.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئه‌ی دیده په‌ری
ئه‌ی دیده په‌ری به‌و ده‌مه،به‌و کولمه گولینه
بۆ که‌س نیه تاسه‌ر،ئه‌وه‌رێ ئه‌م گولی ژینه
تاسه‌ر نیه ئه‌م نازه، وه‌ها دووری مه‌بینه
ئه‌م چاوه گولاوێژه خه‌لاتی که برینه
ئه‌م زولفه که ئێستاکه دوو توێی عه‌نبه‌ری چینه
رۆژێکی که دێ ،تێکه‌لی توێی خاکی زه‌مینه
ئه‌و گه‌ردنه بێگه‌رده که وه‌ک ته‌ختی بلووره
ئه‌و لێوه که وه‌ک خونچه ته‌رو ناسک و سووره
ئێستاکه به‌بێ ره‌حمی سزای جه‌ورو فتوره
لای وایه،که ژین فانی نییه و رێگه‌یی دووره
نایزانێ که هه‌ر په‌نجه‌یێ له‌م خاکی زه‌مینه
کولمی ده هه‌زار (له‌یل)و ده‌می سه‌د(مهم و زین)ه
ئه‌مرۆ دلی بێچاره ئه به‌ی ئه‌یخه‌یته ناوداو
نایزانی که سبه‌ینێ ئه‌که‌وی سه‌رکز و داماو
ئه‌و جوانییه ئه‌روات و له چاو گوم ئه بێ وه‌ک ئاو
ئه‌و رۆژه ئه‌بێ دائیمه هه‌ر بێنیه به‌ر چاو
تا ره‌حمێ بکه‌ی ئێستا که به‌م زام و برینه
سه‌رکز نه‌بی له‌و جێگه بێ سامانی زه‌مینه
ئه‌م چه‌ند قسه‌یه‌م وتوه به‌تۆ ئێسته به چاکی
گه‌رچی ئه شی زانم دلی به‌ردت نییه باکی
مه‌روانه ئه‌مرۆ ،که به روومه‌ت گولی تاکی
بروانه سبه‌ینێ ،که له ناو دامه‌نی خاکی
سه‌د له یلی وه‌کو تۆ بووه له‌م رۆشنی ژینه
ئێستاکه له ناو ، جهرگهیی تاریکی زه‌مینه
ئه‌حمه‌د هه‌ردی

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ئه‌م چه‌ند قسه‌یه‌م وتوه به‌تۆ ئێسته به چاکی
گه‌رچی ئه شی زانم دلی به‌ردت نییه باکی
مه‌روانه ئه‌مرۆ ،که به روومه‌ت گولی تاکی
بروانه سبه‌ینێ ،که له ناو دامه‌نی خاکی
سه‌د له یلی وه‌کو تۆ بووه له‌م رۆشنی ژینه
ئێستاکه له ناو ، جهرگهیی تاریکی زه‌مینه
ده‌ست خۆش ده‌سی نوسه‌ریش خۆشبیت زۆرررررررررررر زۆر به‌مانابو
له‌سه‌ر هێڵ نییه