❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ‎((چرا))

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-12-13 17:01:03

halko__3
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 99
ویبگه‌
WindowsSafari

‎((چرا))

‎((چرا))
رۆژێک مامۆستایه‌ک ده‌چێته‌ پۆله‌وه‌، ده‌یه‌وه‌ێت ئامرۆژگاریه‌کی به‌ سودی قوتابیه‌کانی بکات، له‌سه‌ر ته‌خته‌ ره‌شه‌که‌ وێنه‌ی چرایه‌ک دروسی ده‌کات و پاشان ده‌ڵیت:

مرۆڤی به‌سود و چاکه‌ خواز ده‌بیت وه‌ک ئه‌م چرایه‌ وابێت، رێگا بۆ خه‌ڵکی روناک بکاته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ له‌سه‌ر شوشه‌که‌ نوسی عه‌قڵ، له‌سه‌ری پلیته‌ی چراکه‌ نوسی زانست، له‌ شوێنی نه‌وته‌که‌ نوسی باوه‌ڕ،

پاشان وتی:
ئه‌م چرایه‌ به‌ بێ ئه‌م سێ شته‌ گرنگه‌ ناتوانێت کاری گرنگی خۆی بکات، که‌ ڕووناک کردنه‌وه‌ی رێگایه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ش مرۆڤ ناتوانیت وه‌ک پێویست چاکه‌کار و به‌سود بیت بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ی گه‌ر خاوه‌نی ژیری و زانست و باوه‌ر نه‌بێت.

دوای ئه‌وه‌ وتی:
ئه‌م چرایه‌ گه‌ر بێت و شوشه‌که‌ی لا بده‌یت، نه‌ک روناکی نامێنیت به‌ڵکو دوکه‌ڵیش ده‌کات و ده‌وروبه‌ر تاریک ده‌کات، به‌رگه‌ی کزه‌ بایه‌ک ناگرێ و ده‌کوژێته‌وه‌، گه‌ر مرۆڤیش ژیری نه‌خاته‌ کار له‌ کاره‌کانیدا له‌ بری به‌رهه‌می باش به‌رهه‌می خراپ ده‌چێنێته‌وه‌، به‌رگه‌ی بچوکترین گومان ناگرێت.

گه‌ر بێت و ئه‌م چرایه‌ پڵیته‌که‌ی لێ ده‌ربهێنیت، ئه‌وه‌ ته‌نها قه‌باره‌یه‌ک ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ گه‌ر مرۆڤی چاکه‌کار زانستی پێ نه‌بیت، بۆ زۆر کاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ به‌کار نایه‌ت و ته‌نها قه‌باره‌یه‌ک ده‌بیت و به‌س.

ئه‌گه‌ر بیت و ئه‌م چرایه‌ به‌ بێ نه‌وت کاری پێ بکه‌یت، ئه‌وه‌ زۆر زوو پڵیته‌که‌ی سه‌رف ده‌کات، به‌ مانایه‌کی تر خۆی خۆی له‌ ناوه‌ده‌بات، ئه‌گه‌ر چی که‌مێک سودی ده‌بێت به‌ڵام زیانی له‌ قازانجی زیاتره‌، مرۆڤیش گه‌ر خاوه‌نی بروایه‌کی به‌هێز نه‌بێت ، به‌ ته‌نها زانست و ژیری به‌کار بهێنێت زیانی زۆرتر ده‌بیت له‌ قازانج، وه‌ک ده‌بینیت به‌هۆی زانست و ژیریه‌وه‌ چه‌نده‌ها چه‌کی ترسناک دروست کراون، که‌ به‌شی له‌ ناوبردنی هه‌مو مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن !

له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ شوشه‌که‌ و پلیته‌که‌ سنوری دیاریکراوی خۆیان هه‌یه‌، به‌ نمونه‌ گه‌ر شوشه‌که‌ ئه‌ستور تر بێت له‌ سنوری خۆی ئه‌وه‌ زیان له‌ کاری سه‌ره‌کی شوشه‌که‌ ده‌دات. رۆشناییه‌که‌ی که‌م ده‌کاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر پلیته‌که‌ زۆر هه‌ڵبکێشین، ئه‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌م رووناکی که‌متر ده‌بێت هه‌م دوکه‌ڵیش ده‌کات، به‌ڵام نه‌وته‌که‌ چه‌ندی زۆرتر بێت زیانی نییه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سودی ده‌بێت گه‌ر له‌گه‌ڵ پلیته‌که‌ و شوشه‌که‌ هه‌ماهه‌نگی بکات له‌ کاره‌کانیدا، هه‌ر سێکیان به‌یه‌که‌وه‌ کاربکه‌ن، به‌ڵام هیچیان به‌ ته‌نیا ناتوانن کار بکه‌ن.

به‌ هه‌مان شێوه‌ عه‌قڵ و زانست له‌ سنوری خۆیاندا ده‌توانن جوانترین خزمه‌ت بکه‌ن به‌ مرۆڤایه‌تی ، به‌ڵام گه‌ر له‌ سنور ده‌رچون ده‌بنه‌ مایه‌ی ئازار و زیان، به‌ڵام باوه‌ر چه‌ند زۆر بیت زیانی نییه‌ به‌و مه‌رجه‌ی عه‌قڵ و زانست پشتگوێ نه‌خات، باشترین وانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م سیانه‌ به‌یه‌که‌وه‌ ده‌توانن کاربکه‌ن، هه‌ر یه‌کێکیان لا بده‌یت هاوکێشه‌که‌ لاسه‌نگ ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌(facebook(

Kurdzhin
لەوانەیە ژیان ئەو میوانییە نەبێت کە ئارەزووت بوو لەوێ ببای،بەڵام ئێستا کە بانگهێشت کراوی،تا دەتوانی جوان سەما بکە..!

"چارلی چاپلن"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-01-07 14:35:37

شووشه 88
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-22
دواترین سه‌ردان: 2013-04-17
په‌یامه‌كان: 577
WindowsOpera

Re: ‎((چرا))

dast xosh .bjet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b600df65ed.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-01-07 16:16:49

palkazerina
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-28
دواترین سه‌ردان: 2012-11-10
په‌یامه‌كان: 63
WindowsXPFirefox

Re: ‎((چرا))

dastxosh zor baswda

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net