❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ ڕه‌قیبێکی به‌دحاڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-01 08:59:28

چالاک
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-17
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 143
WindowsFirefox

بۆ ڕه‌قیبێکی به‌دحاڵ

بۆ ڕه‌قیبێکی به‌دحاڵ
به‌ندی عه‌لی

ئمه‌ به‌زاری گوڵ ئه‌دوێین تۆ هه‌ر به‌زاری دڕک و خار
ئێمه‌ هه‌رده‌م ڕوو له‌خۆرین تۆ هاوته‌ریبی شه‌وی تار

ئێمه‌ گوڵ ئه‌گرینه‌ نه‌یار تاڕه‌نگ و بۆنی گوڵ بگرێ
تۆ گوڵ ئه‌بوغزێنی هه‌تا له‌سنگی هیچ یارێ نه‌درێ

ئێمه‌ ڕه‌نگه‌ جیاوازه‌کان له‌ڕه‌نگێکا نغرۆ ناکه‌ین
نیشتیمانی ده‌نگه‌کانیش له‌سه‌ر ده‌نگێ تاپۆ ناکه‌ین

تۆ له‌چرپه‌ی با ئه‌ترسیت نه‌ک به‌ڕێکه‌وت باست بکا
شوشه‌ عه‌تری حه‌ق ئه‌ڕێژیت ڕه‌نگه‌ بۆنی کاست بکا

ئه‌ی ڕه‌قیبی چاو خه‌واڵو ئه‌گه‌ر سه‌رمه‌ستی ڕابه‌وه‌
وا به‌یانه‌و خه‌یاڵی تۆ جارێ هه‌ر وابه‌سته‌ی شه‌وه‌

پێڵوه‌کانت هه‌ڵگڵۆفه‌و جوانتر بڕوانه‌ کازیوه‌
بزانه‌ له‌جه‌نگی نێوان گوڵ و دڕکا کێ به‌زیوه‌

نه‌ونه‌مامه‌کانی شه‌قام یان په‌رژینه‌کانی تفه‌نگ
خورپه‌کانی دڵی ڕووبار یان پرخه‌کانی گۆمی مه‌نگ

نا ئه‌ی ره‌قیب تۆ به‌دحاڵی گوڵ له‌باڕه‌ش چۆن ئه‌ترسێ
تاهه‌ڵاڵه‌ی عیشق مابێ بوون له‌نه‌بوون کوا ئه‌پرسێ

ئه‌وه‌ ئێمه‌ین قوفڵه‌کانی زیندانی خه‌م ئه‌پچڕێنین
هه‌ر ئێمه‌شین بۆ سبه‌ینێ له‌جێی تفه‌نگ گوڵ ئه‌ڕوێنین

نا نا نه‌خێر ئێمه‌ هه‌رگیز هاوسه‌فه‌ری تفه‌نگ نابین
له‌سه‌ر وه‌رینی هه‌ر گوڵێ دڵنیابه‌ بێده‌نگ نابین

لە ماڵپەری دەنگەکان وەرگیراوە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-03 16:52:56

shawear
خونچەی نوێ
شوێن: قه‌ڵا و مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 107
WindowsMSIE7

Re: بۆ ڕه‌قیبێکی به‌دحاڵ

ده‌ست خۆش ماندوونه‌بی
به‌راستی پریه‌ له‌مانا ده‌ستی نوسه‌ریش خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-03 18:25:16

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: بۆ ڕه‌قیبێکی به‌دحاڵ

ده‌ست خۆش زۆر هۆنراوه‌یه‌کی پر واتایه‌ هه‌ر سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-08-03 19:34:44

ديمة
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-05
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsXPSafari

Re: بۆ ڕه‌قیبێکی به‌دحاڵ

ده‌ست خۆش
هه‌ر سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
ئە زانی بۆ دنیای شعرم هه‌ر پایزه‌و هه‌ر خه‌زانه‌
من ته‌نها  پایز شک ئە به‌م پایز بۆ من نیشتیمانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-08-05 07:26:36

kurdi kurdan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-29
دواترین سه‌ردان: 2012-03-18
په‌یامه‌كان: 101
WindowsXPFirefox

Re: بۆ ڕه‌قیبێکی به‌دحاڵ

ده‌ست خۆش

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13013848261.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net