.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














شه‌وێک خه‌ونێکم بینی که تێیدا ڕۆیشتم به‌ره‌و ئاسمان فریشته‌یه‌کم بینی که خۆی پیشانمدا هه‌ر به‌ده‌ورمدا ده‌سوڕایه‌وه پاشان ده‌ستمان کرد به گه‌ڕان و پیاسه کردن به ناو هۆڵێکی گه‌وره‌ی کار کردندا .. سوچ به سوچ و لا به‌لا پڕ بوون له فریشته .
ئه‌نجا فریشته‌ی ڕێنمای له به‌رده‌م یه که‌م به‌شی هۆڵه‌که دا ڕاوه‌ستاو وتی ئه‌مه به‌شی وه‌ر گرتنه ، لێره هه‌موو ئه‌و دوعاوداواکاریانه وه‌ر ده‌گیرێت که مرۆڤه‌کان له خودا داوای ده‌که‌ن
منیش سه‌یری ده‌وروبه‌ری خۆمم کرد له‌و ناوجه‌دا ،ژماره‌یه‌ک زۆر فریشته‌ی لێ‌بوو ،مه‌شغولی و سه‌رقاڵیه‌کی زۆر ترسناکیان پێوه دیار بوو ، به‌وێنه‌ی سارێکی گه‌وره که‌تێیدا فریشته‌کان خه‌ریکی جیاکـــــــردنهوهی ئه‌و دوعا و داواکاریانه بوون که له سه‌ران سه‌ری جیهانه‌وه له لایه‌م مرۆفهکانهوه داواکرابوون و له سه‌ر کاغه‌زی زۆر گه‌وره گه‌وره کاراکان ئه‌نجام ده‌دران .
پاشان ڕۆیشتینه خواره‌وه به‌ره‌و شوێنێکی تر تا گه‌یشتینه به‌شی دووه‌می هۆڵه‌که .ئه‌نجا فریشته‌ی ڕێنمای پێی وتم ئه‌مه به‌شی ڕێکخستن وناردنه ،لێره هه‌موو ئه‌و نازو نیعمه‌ت و داواکاریانه‌ی که مرۆڤه‌کان داوایان کردوه ده‌نێردرێت بۆ یان و وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه .
دوباره سه‌یرم کرد به‌وینه‌ی به‌شی یه‌که‌می هۆڵه‌که سه‌رقاڵی و قه‌ره‌باڵه‌غیه‌کی زۆر ترسناکی پێوه دیار بوو . ژماره‌یه‌کی زۆر له فریشته‌کان له‌و وێستگه‌یه‌دا خه‌ریکی کارکردن بوون چونکه ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و نازو نیعمه‌تانه داواکرابوون و ئاماداکرابوون و بۆ ناردن بۆ سه‌ر زه‌وی .
له کۆتایدا ڕۆیشتین تا گه‌یشتینه به‌شی کۆتایی هۆڵه‌که ،پاشان ڕاوه‌ستاین له به‌رده‌م ده‌رگای وێستگه‌یه‌کی بچوک، به‌سه‌ر سوڕمانێکه‌وه بینیم ته‌نها یه‌ک فریشته‌ی لێیه و هیچ ناکات . ئه‌نجا فریشته‌که‌ی هاوڕێم به‌هێمنی هاته لامه‌وه ووتی:
ئه‌مه به‌شی شوکر وپێزانینه ، ئه‌و فریشته‌یه‌ی تێیدا بوو شه‌رم دای گرتبوو
ئه‌نجا پــــرسیم :
ئه‌وه چۆن لێره کار به‌رده‌وام نیه ؟
ئه‌ویش زۆر به دڵی ته‌نگه‌وه هاناسه‌ی هه‌ڵکێشا و وه‌ڵامی دایه‌وه :دوای ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی زۆر به‌ی نیعمه‌ته‌کانیان بۆ نێردرا ووه‌ریان گرت
ئه‌وان که‌میان نه‌بێت شوکر وپێزانیانیان نه‌گێرایه‌وه ، بۆیه ئیستا منیش بێ کار داماوم
منیش وتم:باشه چۆن که‌سێک ده‌توانێت شوکروپێزانین بگێرێته‌وه دوای وه‌رگرتنی نیعمه‌ته‌کانی ؟
فریشته‌که‌ش زۆر به ساکاری وه‌ڵامی دایه‌وه نه‌نها به وتنی
الحمد لله
ئاماده‌کردنی به‌رهه‌م

له‌سه‌ر هێڵ نییه








هه‌زار جار الحمد لله و سوپاس بۆ خوای باڵا ده‌ست بۆ هه‌موو ئه‌و ناز و نیعمه‌ته‌ی پێیبه‌خشیوین
ده‌ستی به‌ڕێزیشتان خۆش بێت کاکه به‌رهه‌م سه‌رکه‌وتووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








هه‌زار جار الحمد لله و سوپاس بۆ خوای باڵا ده‌ست بۆ هه‌موو ئه‌و ناز و نیعمه‌ته‌ی پێیبه‌خشیوین
زۆر سوپاس خاتو سۆز بۆ په‌یامه‌که‌ت
خۆش حاڵم که بابه‌ته‌که‌ت به‌دڵبوو
هیوای هه‌میشه ته‌مه‌ندرێژی و سه‌رکه‌وتن بۆ تۆی به‌رێزیش
له‌سه‌ر هێڵ نییه