.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






((چرا))
رۆژێک مامۆستایه‌ک ده‌چێته پۆله‌وه، ده‌یه‌وه‌ێت ئامرۆژگاریهکی به سودی قوتابیه‌کانی بکات، له‌سه‌ر ته‌خته ره‌شه‌که وێنه‌ی چرایه‌ک دروسی ده‌کات و پاشان ده‌ڵیت:
مرۆڤی به‌سود و چاکه خواز ده‌بیت وه‌ک ئه‌م چرایه وابێت، رێگا بۆ خه‌ڵکی روناک بکاته‌وه، دوای ئه‌وه له‌سه‌ر شوشه‌که نوسی عه‌قڵ، له‌سه‌ری پلیته‌ی چراکه نوسی زانست، له شوێنی نه‌وته‌که نوسی باوه‌ڕ،
پاشان وتی:
ئه‌م چرایه به بێ ئه‌م سێ شته گرنگه ناتوانێت کاری گرنگی خۆی بکات، که ڕووناک کردنه‌وه‌ی رێگایه، به هه‌مان شێوه‌ش مرۆڤ نا‌توانیت وه‌ک پێویست چاکه‌کار و به‌سود بیت بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ی گه‌ر خاوه‌نی ژیری و زانست و باوه‌ر نه‌بێت.
دوای ئه‌وه وتی:
ئه‌م چرایه گه‌ر بێت و شوشه‌که‌ی لا بده‌یت، نه‌ک روناکی نامێنیت به‌ڵکو دوکه‌ڵیش ده‌کات و ده‌وروبه‌ر تاریک ده‌کات، به‌رگه‌ی کزه بایه‌ک ناگرێ و ده‌کوژێته‌وه، گه‌ر مرۆڤیش ژیری نه‌خاته کار له کاره‌کانیدا له بری به‌رهه‌می باش به‌رهه‌می خراپ ده‌چێنێته‌وه، به‌رگه‌ی بچوکترین گومان ناگرێت.
گه‌ر بێت و ئه‌م چرایه پڵیته‌که‌ی لێ ده‌ربهێنیت، ئه‌وه ته‌نها قه‌باره‌یه‌ک ده‌مێنێته‌وه، به هه‌مان شێوه گه‌ر مرۆڤی چاکه‌کار زانستی پێ نه‌بیت، بۆ زۆر کاری ئه‌م سه‌رده‌مه به‌کار نایه‌ت و ته‌نها قه‌باره‌یه‌ک ده‌بیت و به‌س.
ئه‌گه‌ر بیت و ئه‌م چرایه به بێ نه‌وت کاری پێ بکه‌یت، ئه‌وه زۆر زوو پڵیته‌که‌ی سه‌رف ده‌کات، به مانایه‌کی تر خۆی خۆی له ناوه‌ده‌بات، ئه‌گه‌ر چی که‌مێک سودی ده‌بێت به‌ڵام زیانی له قازانجی زیاتره، مرۆڤیش گه‌ر خاوه‌نی بروایه‌کی به‌هێز نه‌بێت ، به ته‌نها زانست و ژیری به‌کار بهێنێت زیانی زۆرتر ده‌بیت له قازانج، وه‌ک ده‌بینیت به‌هۆی زانست و ژیریه‌وه چه‌نده‌ها چه‌کی ترسناک دروست کراون، که به‌شی له ناوبردنی هه‌مو مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن !
له لایه‌کی تریشه‌وه شوشه‌که و پلیته‌که سنوری دیاریکراوی خۆیان هه‌یه، به نمونه گه‌ر شوشه‌که ئه‌ستور تر بێت له سنوری خۆی ئه‌وه زیان له کاری سه‌ره‌کی شوشه‌که ده‌دات. رۆشناییه‌که‌ی که‌م ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر پلیته‌که زۆر هه‌ڵبکێشین، ئه‌وه به هه‌مان شێوه هه‌م رووناکی که‌متر ده‌بێت هه‌م دوکه‌ڵیش ده‌کات، به‌ڵام نه‌وته‌که چه‌ندی زۆرتر بێت زیانی نییه ، به پێچه‌وانه‌وه سودی ده‌بێت گه‌ر له‌گه‌ڵ پلیته‌که و شوشه‌که هه‌ماهه‌نگی بکات له کاره‌کانیدا، هه‌ر سێکیان به‌یه‌که‌وه کاربکه‌ن، به‌ڵام هیچیان به ته‌نیا ناتوانن کار بکه‌ن.
به هه‌مان شێوه عه‌قڵ و زانست له سنوری خۆیاندا ده‌توانن جوانترین خزمه‌ت بکه‌ن به مرۆڤایه‌تی ، به‌ڵام گه‌ر له سنور ده‌رچون ده‌بنه مایه‌ی ئازار و زیان، به‌ڵام باوه‌ر چه‌ند زۆر بیت زیانی نییه به‌و مه‌رجه‌ی عه‌قڵ و زانست پشتگوێ نه‌خات، باشترین وانه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌م سیانه به‌یه‌که‌وه ده‌توانن کاربکه‌ن، هه‌ر یه‌کێکیان لا بده‌یت هاوکێشه‌که لاسه‌نگ ده‌بێت.
سه‌رچاوه(facebook(

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh .bjet


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastxosh zor baswda
له‌سه‌ر هێڵ نییه