❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆنیه‌تی پۆرته‌بڵ کردنی به‌رنامه‌کان!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-29 10:19:31

MoMiTaMaN2
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-24
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 1545
WindowsFirefox

چۆنیه‌تی پۆرته‌بڵ کردنی به‌رنامه‌کان!

له‌وانه‌یه‌ زۆرێك له‌ ئێمه‌ی به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیوته‌ر ناوی به‌رنامه‌ی پۆرته‌بڵمان بیستبێ و کارمان له‌سه‌ر کردبێت، پۆرته‌بڵ به‌و به‌رنامه‌یه‌ ده‌وترێت که‌ پێویست به‌ دابه‌زاندن ناکات، به‌ڵکو راسته‌وخۆ ده‌توانیت کاری له‌سه‌ر بکه‌یت و بۆ هه‌رشوێنێك بته‌وێت بیگوازیته‌وه‌، ئه‌مه‌ش سوودێکی زۆری هه‌یه‌ بۆ به‌کارهێنه‌ر، له‌وانه‌یه‌ زۆر کات بیرمان له‌وه‌ کردبێته‌وه‌ ئاخۆ چۆن چۆنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌م شێوه‌ راسته‌وخۆیه‌ کارده‌کات، ئایا کاتێك کۆمپانیا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی به‌رهه‌مهێناوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ درووستی کردووه‌؟ یاخود دواتر له‌لایه‌ن که‌سانی تره‌وه‌ ئه‌م کاره‌ ئه‌نجامدراوه‌؟ له‌م بابه‌ته‌دا ئێوه‌ی خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئاشنا ده‌که‌م به‌ به‌رنامه‌یه‌ك، که‌ تایبه‌ته‌ به‌ پۆرته‌بڵ کردنی به‌رنامه‌کان، واتا له‌رێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه‌ ده‌توانیت سه‌رجه‌م به‌رنامه‌کانت له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا بکه‌یت به‌ پۆرته‌بڵ و دواتر ته‌واوی به‌رنامه‌ سێته‌پ کراوه‌کان بسریته‌وه‌ و کار له‌سه‌ر به‌رنامه‌ پۆرته‌بڵه‌که‌ بکه‌یت.
من خۆم ئه‌م کاره‌م له‌سه‌ر چه‌ندین به‌رنامه‌ تاقی کردۆته‌وه‌ و سه‌رکه‌وتووش بووم، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌ش پرۆگرامی (Thinstall Virtualization Suite) به‌کار ده‌هێنین، به‌رنامه‌ زۆره‌ له‌م بواره‌دا، به‌ڵام بێ گومان به‌رنامه‌ی ناوبراو پێشه‌نگه‌ له‌و بواره‌دا، چونکه‌ به‌کارهێنانی زۆر ئاسانه‌ و کاره‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ته‌واو کۆتایی پێ ده‌هێنێت و به‌رنامه‌یه‌کی ته‌واومان بۆ درووستده‌کات، به‌ڵام به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌ پێویسته‌ ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بکرێت:
* پێویسته‌ په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێتدا بپچریت و ته‌واوی به‌رنامه‌ کراوه‌کان که‌ کاریان له‌سه‌ر ده‌که‌یت دابخه‌یت.
* وا باشتره‌ ئه‌و به‌رنامه‌ی که‌ ده‌ته‌وێت بیکه‌یت به‌ پۆرته‌بڵ، پێشتر له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت داتنه‌به‌زاندبێت، پێش ئه‌وه‌ی هۆکاره‌که‌شت پێ بڵێم، پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانی که‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ده‌ته‌وێت ئه‌و کاره‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌یت ده‌بێت له‌مه‌ودوا دایبه‌زێنیت، واتا کاتێك به‌رنامه‌که‌ له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر سێته‌پ کرابێت ناتوانیت ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بده‌یت، به‌ڵکو ده‌بێت له‌کاتی کارپێکردنی به‌رنامه‌ی (Thinstall Virtualization Suite) ــــدا به‌رنامه‌که‌ دابه‌زێنیت، که‌ دواتر به‌ جوانی روونی ده‌که‌ینه‌وه‌.
که‌واته‌ کارپێکردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر سێ قۆناغدا:
1) به‌رنامه‌که‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ پشکنینی کۆمپیوته‌ره‌که‌ پێش دابه‌زاندنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که‌ ده‌ته‌وێت بیکه‌یت به‌ پۆرته‌بڵ.
2) دابه‌زاندنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که‌ ده‌ته‌وێت بیکه‌یت به‌ پۆرته‌بڵ له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌کانی وه‌ك (سریه‌ڵ نه‌مبه‌ر، کراك، پاتش) ئه‌گه‌ر هه‌بوو، واتا کاتێك به‌رنامه‌که‌ت دابه‌زاند ئه‌گه‌ر کراك یان سریه‌ڵ نه‌مبه‌ری هه‌بوو پێویسته‌ ئه‌و کاره‌ش ئه‌نجام بدرێت.
3) دووباره‌ به‌رنامه‌که‌ کاری پشکنین و وێنه‌گرتن ئه‌نجام ده‌دات بۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌ به‌ مه‌به‌ستی خه‌زنکردنی ئه‌و گۆرانکارییانه‌ی له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که‌دا روویانداوه‌.
که‌واته‌ له‌م چه‌ند خاله‌وه‌ بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ی ده‌مانه‌وه‌ێت بیکه‌ین به‌ پۆرته‌بڵ پێشتر له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ دابه‌زێندرابوو پێویسته‌ بیسرینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی کێشه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆرێك له‌ به‌رنامه‌کان به‌ ته‌واوی ناسردرێنه‌وه‌، سه‌ره‌رای به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت له‌و بواره‌دا وه‌ك به‌رنامه‌ (Your Uninstaller)، بۆیه‌ هه‌ندێك له‌ فایله‌کانی وه‌ك (سریه‌ڵ نه‌مبه‌ر، کراك .......هتد) له‌ ریگیستریدا ده‌مێنێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌مان به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو کار نه‌کات کاتێك بۆ کۆمپیوته‌رێکی تر ده‌یگوازینه‌وه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری پرۆگرامی (Thinstall Virtualization Suite) پێمان ده‌ڵێت که‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر کۆمپیوته‌رێك کاری له‌سه‌ر بکرێت، که‌ تازه‌ فۆرمات کرابێت و به‌رنامه‌ی زۆری له‌سه‌ر دانه‌به‌زێندرابێت، بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ زووتر ته‌واو بێت، ئێستاش فه‌رموون له‌گه‌ڵمانبن بۆ ته‌واو کردنی کاره‌که‌مان که‌ دابه‌شمانکردووه‌ به‌سه‌ر سێ قۆناغدا:
قۆناغی یه‌که‌م: ده‌ستده‌که‌ین به‌ دابه‌زاندنی پرۆگرامی (Thinstall Virtualization Suite).
قۆناغی دووه‌م: هه‌لده‌ستین به‌ دابه‌زاندنی ئه‌و پرۆگرامه‌ی که‌ ده‌مانه‌وێت بیکه‌ین به‌ پۆرته‌بڵ.
قۆناغی سێیه‌م: چۆنیه‌تی کارکردنی به‌رنامه‌ی (Thinstall Virtualization Suite) شی ده‌که‌ینه‌وه‌.




سه‌ره‌تا کلیك له‌سه‌ر ئایکۆنی دامه‌زراندنی به‌رنامه‌که‌ ده‌که‌ین و به‌رنامه‌که‌ داده‌به‌زێنین وه‌ك هه‌ر پرۆگرامێکی ئاسایی تر، پاش ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌مان دابه‌زاند ده‌چین به‌رنامه‌که‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌م شوێنه‌:
Start >> all programs >> Thinstall Virtualization Suite >> Setup capture
کاتێك کلیکمان له‌سه‌ر به‌رنامه‌که‌ کرد، ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ سێ قۆناغی له‌خۆ گرتووه‌ و نه‌خشه‌ی کارکردنی به‌رنامه‌که‌مان پێ راده‌گه‌یه‌نێت. وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ba9d4329a4.jpg


قۆناغی یه‌که‌م: (Pre-Scan) واتا کۆمپیوته‌ره‌که‌ هه‌لده‌ستێت به‌ پشکنینی کۆمپیوته‌ره‌که‌ وه‌ك له‌ سه‌ره‌تادا ئامه‌ژه‌مان پێدا.
قۆناغی دووه‌م: (install) له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ داده‌به‌زێنین که‌ ده‌مانه‌وێت بیکه‌ین به‌ پۆرته‌بڵ.
قۆناغی سێیه‌م: (Post-Scan) له‌م قۆناغه‌دا به‌رنامه‌که‌ جارێکی تر هه‌لده‌ستێت به‌ پشکنینی کۆمپیوته‌ره‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی گۆرانکارییه‌کان بزانێت، به‌ڵام ئێستا هیچ کارێك ئه‌نجام ناده‌ین، چونکه‌ ئه‌مه‌ ئاشنا بوونێکه‌ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌که‌، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کان ده‌رۆین، دوای ئه‌وه‌ی بیرۆکه‌یه‌كمان وه‌رگرت له‌سه‌ر به‌رنامه‌که‌، کلیك له‌سه‌ر فرمانی (Start) ده‌که‌ین و ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه‌

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-39bf7224c5.jpg



له‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ته‌نها درایڤی © دیاری ده‌که‌ین و نیشانه‌ی راست له‌و دوو شوێنه‌ ده‌ده‌ین که‌ دیاریمان کردووه‌، پاشان کلیك له‌سه‌ر فه‌رمانی (Pre-Install Scan) ده‌که‌ین و ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه‌


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-73f6bb8da5.jpg



له‌م کاته‌دا چاوه‌رێ ده‌که‌ین تا به‌رنامه‌که‌ له‌ پشکنین ته‌واو ده‌بێت و دواتر ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌مان بۆ ده‌بێته‌وه‌ و کلیك له‌سه‌ر فه‌رمانی (Continue) ده‌که‌ین وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-53dabc9b41.jpg


دوای ئه‌وه‌ی کلیكمان له‌و شوێنه‌ کرد که‌ دیاریمان کردووه‌، ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه‌، که‌ لێره‌وه‌ قۆناغی یه‌که‌می به‌رنامه‌که‌ کۆتایی پێ دێت

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-3dae8b1dd4.jpg


لێره‌وه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ چیده‌هێڵین و دایناخه‌ینه‌وه‌ و ده‌چین ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ داده‌به‌زێنین که‌ ده‌مانه‌وێت بیکه‌ین به‌ پۆرته‌بڵ.
بۆ نموونه‌ ئێمه‌ به‌رنامه‌ی (RegDoctor) ــــان هه‌ڵبژاردووه‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ راستکردنه‌وه‌ی هه‌له‌کانی ریجیستری و ده‌مانه‌وێت ئه‌م کاره‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ین، بۆیه‌ دێین به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی وه‌ك سه‌رجه‌م به‌رنامه‌کانی تر دایده‌به‌زێنین، دوای ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی به‌رنامه‌که‌مان دابه‌زاند و کراکمان کرد، پاشان ده‌گه‌رێینه‌وه‌ سه‌ر پرۆگرامی (Thinstall Virtualization Suite) و له‌و قۆناغه‌وه‌ ده‌ستپێده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ وه‌ستابووین، واتا کلیك له‌ فه‌رمانی (Pre-Install Scan) ده‌که‌ین که‌ له‌ پێشوودا جێمان هێشتبوو، پاشان ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه‌

[وینه‌: 4_55.png]

دواتر په‌نجه‌ره‌یه‌كمان بۆ ده‌کرێته‌وه‌، له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌دا چه‌ند ئایکۆنێك ده‌رده‌که‌ون، له‌وێدا ته‌نها ئایکۆنی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌که‌ دیاری ده‌که‌ین، واته‌ نیشانه‌ی راستی له‌به‌رده‌م داده‌نێین، پاشان کلیك له‌سه‌ر (Continue) ده‌که‌ین

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-0a121ad5d1.jpg

له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا به‌رنامه‌که‌ ئه‌و جێگایه‌مان پێ ده‌ڵێت که‌ به‌رنامه‌ پۆرته‌بڵه‌که‌ی تێدا خه‌زن ده‌بێت، خۆشت ده‌توانیت جێگه‌که‌ی بگۆریت، به‌ڵام وا باشتره‌ ده‌ستکاری نه‌که‌یت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر گۆرانکارییه‌کمان کرد، دواتر کلیك له‌سه‌ر فه‌رمانی (Save Result) ده‌که‌ین، پاشان که‌مێك چاوه‌رێ ده‌بین تا به‌رنامه‌که‌ پرۆگرامه‌ پۆرته‌بڵه‌که‌ خه‌زن ده‌کات، پاشان کلیك له‌سه‌ر (Quit) ده‌که‌ین.
پاش ئه‌وه‌ی ته‌واو بووین له‌ خه‌زن کردنی ته‌واوی فایله‌کانی پرۆژه‌که‌مان، ئێستا ده‌چین بۆ ئه‌و جێگایه‌ی که‌ پرۆژه‌که‌مان تێدا سه‌یڤ کرد، ئه‌گه‌ر ده‌ستکاریت نه‌کردبێت ئه‌وا ئه‌م جێگایه‌یه‌
C:\Program Files\Thinstall.VS\Captures
له‌وێدا فۆلده‌رێك هه‌یه‌، که‌ ناوی فۆلده‌ره‌که‌ یه‌کسانه‌ به‌ ناوی ئه‌و پرۆگرامه‌ی ویستوته‌ بیکه‌یته‌ پۆرته‌بڵ، تۆ فۆلده‌ره‌که‌ بکه‌ره‌وه‌، پاشان له‌ فۆلده‌ره‌که‌دا کلیك له‌سه‌ر فایلێك بکه‌ به‌ ناوی (Build)، تۆ ئه‌م فایله‌ بکه‌ره‌وه‌ و پاشان که‌مێك چاوه‌رێ بکه‌ هه‌تا پرۆگرامه‌ پۆرته‌بڵه‌که‌ درووست ده‌کات، پاشان ده‌توانیت بیکه‌یته‌وه‌ و کۆپی بکه‌یت بۆ هه‌ر شوێنێك که‌ ده‌ته‌وێت، واتا ئێستا کاره‌که‌مان کۆتایی پێهات و پرۆگرامه‌ پۆرته‌بڵه‌که‌مان درووستکرد.

فةرموون بةرنامةكة دابكرن





هيــــــوادارم بــــــه دلتان بيت


س/h4kurd

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر دوژمنی خۆت به‌ كه‌م بگری
بۆ غافڵی خۆت تا زووه‌ بگری
كه‌می خۆت مه‌ده‌ به‌ زۆری خه‌ڵكی
كه‌ چاو له‌ ده‌ست بی دیاره‌ بێكه‌ڵكی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-29 10:28:00

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: چۆنیه‌تی پۆرته‌بڵ کردنی به‌رنامه‌کان!

ده ست خوش كاكه تيمو كيان به س ئه و بابه ته له كوردزين دا هه بوو

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-06-29 10:30:42

MoMiTaMaN2
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-24
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 1545
WindowsFirefox

Re: چۆنیه‌تی پۆرته‌بڵ کردنی به‌رنامه‌کان!

bbwra  kak  sedad gian  agadar  nabwm

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن temo (2011-06-29 10:31:01)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-03 00:07:52

balo123
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 268
WindowsMSIE7

Re: چۆنیه‌تی پۆرته‌بڵ کردنی به‌رنامه‌کان!

دةست خؤش بيت كاكة تيمؤ كيان هيوادةرم هةر سةركةوتووبى

Kurdzhin
كةس لةبير نا كةم تاكوو ماوم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2013-07-15 11:22:28

brhan15
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-06-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 5
WindowsSafari

Re: چۆنیه‌تی پۆرته‌بڵ کردنی به‌رنامه‌کان!

سڵاو  وێنە فیرکارییەکان ناکرێنە وە نازانم هۆکە ی چی یە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net