❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دینۆ بۆتزاتی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-12-12 19:06:49

شوان
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-06
دواترین سه‌ردان: 2008-01-27
په‌یامه‌كان: 59

دینۆ بۆتزاتی

دینۆ بۆتزاتی

دینۆ بۆتزاتی ساڵی (1906)  له‌ بین لونۆ له‌ شارێکی ئیطاڵیا له‌ دایک بووه‌ . خوێندنی باڵای له‌ کۆلێجی ماف دا ته‌واو کرد و ساڵی (1928)  بوو به‌ هاواڵنێری ڕۆژنامه‌ی (corriere allasera) و پاشان بووه‌ سه‌رنوسه‌ری ئه‌و ڕپژنامه‌یه‌ . ئه‌و چالاکی ئه‌ده‌بی ساڵی 1933 ده‌ستپێکرد . چیڕۆکی (بارنابوی کوێستان) و (ڕازی لێره‌واری کۆن) ی به‌چاپ گه‌یاند .
پله‌ی نوسه‌رایه‌تی بۆتزاتی له‌ بواری ئه‌ده‌بیاتدا به‌ دوو کتێبی (بیابانی تاتاره‌کان ) و (حه‌وت ڕاسپارده‌) مسۆگه‌ر بوو . کورته‌ چیڕۆک و ڕۆمانه‌کانی بۆتزاتی پڕن له‌ پرسیار له‌ خه‌ڵوه‌تی ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤایه‌تی و ڕاسته‌قینه‌ی  تاڵ و پڕ له‌ دڵيخورپه‌ی ژیان . بۆتزاتی له‌ به‌رهه‌مه‌کانیدا بێ به‌زه‌ییانه‌ خه‌تی باتڵ به‌سه‌ر دڵخۆشیه‌کاندا ده‌کێشی و خوێنه‌ر به‌ره‌و ڕوانگه‌یه‌کی پڕ له‌ مائومێدی و پڕله‌  دڵه‌خورپه‌ ده‌بات . ڕوداوینێو زه‌ینی ئه‌م نوسه‌ره‌ هه‌ر ئه‌و خاڵ و گرفتانه‌یه‌ که‌ به‌رده‌وام له‌ زه‌ینی هه‌موماندا هه‌یه‌ و دوپاتده‌بێته‌وه‌. ژیان و مه‌رگ. به‌ڵآم هه‌موو که‌س له‌ده‌ستی هه‌ڵدێت . چونکه‌ له‌ پشتیه‌وه‌ جگه‌ له‌ هه‌راسانی و بێهیوایی شتێکی تر نابینن . بۆتزاتی وه‌ک نوسه‌رێکی ئه‌م سه‌ده‌ پڕ له‌ شه‌ڕو هه‌راو ئاژاوه‌یه‌ په‌نجه‌ له‌سه‌ر هه‌موو خاڵه‌ گرنگه‌کان داده‌نێ و دمه‌ڵه‌‌ پڕ له‌ چڵک و پوچه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌داته‌ به‌ر نه‌شته‌ری تیژی به‌رهه‌مه‌کانی .
به‌رهه‌مه‌کانی بۆتزاتی بریتین له‌ : بارنابووی کوێستان ساڵی (1932) ، ڕازی لێڕه‌واری کۆن ساڵی (1933) ، بیابانی تاتاره‌کان ساڵی (1940) ، حه‌وت ڕاسپارده‌  ساڵی (1942) ، هێرشی دیاری ورچه‌کان بۆ سه‌ر سیل ساڵی (1946) ، مه‌ترسی له‌ ئالاسکا ساڵی(1948) .
بۆتزاتی له‌ 28/2/1972 کۆچی دوایی کردووه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-04 13:44:06

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: دینۆ بۆتزاتی

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net