❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چی ڕوده‌دات له‌ ئاسمان ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-10-16 18:58:18

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsSafari

چی ڕوده‌دات له‌ ئاسمان ؟

شه‌وێک خه‌ونێکم بینی که‌ تێیدا ڕۆیشتم به‌ره‌و ئاسمان فریشته‌یه‌کم بینی که‌ خۆی پیشانمدا هه‌ر به‌ده‌ورمدا ده‌سوڕایه‌وه‌ پاشان ده‌ستمان کرد به‌ گه‌ڕان و پیاسه‌ کردن به‌ ناو هۆڵێکی گه‌وره‌ی کار کردندا .. سوچ به‌ سوچ و لا به‌لا پڕ بوون له‌ فریشته‌ .

ئه‌نجا فریشته‌ی ڕێنمای له‌ به‌رده‌م یه که‌م به‌شی هۆڵه‌که‌ دا ڕاوه‌ستاو  وتی ئه‌مه‌ به‌شی وه‌ر گرتنه‌ ، لێره‌ هه‌موو ئه‌و دوعاوداواکاریانه‌ وه‌ر ده‌گیرێت که‌ مرۆڤه‌کان له‌ خودا داوای ده‌که‌ن
منیش سه‌یری ده‌وروبه‌ری خۆمم کرد له‌و ناوجه‌دا ،ژماره‌یه‌ک زۆر فریشته‌ی لێبوو ،مه‌شغولی و سه‌رقاڵیه‌کی زۆر ترسناکیان پێوه‌ دیار بوو ، به‌وێنه‌ی سارێکی گه‌وره‌ که‌تێیدا فریشته‌کان خه‌ریکی جیاکـــــــردنه‌وه‌ی ئه‌و دوعا و داواکاریانه‌ بوون که‌ له‌ سه‌ران سه‌ری جیهانه‌وه‌ له‌ لایه‌م مرۆفه‌کانه‌وه‌ داواکرابوون  و له‌ سه‌ر کاغه‌زی زۆر گه‌وره‌ گه‌وره‌ کاراکان ئه‌نجام ده‌دران .
پاشان ڕۆیشتینه‌ خواره‌وه‌ به‌ره‌و شوێنێکی تر تا گه‌یشتینه‌ به‌شی دووه‌می هۆڵه‌که‌ .ئه‌نجا فریشته‌ی ڕێنمای پێی وتم ئه‌مه‌ به‌شی ڕێکخستن وناردنه‌ ،لێره‌ هه‌موو ئه‌و نازو نیعمه‌ت و  داواکاریانه‌ی که‌ مرۆڤه‌کان داوایان کردوه‌ ده‌نێردرێت بۆ یان و وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه‌ .
دوباره‌ سه‌یرم کرد به‌وینه‌ی به‌شی یه‌که‌می هۆڵه‌که‌ سه‌رقاڵی و قه‌ره‌باڵه‌غیه‌کی زۆر ترسناکی پێوه‌ دیار بوو . ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ فریشته‌کان له‌و وێستگه‌یه‌دا خه‌ریکی کارکردن بوون چونکه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و نازو نیعمه‌تانه‌ داواکرابوون و ئاماداکرابوون  و  بۆ ناردن بۆ سه‌ر زه‌وی .

له‌ کۆتایدا ڕۆیشتین تا گه‌یشتینه‌ به‌شی کۆتایی هۆڵه‌که‌ ،پاشان ڕاوه‌ستاین له‌ به‌رده‌م ده‌رگای  وێستگه‌یه‌کی بچوک، به‌سه‌ر سوڕمانێکه‌وه‌ بینیم ته‌نها یه‌ک فریشته‌ی لێیه‌ و هیچ ناکات . ئه‌نجا فریشته‌که‌ی هاوڕێم به‌هێمنی هاته‌ لامه‌وه‌  ووتی:

ئه‌مه‌ به‌شی شوکر وپێزانینه‌ ، ئه‌و فریشته‌یه‌ی تێیدا بوو شه‌رم دای گرتبوو
ئه‌نجا پــــرسیم :
ئه‌وه‌ چۆن لێره‌ کار به‌رده‌وام نیه‌ ؟

ئه‌ویش زۆر به‌ دڵی ته‌نگه‌وه‌ هاناسه‌ی هه‌ڵکێشا و وه‌ڵامی دایه‌وه‌ :دوای ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی زۆر به‌ی نیعمه‌ته‌کانیان بۆ نێردرا ووه‌ریان گرت
ئه‌وان که‌میان نه‌بێت شوکر وپێزانیانیان نه‌گێرایه‌وه‌ ، بۆیه‌ ئیستا منیش بێ کار داماوم

منیش وتم:باشه‌ چۆن که‌سێک ده‌توانێت شوکروپێزانین بگێرێته‌وه‌ دوای وه‌رگرتنی نیعمه‌ته‌کانی ؟
فریشته‌که‌ش زۆر به‌ ساکاری وه‌ڵامی دایه‌وه‌ نه‌نها  به‌ وتنی

الحمد لله‌




ئاماده‌کردنی به‌رهه‌م

Kurdzhin
نێو دڵی خۆتم بۆ بگه‌ڕێ گه‌ر من له‌وی هه‌بم خۆشبه‌خترین كه‌سی دونیام
چونكه‌ مه‌زنترین وجوانترین و دڵسۆزترین هاوریم هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-10-17 07:56:14

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: چی ڕوده‌دات له‌ ئاسمان ؟

هه‌زار جار الحمد لله‌ و سوپاس بۆ خوای باڵا ده‌ست بۆ هه‌موو ئه‌و ناز و نیعمه‌ته‌ی پێیبه‌خشیوین
ده‌ستی به‌ڕێزیشتان خۆش بێت کاکه‌ به‌رهه‌م سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-10-18 19:05:28

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsSafari

Re: چی ڕوده‌دات له‌ ئاسمان ؟

هه‌زار جار الحمد لله‌ و سوپاس بۆ خوای باڵا ده‌ست بۆ هه‌موو ئه‌و ناز و نیعمه‌ته‌ی پێیبه‌خشیوین

زۆر سوپاس خاتو سۆز بۆ په‌یامه‌که‌ت 
خۆش حاڵم که‌ بابه‌ته‌که‌ت به‌دڵبوو
هیوای هه‌میشه‌ ته‌مه‌ندرێژی و سه‌رکه‌وتن بۆ تۆی به‌رێزیش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net