لێره‌وه ئه‌م به‌رنامه‌یه چیدههێڵین و دایناخهینهوه و ده‌چین ئه‌و به‌رنامه‌یه داده‌به‌زێنین که ده‌مانه‌وێت بیکه‌ین به پۆرته‌بڵ.
بۆ نموونه ئێمه به‌رنامه‌ی (RegDoctor) ــــان هه‌ڵبژاردووه که تایبه‌ته به راستکردنه‌وه‌ی هه‌له‌کانی ریجیستری و ده‌مانه‌وێت ئه‌م کاره‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ین، بۆیه دێین به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی وه‌ك سه‌رجه‌م به‌رنامه‌کانی تر دایده‌به‌زێنین، دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی به‌رنامه‌که‌مان دابه‌زاند و کراکمان کرد، پاشان ده‌گه‌رێینه‌وه سه‌ر پرۆگرامی (Thinstall Virtualization Suite) و له‌و قۆناغه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ینه‌وه که وه‌ستابووین، واتا کلیك له فه‌رمانی (Pre-Install Scan) ده‌که‌ین که له پێشوودا جێ‌مان هێشتبوو، پاشان ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه
[وینه: 4_55.png]
دواتر په‌نجه‌ره‌یه‌كمان بۆ ده‌کرێته‌وه، له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌دا چه‌ند ئایکۆنێك ده‌رده‌که‌ون، له‌وێدا ته‌نها ئایکۆنی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌که دیاری ده‌که‌ین، واته نیشانه‌ی راستی له‌به‌رده‌م داده‌نێین، پاشان کلیك له‌سه‌ر (Continue) ده‌که‌ین
له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا به‌رنامه‌که ئه‌و جێگایه‌مان پێ ده‌ڵێت که به‌رنامه پۆرتهبڵهکهی تێدا خه‌زن ده‌بێت، خۆشت ده‌توانیت جێگه‌که‌ی بگۆریت، به‌ڵام وا باشتره ده‌ستکاری نه‌که‌یت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر گۆرانکارییهکمان کرد، دواتر کلیك له‌سه‌ر فه‌رمانی (Save Result) ده‌که‌ین، پاشان که‌مێك چاوه‌رێ ده‌بین تا به‌رنامه‌که پرۆگرامه پۆرته‌بڵه‌که خه‌زن ده‌کات، پاشان کلیك له‌سه‌ر (Quit) ده‌که‌ین.
پاش ئه‌وه‌ی ته‌واو بووین له خه‌زن کردنی ته‌واوی فایله‌کانی پرۆژه‌که‌مان، ئێستا ده‌چین بۆ ئه‌و جێگایه‌ی که پرۆژه‌که‌مان تێدا سه‌یڤ کرد، ئه‌گه‌ر ده‌ستکاریت نه‌کردبێت ئه‌وا ئه‌م جێگایه‌یه
C:\Program Files\Thinstall.VS\Captures
له‌وێدا فۆلده‌رێك هه‌یه، که ناوی فۆلده‌ره‌که یه‌کسانه به ناوی ئه‌و پرۆگرامه‌ی ویستوته بیکه‌یته پۆرته‌بڵ، تۆ فۆلده‌ره‌که بکه‌ره‌وه، پاشان له فۆلدهرهکهدا کلیك له‌سه‌ر فایلێك بکه به ناوی (Build)، تۆ ئه‌م فایله بکه‌ره‌وه و پاشان که‌مێك چاوه‌رێ بکه هه‌تا پرۆگرامه پۆرته‌بڵه‌که درووست ده‌کات، پاشان ده‌توانیت بیکه‌یته‌وه و کۆپی بکه‌یت بۆ هه‌ر شوێنێك که ده‌ته‌وێت، واتا ئێستا کاره‌که‌مان کۆتایی پێهات و پرۆگرامه پۆرتهبڵهکهمان درووستکرد.
فةرموون بةرنامةكة دابكرن

له‌سه‌ر هێڵ نییه








bbwra kak sedad gian agadar nabwm
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن temo (2011-06-29 10:31:01)
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دةست خؤش بيت كاكة تيمؤ كيان هيوادةرم هةر سةركةوتووبى

له‌سه‌ر هێڵ نییه



سڵاو وێنە فیرکارییەکان ناکرێنە وە نازانم هۆکە ی چی یە
له‌سه‌ر هێڵ نییه