.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










بۆ ڕه‌قیبێکی به‌دحاڵ
به‌ندی عه‌لی
ئمه به‌زاری گوڵ ئه‌دوێین تۆ هه‌ر به‌زاری دڕک و خار
ئێمه هه‌رده‌م ڕوو لهخۆرین تۆ هاوته‌ریبی شه‌وی تار
ئێمه گوڵ ئه‌گرینه نه‌یار تاڕهنگ و بۆنی گوڵ بگرێ
تۆ گوڵ ئهبوغزێنی هه‌تا له‌سنگی هیچ یارێ نه‌درێ
ئێمه ڕه‌نگه جیاوازه‌کان لهڕهنگێکا نغرۆ ناکه‌ین
نیشتیمانی ده‌نگه‌کانیش له‌سه‌ر ده‌نگێ تاپۆ ناکه‌ین
تۆ له‌چرپه‌ی با ئه‌ترسیت نه‌ک به‌ڕێکه‌وت باست بکا
شوشه عه‌تری حه‌ق ئه‌ڕێژیت ڕه‌نگه بۆنی کاست بکا
ئه‌ی ڕه‌قیبی چاو خه‌واڵو ئه‌گه‌ر سه‌رمه‌ستی ڕابه‌وه
وا به‌یانه‌و خه‌یاڵی تۆ جارێ هه‌ر وابه‌سته‌ی شه‌وه
پێڵوه‌کانت ههڵگڵۆفهو جوانتر بڕوانه کازیوه
بزانه له‌جه‌نگی نێوان گوڵ و دڕکا کێ به‌زیوه
نه‌ونه‌مامه‌کانی شه‌قام یان په‌رژینه‌کانی تفه‌نگ
خورپه‌کانی دڵی ڕووبار یان پرخه‌کانی گۆمی مه‌نگ
نا ئه‌ی ره‌قیب تۆ به‌دحاڵی گوڵ لهباڕهش چۆن ئه‌ترسێ
تاههڵاڵهی عیشق مابێ بوون له‌نه‌بوون کوا ئه‌پرسێ
ئه‌وه ئێمه‌ین قوفڵه‌کانی زیندانی خه‌م ئهپچڕێنین
هه‌ر ئێمه‌شین بۆ سبه‌ینێ له‌جێی تفه‌نگ گوڵ ئه‌ڕوێنین
نا نا نه‌خێر ئێمه هه‌رگیز هاوسه‌فه‌ری تفه‌نگ نابین
له‌سه‌ر وه‌رینی هه‌ر گوڵێ دڵنیابه بێده‌نگ نابین
لە ماڵپەری دەنگەکان وەرگیراوە
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ست خۆش ماندوونه‌بی
به‌راستی پریه له‌مانا ده‌ستی نوسه‌ریش خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش زۆر هۆنراوه‌یه‌کی پر واتایه هه‌ر سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش
هه‌ر سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ست خۆش


له‌سه‌ر هێڵ نییه