.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هه‌موومان ده‌زانین گه‌ر که‌سێک چل ساڵێک کارێک بکات ئه‌وا ده‌بێته که‌سێکی شاره‌زا له‌و کاره‌یدا به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و هه‌موو که ته‌مه‌نێکه ببێته به شاگرد؟؟با بزانین چۆن؟؟
ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت :
ئه‌و قاته‌ی تازه کڕیبوم کردمه به‌رم و جانتاکه‌شم که هه‌مان ڕه‌نگی هه‌بوو هه‌ڵمگرت و بۆ یه‌که‌م وانه‌م له کۆلێژ که‌وتمه ڕێ ,,
کاتێک که به‌ره و ئه‌و گه‌راجه ئه‌ڕۆیشتم که ئوتۆمبێله‌که‌م لێ ڕاگرتبوو ئه‌وه‌نده‌م زانی خۆم له‌سه‌ر زه‌ویه‌که بینیه‌وه وادیاره که‌مێک له خۆبایی بوبوم و به‌رزاییه‌کی پێش خۆمم نه‌بینیبوو ،،
سه‌رئه‌ژنۆی پانتۆڵه‌که‌م دڕا و ناو له‌پی چه‌پم به خراپی بریندار بوو یه‌کسه‌ر خۆم کۆکرده‌وه و به جانتاکه‌م دڕاوی پانتۆڵه‌که‌م داپۆشی و گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه
دواتر پانتۆڵه‌که‌م برد بۆ لای به‌رگدروویه‌ک له‌و نێوانه‌دا حه‌وه‌ی به‌سه‌رم هات بۆم گێڕایه‌وه و برینه‌که‌ی ناو لهپیشم پێ نیشاندا ،،
به‌رگدرووه‌که که کابرایه‌کی به‌ساڵاچوو بوو چاویلکه‌که‌ی له چاو کرد یه‌که‌مجار سه‌یری برینه‌که‌ی ناو ده‌ستمی کرد و پاشان سه‌یری دڕاوی پانتۆڵه‌که‌می کرد و وتی:
سه‌ری هه‌فته وه‌ره‌وه کوڕی خۆم به‌ر له‌وه پێم ته‌واو ناکرێت
منیش له‌به‌رئه‌وه‌ی فره سه‌رقاڵ بوم تا دوای مانگێک نه‌متوانی بچمه‌وه پاش چونه‌وه‌م بینیم پانتۆ ڵه‌که‌ی چاک کردبووه‌وه و خستبویه سه‌ر ڕه‌فه‌یه‌ک که ده‌ستی بۆی برد دایگرێ وتی قوماشه‌که‌ی زۆر جیا بوو زۆر خه‌ریکی کردم نرخهکهشیم له‌سه‌ر نوسیوه
که سه‌یری کاغه‌زه‌که‌م کر زۆر سه‌رم سوڕماو و پرسیم ئه‌رێ ئه‌و نرخه زۆر نیه خۆ ئه‌و شوێنه‌ی چاکت کردووه‌ته‌وه ئاسه‌واری دڕاویهکهشی زۆر پێوه دیاره!! پێده‌چو زۆر توڕه‌م کردبێت جاویلکهکهی له جا‌و کرده‌وه وتی سه‌یرکه کوڕم ئه‌وه چل ساله خه‌ریکی ئه‌م پیشه‌یه‌م ئه‌گه‌ر ده‌توانیت پیشه‌وه‌رێکی تر بدۆزیته‌وه که له من باشتر بێت ئه‌وا قروشێک چیه لێت وه‌رناگرم،،،
بۆ ئه‌وه‌ی چیتر به‌رگدروی به‌سالا چو توڕه نه‌که‌م بڕیارم دا چیتر قسه نه‌که‌م ده‌ستم بۆ باخه‌ڵم برد و کاتێک پاره‌کان به‌ر ئه‌و شوێنه‌ی ده‌ستم که‌وتن که به‌ر له جه‌ند هه‌فته‌یک پێشتر بریندار بوبو به‌لام ئێستا به ته‌واوی چاک بوبوه‌وه وه‌ک بڵێی بریسکێک دابێتی له مێشکم هاوارم کرد :دۆزیمه‌وه ،،ئه‌و پیشه‌وه‌ره به‌توانایه‌ی که باست ده‌کرد دۆزیمه‌وه سه‌یرکه له‌و که‌وتنه‌ی که بۆم باس کردبوویت که له‌گه‌ڵ دڕانی پانتۆڵه‌که‌مدا ئه‌و ده‌سته‌شم ههڵدڕابو که‌واته سه‌یرکه و بزانه هیچ ئاسه‌وارێکی ئه‌و ههڵدڕانه ماوه؟؟
پیاوه پیره به‌رگدرووه‌که سڕ بو سه‌یری ناو ده‌ستی ده‌کردم هسهتم ده‌کرد که لێوه‌کانی ده‌له‌رزین و چاوه‌کانی پڕ بوبون له ئه‌سرین به پچڕپچڕه‌وه وتی ڕاست ده‌که‌یت کوڕه‌که‌م زۆریش ڕاست ده‌که‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ته‌مه‌نی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و پیشه‌یه‌م داناوه به‌لام تا ئێستا په‌یم به‌و گه‌وره پیشه‌وه‌ره نه‌بردووه ،،
له‌کۆتایدا زۆر به زه‌حمه‌ت توانیم وا له کابرای بهسالاچو بکه‌م هیچ نه‌بێت که‌مێک پاره‌م لێوه‌ربگرێت
له‌وه به‌دواوه زوزو سه‌رم لێده‌دا و له حاڵ و ئه‌حواڵ و گوزهرانیم ئه‌پرسی و زۆر خۆشحاڵ بو به‌وه‌ی که‌وا گه‌ر له کۆتایی ته‌مه‌نیشیدا بێت گه‌وره پیشه‌وه‌رێکی دۆزیوه‌ته‌وه‌و ده‌یگوت :((دوای چل ساڵی وه‌ستای بومه‌وه به شاگرد))،،
له‌کۆتایدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که‌وا با هه‌موومان ئاگامان له‌وه بێت تا شاره‌زا بین له بوارێکا و به‌ناوبانگ بین به‌ڵام هه‌ر له‌خۆمان به‌رزتر و به‌تواناتر هه‌یه که ئه‌ویش خوا گیانه و نابێت ئێمه هیچ کات خۆمان به گه‌وره بزانین،،،
ئاماده‌کردنی یوجین

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh beguman hardam kasani la ema shrazatr haia agar bo maway chand salekish karek bkain

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor jwana aw dastanat narzet bo am yanaeat bealet dlakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ ئێوه هاوڕێ ئه‌زیزه‌کانم
به بینینی په‌یامتان زۆر خۆشحاڵ بوم
شاد و به‌خته‌وه‌ر بن هه‌میشه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته خۆش زۆر چیرۆکێکی جوان بوووو
سه‌رنجراکێش و پر مانابوو
هه‌ر بژیت یوجین گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته خۆش زۆر چیرۆکێکی جوان بو


له‌سه‌ر هێڵ نییه