❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ماسی گرێكی به‌خته‌وه‌ر..!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-12-21 19:29:12

HaDi-Kurd
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 705
ویبگه‌
WindowsFirefox

ماسی گرێكی به‌خته‌وه‌ر..!!

ماسی گرێكی به‌خته‌وه‌ر..!!
پیاوێكى ماسى گر هه‌بوو نزیك له‌ كه‌نارى ده‌ریایه‌ك دانیشتبوو ، له‌ ژێر سێبه‌رى دارێكدا ئه‌ى ڕوانى بۆ شه‌پۆله‌كانى ڕوباروو یاد و زیكرى خواى ئه‌كرد، له‌ ناكاو پیاوێكى بازرگانى ده‌وڵه‌مه‌ند كه‌ خه‌ریك بوو به‌ لایدا تێده‌په‌ڕى لێى نزیك بوویه‌وه‌و پرسیارى لێكرد ئه‌وه‌ بۆچى له‌ ژێر ئه‌و داره‌ دانیشتویت و بۆخۆت كار ناكه‌یت؟
بۆ ئه‌مه‌ش ماسى گره‌كه‌ دایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌مڕۆ بڕى پ...ێویست و زۆر زیاتریش له‌ پێویست ماسى گرتووه‌، پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ش به‌ بیستنى ئه‌مه‌ توڕه‌ بوو ، وتى : بۆچى ناڕۆى ماسى زۆر تر بگریت له‌ جیاتى ئه‌وه‌ى له‌ سێبه‌رى ئه‌و داره‌ دانیشیت و كاتت به‌ فیڕۆبده‌یت ؟
ماسى گر وتى : چى بكه‌م به‌ گرتنى ماسى زۆر ؟
بازرگان: ئه‌توانیت ماسى زۆرتر بگریت و بیان فرۆشیت و پاره‌ى زۆرتر به‌ده‌ست بێنى و به‌له‌مێكى گه‌وره‌تر بكڕیت .
ماسى گر: پاشان چى بكه‌م ؟
بازرگان: ئه‌وكات ئه‌توانیت بۆ ماسى گرتن بڕۆیته‌ قولاَیى ئاوه‌وه‌و ماسى زۆرتر بگریت و پاره‌ى زۆر تر به‌ده‌ست بێنى .
ماسى گر : پاشان چى بكه‌م؟
بازرگان : ئه‌و كات ئه‌توانیت چه‌ند به‌له‌مێك بكڕیت و چه‌ند كه‌سێكیش دابمه‌زرێنیت و كارت بۆ بكه‌ن و پاره‌ى زۆرتر به‌ده‌ست بێنى .
ماسى گر : پاشان چى كه‌؟
بازرگان : ئه‌وكات ئه‌توانیت ببیته‌ بازرگانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى وه‌ك من.
ماسى گر پاشان چیبكه‌م؟
بازرگان: ئه‌وكات بۆ خۆت به‌ ئاشتى و ئاسووده‌یى ئه‌ژیت و چێژ له‌ ژیان وه‌ر ئه‌گریت.
ماسى گر: به‌ تێڕامان و سه‌رسامى یه‌وه‌ وه‌لامى بازرگانى دایه‌وه‌ وتى : ئه‌ى مه‌گه‌ر من ئێستا چى ئه‌كه‌م؟؟؟
خوشك و برایانى به‌ڕێز ، پێویست ناكات چاوه‌ڕێى سبه‌ینىَ بیت بۆ ئه‌وه‌ى دڵخۆش بیت خۆشى له‌ ژیان وه‌ربگریت . ته‌نانه‌ت پێویست ناكات چاوه‌ڕێ بیت تا ده‌وڵه‌مه‌ندترو ده‌سه‌لاَت دارتر بیت ئینجا خۆشى له‌ ژیان وه‌ربگریت ، چونكه‌ ژیانى ڕاسته‌قینه‌ى تۆ نه‌ دوێنىَ بوو نه‌ به‌یانى یه‌ وه‌نه‌ ئه‌مڕۆشه‌ به‌ڵكو ئه‌و چركه‌ ساته‌یه‌ كه‌ ئێستا تیایدا ده‌ژیت، بۆ هه‌میشه‌ به‌و ئه‌و په‌ڕى ماناوه‌ كارێك بكه‌ خۆشى لێوه‌ربگریت و ببێته‌ مایه‌ى ئاسووده‌یى ڕاسته‌قینه‌ بۆ ڕووح و دڵ و جه‌سته‌ت.
هه‌ندێك له‌ گه‌وره‌ پیاوان وتویانه‌: ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌كه‌م پێكنه‌هاتووه‌ له‌ زۆرى ئه‌و شتانه‌ى كه‌ هه‌مه‌ ، به‌ڵكو پێكهاتووه‌ له‌ كه‌مى ویسته‌كانم.!
Facebook

Kurdzhin
'' گەر سوپاسی خوا ناکەیت دوای هەر زەردەخەنەیەک,
ئەوا مافی ئەوەت نیە لۆمەی بکەی بۆ هەر فرمێسکێک ''

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net