❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌ی دیده‌ په‌ری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-08 16:27:45

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsXPSafari

ئه‌ی دیده‌ په‌ری


ئه‌ی دیده‌ په‌ری



ئه‌ی دیده‌ په‌ری به‌و ده‌مه‌،به‌و کولمه‌ گولینه‌
بۆ که‌س نیه‌ تاسه‌ر،ئه‌وه‌رێ ئه‌م گولی ژینه‌
تاسه‌ر نیه‌ ئه‌م نازه، وه‌ها دووری مه‌بینه‌‌
ئه‌م چاوه‌ گولاوێژه‌ خه‌لاتی که‌ برینه‌
ئه‌م زولفه‌ که‌ ئێستاکه‌ دوو توێی عه‌نبه‌ری چینه‌
رۆژێکی که‌ دێ ،تێکه‌لی توێی خاکی زه‌مینه‌

ئه‌و گه‌ردنه‌ بێگه‌رده‌ که‌ وه‌ک ته‌ختی بلووره‌
ئه‌و لێوه‌ که‌ وه‌ک خونچه‌ ته‌رو ناسک و سووره‌
ئێستاکه‌ به‌بێ ره‌حمی سزای جه‌ورو فتوره‌
لای وایه‌،که‌ ژین فانی نییه‌ و رێگه‌یی دووره‌
نایزانێ که‌ هه‌ر په‌نجه‌یێ له‌م خاکی زه‌مینه‌
کولمی ده‌ هه‌زار (له‌یل)و ده‌می سه‌د(مه‌م و زین)ه

ئه‌مرۆ دلی بێچاره‌ ئه‌ به‌ی ئه‌یخه‌یته‌ ناوداو
نایزانی که‌ سبه‌ینێ ئه‌که‌وی سه‌رکز و داماو
ئه‌و جوانییه‌ ئه‌روات و له‌ چاو گوم ئه‌ بێ وه‌ک ئاو
ئه‌و رۆژه‌ ئه‌بێ دائیمه‌ هه‌ر بێنیه‌ به‌ر چاو
تا ره‌حمێ بکه‌ی ئێستا که‌ به‌م زام و برینه‌
سه‌رکز نه‌بی له‌و جێگه‌ بێ سامانی زه‌مینه‌

ئه‌م چه‌ند قسه‌یه‌م وتوه‌ به‌تۆ ئێسته‌ به‌ چاکی
گه‌رچی ئه‌ شی زانم دلی به‌ردت نییه‌ باکی
مه‌روانه‌ ئه‌مرۆ ،که‌ به‌ روومه‌ت گولی تاکی
بروانه‌ سبه‌ینێ ،که‌ له‌ ناو دامه‌نی خاکی
سه‌د له‌ یلی وه‌کو تۆ بووه‌ له‌م رۆشنی ژینه‌
ئێستاکه‌ له‌ ناو ، جه‌رگه‌یی تاریکی زه‌مینه‌




ئه‌حمه‌د هه‌ردی

Kurdzhin
نێو دڵی خۆتم بۆ بگه‌ڕێ گه‌ر من له‌وی هه‌بم خۆشبه‌خترین كه‌سی دونیام
چونكه‌ مه‌زنترین وجوانترین و دڵسۆزترین هاوریم هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-09 13:19:13

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsOpera

Re: ئه‌ی دیده‌ په‌ری

ئه‌م چه‌ند قسه‌یه‌م وتوه‌ به‌تۆ ئێسته‌ به‌ چاکی
گه‌رچی ئه‌ شی زانم دلی به‌ردت نییه‌ باکی
مه‌روانه‌ ئه‌مرۆ ،که‌ به‌ روومه‌ت گولی تاکی
بروانه‌ سبه‌ینێ ،که‌ له‌ ناو دامه‌نی خاکی
سه‌د له‌ یلی وه‌کو تۆ بووه‌ له‌م رۆشنی ژینه‌
ئێستاکه‌ له‌ ناو ، جه‌رگه‌یی تاریکی زه‌مینه‌




ده‌ست خۆش ده‌سی نوسه‌ریش خۆشبیت زۆرررررررررررر زۆر به‌مانابو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net