.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ماسی گرێكی به‌خته‌وه‌ر..!!
پیاوێكى ماسى گر هه‌بوو نزیك له كه‌نارى ده‌ریایه‌ك دانیشتبوو ، له ژێر سێبه‌رى دارێكدا ئه‌ى ڕوانى بۆ شه‌پۆله‌كانى ڕوباروو یاد و زیكرى خواى ئه‌كرد، له ناكاو پیاوێكى بازرگانى ده‌وڵه‌مه‌ند كه خه‌ریك بوو به لایدا تێده‌په‌ڕى لێى نزیك بوویه‌وه‌و پرسیارى لێ‌كرد ئه‌وه بۆچى له ژێر ئه‌و داره دانیشتویت و بۆخۆت كار ناكه‌یت؟
بۆ ئه‌مه‌ش ماسى گره‌كه دایه‌وه كه ئه‌و ئه‌مڕۆ بڕى پ...ێویست و زۆر زیاتریش له پێویست ماسى گرتووه، پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ش به بیستنى ئه‌مه توڕه بوو ، وتى : بۆچى ناڕۆى ماسى زۆر تر بگریت له جیاتى ئه‌وه‌ى له سێبه‌رى ئه‌و داره دانیشیت و كاتت به فیڕۆبدهیت ؟
ماسى گر وتى : چى بكه‌م به گرتنى ماسى زۆر ؟
بازرگان: ئه‌توانیت ماسى زۆرتر بگریت و بیان فرۆشیت و پاره‌ى زۆرتر به‌ده‌ست بێنى و به‌له‌مێكى گه‌وره‌تر بكڕیت .
ماسى گر: پاشان چى بكه‌م ؟
بازرگان: ئه‌وكات ئه‌توانیت بۆ ماسى گرتن بڕۆیته قولاَیى ئاوه‌وه‌و ماسى زۆرتر بگریت و پاره‌ى زۆر تر به‌ده‌ست بێنى .
ماسى گر : پاشان چى بكه‌م؟
بازرگان : ئه‌و كات ئه‌توانیت چه‌ند به‌له‌مێك بكڕیت و چه‌ند كه‌سێكیش دابمه‌زرێنیت و كارت بۆ بكه‌ن و پاره‌ى زۆرتر به‌ده‌ست بێنى .
ماسى گر : پاشان چى كه؟
بازرگان : ئه‌وكات ئه‌توانیت ببیته بازرگانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى وه‌ك من.
ماسى گر پاشان چیبكه‌م؟
بازرگان: ئه‌وكات بۆ خۆت به ئاشتى و ئاسووده‌یى ئه‌ژیت و چێژ له ژیان وه‌ر ئه‌گریت.
ماسى گر: به تێڕامان و سه‌رسامى یه‌وه وهلامى بازرگانى دایه‌وه وتى : ئه‌ى مه‌گه‌ر من ئێستا چى ئه‌كه‌م؟؟؟
خوشك و برایانى به‌ڕێز ، پێویست ناكات چاوه‌ڕێى سبهینىَ بیت بۆ ئه‌وه‌ى دڵخۆش بیت خۆشى له ژیان وه‌ربگریت . ته‌نانه‌ت پێویست ناكات چاوه‌ڕێ بیت تا ده‌وڵه‌مه‌ندترو دهسهلاَت دارتر بیت ئینجا خۆشى له ژیان وه‌ربگریت ، چونكه ژیانى ڕاسته‌قینه‌ى تۆ نه دوێنىَ بوو نه به‌یانى یه وه‌نه ئه‌مڕۆشه به‌ڵكو ئه‌و چركه ساته‌یه كه ئێستا تیایدا ده‌ژیت، بۆ هه‌میشه به‌و ئه‌و په‌ڕى ماناوه كارێك بكه خۆشى لێوه‌ربگریت و ببێته مایه‌ى ئاسووده‌یى ڕاسته‌قینه بۆ ڕووح و دڵ و جه‌سته‌ت.
هه‌ندێك له گه‌وره پیاوان وتویانه: دهوڵهمهندیهكهم پێكنه‌هاتووه له زۆرى ئه‌و شتانه‌ى كه هه‌مه ، به‌ڵكو پێكهاتووه له كه‌مى ویستهكانم.!
Facebook

له‌سه‌ر هێڵ نییه