❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کچه‌ کوردێک به‌بێ باڵ فری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-12-24 15:52:54

rabar chamchamali
ناچالاک کراوه‌
شوێن: chamchamal
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-15
دواترین سه‌ردان: 2011-12-25
په‌یامه‌كان: 80
WindowsMSIE7

کچه‌ کوردێک به‌بێ باڵ فری

جه‌یران ناسر حه‌سه‌ن، له‌ دایكبووی‌  1993  شاری‌ به‌غدایه‌، له‌ته‌مه‌نی‌  پێنج  ساڵییه‌وه‌ له‌شاری هه‌ولێر ده‌ژی، قوتابی‌  قۆناغی‌ سێیه‌می‌ په‌یمانگای‌ هونه‌ره‌جوانه‌كانی‌ هه‌ولێره‌، ژه‌نیاری‌ پیانۆیه‌، یاریزانی‌ باسكیت بۆڵ و باله‌یه‌، له‌ئێستادا یه‌كه‌م یاریزانی‌ پلاگلایده‌ره‌ له‌ كوردستان، كه‌ له‌ به‌رزاییه‌كان ده‌فڕێت.

جه‌یران كچێكی‌ چاو سه‌وز و وردیله‌یه‌، له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیان له‌عه‌نكاوه‌ پێشوازی‌ لێكردین، وه‌لاَمی‌ پرسیاره‌كانی‌ خه‌ندان-ی دایه‌وه‌.

له‌ ده‌ستپێكدا له‌باره‌ی‌ ئاشنابوون به‌ یاری‌ پلاگلایده‌ر، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات به‌رده‌وام حه‌زی‌ له‌ وه‌رزش كردووه‌، هه‌میشه‌ جل و به‌رگی‌ وه‌رزشی‌ ده‌پۆشێت، یاریزانی‌ یاری‌ باسكیت بۆڵ و تائیره‌ بووه‌، له‌ 2009 له‌ دامه‌زراندنی‌ یانه‌ی‌ ئاسمانی‌ هه‌ولێر، یه‌كه‌م كچ بووه‌ به‌شداری‌ ئه‌و یانه‌یه‌ی‌ كردووه‌، بۆته‌ یاریزانی‌ پلاگلایده‌ر، فڕین له‌ به‌رزایی‌ ئاسمان، له‌باره‌ی‌ ئه‌و یارییه‌ ده‌ڵیت: "فڕین له‌ به‌رزاییه‌كان، یارییه‌كی‌ زۆر خۆشه‌، ئه‌گه‌رچی‌ ترسناكه‌، به‌لاَم كاتێ‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ سه‌یری‌ زه‌وی‌ ده‌كه‌یت و ده‌فڕیت ئه‌و ترسه‌ نامێنێت".

جه‌یران تا ئێستا به‌شداری‌ چه‌ندین پاڵه‌وانی‌ فڕینی‌ كردووه‌، دواینیان پاڵه‌وانییه‌ك بوو له‌ ولاَتی‌ توركیا، له‌و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌باره‌ی‌ به‌شداری‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌، ده‌ڵێت: "له‌وێ‌ زۆر شتی‌ نوێم بینی‌، به‌شداریكردنم وه‌ك كچه‌ كوردێك وه‌لاَمێكی‌ باش بوو بۆ تێروانینی‌ ولاَتانی‌ دیكه‌، چونكه‌ ئه‌وان رایان وایه‌ كچانی‌ كورد به‌هۆی‌ كلتووره‌وه‌ داخراون و به‌هره‌كانیان ده‌كووژرێت".

له‌ ولاَتی‌ توركیا جه‌یران، له‌ به‌رزایی‌ 1800 مه‌تر فڕیوه‌، وتی‌:" له‌ناو هه‌ور ده‌فڕیم، باران ده‌باری‌، كاتێكی‌ زۆر خۆشبوو".

جه‌یران ئاره‌زوو ده‌كات به‌شێكی‌ زۆر له‌ كچان ببن به‌ وه‌رزشوان، به‌تایبه‌ت له‌ یاری فڕین له‌ ئاسمان، وتیشی‌:" كچان خۆیان له‌و یارییه‌ به‌دوور ده‌گرن، به‌هۆی‌ ترسناكی‌ و كلتووری‌ كۆمه‌ڵگا، چونكه‌ هێشتا به‌شێك له‌ خێزانی‌ كوردی‌ رێگه‌ به‌ كچه‌كانیان ناده‌ن وه‌رزش بكه‌ن، له‌ یانه‌كان وه‌رزشوان بن".

چاوه‌كانی‌ داده‌خات و ئاماژه‌ به‌و ساتانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئاسمان ده‌فڕێت، ده‌ڵێت:"له‌ ئاسمانه‌وه‌ سه‌یری‌ زه‌وی‌ ده‌كه‌م، هه‌ستێكه‌ ناتوانم ده‌ری‌ ببڕم، خۆشترین ساتی‌ منه‌، هه‌ست به‌ ئازادییه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌ ده‌كه‌یت".

جه‌یران و هاوڕێكانی‌ له‌ یانه‌ی‌ ئاسمانی‌ هه‌ولێر، هه‌فتانه‌ له‌ لوتكه‌ چیای‌ كۆڕه‌ك راهێنان ده‌كه‌ن، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ش و هه‌وای‌ كوردستان بۆ ئه‌و یارییه‌ زۆر شیاوه‌، به‌لاَم ئاسانكاری‌ و كه‌ل و په‌لی‌ پێویست نیه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن به‌شێوازێكی‌ خێرا و باش بۆ لوتكه‌كان، به‌ پێ رێده‌كه‌ین".

یانه‌ی‌ ئاسمانی‌ هه‌ولێر، له‌ 2009 دامه‌زراوه‌، له‌ 10 یاریزان پێكهاتووه‌، سه‌رجه‌میان كوڕن، ته‌نیا جه‌یران، یاریزانی‌ كچه‌.

جه‌یران وتی‌:" حه‌زه‌كه‌م كچی‌ دیكه‌ش ببێته‌ یاریزان، زۆریش هاوكارییان ده‌كه‌م، به‌لاَم نایه‌ن".

جگه‌ له‌وه‌ی‌ یاریزانێكی‌ سه‌ركه‌وتووه‌، ژووره‌كه‌ی‌ ئامێری‌ پیانۆ، درامسی‌ تێدایه‌، جه‌یران ده‌ڵێت:" له‌ داهاتوو حه‌زه‌كه‌م گۆرانی‌ تۆمار بكه‌م، په‌ره‌ به‌ بواری‌ هونه‌ریم بده‌م".

ئاشكراشی‌ ده‌كات، باوكی‌ وه‌ك ده‌رهێنه‌رێك زۆركات پێشنیاری‌ بۆ كردووه‌ به‌شداری‌ دراما و فیلمی‌ سینه‌ما بكات، به‌لاَم تا ئێستا ته‌نیا به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌ (درامای‌ مه‌می‌ ئالان، كورته‌ فیلمی‌ گوندی‌ نه‌سرین)، كردووه‌.

به‌سه‌ر بادانێكه‌وه‌ ستایشی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ ده‌كات، چونكه‌ هاوكار و هانده‌رێكی‌ سه‌ره‌كی‌ بوونه‌، متمانه‌یان پێبه‌خشیووه‌ له‌ كاركردن.

ده‌سته‌كانی‌ ده‌خاته‌ ژێر چه‌ناگه‌ی‌ و ده‌ڵێت:" هه‌میشه‌ دایك و باوكمم له‌ بیره‌، له‌ئاسمانیش زۆر كات بانگی‌ دایكم ده‌كه‌م".

له‌ كۆتایی‌ قسه‌كانی‌ جه‌یران، باس له‌ گرفته‌كانی‌ یانه‌كه‌یان ده‌كات، وتی‌:" له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ خۆمان یانه‌ به‌رێوه‌ ده‌به‌ین، هیچ لایه‌نێك هاوكاری‌ ئێمه‌ ناكات، سوپاسی‌ (كاپتن حه‌یده‌ر)، ده‌كه‌م چونكه‌ هه‌میشه‌ هاوكاری‌ من بووه‌ له‌ به‌رده‌وامیم له‌و یانه‌یه‌.
   

س:خه‌ندان

Kurdzhin
ڕه‌نگی چاو و ڕوخسارمان هه‌ر چۆنيک بێت::::به‌ڵام ڕه‌نگی فرمێسکه‌کانمان وه‌کو یه‌که

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net