.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








دینۆ بۆتزاتی
دینۆ بۆتزاتی ساڵی (1906) له بین لونۆ له شارێکی ئیطاڵیا له دایک بووه . خوێندنی باڵای له کۆلێجی ماف دا ته‌واو کرد و ساڵی (1928) بوو به هاواڵنێری ڕۆژنامه‌ی (corriere allasera) و پاشان بووه سه‌رنوسه‌ری ئه‌و ڕپژنامهیه . ئه‌و چالاکی ئه‌ده‌بی ساڵی 1933 ده‌ستپێکرد . چیڕۆکی (بارنابوی کوێستان) و (ڕازی لێره‌واری کۆن) ی به‌چاپ گه‌یاند .
پله‌ی نوسهرایهتی بۆتزاتی له بواری ئه‌ده‌بیاتدا به دوو کتێبی (بیابانی تاتاره‌کان ) و (حه‌وت ڕاسپارده) مسۆگه‌ر بوو . کورته چیڕۆک و ڕۆمانه‌کانی بۆتزاتی پڕن له پرسیار له خه‌ڵوه‌تی ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤایه‌تی و ڕاسته‌قینه‌ی تاڵ و پڕ له دڵيخورپهی ژیان . بۆتزاتی له به‌رهه‌مه‌کانیدا بێ به‌زه‌ییانه خه‌تی باتڵ به‌سه‌ر دڵخۆشیهکاندا ده‌کێشی و خوێنه‌ر به‌ره‌و ڕوانگه‌یه‌کی پڕ له مائومێدی و پڕله دڵه‌خورپه ده‌بات . ڕوداوینێو زه‌ینی ئه‌م نوسه‌ره هه‌ر ئه‌و خاڵ و گرفتانه‌یه که به‌رده‌وام له زه‌ینی هه‌موماندا هه‌یه و دوپاتده‌بێته‌وه. ژیان و مه‌رگ. به‌ڵآم هه‌موو که‌س له‌ده‌ستی هه‌ڵدێت . چونکه له پشتیه‌وه جگه له هه‌راسانی و بێهیوایی شتێکی تر نابینن . بۆتزاتی وه‌ک نوسه‌رێکی ئه‌م سه‌ده پڕ له شه‌ڕو هه‌راو ئاژاوه‌یه په‌نجه له‌سه‌ر هه‌موو خاڵه گرنگه‌کان داده‌نێ و دمهڵه پڕ له چڵک و پوچه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌داته به‌ر نه‌شته‌ری تیژی به‌رهه‌مه‌کانی .
به‌رهه‌مه‌کانی بۆتزاتی بریتین له : بارنابووی کوێستان ساڵی (1932) ، ڕازی لێڕه‌واری کۆن ساڵی (1933) ، بیابانی تاتاره‌کان ساڵی (1940) ، حه‌وت ڕاسپارده ساڵی (1942) ، هێرشی دیاری ورچه‌کان بۆ سه‌ر سیل ساڵی (1946) ، مه‌ترسی له ئالاسکا ساڵی(1948) .
بۆتزاتی له 28/2/1972 کۆچی دوایی کردووه .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه