❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دوای چل ساڵ وه‌ستایی تازه‌ بووه‌ته‌وه‌ به‌شاگرد !!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-10-09 12:26:59

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

دوای چل ساڵ وه‌ستایی تازه‌ بووه‌ته‌وه‌ به‌شاگرد !!


هه‌موومان ده‌زانین گه‌ر که‌سێک چل ساڵێک کارێک بکات ئه‌وا ده‌بێته‌ که‌سێکی شاره‌زا له‌و کاره‌یدا به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و هه‌موو  که‌ ته‌مه‌نێکه‌ ببێته‌ به‌ شاگرد؟؟با بزانین چۆن؟؟
ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت :
ئه‌و قاته‌ی تازه‌ کڕیبوم  کردمه‌ به‌رم و جانتاکه‌شم  که‌ هه‌مان ڕه‌نگی هه‌بوو هه‌ڵمگرت و بۆ یه‌که‌م وانه‌م له‌ کۆلێژ که‌وتمه‌ ڕێ ,,

کاتێک که‌ به‌ره‌ و ئه‌و گه‌راجه‌ ئه‌ڕۆیشتم  که‌ ئوتۆمبێله‌که‌م لێ ڕاگرتبوو  ئه‌وه‌نده‌م زانی خۆم له‌سه‌ر زه‌ویه‌که‌ بینیه‌وه‌ وادیاره‌ که‌مێک له‌ خۆبایی بوبوم و به‌رزاییه‌کی پێش خۆمم نه‌بینیبوو ،،
سه‌رئه‌ژنۆی پانتۆڵه‌که‌م دڕا و ناو له‌پی چه‌پم  به‌ خراپی بریندار بوو  یه‌کسه‌ر خۆم کۆکرده‌وه‌ و به‌ جانتاکه‌م دڕاوی پانتۆڵه‌که‌م داپۆشی و گه‌ڕامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌
دواتر پانتۆڵه‌که‌م برد بۆ  لای به‌رگدروویه‌ک له‌و نێوانه‌دا حه‌وه‌ی به‌سه‌رم هات بۆم گێڕایه‌وه‌ و برینه‌که‌ی ناو له‌پیشم پێ نیشاندا  ،،
به‌رگدرووه‌که‌ که‌ کابرایه‌کی به‌ساڵاچوو بوو چاویلکه‌که‌ی له‌ چاو کرد یه‌که‌مجار سه‌یری برینه‌که‌ی ناو ده‌ستمی کرد و پاشان سه‌یری دڕاوی پانتۆڵه‌که‌می کرد و وتی:
سه‌ری هه‌فته‌ وه‌ره‌وه‌ کوڕی خۆم به‌ر له‌وه‌ پێم ته‌واو ناکرێت
منیش له‌به‌رئه‌وه‌ی فره‌ سه‌رقاڵ بوم  تا دوای مانگێک نه‌متوانی بچمه‌وه‌  پاش چونه‌وه‌م  بینیم پانتۆ ڵه‌که‌ی چاک کردبووه‌وه‌ و خستبویه‌ سه‌ر ڕه‌فه‌یه‌ک  که‌ ده‌ستی بۆی برد دایگرێ وتی قوماشه‌که‌ی زۆر جیا بوو زۆر خه‌ریکی کردم  نرخه‌که‌شیم له‌سه‌ر نوسیوه‌
که‌ سه‌یری کاغه‌زه‌که‌م کر زۆر سه‌رم سوڕماو و پرسیم  ئه‌رێ ئه‌و نرخه‌ زۆر نیه‌ خۆ ئه‌و شوێنه‌ی چاکت کردووه‌ته‌وه‌  ئاسه‌واری دڕاویه‌که‌شی زۆر پێوه‌ دیاره‌!! پێده‌چو زۆر توڕه‌م کردبێت جاویلکه‌که‌ی له‌ جاو کرده‌وه‌  وتی سه‌یرکه‌ کوڕم  ئه‌وه‌ چل ساله‌ خه‌ریکی ئه‌م پیشه‌یه‌م ئه‌گه‌ر ده‌توانیت پیشه‌وه‌رێکی تر بدۆزیته‌وه‌  که‌ له‌ من باشتر بێت  ئه‌وا قروشێک چیه‌ لێت وه‌رناگرم،،،
بۆ ئه‌وه‌ی چیتر به‌رگدروی به‌سالا چو توڕه‌ نه‌که‌م بڕیارم دا چیتر قسه‌ نه‌که‌م  ده‌ستم بۆ باخه‌ڵم برد و کاتێک پاره‌کان به‌ر ئه‌و شوێنه‌ی ده‌ستم که‌وتن که‌ به‌ر له‌ جه‌ند هه‌فته‌یک پێشتر بریندار بوبو به‌لام ئێستا به‌ ته‌واوی چاک بوبوه‌وه‌ وه‌ک بڵێی بریسکێک دابێتی له‌ مێشکم هاوارم کرد :دۆزیمه‌وه‌ ،،ئه‌و پیشه‌وه‌ره‌ به‌توانایه‌ی که‌ باست ده‌کرد دۆزیمه‌وه‌ سه‌یرکه‌ له‌و که‌وتنه‌ی که‌ بۆم باس کردبوویت که‌ له‌گه‌ڵ دڕانی پانتۆڵه‌که‌مدا ئه‌و ده‌سته‌شم هه‌ڵدڕابو که‌واته‌ سه‌یرکه‌ و بزانه‌ هیچ ئاسه‌وارێکی ئه‌و هه‌ڵدڕانه‌ ماوه‌؟؟

پیاوه‌ پیره‌ به‌رگدرووه‌که‌ سڕ بو سه‌یری ناو ده‌ستی ده‌کردم هسه‌تم ده‌کرد که‌ لێوه‌کانی ده‌له‌رزین و چاوه‌کانی پڕ بوبون له‌ ئه‌سرین به‌ پچڕپچڕه‌وه‌ وتی ڕاست ده‌که‌یت کوڕه‌که‌م  زۆریش ڕاست ده‌که‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ته‌مه‌نی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و پیشه‌یه‌م داناوه‌ به‌لام تا ئێستا په‌یم به‌و گه‌وره‌ پیشه‌وه‌ره‌ نه‌بردووه‌  ،،
له‌کۆتایدا زۆر به‌ زه‌حمه‌ت توانیم وا له‌ کابرای به‌سالاچو بکه‌م هیچ نه‌بێت که‌مێک پاره‌م لێوه‌ربگرێت
له‌وه‌ به‌دواوه‌ زوزو سه‌رم لێده‌دا و له‌ حاڵ و ئه‌حواڵ و گوزه‌رانیم ئه‌پرسی و زۆر خۆشحاڵ بو به‌وه‌ی که‌وا گه‌ر له‌ کۆتایی ته‌مه‌نیشیدا بێت گه‌وره‌ پیشه‌وه‌رێکی دۆزیوه‌ته‌وه‌و ده‌یگوت :((دوای چل ساڵی وه‌ستای بومه‌وه‌ به‌ شاگرد))،،
له‌کۆتایدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم که‌وا با هه‌موومان ئاگامان له‌وه‌ بێت تا شاره‌زا بین له‌ بوارێکا و به‌ناوبانگ بین به‌ڵام هه‌ر له‌خۆمان به‌رزتر و به‌تواناتر هه‌یه‌ که‌ ئه‌ویش خوا گیانه‌ و نابێت ئێمه‌ هیچ کات  خۆمان به‌ گه‌وره‌ بزانین،،،



ئاماده‌کردنی یوجین

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-10-09 15:28:18

ئه‌ندازیار
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-06
دواترین سه‌ردان: 2013-06-28
په‌یامه‌كان: 450
WindowsXPSafari

Re: دوای چل ساڵ وه‌ستایی تازه‌ بووه‌ته‌وه‌ به‌شاگرد !!

dast xosh beguman hardam kasani la ema shrazatr haia agar bo maway chand salekish karek bkain

Kurdzhin
A lie is a lie, even if everyone believes it to be true, . And the truth

is the truth, Even if everyone thinks its a lie

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-10-09 20:30:48

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

Re: دوای چل ساڵ وه‌ستایی تازه‌ بووه‌ته‌وه‌ به‌شاگرد !!

8
zor jwana aw dastanat narzet bo am yanaeat bealet dlakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-10-10 12:16:12

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: دوای چل ساڵ وه‌ستایی تازه‌ بووه‌ته‌وه‌ به‌شاگرد !!

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ هاوڕێ ئه‌زیزه‌کانم
به‌ بینینی  په‌یامتان زۆر خۆشحاڵ بوم
شاد و به‌خته‌وه‌ر بن هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-10-10 17:13:23

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: دوای چل ساڵ وه‌ستایی تازه‌ بووه‌ته‌وه‌ به‌شاگرد !!

ده‌سته‌ خۆش زۆر چیرۆکێکی جوان بوووو
سه‌رنجراکێش و پر مانابوو
هه‌ر بژیت یوجین گیان

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-11-16 21:24:51

kalea-z
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-28
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsSafari

Re: دوای چل ساڵ وه‌ستایی تازه‌ بووه‌ته‌وه‌ به‌شاگرد !!

ده‌سته‌ خۆش زۆر چیرۆکێکی جوان بو
2

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-5f160d812c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net